06/08/2020
پێشه‌كی....
پاش سه‌ردانی شاندێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ندیل له‌چه‌ند رۆژی
رابردوودا، به‌شێك لهشرۆڤهكان به‌وه لێكدرایه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌كه‌كه
فیگه‌رێكی به‌هێزه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌توركیا هه‌یه، بۆیه ئه‌مه‌ریكا
ناچاره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی به‌ره‌ی دیموكراسیی دژ
بهئهردۆگانو ئاكه‌په به‌و پێیه‌ی ئیدی ئهمهریكاو ئیسرائیل چیدیكه
پێویستیان بهئهردۆگانو رژێمه‌كه‌ی نه‌ماوه‌و به‌دوای جێگرهوهكهیدا ده‌گه‌ڕێن
له‌مه‌ڕ داهاتووی سیاسی‌و رۆڵی توركیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانیو هه‌رێمیی، هه‌روه‌ك
به‌پێی هه‌مان روانین هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌ناوچه‌كه لهسعودیهو
ئیمارات‌و میسر هه‌مان خواستیان هه‌یه بۆ خستنی ئه‌م رژێمه له‌و وڵاته. هه‌ندێ
شرۆڤه‌ی دیكه‌ش به‌وه لێكیان دایه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه له‌كێڵگه
نه‌وتیه‌كانی سوریا دووربخاته‌وه.
له‌مه‌ڕ رۆڵی په‌كه‌كه‌و ئه‌مه‌ریكا
گومانی تێدا نیه په‌كه‌كه نه‌ك له‌ئێستا به‌ڵكو لهدروستبوونو
جاڕدانی جه‌نگی گه‌ریلاییه‌وه كارایی‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ك ته‌نها دۆخی
ناوخۆیی توركیا به‌ڵكو له‌سه‌ر سیاسه‌تی دهرهكیو په‌یوه‌ندی ههرێمیو كایه‌ی
ئابووریی توركیا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌شداره هه‌ده‌په‌یه
نه‌ك په‌كه‌كه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هێشتا له‌لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا ده‌رنه‌هێنراوه.
بۆیه به‌هێزبوونی په‌كه‌كه وه‌ك فیگه‌رێك ته‌نها بۆخۆیه‌تی له‌چوارچێوه‌ی خه‌باتی
رزگاریخوازیدا، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی له‌گه‌ڵدا بكات، بێگومان
ئه‌مه‌ریكاش رۆڵ‌و كارایی په‌كه‌كه‌و ئۆجه‌لان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی توركیا ده‌زانێت،
به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك به‌دیلی ئهردۆگانو هیچ هێزێكی سیاسی دیكه‌ی توركیا ته‌ماشای
ناكات، ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكاش هه‌یه سه‌یری جوڵانه‌وه چه‌كداریه رزگاریخوازانهكانی
له‌چاویلكه‌ی دونیای سه‌رمایه‌داریی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه كردووه، نه‌ك
مافه‌كانیان، به‌ئێمه‌ی كوردیشه‌وه له‌باشوور، بگره هه‌ندێجار وه‌ك جه‌نگاوه‌ری
جهنگهكانو دوای جه‌نگ دهمانفرۆشێتهوه.
سه‌رباری ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا
له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی توركیا نیه، له‌مه‌ڕ كێشه‌ی كوردیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مافی نه‌ته‌وه‌ییه
ئه‌وپه‌ڕی گه‌ر تا فیدرالێزم بڕوات، كه‌ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا هه‌م باسكردن‌و هه‌م
داكۆكی لێكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئاسان نیه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی
بڕیار له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ توركیایه‌كی دابه‌شكراودا
نین له‌به‌ر روسیا، چونكه بۆچوونیان وایه هه‌ر جۆره پێشهاتێكی له‌مشێوه‌یه
بۆشایی له‌ناوچه دروستدهكاتو روسیا پڕی ده‌كاته‌وه‌و زیانمه‌ندی یه‌كه‌میش ئه‌مه‌ریكا
ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه چه‌ند په‌كه‌كه به‌هێزتریش بێت ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێكی
گه‌وره‌ی وه‌ك توركیا‌و ئه‌ندامی ناتۆ ناگۆڕێته‌وه به‌كێشه‌ی كورد. هه‌روه‌ك
توركیا له‌ده‌ره‌وه نه‌خشه‌ی گۆڕانكاریی‌و دابه‌شكاریی ئه‌مه‌ریكایه له‌ناوچه‌كه،
هاوكات مامه‌ڵه‌ی ناڕاسته‌وخۆشی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بریتیه له‌مامه‌ڵه‌ی زلهێزێكی
سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی جیهانی له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری رزگاریخوازیی، كه
ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ورد نه‌بێت ئاكامه‌كه‌ی سهوداپێوهكردنی ده‌بێت.
