25/07/2020
پێشوتن
پاش به‌مزگه‌وتكردنی كه‌نیسه‌ی ئایا سۆفیا بۆمزگهوتو
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ رۆژی هه‌ینی مه‌راسیمی نوێژی هه‌ینی به‌ئاماده‌بوونی (ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌چوو، شه‌پۆلێكی تری نوسین‌و
كۆمێنت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه لهمیدیاو سۆسیال میدیای جیهانیو كوردیدا هاته‌ئاراوه.
واز له‌كاردانه‌وه جیهانیه‌كه بێنه، به‌ڵام ئه‌و خۆتێكدانو خۆ شپرزكردنهی له‌كوردستان
جێگه‌ی له‌سه‌ر راوه‌ستانه، سه‌رباری هه‌ڵوێستی هه‌ده‌په، كه‌ئێمه له‌وتارێكی
پێشوودا وتمان هه‌ده‌په سه‌ری نه‌شكاوه به‌ڵام ده‌یبه‌ستێ. به‌ڵام به‌دیوێكی
تردا ده‌توانین بابه‌تی به‌مزگه‌وتكردنی ئایا سۆفیا ببه‌ستینه‌وه به‌مه‌سه‌له‌ی
جینۆسایدی فهرههنگیو ژێرئاوخستنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه له‌هه‌ردوو
رووه‌كه‌وه.
حه‌سه‌نكێف‌و مێژووه‌كه‌ی
حه‌سه‌نكێف شارێكی شوێنەواری كوردیە دەكەوێتە پارێزگای
باتمانی لەباكوری كوردستان‌و زۆرینەی دانیشتووانەكەی كوردن‌و یەكێكه لەكۆنترین
شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە لەجیهاندا. شاری حەسەن كێف (9مەرج)ی لەكۆی (10 مەرج)ی
پێویستی كولتوری‌و شوێنەواریی بەپێی پێوەرە جیهانیەكانی رێكخراوی (یۆنیسكۆ) بۆ
ناوچە مێژوویی‌و شوێنەواریەكان تێدایەو زانایانی بواری شوێنەوارناسی
لەلێكۆڵینەوەكانیاندا ژیانی مرۆییان لەم شارەدا دۆزیوەتەوە، كە مێژووییەكەی بۆ
(9500 پ.ز) ساڵ دەگەڕێتەوەو بەپێی سەرچاوە مێژووییەكان شارەكە (12) هەزار ساڵ
بونیات نراو نزیكەی (300) شوێنەوارو پرد‌و قەڵاو ناوچەی شوێنەوار جۆراوجۆری
تێدایەو لەژێر دەسەڵاتی رۆمانەكانو بێزەنتیەكاندا بووە لەوانە پردی بەردینی
حەسەن كێف، كە بەكۆنتیرین پردی بەردینی چاخی بەردینی كۆن دادەنرێتن سه‌رباری
دیارده‌و ژیانی دێرین‌و شوێنه‌وار له‌م شاره‌دا.
هۆشیاری مرۆڤی كورد له‌به‌رده‌م
ئایا سۆفیاو حه‌سه‌نكێفدا
شاگه‌شكه‌بوونی به‌شێكی زۆری مرۆڤی باوه‌ڕداری ئێمه له‌به‌رده‌م
گۆڕینی كه‌نیسه‌ی ئایا سۆفیا بۆ مزگهوتو بێده‌نگی هه‌ده‌په‌و كه‌مته‌رخه‌می
كاركردنی جدی بۆ به‌جینۆساید نه‌ناساندنی پرۆسه‌ی ژێرئاو خستنی شاری شوێنهوارییو
مێژووی حه‌سه‌نكێف‌و نه‌بوونی زانیاری‌و بێئاگایی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر رقبووون لهئهردۆگانو
ئایدۆلۆجیا له‌ئاست تراژیدیای چاوه‌ڕوانكراوی نغرۆكردنی حه‌سه‌نكێف، ئه‌وه‌مان
پێده‌ڵێت، كه‌چه‌ند هۆشیاری تاكی ئێمه كۆڵه‌واره، كۆڵهوارییهك له‌لایه‌ك
خۆشحاڵ‌و شاگه‌شكه‌یه به‌گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت، كه‌خۆی له‌وه‌دا ده‌ینێته‌وه
هزری ئیسلامی‌و ئاینی مرۆڤی باوه‌ڕداری ئێمه به‌هۆی چه‌قبه‌ستن‌و ته‌نها ته‌ركیز
خستنه‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسی‌و ململانێ ئایدۆلۆجیه‌كان له‌پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه،
گه‌وره تائه‌و ئاسته‌ی بته‌وێ تێز‌و ته‌رحی مرۆڤی ئاینداری ئێمه بخوێنێته‌وه ده‌سته‌وسان
ده‌بیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی مه‌عریفی ئاینی ئه‌وتۆ نا‌بینیت و دەگمەنە.
