27/09/2020
زانییەریەکی تریش هەیە کە بەندە پێی خۆشنییە بچێتە وردەکارییەکانییەوە، كه مەفرەزەیەکی جاش بە سەرپەرشتی سەرۆک جاش (ح) کە ئێستاش لە ژیاندا ماوەو لە ناوچەی شارەزوور دادەنیشێت، سەرپەرشتی شەهید کردنی (شاسوار)یان کردبێت، پاشانیش وەک پاداشت دوو دەمانچەیان بە دیاری وەرگرتبێت، هەرچەندە کاک بە ختیار مەعنییە بەم زانیاریانە، ناکرێت ئەم هەواڵەی نەبیستبێت.
سه‌باره‌ت به نوسینه‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیار كه ئێواره‌ی (26\9\2020) له ماڵپه‌ڕی چاودێڕ بڵاوی كردۆته‌وه، داوای لێبوردنی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) كردووه، له نوسینه‌كه‌یدا ورده‌كاری نامه‌كه‌ی باسكردووه و كه له وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی ڕێكخستنی ئاشدا، داوای له ڕێكخستهناكان كردووه كه وردبینی بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه،
نوسیویشیه‌تی (به‌ڵام شه‌هید حه‌مه ڕه‌ش له‌و تاوانه‌دا نه‌بووه، په‌رێزی كه‌سانی تر ئاسان نیه پاكبكرێته‌وه)، له كاك مه‌لا به‌ختیار ده‌پرسم، پێش چوار مانگ كه ده‌ستت به نوسینی ئه‌م كتێبه كرد و ئه‌م ڕاستییه‌ت ده‌زانی، ئیتر ئه‌و نامه‌یه‌ت بۆ بڵاو كرده‌وه؟ ڕۆژی (16\9\2020) كتێبه‌كه‌م به (pdf) پێگه‌شت و ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی، تا لاپه‌ڕه (26)م خوێنده‌وه، له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بێزار بووم چونكه زۆر ناهه‌قیم به‌دیكرد و چومه سه‌ر به‌ڵگه‌كان، ئه‌و نامه‌یه‌م به‌رچاوكه‌وت كه بۆ خوا لێخۆش‌بوو (حه‌مه ئاوات)ت نوسیبوو، نیگه‌رانی كردم، هه‌ر مننا، هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هیدیش نیگه‌رانن، له دووڕێگاوه لابه‌لا له‌ڕێگه‌ی (ڕابه‌ری كه‌مال قه‌ره‌داخی و كاك شێخ فه‌تاحی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی)یه‌وه ئاگادارم كردنه‌وه كه حاڵه‌تێكی وا هه‌یه به‌و نیازه‌ی به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و ئه‌و ته‌شهیر كردنه لاببات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو، چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه، كتێبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
پێم خۆشه هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه كاك به‌ختیار ئه‌م داوای لێبوردنه‌ی له‌به‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش نه‌نوسیوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو گله‌یی و سه‌رزه‌نشت و ناڕه‌حه‌تی و توڕه‌بوونه‌ی تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری كوردستان نوسیویه‌تی، له‌و نوسینه‌ی دوێنێ ئێواره‌یدا، جارێكی‌تر فرسه‌تی هێناوه و چینێكی تری به تێكۆشه‌رانی (ی.ن.ك)و كۆمه‌ڵه و (كاك نه‌وشیروان) و كاك (شه‌وكه‌تی حاجی موشیر) و كاك (برایم جه‌لال) كردووه.
ڕه‌نگه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا، هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی له‌چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كدا هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان به ناوی كاك (عه‌لی بچكۆل)ه‌وه دووباره‌تان كردۆته‌وه (كلمة حق یراد بها باطل) ته‌نها بۆ پشتگیری تیر‌و توانجه‌كانی خۆت وه‌بیری خه‌ڵكی ده‌هێنیته‌وه، پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه و هه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌ك.. سزادراون، نوسیوته مام جه‌لال له سێیه‌مین پلنیۆمی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌ڵێت: (من له‌شكری ڕزگاریم نییه، به‌ڵكو له‌شكری هۆلاكۆم هه‌یه، كه‌سیان نابوێرم)، كه جه‌نابی مام جه‌لال خۆی وتویه‌تی كه‌سیان نابوێرم، ئیتر بۆ ئه‌م برینانه ده‌كولێنیته‌وه؟ له‌ناو چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه‌دا، حاڵه‌تی ده‌گمه‌نی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ر ڕوو ده‌دات، خۆت لێپرسراوبویت، باش ده‌زانیت له‌سه‌ر تاوان، (ی.ن.ك) سزای توندی له‌سه‌ر تاوانباران داوه، پاش سه‌لماندنی تاوانه‌كه.
