30/09/2020
كاك به‌ختیار له دوو وێستگه‌ی جیاوازدا، به‌و دوو شێوازه وه‌سفی كردووه
نامەوێت باسی قەتڵ و عامکردنی مەفرەزەکەی پارتی بکەم لە گوندی (کانی ژه‌نان) لە ناوچەی (شەمێران)، کە دەبوو لەم کتێبەتدا ئاماژەت پێبدایە کە بەبڕیاری کێ کرا، چونکە زۆری لەسەر وتراوە، بەڵام ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو ڕاستیانەی کە پێچەوانەی فەراهەم کردنی ئەو ئاشتییە کە کاک مەلا بەختیار گوایە لەسنووری مەڵبەندی (1) فەراهەمی کردووە، وه‌ك لەکتێبەکەیدا باسی دەکات،:
١- (شێخ لەتیفی شێخ مارفی گەڕەزیل) کەوتە بۆسەی شیوعیەکانەوە لەسەر پردی جافەران و شەهید بوو، ئایا سنووری مەڵبەندی ئێوە نەبوو؟
٢- لە (چرچە قەڵا) بە پیلانی شیوعییە موختەفییەکانی بناری سەنگاو، (لالە عەلی چرچە قەڵا) یان ناردە بارەگا نهێنییەکەی (ی ن ك) له شاخی زەردە، كه جیهاز و دكتۆر و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی لێ بوو، (لاله عه‌لی)یش باوه‌ڕپێكراوی ئه‌و باره‌گایه بوو، شیوعییەکان داوایان له (لاله عه‌لی) کردبوو دکتۆرەکەی بارەگاکەی یەکێتی کە ناوی (هۆشمەند) بوو بهێنێت بۆ چارەسەر کردنی ژنێک کە گوایە نەخۆشە لە گوندی (چرچەقەڵا)، (لالە عەلی)ش لە دڵسافی خۆی بارەگاکەی یەکێتی ئاگادار ئەکاتەوە و دواتر هەریەک لە (مەحمود خانەقینی و عمر حەمە دێز و ئەحمەد ئەخرەس ) لەگەڵ دکتۆر (هۆشمەند) دەچن، (عەلی سلێمان) خه‌ڵكی چرچه قه‌ڵا بوو چاو ساغی مەفرەزەكه‌ی (حشع) بوو، بۆسەیان بۆدانان و (دکتۆر هۆشمەند) و (مەحمود)یان شەهید كرد، دوو کەسەکەی تر بریندار بوون.
٣- (حه‌مه پشته‌یی) كه كتێبه‌كه‌ت پێشكه‌ش كردووه، له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا له‌گه‌ڵ خۆتدا كه‌وتنه بۆسەی (حسك)ه‌وه و شه‌هید بوو؟!
٤-بپێشمەرگەکانی یەکێتی لە نێوان مەسۆیی قەرەداخ و دێوانە، (نجم ا‌لدین حاجی ساڵح)ی شیوعیان شەهید کرد کە هەر سنووری مەڵبەندی (1) بوو.
٥- لای گوندی (چنارە)، (محمود حسن) ئامر بەتالیۆنی شیوعی بوو، یەکێتی شەهیدی کرد‌و جەنابتان ئاگاتان لەمانە نەبوو..؟!
خوا هەڵناگرێ خۆ شیوعییەکان تا ساڵی (1986) هەر لەو شاخانەی قەرەداخ ئیختیفابوون، تەنها لە فرسەتدا نەبێت نەدەچونە سەر هێزەکانی یەکێتی، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیش سه‌رقاڵی چالاكی بوون به‌رامبه‌ر به رژێم، نه‌یان ده‌په‌رژا بگه‌ڕێن به‌دوایاندا، ئازایەتی تۆ نەبووە کە ئاژاوەی گەورە دروست نەبووەو شەڕی قورس ڕوینەداوە، ڕەنگە بەڕێزت لەگەڵ چەند لێپرسراوێکی شیوعییەکاندا پەیوەندیت باشبووبێت، بەڵام هیچی لەو کوشتارانەی کە لەسەرەوە باسم کردوون کەم نەکردۆتەوە، بەپێچەوانەوە زۆربەی هەرە زۆری ئەو تۆمەتانەی خستوتنەتە پاڵ سەرکردایەتی یەکێتی، كه به تاوانت زانیون، لێیان ئاگاداربوویت و خۆتیان تیادابویت، کەچی خۆت وەک خه‌لیفه عومه‌ری کوری عبدالعزیز نیشاندەدەیت.