ئه‌مه بهدیوێكیتریشدا گوزارشته لهپاشكۆبوونێكی جۆریی هزری ئاینیت به‌پشتبه‌ستن
بهرایهڵه ئاینیه‌كانی دۆستایهتیو دوژمنایه‌تی. ده‌شێ وه‌ك مافی تاكه‌كه‌سی
خۆت‌و باوه‌ڕدارێك خۆشكهیف بی به‌و گۆڕینه، به‌ڵام گه‌یشتنه دۆخی شاگه‌شكه‌بوون
پێمان ده‌ڵێت تۆ ناته‌وێ خۆت ناوه‌ند بیت، به‌ڵكو ورده ورده به‌ره‌و پهراوێزو
كارلێكراو ده‌چیت. جگه له‌به‌ڵگه‌ی شڵه‌ژانی بیركردنه‌وه‌ی ئاینیانه‌ی كوردی له‌ئاست
وێرانكردن‌و جینۆسایدی فه‌رهه‌نگی ناوچه‌كانی باكوری كوردستان‌و شاری حه‌سه‌نكێف
به‌تایبه‌ت.
له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته
ره‌خنه‌گرتن له‌م بڕیار‌و مه‌راسیمه‌ی نوێژی هه‌ینی ئایا سۆفیا، باوه‌ڕناكه‌م
زانیاری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی (گاپ)و جینۆسایدی فه‌رهه‌نگی توركیا له‌رابردوو
ئێستا‌و به‌دیاریكراوی له‌سه‌ر نغرۆكردنی شاری شوێنه‌واری حه‌سه‌نكێف هه‌بێت. ئه‌و
چه‌له‌حانێیه‌ی مرۆڤی كوردی ئێمه ده‌یكات له‌گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت په‌یوه‌ندی
به‌و شه‌ڕه رهمزیو ئایدۆلۆجیه‌وه هه‌یه، كهنهیاره هزریو سیاسی‌و
ئایدۆلۆجیهكهت هه‌رچی وت بهراستو چه‌پدا تۆ دەبێت دژی بیت، ئه‌گینا ده‌بوو ئه‌م
نیگه‌ران بوونه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ وێرانكردنی حه‌سه‌نكێف بوایه نه‌ك ئایا سۆفیا.
له‌دوێنێوه دیسان ئیسلامیه‌كان‌و ئه‌وانیتر به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌كتری له‌سه‌ر
ئایا سۆفیا له‌كاتێكدا نابێ دهربڕینو ره‌خنه‌كان بگه‌نه سنوورێك بتكاته كه‌ره‌سته‌و
ئامرازێكی كارلێكراو‌و هه‌ژمون له‌سه‌ركراو. تۆ شاره‌كه‌ت، نیشتیمانه‌كه‌ت، شوێنه‌واره
مێژوویه‌كانت داگیر‌و وێران كراون چیتداوه له‌شه‌ڕی هێمایی نێوان جیهانی مهسیحیو
ئیسلامیی، نێوان جیهانی ئیسلامی‌و رۆژئاوا؟
ئه‌و كه قودس ده‌كاته پایته‌ختی جوله‌كه،
كاردانه‌وه‌ی ئه‌میش ئایا سۆفیا ده‌كاته مزگه‌وت، ئه‌ی تۆی كورد بهباوهڕدارو
چه‌په‌وه چ كاره‌ی له‌م به‌ینه‌دا خۆت تێكداوه؟ گه‌ر ئه‌تۆمتان پێبێت له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و
بێگانه‌و غه‌واره ده‌یكێشن به‌یه‌كدا؟! تۆ ئیتر ده‌بێ فێربیت و ده‌بێ تێبگه‌یت
وه‌ك باوه‌ڕدارو چهپو نهتهوهییو هه‌ر ناونیشانێك، بۆ خۆتی داده‌نێی، جه‌نگت
له‌سه‌ر خۆت بێت، له‌پێناوی خۆت‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ت بێت له‌سه‌ر باوه‌ڕو بیركردنه‌وه
ئاینی‌و چهپو نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی خۆت بێت، ده‌بێ ئیتر تۆ كارلێگهر بیت، ههژمونكهر
بیت، ناوهندو سه‌نته‌ر بیت، نه‌ك كارلێكراو‌و پهراوێژو هه‌ژموون له‌سه‌ر كرا‌و.