له نوسینه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌تدا، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێمه‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (ئاكۆی محه‌مه‌د وه‌هبی) به‌راورد كردووه و وتوته ده‌بوو وه‌ك ئه‌و وتار بنوسم، به‌راوردكارییه‌كی نه‌گونجاوه، من به میزاجی تۆ‌و ته‌ریقه‌تی كاك ئاكۆ نانوسم، دواجار تۆ ئه‌و مێژووه بێگه‌رد و پڕسه‌روه‌رییه‌ی (ی.ن.ك) و بنه‌ماڵه‌كه‌مان وچه‌ندین خانه‌واده‌و تێكۆشه‌ری ترت، شێواندووه. له‌لایه‌كی تره‌وه كاك (ئاكۆ) له سۆنگه‌ی به‌رگریكردن له ڕه‌وان شاد كاك (نه‌وشیروانه)ه‌وه، ئه‌وتیره‌ی ناوێتی به ئێوه‌وه، نیوه‌ی ئاڕاسته‌ی گۆڕانكردووه، چونكه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌رانی ئێستای گۆڕاندا، كۆك نییه.
له‌كۆتایی نوسینه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌تدا نوسیوته (با سه‌رگوزشته‌ی من و حه‌مه ڕه‌ش و ئه‌كره‌م له ڕووی سیاسی و هه‌ڵوێسته‌وه بۆ هه‌لێكی تر هه‌ڵبگرم)، ئه‌ته‌وێت چی بڵێیت؟ (حه‌مه ڕه‌ش و ئه‌كره‌م) له‌گه‌ڵ خۆت ئاڵای شۆڕش بوون؟ گه‌ر ئاش بوون، بۆ به‌فه‌رمانی كاك نه‌وشیروان تۆمه‌تی شه‌هیدكردنی (شاسوار و فه‌رید)ت خستۆته پاڵ شه‌هیدی فه‌رمانده (حه‌مه ڕه‌ش)، كه خۆت زۆر باش ده‌زانیت ئه‌وه دووره له ڕاستییه‌وه.
كاك (خالید حسێن) كه ئه‌وكات عدد جیهاز بوو ئێستا له‌ژیاندا ماوه، له كۆمێنتێكدا بۆ به‌شی یه‌كه‌می نوسینه‌كه‌م بۆی نوسیوم، ئێمه مه‌فره‌زه‌یه‌ك پێشمه‌رگه بوین له‌گه‌ڵ شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش)دا، ئه‌وكات جێگری تیپی (57)ی سه‌گرمه بوو، له ساڵی (1985) دا له نێوان یاخسه‌مه‌ر و گاپیڵۆن، توشی كاك مه‌لا به‌ختیار بووین، كاك مه‌لا به‌ختیار شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) بانگ ده‌كات و هه‌ندێك چپه‌ی بۆ ده‌كات، كه شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) هاته‌وه بۆ لای ئێمه پێی وتین كه كاك مه‌لابه‌ختیار پێی وتووم ئاڵای شۆڕش جیاده‌كه‌ینه‌وه و تۆش له‌گه‌ڵماندا وه‌ره، له وه‌ڵامدا شه‌هید (حه‌مه ڕه‌ش) پێی وتووه: (من دژی كه‌رتكردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئینشیقاقم و ڕێگه‌شناده‌م یه‌كێتی توشی كاره‌سات بكرێت).