گەشەکردنی دەسەڵاتی سیاسی کاک مەلا بەختیار لە ناو یەکێتیدا دەگەڕێتەوە بۆ ململانێکانی نێوان (کاک نەوشیروان و کاک کۆسرەت و پێشتریش خوالێخۆشبوو کاک جەبار فەرمان) له‌لایه‌ك و، له‌لایه‌كی تریش ئەو گەشەکردنەش لە بوون بە مەکتەبی سیاسی ناوبراوەوە دەستی پێ‌کرد تا گەیشتنی بەلێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبەی سیاسی و دواجار بەدەست هێنانی مەتمانەی خوالێخۆشبوو جه‌نابی (مام جەلال)، ئەویش دەسەڵاتی ڕەهای پێدابوو، بۆ نمونه لە دانانی وەزیرەکانی یەکێتیی بۆ کابینەی (8)، هەر پێنج وەزیرەکە خۆی داینان، بە کوڕەکەی کاک کۆسرەتیشەوە، ئه‌و وه‌خته هەرچی بویستایه ئەیکردو لێپرسینەوەی لەگەڵ نەدەکرا.
بۆ نمونە پێش ساڵێک لە ڕاپەڕین تاوانبارێک بەناوی (حەمە ڕەشید) کە ڕێکخستنەکانی کومه له دا بەدەست ئەمنی سلێمانییەوەو دواتر لە ڕاپەڕیندا دەکوژرێت، کاک مەلا بەختیار بە نوسراوی ( ژمارە 218 لە 28/2/2005) بە ئیمزای خۆی بۆ دەزگای شەهیدان دەنوسێت: "هاوڕێی منە و لە ساڵی (1977) ەوە پێشمەرگە بووەو شەهیدانەی بۆبکەن"، ناوبراو پێشمه‌رگه نه‌بووه‌و سیخوڕی ئەمنی سلێمانی بووه و، (حەمە ڕەشید)، پێشتر لە رێخراوی ئاڵای شۆڕش بووە!
کاک مەلا بەختیار بیری چۆتەوە چاکەیەک لەگەڵ شەهید کاوەی جیهاز (کاوه محمد عبدالله) بکات کە ئامۆزای (ئاسۆی عومەر سوارە)ی هونەرمەند و پێشکەشکار ، کەلە کۆتاییەکانی ساڵێ (1983) دا لەبارەگای خۆی عەدەد جیهاز بوو کوژرا، ده‌پرسم چۆن كوژراو كێ كوشتی و لەسەر چی کوژرا؟ خۆ كاك نه‌وشیروان له سنووره‌كه‌دا نه‌بوو!.
نوسەر لەکتێبەکەیدا باسی (عه‌بدۆ خانه‌قینی) ناكات كه له سەرەتای هەشتاکاندا له‌گه‌ڵ خۆیدا پێشمه‌رگه‌بوو، چۆن كوژراو كێ كوشتی؟ نه كاك نه‌وشیروان كوشتی، نه (حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی) سه‌ری په‌ڕاند..! هاوڕێكانی ماون و ده‌زانن به ده‌ست كێ كوژرا.
کاک مەلا بەختیار لەبەشی دوادیداری نەوشیروان دا لە لاپه‌ڕە (459) دا دەڵێ: "دانیشتنەکەمان هەروەک دوادیدار هاتە بەرچاوم، ئاشکرا دیار بوو تەندروستی خراپە، بۆیە لەقسەکانی سۆز و سیاسەت و ڕیزم ئاوێتە کرد.. دەتوانم بڵێم دوادیدارمان بوو، بەڵام هەستم کرد یەکەمین جارە وەک دوو هاوڕێی ڕاستگۆ قسە دەکەین، لە ویژدانی خۆمدا هەستم نەدەکرد کێشەکانی کۆن لەبیرکردنەوەمدا بەرانبەری ماوە، ئازارەکانم بیرچۆتەوە”.ئه‌وه قسه‌ی كاك به‌ختیاره.
