بەیاسا مووچە دەست کاری دەکرێت بەلام لە پێناو چیدا؟

30/03/2020

نەبەرد کەریم


یاسایی چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی ، لەهەرێمی کوردستان لە لەماوەکانی ڕابردوو ئێستاشدا ببووە جێگای پرسیار و رەخنە و هێرش کردنی هەمووان تایبەت مووچەخۆڕان، بەلام ئامانجی سەرەکی ئەم یاسایە رێکخستنەوە و چاکسازیە لەو نادادیەی کەوا لە لیستی مووچە خۆراندا هەیە ، هەروەها گەراندنەوە ئەو بە فیرۆدانانەی کەوا چەندین ساڵە دەرهەق بەبودجەی گشتی دەکرێت.

*سەرجەم ئەو ڕێنماییانەی کەوا پشتیوانی یاسایی نیە بۆ پێدانی دەرماڵەکان بۆ مووچە خۆران ووردبینی تێدا دەکرێت .
*خاڵەکانی ١ و ٢ و ٣ مادەی ١٤ بەشی چوارەمی یاساکە .
پێویستە بودجەی گشتی هێزی پێشمەرگە رێکدەکرێتەوە ، یەکخستنی لیستی مووچەی هێزی ناوبراو ، یەکخستن و رێکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزی پێشمەرگە.

*خاڵی ٣ مادەی ١٥ بەش ٤ ، دۆسییەی کەسی تایبەت بۆ هەموو پێشمەرگەکانی وەزارەت دەکرێتەوە .

*خاڵی ١ و ٢ مادەی ١٦ بەش ٤ پێداچوونەوە و رێکخستنەوە بە لیستی سوودمەندانی خانەنشینی و کەمئەندامانی پێشمەرگە بە پێی یاسای ژمارە (٣٤) ساڵی (٢٠٠٧) بەدەر لەم یاسایە ئەوەی سوودمەندە هەڵدەوەشێتەوە و رێکخستنی بۆ دەکرێت.


*خاڵی ٢ مادەی ١٧ بەش ٥ وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرجەم ئەو دەرماڵانەی پشت بەست نین بە یاسا لە ماوەی ١٥ رۆژدا دیاری بکات ، ئەنجوومەنی وەزیران گشتی خەرجی ئەو دەرماڵانە ڕادەگرێت.

*خاڵی ٢ و ٣ مادەی ١٩ بەش ٦ پێداچوونەوە دەکرێت بە دۆسیەی گشت فەرمانبەران و ناونیشانی فەرمانبەریاندا. سەرجەم ساڵانی خزمەتی نایاسایی هەڵدەوەشێتەوە.

*خاڵی ١ مادەی ٢٠ بەش ٦ ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم ئەو رێنمایانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە هاودژن لەگەڵ حوکمەکانی یاسایی میلاکی ژمارە (٢٥)ی ساڵی(١٩٦٠) هەموارکراوی کارپێکراو لە هەرێم .

*خاڵی١ و ٢ مادەی ٢٥ بەش ٧ سەرجەم یەکەکانی خانەنشینی هەڵدەوەشێتەوە ، جگە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری . گواستنەوەی سەرجەم دۆسیەی خانەنشینی (شارستانی و سەربازی و هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگە ) بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری...

نەبەرد کریم / دارایی و ژمێریاری.