لە لاپەڕەی یەکەمدا، کتێبەکەی پێشکەش کردووە بە کۆمەڵێک ناو کە گوایە شەهیدن، من لێرەدا لە تێکۆشان و خەباتی هیچ کەس کەم ناکەمەوە، بەڵام هەق وابوو لەسەروو هەموو ئەو ناوانەوە، پێشکەشی بکردایە بە شەهید (ئارام) و شەهید (ئازاد هەورامی) کە سەرکردەو هاوڕێی خۆی بوون و لەسەنگەردا هەردووکیان بە پێوە شەهید بوون، نەک پێشکەشی بکات بە کەسانێک کە تیایاندایە شەهید نییەو تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆژێک ئاڵای شۆڕشبووە لەکتێبەکەیدا خستونیەتە لیستەکەوە، به ئه‌ركی سه‌رشانم زانی هه‌ندێكیت بۆ ڕاستبكه‌مه‌وه:
ئەمەش نمونەی هەندێک لەو ناوانە:
١- خوالێخۆشبوو (کامەرانی سەید مەجید)، کە ساڵی (2020) لە وڵاتی بەریتانیا بەنەخۆشی کۆرۆنا گیانی سپارد، لەبەر تێکەڵاوی زۆری کاک مەلا بەختیار لەگەڵ خانەوادەکەیاندا و بەتایبەتی هاوڕێیەتی کاک (دلێری سەید مەجید)، ناوی کاک کامەرانی خستۆتە ریزبەندی یەکەمی لیستی ئەو شەهیدانەی کە کتێبەکەی پێشکەش کردوون!
٢- (ئازاد چاو شین) کە لە ساڵی (1987) دا تەسلیم بوەوە و لە فەوجێک لەسنووری سەنگاو بوو بەجاش، دواتر کەوتە بۆسەی کەرتی(3)ی هەمەوەندی تیپی (57)ی سەگرمە و بە جاشێتی کوژرا.
٣- (بارام) دوای جینۆسایدی ئه‌نفال دانیشت، دوای ڕاپه‌ڕین نه‌هاته‌وه بۆلای تۆ كاك مه‌لا به‌ختیار، به‌ڵكو بوو به پارتی، لە ساڵی (1996) دا لە شەڕی ناوخۆدا فەرماندەی فەوج بوو شەهید بوو، ئێستاش وێنەکەی لەبەردەم باره‌گای لقی پارتیدایە لەکەلار. {بەڵگەنامەی ژمارە (4)}
٤- (سالار چاو شین) کە پێشمەرگەیەکی تێکۆشەری یەکێتی بوو، لە ئەنفالەکاندا تەسلیم بووەوه‌و لە ڕاپەڕیندا پەیوەندی به یه‌كێتییه‌وه کردەوە، ناوبراو ئەفسەربوو لە دەستەی پارێزگاری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و دواتر بەنەخۆشی شێرپه‌نجه گیانی لەدەستدا.
باسی شەهیدانی شەڕی ناوخۆ و شه‌ڕی له‌شكری ئیسلام و ئەنصار الاسلام و جند الاسلام و شەڕی ئازادکردنی عێڕاق و شەڕی داعش ناکەم، بەڵام یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تاڕاپەڕین هەزاران شەهیدی داوە، له‌لا په‌ڕه (15)شدا کاک مەلا بەختیار ناوی (44) کەسی نوسیوە کە ئاڵای شۆڕش بوون و بەدەستی یەکێتی یان به‌عس شەهید بوون، بەڵام هەندێکیان نەک شەهید نەبوون، بگرە هەر بەدەردی خوا مردوون، بۆنمونە:
١- (خەلیل دەکەیی) ناوی ژمارە(3)یە لە لیستەکەدا، لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە حەمامدا لەماڵی خۆی، جەڵتە لێی دا‌و گیانی سپارد.
٢- ناوی ژمارە (4)، (کەریم تایشەیی)، کە پێشمەرگەیەکی زۆر ئازا‌و تێکۆشەری (ی.ن.ک)بوو، تەسلیم بوەوە بە ڕژێم و بوو بە ئامر سرییە، چەند جارێک لە ساڵی (1987) دا، هاتە سەر بارەگاکانی یەکێتی لە (تەپە گەروس و دەره‌وار)، دواتر لە ڕاپەڕیندا بەشداری ڕاپەڕینی کرد و لە گەڕانەوەیاندا له خانه‌قین کەوتە بۆسه‌ی هێزەکانی (مەجلس الاعلی) ی شیعەکانەوە لە نزیک گوندی (بان ڕاسایی و سەوز بڵاخ) کوژرا.