به‌درێژایی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ئهمهریكاو توركیا به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئاكه‌په‌دا، ئه‌مه‌ریكا
هیچ جۆره گوشارێكی كرداریی له‌و وڵاته نه‌كردووه بۆداننان به‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
كورد. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه لێكدانه‌وه‌یه‌كی واقیعی نیه، كه‌پێیوایه
به‌هۆی به‌هێزبوونی په‌كه‌كه‌وه ئه‌مه‌ریكا ناچاره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات
بۆیه چۆته قه‌ندیل. راسته ئه‌مه‌ریكا تادوا هه‌نگاو هه‌وڵی ره‌نگڕێژكردنی قه‌واره‌و
ستاتۆیه‌كی شه‌رعی بۆ كورد له‌رۆژئاوای كوردستان دا، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌ڵستیه
سه‌خته‌كانی توركیاوه ئه‌و هه‌وڵه له‌وقۆناغه شكستی هێنا، هاوكات به‌هۆی
روانینی تره‌مپ، كه وزه‌و ئابووریی رۆڵی سه‌ره‌كی تێیدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تردا سازشی به‌توركیای هاوپه‌یمانی كرد بۆ داگیركردنی
به‌شێك له‌خاكی رۆژئاوای كوردستان، وه‌كچۆن روسیاش رێگه‌ی بهداگیركاریی عه‌فرین
دا، ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنی (چنگی هه‌ڵۆ) بهئاگاییو رێگه‌پێدانی ئه‌مه‌ریكایه،
چونكه یه‌كێك لهناكۆكیه سه‌ره‌كیه‌كانی نێو په‌یوه‌ندیه‌كانی ئهمهریكاو
توركیا له‌رابردوودا مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بوو له‌نێو
خاكی عێراق به‌و پێیه‌ی عێراق كۆڵۆنیهكی نافه‌رمی ئه‌مه‌ریكایه بێ پرس‌و رای
حكومه‌تی عێراق رازی نه‌ده‌بوو.
سه‌ردانی شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ قهندیلو مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌ی
دیموكراسیی له‌توركیا.....
خه‌باتكردن بۆ دیموكراسیی ئه‌ركی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه سیاسیانه‌یه،
كه‌بڕوایان به‌بنه‌ماكانی دیموكراسی‌و ئاڵوگۆڕی دهسهڵاتو هه‌ڵبژاردن‌و حوكمی
یاسا‌و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه پرسی دیموكراسیی له‌ئێستای جیهانی
سیاسیی گۆڕاودا جیاوازتر بێت، به‌تایبه‌ت كهگۆڕانگاری به‌سه‌ر ره‌گه‌زو كایه‌و
گه‌مه‌و ئامرازه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی‌و دیموكراسیشدا هاتووه‌و وزه‌و ئابووریی
رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن، سه‌رباری حه‌زو ویستی مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ده‌سه‌ڵات
(درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پوتین لهروسیاو گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له‌په‌رله‌مانیه‌وه
بۆ سه‌رۆكایه‌تی له‌توركیا به‌نمونه ، جگه له‌سیسته‌مه تۆتالیتاریهكانی دیكه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناوین، كه‌ده‌مێكه بوونه‌ته پشتاو پشت).