ئەگەر وایە و ئازارەکانت بیر چونەتەوە، ئەم هەموو تۆمەت و تەشهیر و بوختانانە چین بۆ مێژووی کۆمەڵە و کاک نەوشیروانت ڕیزکردوون!! دوای زیاتر له سێ ساڵ له‌و دیداره، دەبێت چی لە خەیاڵتا بێت؟! نازانین ئه‌م تۆمه‌تانه له به‌رژه‌وه‌ندی كێ و له‌سه‌ر داوای كێ هه‌ڵده‌ڕێژیت، یاخود نیازته به‌ره‌و ده‌رگای كوێ برۆیت..؟
ئه‌ی ناترسیت سه‌ری یه‌كێك له‌زێرابه بۆگه‌نه‌كانی وێستگه‌كانی ژیانت هه‌ڵده‌ینه‌وه؟.. بۆنمونه كه چۆن قوڕت كرد به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی (عوسمانی حه‌مه گول)، كه ناسرابوو به (پیاوه بچكۆله‌كه‌ی سلێمانی) و كه‌سێكی تێكۆشهرو براده‌ری جەنابی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانیش بوو، وه‌رزشكارێكی ناسراو بوو، باوکی دوو شەهید بوو یەکێکیان بەناوی (سه‌ڵاح) (وێنه‌ی هه‌ردووكیان هاوپێچه)، کە له روداوی شه‌هیدكردنی سیروان تاله‌بانی و حسن خاوێی دا، به‌برینداری ده‌ربازبوو، دواتر له تاران چاره‌سه كرا و بۆ تۆڵه كردنه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هید (تۆفیقی حاجی حسێن) هاتنه ناو شار بۆ کوشتنی (مولازم موحسین)، بەڵام به‌هۆی خۆفرۆشێكه‌وه كه ئیخباری كردبوون، هەردووكیان بەدەستی مەفرەزەکەی (مولازم موحسین) شه‌هید كران، لەلایەکی تریشەوە كوڕی سێیەمی (عوسمانی حەمە گول)، به‌ناوی (ئاسۆ) پێشمه‌رگه‌بوو لای خۆت، لە كاتی شه‌ڕی ناوخۆد له هه‌ولێر، سیناریۆیه‌كت بۆ دروست كرد، گوایه په‌یوه‌ندی به پاراستنی پارتییه‌وه هه‌بووه و هەوڵی کوشتنی تۆیداوە، خۆی و (ته‌لار) خانی خێزانیت به‌منالێكی دوو ساڵانه‌وه لە بارەگای ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان لە هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له ژوورێكدا زیندانی كرد، ئێ خۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ت له خۆشه‌ویستی تۆدا ناوی منداڵه‌كه‌ی به‌ناوی كچه‌كه‌ی تۆوه كه ناوی زیلان بوو ناو نابوو، ئاخر لە کوێی دونیادا ڕویداوە بەوجودی سەروەری یاسا و حکومەت و دادگا، خەڵک لەبارەگای حزبیدا زیندانی بکرێت، رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و ژنان له كوێ بوون..؟ بۆ نه‌هاتنه ده‌نگ..؟ لە هەمانکاتدا سەرۆکی حکومه‌تەکەش ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی خۆت بوو، دواتر بەبێ بڕیاری دادگا، (ئاسۆ) کوژرا و تاكو ئێستاش چاره‌نوسی ژنه‌كه‌ی نادیاره!.
لە سەرەتای هەشتاکاندا کاک مەلا بەختیار هێندە لەخۆی بایی بووبوو، هەوڵی ئەدا لەڕێی کۆنفرانسەکانەوە ببێتە کەسی یەکەمی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، لە کۆنفرانسی یەکەمدا لە ساڵی (1981)، یەکێک لە هاوڕێ هەرە نزیکەکانی خۆی بەناوی (کاوە مەخموری) کە دواتر شەهید بوو، یەکێکیشە لەو شەهیدانەی لەلیستی ئەو ناوانەدایە کە کتێبەکەی پێشکەش کردوون، به ژماره‌یه‌ك لە ئەندامانی کۆنفرانس دەڵێت: "تکایە دەنگ مەدەن بە مەلا بەختیار، خۆی هەر دەردەچێت، با دەنگی زۆر نەهێنێت، ئەوەندە مەغروور بووه، ئەگەر یەکەم دەنگ بهێنێت کارەساتێک دەقەومێنێت"، دواتر كاك مەلا بەختیار کە ئەم قسەیە دەبیستێتەوە، بانگی دەکات و سەرزەنشتی دەکات.