٣- ژمارەکانی (5 و 6 و 7) ، (عیدان علی مەحمود و ئەکرەم حسن قادر و حیدر حسن ابراهیم)، كه حه‌یده‌ریان برای تاوانبار عیماد بوو، کاک بەختیار کوشتنی ئەو (3) کەسەی کردوە بە کراسەکەی حه‌زره‌تی عوسمان، لەهەموو شوێنیک بێ بۆنە و بە بۆنە باسیان ئەکات و ئەلێ تەنها تاوانیان ئەوەبوە کە منیان خۆش ویستوە!
ئەی بۆ باسی روداوەکە وەک خۆی ناکەیت تا خەڵک بتوانێ قەزاوەت بکات، بۆیە لێرەدا بە پێویستی ئەزانم تیشکێکی بخەمە سەر، باچی تر کاک بەختیار ئەم کراسە لەبەرنەکات.
کورتەی روداوەکە مه‌به‌ست لێی تیرۆركردنی كاك نه‌وشیروان بووه‌و بەم جۆرەیە:
لەکاتیکدا کاک نەوشیروان مستەفا و دکتۆر فوئاد مەعصوم لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی لە یاخسەمەرەوە (کە بارەگای مام جەلال لەوێ بوو) ئەگەرێنەوە بۆ بارەگانیان لە بەرگەڵو، لە کاتی گەیشتنیان بۆ سەر پردەکەی بەرگەڵو كه پردێكی بچوكی پیاده ڕه‌وبوو، بۆمبێکی چێنراویان پیادا ته‌قییه‌وه كه له‌دووره‌وه به‌جیهازی كۆنترۆڵ ئاڕاسته‌كرابوو، لەم ڕووداوەدا هەردوو سکرتێر (کاک نەوشیروان و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم) وچەند پێشمەرگەیەک برینداربوون و برینه‌كانیان، ئه‌م كاره تیرۆرستییه له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی ڕژێمی عێراقه‌وه زۆر به‌وردی پلانی بۆ دارێژرابوو، سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵان (جه‌بار فه‌رمان و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم) ڕاسپێدران بۆ لێكۆڵینه‌وه، گومان له عیماد دهكراو خرایه ژێر چاودێرییه‌وه، كه هه‌ستی كرد چاودێری ده‌كرێت.. رایكرد، پاشان لێكۆڵینه‌وه‌كه درایه ده‌ست لیژنه‌یه‌كی تر بۆ دادگایی كردنیان به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵان (فه‌ریدون عبدالقادر، مامۆستا عبدالله عمر و حاكم قادر‌و حاكم وشیار عه‌زیز)، سەرەنجام ئەگەنە سەرە داوی ئەوەی کە عیمادی به‌كرێگیراو، هێنانی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لای ئه‌و سێ كه‌سه باسكردووه.
مامۆستا حه‌یده‌ر و ئه‌كره‌م و عیدان ئه‌خرێنه ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه، دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه عیماد لای ئه‌مان باسی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی كردووه، مامۆستا حەیدەر کەبرای عیمادە، نامه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌لایه‌ن تاوانبار عیماده‌وه بۆ دێت، عیماد نازانێت حه‌یده‌ری برای سجنه، پاشان نامه‌كه ده‌گاته ده‌ست كاك (عه‌باسی ڤیدیۆ) و ئه‌ویش ته‌سلیمی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یده‌كات، له ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا كه به‌عه‌ره‌بی نوسرابوو، عیماد داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له له حه‌یده‌ری برای ده‌كات و پێی ده‌ڵێت (ده‌رگاكان كراوه‌یه له‌به‌رده‌متدا، پهلهبكه)، له‌دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه هه‌ر سێكیان ئاگاداری كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه بوون به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری به‌رپرسانی سه‌رووی خۆیان بكه‌ن، سەرەنجام راسپاردەی لیژنەکە دراوە بەمەکتەبی سیاسی و ئه‌وانیش دوابڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
٤- سەبارەت بەشەهید (ئازادی فەقێ عەلی)، كاك مەلا به‌ختیار لەکتێبەکەیدا لە ریزبەندی ژماره (9)ی شه‌هیده‌كانی ئاڵای شۆڕشدا نوسیویەتی به‌ده‌ستی یه‌كێتی شه‌هید بووە، کاک ئازاد پێشمەرگەیەکی تێکۆشەری یەکێتی بووه و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕی کفری بووە، لەو کەسانە بوو کە کاک بەختیار بەناوی ئاڵای شۆڕشەوە لەخشتەی بردبوون، لەدوای ئەنفال هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (کەریم سەرکەلی) كه ئه‌ویش هه‌ر ئاش بوو، لەمانگی (4 ساڵی 1988)دا لە نزیک گوندی (گۆڕی ئەسپ)ی سەربە ناحیەی (شێخ تەویل) کاک ئازادی شه‌هید كردووه.