كاتی خۆی به‌شێك له‌ستراتیژی
سیاسیی رۆژئاوا‌و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌دیهێنانی دیموكراسی له‌وڵاتانی تازه
گه‌شه‌سه‌ندوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بریتی بوو له‌پشتیوانیكردنی سیسته‌مه
نادیموكراسیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ئامانجی وه‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه، به‌ڵام
ئاكامی شكستی ئه‌و ستراتیژه‌مان له‌ده‌سپێكی به‌هاری عه‌ره‌بیدا بینی، كه‌خۆشیان
له‌خستنی ئه‌و رژێمانهو پارچه پارچهكردنو تێكدانی یه‌كێتی نهتهوهییو
رزاندنی پایه‌ی رژێمه سیاسیه‌كانیاندا له(میسر‌و لیبیا‌و سوریا) پشكی شێریان هه‌بوو،
به‌ڵام هه‌مان ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتیوانی سیسته‌می سیاسی توركیا به‌رده‌وامی
هه‌یه، با توركیا كوشتوبڕی كورد لهباكورو رۆژئاوای كوردستانیش بكات، به‌ڵام
مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی توركیا‌و به‌هێزی سیسته‌مه سیاسیه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر
روسیا‌و ئێران ئامانجی ئه‌مه‌ریكایه. راسته ناكۆكی‌و بگره بهریهككهوتنو
لادانی سیاسه‌تی توركیا له‌ئاست پهیوهندیو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه(وه‌ك
كڕینی سیسته‌می ئێس- 400 روسی‌و هه‌ندێ دۆسیه‌ی تر )، به‌ڵام هێشتا توركیا له‌نێو
ناتۆدایهو له‌سه‌ر راسته شه‌قامی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا لاینه‌داوه، بۆیه خه‌ونی
دروستكردنی به‌ره‌ی دیموكراسیی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌توركیا وه‌ك خه‌ونی
حوشتر وایه، چونكه له‌ئێستادا نه ئه‌ردۆگان كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی لاوازه بكه‌وێ،
نه نه‌یاره سیاسیه كۆن‌و نوێیهكانیشی له‌ئاستی ئهودانو هێنده له‌نێو یه‌كدا
ته‌بان بتوانن به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانی پێكبێننو بیخه‌ن (هه‌رچه‌نه هیچ شتێ مه‌حاڵ
نیه)، به‌ڵام ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر دوو ئاراسته تائێستا كاریكردووه‌و ده‌یكات وه‌ك
ئاراسته‌ی (سۆزی ئاینی‌و په‌رۆشی نه‌ته‌وه‌یی). ته‌نانه‌ت لهگۆڕینو كردنه‌وه‌ی
ئایا سۆفیا به‌مزگه‌وت، نه‌یارو ركابه‌ره سیاسیه‌كانیشی سه‌رباری ناكۆكی‌و چهڕهقۆچی
سیاسی، به‌ڵام له‌روانگه‌ی توركچێتیو ئاینداریه‌وه ده‌ستخۆشیان لێكرد‌و پشتیوانی
بوون.
بۆیه خه‌ونی كورد
بۆهاتنهئارای به‌ره‌یه‌كی دیموكراسیی له‌توركیا خه‌ونێكی قورسه، چونكه جه‌هه‌په،
كه نزیكترین هێزی نه‌یاری ئاكه‌په‌و نزیك له‌هه‌ده‌په بوو هیچ روانینێكی روونی
بۆ چاره‌سه‌ری دهستوورییو نه‌ته‌وه‌یی كێشه‌ی كورد له‌توركیا نیه‌و ناشیبێت،
چونكه ئاراسته‌یه‌كی كهمالیه. هه‌رچی پارته سیاسیه نوێیه‌كانی وه‌ك عه‌لی
باباجانو ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو عه‌بدوڵا گویله، یه‌كه‌م ئه‌مانیش سه‌رباری ئه‌وه‌ی
گه‌مه‌ی قۆناغی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگ له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌توركیا ده‌كه‌ن،
هاوكات له‌نێو مناڵدانی ئاكه‌په‌وه هاتونهتهدهرو هێشتا ته‌پوتۆزی ئاكه‌په‌یان
نهتهكاندووه. بۆیه ناكرێ هیوا له‌سه‌ر ئه‌م هێزه نوێیانه‌ش هه‌ڵبچنرێت.
