15/12/2020
زۆر بەڕوون و راشکاوانە بە ئەرکی ئەخلاقی و زانستی و ئەکادیمی خۆمی ئەزانم هەموو ئەو ئازیزانە ئاگەدار بکەمەوە کە ئەم بابەتە ئەبین.
بۆ ئەوەی بۆتان ڕوون بکەمەوە عێراق لە چاوەڕوانی داڕمانی داراییدایە بەشێوەکی چاوەڕوان کراو.
چونکە داڕمانی دارایی عێراق واتای داڕمانی دارایی هەرێمە .
گەر هەرێم لە سەر ئەم ڕیتمە بەردەوام بێت.
هەڵبەت خودی ئەم بابەتە لە دووبەشی سەرەکی پێک هاتووە بەشی یەکەم خستنەڕووی سەرجەم کێشە دارایی و ئابووریەکان بەشی دووەم پێشنیار و داواکاریەکان بۆ چارەسەر کردنی سەرجەم ئەوکێشانەی کە ئاماژەی پێئەدەین.
بەشی یەکەم کێشە داراییەکان:-
١-حکومەتی عێراق بە قەرزێکی زیاتر لە (١٤٠) ملیار دۆڵاری ئەمەریکی یەوە دەڕواتە ساڵی ٢٠٢١.
٢ـ سەرجەم پێشبینیەکان بۆ ئەوەن لە سالێ ٢٠٢١ بودجەی گشتی حکومەتی عێراق (٧٠) تریلۆن دینار کورت بهێنێت .
٣ـ هەموو هەوڵ و پڵانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵ ٢٠٢١ ئامادە کردنی مووچەی ١٢ مانگی مووچە خۆڕانە ، بەم هەنگاوە حکومەتی عێراق بۆ سالی نوێ نزیکەی (٩٧%) بودجەکەی تەرخان ئەکات بۆ کەرتی مووچە.
بەشی دووەم چارەسەری کێشەکان داراییەکان:-
آــ چارەسەری کێشەکان بۆ حکومەتی عێڕاق.
١ـ چاکسازی لە هەردوو سێکتەری (خەرجی و داهات) هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی بودجەی بەکاربەر ( موازنة تشغيلية).
٢ـ رێکەوتن لەگەڵ رێکخراوی ئۆپیک بۆ ئەوەی عێراق لە کەم کردنەوەی هەناردەی نەوت ببەخشرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێکی کەمی کورت هێنانی چارەسەر بکات.
٣ـ هەوڵدان بۆ دابەزاندنی بەهای دروای عێراقی گەورەترین هەڵەیە لەڕووی بازرگانی و پیشەسازی هەر وەها میلەتی توشی هەژاری زۆرتر ئەبێت چونکە عێراق وولاتێکی بەرهەم هێن نیە بەکار بەرە و زۆربەی شمەکەکانی لە دەروە هاوردە ئەکات.
بۆیە پێشنیار کردنی ئەم رێکارە وەک چارەسەر کوشندەیە. بەرامبەر بەوە دەکرێت عێڕاق ئەو (٦٢٥٠) پرۆژە لەگەڵ چین واژووی کردوە بە بڕی (١١٨) ملیار دۆڵار بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە گەر لەڕوانگەی سیاسیەوە کێشەی بۆ دروست نەکات و وەک سەرۆک وەزیرای پێشوو.
ئەو دەمە بوژانەوەی باش لە عێراقدا رووئەدات و زۆربەی سێکتەرەکان دەبووژێنەوە و بێ کاری کەم دەبێتەوە.
ب ـ چارەسەی کێشەکان بۆ حکومەتی هەرێم.
١- رێکەوتن لەگەڵ ناوەند بەو مەرجەی شایستەی دارایی هەرێم بە دلنیایەوە بۆ بودجەی ٢٠٢١ جێگیر بکرێت و ١٢ مانگ بێ کێشە بەردەوام بێت بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم پاپەندی رێکەوتنەکە بێت.
٢ـ لەئەگەری نەگەشتن بە رێکەوتن هەرێم دەبێت چاکسازی لە هەردوو سێکتەری داهات و خەرجی بکات دەست هەلبگرن لە کات کوشتن و دزی و گەندەلی و قاچاغی بوەستێنن.
٣ـ پاکتاوی سەرجەم خەرجیەکانی هەرێم بکرێت بودجەی بەکار بەر کەم بکرێتەوە بە لابردنی ئەو سەدان هەزار بندیوار و دوو مووچە و زیاتر ، سیستەمی خانەنیشینی گشتی عێراق پەیڕەو بکرێت و ئەو سوپاس لە خانەنشینیە هەلوەشیتەوە ئەو دەمە خەرجی هەرێم کەمتر ئەبێتەوە و حکومەت دەتوانێ باشتر کۆنترۆڵی دۆخی دارایی بکات..