شه‌ڕ له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كه‌ن، كه‌تایبه‌ته به‌كاروباری ناوخۆیی توركیا‌و ئه‌وانیش
خۆیان بڕیاری لێده‌ده‌ن پێویست ناکات تۆ ببیته پارێزه‌یری جیهانێكی مه‌سیحی، كه‌له‌ئاستی
كوشتوبڕی تۆدا له‌توركیا مێشێك میوانی نیه.
هه‌ده‌په له‌نێوان نغرۆكردنی حه‌سه‌نكێف‌و
به‌مزگه‌وتكردنی ئایا سۆفیادا
هه‌ندێ كه‌س وه‌ك كاردانه‌وه پێیانوابوو نابێت له‌به‌ر
ئینتیمای ئاینی مسوڵمانی خه‌ڵك هه‌ده‌په بێده‌نگ بێت‌و ده‌بێ شه‌ڕی خۆی بكات.
ئێستاش سورم له‌سه‌ر نوسینه‌كه‌ی پێشوومو هه‌ده‌په سه‌ری نایه‌شێت، به‌ڵام ده‌یبه‌ستێ،
چ پێویست ده‌كات كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی تری جهنگو ململانێ له‌گه‌ڵ ئهردۆگانو
ئاكه‌په؟ چ پێویست ده‌كات ئه‌م خۆهه‌ڵواسینه به‌دنیای مهیسیحیهتدا، كه‌هه‌ر
ناشزانێ خۆت‌و كێشه‌كه‌ت لهتوركیاو عێراق‌و ئێران‌و سوریا هه‌ن یا نین؟! كامه‌یه
ئه‌و گه‌لانه‌ی بڕوایان بهرهوایهتی كێشه‌ی كورد له‌توركیا له‌روانگه‌ی ده‌ستورو
مافی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه؟ كام ته‌وژم ، كام ره‌وتی سیاسی بڕوای به‌بوونی نهتهوهییو
ده‌ستووری مافی كورد هه‌یه؟ّ خه‌ونی به‌دیموكراسیكردنی توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په
ده‌یه‌وێت مه‌حاڵه.
وه‌ك كاتی خۆی هه‌ده‌په به‌قسه‌ی
به‌شێك له‌سیاسیه‌كانی باشووری كوردستانیان نه‌كرد له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی (88)
كورسی پهرلهمانیو سازان له‌گه‌ڵ ئاكه‌په، باج‌و ئاسه‌واره‌كه‌ی بینرا، به‌ره‌خنه‌گرتن
له‌هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌تی ئاكپارتیش، به‌ڵام نابێت كاریگه‌ری ئایدۆلۆجیا وات لێبكات
هه‌موو شتی خۆت به‌راست بزانی‌و هی نهیارهكهشت به‌هه‌ڵه. مه‌گه‌ر وانیه، بۆ
هه‌ده‌په له‌ئاستی جینۆسایدی حه‌سه‌نكێفدا هه‌ڵوێستی پێویست‌و گه‌وره‌ی نیه؟ كوا
هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئاستی دام‌و ده‌زگاكانی یۆنسكۆ له‌مه‌ڕ له‌ناوبردنی شوێنه‌واری
مێژوویی حه‌سه‌نكێف؟ كوا جه‌نگی گه‌وره‌ی مهدهنیو میتینگ‌و خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی
گه‌وره دژی نغرۆكردنی حه‌سه‌نكێف؟ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ده‌په نوێنه‌رایه‌تی
كێشه‌ی كورد له‌توركیا بكات ئایا شاری حه‌سه‌نكێف هێنده‌ی ئایا سۆفیا بایه‌خی نیه
له‌سه‌ری هه‌ڵباتێ؟ بۆیه له‌كۆتاییدا ده‌بێ بپرسین لهئایندارو چه‌په‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
ئه‌ی كێ نازی حه‌سه‌نكێف ههڵدهگرێو نازی ده‌كێشێت؟ ئه‌ی كێ خه‌م بۆ وێرانبوون‌و
ژێر ئاوخستنی بخوات، ئیدی به‌س نیه شه‌ڕی رواڵه‌تی بۆ غهوارهو نه‌ناسه‌كان؟!