له‌ئه‌گه‌ری دروستبوونی
به‌ره‌یه‌كی دیموكراسیی له‌توركیا له‌داهاتووشدا وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی
ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ندیل بۆئه‌وه لێكده‌ده‌نه‌وه، ده‌بێ كورد بپرسێت دیموكراسی بۆ
كێ؟ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌هه‌په بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، كهكهمالیزمو ئه‌زمونی
سه‌ربازیی كه‌مال ئهتاتوركودهوڵهتی قوڵ چیان به‌كورد نه‌كرد؟ هه‌ده‌په‌و كورد
چ سودێكیان له‌شاره‌وانی ئه‌نكه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ بینی، كهلهدواههڵبژاردنی
شاره‌وانی راده‌ستی كاندیده‌كانی جه‌هه‌په‌یان كرد؟ ئه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی
2023 ئه‌گه‌ر بكرێت یا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌رهه‌می به‌ره‌ی دیموكراسی‌و ئه‌گه‌ری
هاوپهیمانیو ده‌نگ ده‌به‌خشێته پارته‌كه‌ی عه‌لی باباجانو داود ئۆغوو گویل؟
چونكه هیچ هێزێكی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای داننان به‌مافی نهتهوهییو
ده‌ستوری كورد له‌توركیا ئاماده نیه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په پێكبهێنێت،
به‌ڵكو هه‌مووان ته‌نها بۆ خستنی ركابه‌ره‌كه‌یان، كه ئهردۆگانو ئاكپارتیه ده‌یانه‌وێ
سود لهكوردو هه‌ده‌په وه‌ربگرن، دواتریش گه‌ر ئهردۆگانو ئاكپارتی زۆرینه‌ی هه‌ڵبژاردنیان
به‌ده‌ستنه‌هێناوه ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه‌ی هه‌ده‌په ده‌بێته په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتنیان
حكومه‌تی ئئتلافی پێكده‌هێنن ئه‌وكات هه‌ده‌په بهمایهپوچیو ده‌ستبه‌تاڵی دێته‌وه.
بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی كورد نه‌ته‌نها له‌توركیا به‌ڵكو بۆ عێراق‌و
ئێران‌و سوریاش سازان‌و وتوێژو چاره‌سه‌ری ئاشتیه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
ئه‌و وڵاتانه به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یا ئهمهریكاو روسیا، چونكه
ئه‌زمونی رابردووی مامه‌ڵه‌ی وڵاتانی زلهێزی وه‌ك ئهمهریكاو ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ
كورد مامه‌ڵه‌ی جه‌نگاوه‌ری جه‌نگه سه‌خته‌كانه، سه‌ودای كڕین‌و فرۆشتنه، ئه‌و
وڵاتانه‌ش سه‌روه‌ریی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و لۆبیان به‌هێزه له‌سه‌ر ئاستی
جیهانیو ئه‌ندامی دام‌و ده‌زگا شه‌رعیه نێودهوڵهتیهكاننو توانای شكستپێهێنانی
هه‌ر هه‌وڵێكیان هه‌یه بۆ پارچه پارچه بوونی یه‌كێتی خاك‌و قه‌واره‌ی سیاسیان
(شكستپێهێنانی ریفراندۆم له‌باشووری كوردستان وه‌ك نمونه).
جگه له‌وه‌ی ئاراسته‌ی جیهانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه
بریتیه لهبههێزكردنهوهی دهسهڵاتو حكومه‌تی ناوه‌ند له‌و وڵاتانه (حكومه‌ته‌كه‌ی
كازمی به‌نمونه). پرسیاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه گه‌ر واش ده‌رچوو كه‌هۆكاری چوونی
شاندی ئه‌مه‌ریكا بۆ قه‌ندیل بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی دیموكراسیه له‌توركیا به‌مه‌به‌ستی
خستنی ئهردۆگانو حكومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌نێو په‌رله‌مان، كهئاكهپهو
مه‌هه‌په زۆرینه‌ن ههڵبژاردت دواخرا، یاخود وه‌ك روسیا مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان وه‌ك
پوتین چه‌ند ساڵێكی تر درێژكرایه‌وه یا ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و تاكڕه‌وی رۆیشت ئه‌م خهونو
گره‌وه‌ی هه‌ده‌په‌و كورد چی لێدێت؟ بۆیه هه‌مووان مه‌سه‌له‌ی خه‌ونی حوشتر ده‌زانن
چیه بۆیه باسی ناكه‌مه‌وه هێنده هه‌یه ئیدی سیاسه‌تكردنی كورد له‌توركیا له‌سایه‌ی
ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریه گه‌وره خێرایانه‌ی رووده‌ده‌ن‌و متوربه‌ی مه‌سه‌له‌ی وزه‌ن
له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پێویستیان به‌پێداچوونه‌وه‌و واقیعبینی هه‌یه نه‌ك خه‌ون
بینین بۆخستنی هێزێكی نه‌یار له‌پێناوی سه‌رخستنی هێزی غه‌واره‌ی دیكه، كه‌هیچ
دانپێدانانێكی نیه بۆ كێشه‌ی كورد له‌توركیا.