لە دیداره‌كه‌ی كه‌ناڵی ڕوداودا کاک مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ شەڕی قڕناقە و پشت ئاشان و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە دیلەکانی حزبی شیوعیدا نەبووە، ئه‌ڵێ لە سنووری مەڵبەندی یەک، کە خۆی لێپرسراوی بوو، گوایە شەڕو ئاژاوە نەبووە و لەگەڵ شیوعییەکان هودنەی هەبووە، ئەی ناپرسێت هێزەکانی حیزبی شیوعی و سۆشیالیست بۆ لەسنووری هه‌ولێر و قەرەداخ و بناری سەنگاو و شارەزوور، یەکێتییان سەغلەتکردبوو؟، بەمەرجێک ئەو فەرمانانەی دەدران بەو هێزانه كه دژایەتی یەکێتی بکەن، لە بناری قەندیلەوە لە قڕناقه‌و پشت ئاشان كه‌سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی جودی لێ بوون.
باسی کوشتنی (عەبدوڵا سوور) ئەکات، دیارە بیری چۆتەوە بەرەی جوت بەتایبەتی (حسک) لەو سنوورەو هەولێر چیان بە یەکێتی کرد؟ چ پێویست دەکات ئەو ڕووداوە باس بکات؟ خۆ کاک نەوشیروان لە کتێبی پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن بەوردی باسی کردووە و هۆکاری کوشتنەکەی ڕوونکردۆتەوە، چونكه خۆی له‌وێ بووه و به‌ڕێزت له‌وێ نه‌بوی، دوو بارە ئەگەر بۆ لەکەدارکردنی مێژووی یەکێتی نەبێت، چ پێویستده‌كات خۆت بکەیت بە فریشتە و کاک نەوشیروان بکەیت بە پیاوکوژ.
لە سەرەتای هەشتاکاندا شەهید (جەمالی عەلی باپیر) لە دۆڵی جافایەتی فەرماندەی هەرێمی (4) بوو، هاوکات (شێرکۆی شێخ عەلی)ش فەرماندەی هێزەکای (حسک) بوو هەر لەو ناوچەیەو په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیان زۆر باشبووه، کاک مەلا بەختیار شەهید (جەمال) بانگ دەکات و سەرزەنشتی دەکات کە بۆچی ئەو هێزەی (حسک) لەو سنورە دەسەڵاتیان هەیەو مەفرەزەکانی ئێمەیان سەغڵەت کردووە، بۆیە ناچار شەهید (جەمال) لە میواندارییەکدا (شێرکۆ) شەهید دەکات و مەفرەزەکەی (حسک)یش هەر لەو شوێنەدا کاک (جەمالی عەلی باپیر) شەهید دەکەنەوە.
لەلایەکی تریشەوە لە کۆتایی حەفتاکاندا هودنەیەک لەنێوان یەکێتی و لایەنەکانی تردا هەبوو، لەو ماوەیەدا دوو مەفرەزەی یەکێتی و پارتی لە گوندی (سماقە)ی دەشتی هەولێر سودفەی یەکتری دەکەن، بۆ نانخواردن دابەش دەبن بەناو ماڵەکاندا، کاک مەلا بەختیار خۆی لێپرسراوی هێزەکەی یەکێتی بوو لەو ناوچەیە و ئەوڕۆژە لەگەڵ ئەو مەفرەزەیەدا بوو لە (سماقە)، هاوکات مەفرەزەکەی پارتیش (مەجید هەیبە) لێپرسراویان بوو، ئایا كاك مه‌لا به‌ختیار مە فرەزەکەی پارتی بە بڕیاری کێ لەناو ماڵەکاندا قەتڵ و عام کران؟