دیارترین هەوڵەکانی کاک مەلا بەختیار بۆ بوون بەکەسی یەکەمی کۆمەڵە، لە کۆنفرانسی (3)ی ساڵی (1984) دا لە مێڕگەپان دیار و ئاشكرابوو، بەڵام ئاواتەکەی نەهاتە دی و بەپاڵ كرا به سەرکردایەتی، دوای ئەو کۆنفرانسەی مێرگەپان، رقی لە کۆمەڵە هەڵگرت و لەڕێی دروستکردنی ڕێکخستنێکی ترەوە لەناو کۆمەڵەدا، (ئاڵای شۆڕش)ی ڕاگه‌یاند، هەر ئەوکات له‌ڕێی چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی نهنییه‌وه بە دروستكردنی تۆمەت و بوختان بۆ سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، ژێر بەژێر دژایەتی کۆمەڵەی ڕه‌نجده‌رانی دەکرد، هه‌رچه‌ند ئه‌وكات به‌گۆڕی شه‌هیدان سوێندی خواردبوو كه ئاگاداری ئه‌و بڵاوه‌كراوانه نییه، به‌ڵام له كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌ناوه‌رۆكی ئه‌و بڵاوكراوانه كردووه.
خوالێخۆشبوو جه‌نابی (مام جەلال) لە کتێبی (دیداری تەمەندا)، بەڕوونی هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە و ئاڵای شۆڕشی به‌مه‌ترسییه‌كی گەورە لەسەر بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان زانییوە، چونكه پێی وابوو, ئاڵای شۆڕش دەبووە هۆکاری دووبەرەکی و لاوازبوونی یەکێتیی و شۆڕشەکەی.
ئەو کادرو پێشمەرگانەی کە لەگەڵ کاک مەلا بەختیاردا چوونە ناو ئاڵای شۆڕشەوە، دواتر بۆیان دەرکەوت کاک مەلا بەختیار، ئەوه نەبوو کە لە پێناویدا کۆمەڵەی ڕەنجدەرانیان بۆ بە جێهێشت و چونە ناو ئاڵای شۆڕشەوە، هەر بۆیە لە دوای ڕاپەڕینەوە، زۆربەیان پەیوەندیان بەوەوە نەکردەوە، بۆ نمونە ئه‌م تیکوشه رانه بوون بە پارتی: (حەمە گرێزەیی، برایم عەزیز، شەهید بارامە سوور، سەلامی فەقێ عەلی، بەکری زەراعە، کەمال قەرەداخی).که دوای ماوه یه کی که م کمال قه ره داخی و به کری زراعه گه رانه وه ناو یه کبتی چه ند سالیکه اندام مه که بن له مه کته به کانی یه کیتی..
هەندێکیشیان پەیواندیان بە (ی.ن.ک)ەوە کرد، لەوانە ( شەهید حسێن مەنسور، حاجی مەمۆ، کاردۆ، کاکلە ڕەش، دکتۆر عوسمان، کەریم رەفعەت، عەلی چاو جوان، عەدنان عوسمان).
هەروەها دوای ڕاپەڕین (ئەحمەدە ڕیشە)ش، پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە کرد و دواتریش بوو بە یەکێتی، بەشێکی تری کادریرەکانی ئاڵای شۆڕشی ئەوکات، ئێستا دانیشتوون.
