23/09/2019
دلێر حسێن پیرۆمەری
دۆخی سیاسیی و ئیداریی لەهەرێمی کوردستان
هیچ کاتێک بە پێ پێوەری وپڕەنسیپی ئسولی و ئیداری گوزەری نەکردووە ، هەمیشە ئیدارەیەکی حیزب سالاری ومیزاجی تحکومی کردووە بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی باڵای قەومی ، بەپێچەوانەی دروشمە قەومیەکان کە هەمیشە بەرپرسان لەبۆنەکان بۆ چەواشەی ڕای گشتی بەرزیان دەکردەوە لەبنەڕەتدا نەک باوڕیان بەکێشەی قەومی نەبوە بەڵکو ئەندازیار و داروخەری قەزی قەومی خۆیان بونە .
بەهێزی ودەسەڵاتداری ئەمانە گەورەترین هەڕەشەو مەترسی بوە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی گەلەکەمان، چونکە هەڵگری بڕوا بون بەقەزی قەومی نین، وڵاتانی ئیقلیمی چاک لە زهنیەت و ئەقڵیەتی هێزە دەسەڵاتدارەکانی ئێرە گەیشتون مەهام و خەونەکانیان ئەزانن بۆیە هەرگیز هەست بەمەترسی دروستبونی کیانێکی بەهێزی قەومی لەسەردەستی ئەمانە لەناوچەکە ناکەن، بەڵکو بەنەوە وهاوکار و دڵسۆزێکی نزیک لەخۆیان دەزانن هەتمەن مەبەستمان لەبنەماڵە دەسەڵاتدارەکانە نەک کۆی میللەتەکەمان .
بەدلیلی پێداگری جوت هێز وبنەماڵەی دەسەڵاتدار لەدرێژەدان بە بەشە میراتی جێماوی میرنیشنە کوردیەکان کە ئینجازی باپیرە گەورەیان سەفەوی و عوسمانیەکان بوە لەڕابردوو.
بۆ بەهێزی پێگە و دەسەڵاتی حیزبی وسیاسی و بنەماڵەیان لەئێستادا هەمو پیرۆزیەکانی گەل ونەتەوە و خاکیان کردۆتە قوربانی و درێژە پێدەرو تەواوکەری پلانی دابەشکاری نەخشە داڕێژاراوەکەی باپیرە گەورەکەیان کە ئال عوسمان لێرە و شااسماعیل لەوێن ، موریدانەودڵسۆزانە نەخشە ومیراتیەکەیان پاراستوە .
بیرکردنەوە بە ئەقڵیەتی مەنتقی هێز و جوگرافی هەرگیز ئیدارەی تەندروست و حوکمی ڕشید و چاکساز دروست ناکات، لەئێستادابەحیساب خاڵی هاوبەش وکارنامەی کابینەی نوێی کەلەخاڵە ئەساسیەکانی کابینەکە سڕینەوەی ئاسەواری مەنتقی جوگرافی و دووئیدارەییە نەک تۆخکردنەوەیان وە هێزی چەکدار وئەمنی ئەبێ هێزی گەل بێت نەک هێزی حیزب وە شکۆبریار بۆ حكومەت ودامەزراوەکان بێت نەک حیزب، بەڵام دەستپێکێکی خراپە بەم ئەقڵە بەردەوام بین ناگەین بەئامانجە سەرەکیەکە کە خواستی زۆرینەی هاوڵاتیانە.
وەلێ بەو جۆرە بیرکردنەوانە تەواوی هیوا و ئامانجەکانی کەلەسەر کابینە نوێیەکە چنیبومان دەچێتە گۆڕە، ئەوجۆرە بیرکردنەوانە ڕەهەندێکی قوڵی مێژووی و عەشائیری هەیە پاشخانێکی خراپی مێژویی هەیە داخەکە بۆ ئێستا نیە بەڵکو لەمێژوی نوێ لەداهاتودا چ بنوسینەوە چ شانازییەک باس بکرێ، زۆر گەل هەن نەفرەت لەمێژووی خراپیان دەکەن بۆ ئێمە زەرور بو پەند لەمێژوی خراپی ئەوان وەربگرین ببان بەڕێ نیشاندرو یارمەتیدەرەمان بۆ مۆدێلێکی نوێ جوان لەحوکمڕانی و مێژوێکی دەستوریی جێگیر پر شانازیمان بۆنەوەکانمان جێهێشتایە کەهەمیشە وەک شانازی بمایە لەدیرۆکی وڵاتەکەمان نەک هەر بۆ نەتەوەکەمان بۆ نەتەوەکانی تریش جێ شانازی بوایە، وەلێ نەک دەرسمان وەرنەگرت بەڵکو نمونەیەکی خراپی ئیدارەمان پێشکەشکردوە کەس خۆزگەی بەردەوامی بۆ ناخوازێ، مەحاڵە ئەمانە خاوەنی دیرۆکی پڕ شانازی بن بۆ میللەت ئەو دوو هێزە کە باکیان بەهیچ نیە تەنها ئەوساتە ئەبینن کەتێدا گوزەر دەکەن لەپێناو مانەوە و بەهێزی خۆیان هەموو بەهای یاسای و مرۆیی و ئەخلاقی دەبەزێنن چ جای ئەوەی مێژوێکی پڕ شانازی جێ بهێڵن، مێژووێک نوسرابێ ڕێگرێ لەجێگری سەرۆکی هەرێم کراوە لەشارێک بچێت بۆشارێکی تر یاخود سەرۆکی پەرلەمان باڵەخانەی پەرلەمانی لێ قەدەغکراوە پەڕلەمانتار مافی چونە باڵەخانەی پەرلەمانی نەبێت، بارەگای هێز ولایەنە سیاسیەکان غەنیمەی دەسەڵاتدارەکانن وسوتەمەنی ململان و ناکۆکی هێزەکانە وهێزی چەکدار دەست لەسەر سینگی بەرپرسی حیزب بێت و حکومەت و دامەزراوەکان دیلی دەستی نەوەی دەسەڵاتدارەکان بێ .
ئەبێ هەرچی زووە بەر بەو ئەقلیەتە بگیرێ کە پێ وایە بەمۆنۆپۆڵکردنی شارێک و بەمەنتقی هێز بەهێز دەبێ، دەبوایە دوێنێ وپێرێ کاتێ رێگری لەجێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتار و وەزیرەکان دەکرا هەمو هێز و لایەنە سیاسیەکان ئاڵای بارەگاکانیان دابگرتایە ژوری وەزارەتەکان و حکومەتەکەیان بەروی سەرۆکی حکومەت داخستایا یان بۆ ئەو ئەقلیەتیان جێهێشتایە کە بەردەوام پێ وایە بەم رێگایە دەتوانێ ئامانجەکانی بپێکێ،ئێستا بەرچاومان رون دەبو لەوەی کە ئەودۆخە چاک دەبو یان کۆتایی بە حکومەتی درۆینەی یەکگرتو دەهات هەریەکە بەپێ میراتی باپیرانیان وارسی ئیماراتێکی بچوکی قارداش و ئاقایی دەبون.