کاک (حەمە ئاوات) کە لێپرسراوی رێکخستنەکانی ئاڵای شۆڕش بوو، ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لەناو ئەو رێکخراوەدا، هەرچەندە لەسەرەتادا لەگەڵ دروستکردنیشیدا نەبووە و بیروڕای زۆر جیاوازی هەبووە لەگەڵ کاک مەلا بەختیار، بەڵام وەک وەفایەک لەگەڵی دا بەردەوامبووە، ئەوەتا پێشتریش لە قەتڵ و عامەکەی (کانی ژەنان)دا کە بەبڕیاری کاک مەلا بەختیار ئەنجامدرا، بەسەختی بریندار بوو، هەموو جەستەی بێژرا و لەم ساڵانەی دوایشدا هەر بەو هۆکارە گیانی لەدەستدا، دواتریش دوای بەربوونی مەلا بەختیار، کاک (حەمە ئاوات) ناکۆکی گەورەی هەبوو لەگەڵیدا، دوای هاتنەوەی ئاڵای شۆڕش بۆ ناو یەکێتی، کاک (حەمە ئاوات) وەک زەحمەتکێشان لەگەڵ کاک (قادر عەزیز)مایەوە و دوای ماوەیەک هاتەوە ناو یەکێتی.
كاك مه‌لا به‌ختیار له دیمانه‌كه‌ی روداودا، ئاماژه‌ی به روداوه‌كه‌ی (به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان) كرد و تاوانه‌كه‌ی خسته پاڵ خوالێخۆشبوو كاك نه‌وشیروان، گوایه چه‌ند (تۆن)ێك (TNT) یان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه بته‌قێننه‌وه، ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاربوم، ئه‌و روداوه وه‌ك خۆی بگێڕمه‌وه، پێش راپه‌رین به بڕیاری كاك نه‌وشیروان من و كاك ئاواتی شێخ جه‌ناب دانرابوین بۆ شاری سلێمانی، بۆیه من له سلێمانی بووم، راپه‌رین ئه‌نجامدرا، كاك (عومه‌ر فه‌تاح) له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیر سلێمانی بوو، كه باره‌گای به‌ره‌ی كوردوستانی بوو، براده‌رانی پارتی و سۆشیالیست و حیزبی شیوعیش له‌وێ بوون، كاك نه‌وشیروان نه‌هاتبووه سلێمانی، كاك (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) سه‌رپه‌رشتی ڕاپه‌ڕینی گه‌رمیانی ده‌كرد، دوای ئازاد كردنی كهلارو كفری و دوزو سنوره‌كه، گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی، من به‌هۆی شه‌هیدبوونی حه‌مه ره‌شه‌وه هه‌فته‌یه‌ك نه‌چومه‌وه باره‌گای به‌ره‌ی كوردستانی، له‌سه‌روبه‌ندی پاشه‌كشێی هێزه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌كه‌ركوك، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی خۆمانه‌وه له سلێمانی، هه‌ندێ ئیحتیاط وه‌گیرا.
كاك (شه‌وكه‌تی حاجی موشیر) له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیدا باسی كردوه، كه كاك (فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر) له‌نامه‌یه‌كدا بۆ كاك (شه‌وكه‌ت)ی نوسیوه: “ئه‌و بڕه (TNT)یه ده‌نێرین بۆ شكاندنی تۆرباینه‌كان”ه، نه‌ك به‌نداوه‌كه، كاك (شه‌وكه‌ت)یش هه‌رله پشتینامه‌كه‌ی كاك (فه‌ره‌یدون) بۆ كاك (مه‌حمود سه‌نگاوی) ده‌نوسێت كاره‌كه جێبه‌جێ بكرێت و بۆی ئه‌ینێرێت، ئه‌وكات كاك (مه‌حمود) له ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت، بۆ دڵنیا بوون له ڕاست و دروستی بڕی (TNT)یه‌كه، له‌م رۆژانه‌دا له كاك (مه‌حمود سه‌نگاوی) م پرسی، وتم ئه‌رێ ئه‌و چه‌ند (تۆن) ته‌قه‌مه‌نیه‌ی كاك به‌ختیار باسی ئه‌كات وابزانم له‌فه‌رده‌یه‌كدا بو، نه‌ده‌گه‌یشته په‌نجا كیلۆ، ئه‌ویش به‌پێكه‌نینه‌وه وتی: “وه‌ڵا كه‌هاته لای ئێمه له عه‌لاگه‌یه‌كدا بو ده‌كیلۆش نه‌ده‌بوو، به‌كوره‌كانم وت ئێمهنازانین به‌كاری بهێنین خۆیان چوبوون نیوه‌یان دانابو”.
كاك مه‌لا به‌ختیار، ئه‌گه‌ر به‌نیازیت له‌ڕێی (دابڕانه‌وه) حزبێكی تر دروست بكه‌یت، بڕۆ.. یه‌كێتی قازانجێتی، پێویست ناكات تۆمه‌ت و بوختان بخه‌یته پاڵ سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و مێژویان بشێوێنیت، لە ناو ئەو قارەمانانەشدا (حه‌مه ڕه‌ش) به ئەلقه له‌گوێی فاشییه‌كان ناوی ببه‌یت، حه‌مه ڕه‌شێك كه ساڵانێك مناڵه‌كانی له ئه‌شتكه‌وت و لە ئاوارەییدا به‌جێهێشت، لەهەمانکاتدا مه‌یدانی خه‌باتی چۆڵ نه‌كرد.. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌سه‌ر دوا بستی خاكی باشووری كوردستان گیانی خۆی به‌ختكرد.
لێره‌دا بیری كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌هێنمه‌وه، مێژووی پڕ سه‌روه‌ی و تێكۆشانی یه‌كێتی و خه‌باتی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی و لێپرسراوه ئازا‌و بوێره‌كانی، (ی.ن.ك)ی گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی كه پێشڕه‌وی راپه‌رینی كورد‌و ڕاماڵینی ده‌زگاكانی به‌عسی لێكهوتهوه، كه ئه‌و كات تۆی تیانه‌بووی، دواتر ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌یان فه‌راهم كرد بۆ كورد و كوردستان، ئێستاش به‌هۆی خراپ به‌رێوه‌بردن و قیاده‌كردنی ئێوه‌ومانانه‌وه، وای لێهاتوه میله‌ت له‌هه‌موومان نارازیه.
دڵنیابه مێژووی یه‌كێتی قه‌ڵایه‌كی به‌رزو په‌یكه‌رێكی زێرینه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌لك، به ئێوه نه تێكه‌چێت و نه ئه‌شكێنرێت.
من وه‌ک پیشمه‌رگه‌یه‌کی پارتیزان و دانه‌بڕاوی یه‌کێتیی نیشتمانی كوردستان
سه‌رم سوڕماوه له‌وه‌ی كه ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ی یه‌كێتی به هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌وه، له‌ئاستی ئه‌م هێرشه ناره‌وایه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌یكاته سه‌رمێژووه جوانه‌كه‌یان..،بێده‌نگن؟. ئاخۆ بڵێی قه‌سه‌كانی ئه‌و راست بێت؟، له كه‌ناڵی روداو ده‌ڵێیت (قه‌ڵه‌مم له هه‌ر سه‌دو بیسته‌كه تیژتره و ده‌شڵێت زیاتر له نه‌وه‌تیان ئیمتیحان ده‌كه‌م،كه‌سیان شاره‌زای مێژووی یه‌كێتی نین)، یان كاك مه‌لا به‌ختیار راستده‌كات به‌شێكی زۆریان پێشمه‌رگه‌ی خۆی بون وله روویان هه‌ڵنایه‌ت وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، یان هیچ سه‌رمایه و سه‌روه‌ری و خه‌باتێكیان له‌و مێژوه‌دا نیه تا به‌رگری لێبكه‌ن؟!
کۆتایی بابەتەکەم بە وتەیەکی کاک نەوشروان دادەخەم کە له سه‌ردانێكیدا بۆ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی لەو ساڵانەی دواییدا، لەلێدوانێکیدا بۆ مامۆستایانی ئاینی شاری ده‌ڵێت:
"له هه‌موو ته‌مه‌نمدا شانازی ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه دژی نیفاقی سیاسی بووم، پێشم وایه نیفاقی دینی ڕه‌نگه بۆ شه‌خسه‌كه خۆی زه‌ره‌ری هه‌بێت بۆسه‌ر ئیمانی بۆ سه‌ر ئه‌خلاقی و بۆڕۆژی ئاخری به‌ر له‌عنه‌تی خودا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مونافیقی سیاسیی و نیفاقی سیاسیی بكات، زه‌ره‌ر له میله‌ته‌كه ده‌دات، یه‌عنی زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره‌تره له نیفاقی دینی".
کۆتایی..