02/05/2019
لەپایە هەرە گرنگەکانی دروستبونی دەوڵەت لەپاڵ دیبلۆماسیەتێکی سەرکەوتو، بونی سوپایەکی بەهێزی نیشتمانی ڕاهێنراوە بە پێی ستاندارە سەربازییە نێودەڵەتیەکان، بۆهێنانەکاییەی سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات وئاشتی کۆمەڵایەتی کەلەساییەدا تاک هەست بەئاسودەی بکات .
پێگەیی هەرێم بەئاڕاستەی تەمەنی حکومڕانی هەنگاوی نەناوە لە حیساباتە نێودەوڵەتی و ئیقلیمیەکان، کەزیاتر لەچارەگە سەدەیەکە خاوەنی حوکمی خۆماڵین حوکمێکی بێ ئەزمون و بێ دیبلۆماسیەت لەئاست حوکمە جیهانییەکان، ئەو حکومڕانییە هەرەچەند لەروی زەمەن و کات تەمەنی زۆرە، بەڵام لەرووی ئینجازەوە هیچ هەنگاوێکی جدی بەئاراستەی سەربەخۆیی یەکجاری نەناوە وەک هەندێ ئیقلیم و وڵات کە هاوشێوەی هەرێمن لەروی تەمەن وکات وبگرەهەندێکیان تەمەنی حکومڕانیان لە هەرێم کەمتر بووە، بەڵام جیاوازی نێوانیان لە ئەزمونی حوکمڕانی و ئیدارەدان و جوڵە دیبلۆماسییەکان و یەک سوپایی دیارە، کە بۆ ئەوان ئەو شێوازە ئیدارییە زامنی هێنانە کاییەی سەربەخۆی دەوڵەت بون بوو.
گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و فەسادی ئیداری هۆکارگەلێک بون بۆ چەقبەستن وبەرەوپێش نەچونی قەزییەی قەومی وە لەهەمان کاتدا نەبونی سوپایەکی یەکگرتوو کاریگەری و ئاسەواری خراپی لەسەر بێ هیواکرنی تاک جێهشتوە بۆبەدەوڵەتبون تا ئاستی لەباربردنی قەزییەکە ، لەهەرێم بەپێی زەمەن دەرفەتی زۆر بۆدەوڵەتبون هاتۆتە پێش، بەڵام میکانیزم ومامەڵە لەگەڵ دەرفەتەکان واقیعیانە ونیشتمانیانە نەبونە.
پێداگری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دروستکردنی سوپاییەکی یەکگرتوو لەسۆنگەی هەستکردنە بە بەرپرسیاریەتی کەلەبنەرەتدا بۆ ئەو ئامانجەدروست بوە و لەو پێناوەدا ئامادەییە قوربانی بە خۆی بدات ، ئەمەش میراتێکی هەمیشەی رەوانشاد کاک نەوشێروانە کە تەواوی تەمەنی خستۆەتە خزمەتی دامەزراندنی هێزێکی نیشتمانی و هەمیشە واقیعیانە و دوربینانە مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە کردوە، هەگیز مەبەستی نەبووە وەک سیاسیەکانی ئێستایی هەرێم خاوەنی لەشکرو لیوای سەربازی تایبەت بەخۆی بێت کە لەوجەنجاڵی و بێ حکومیەی هەرێم زەمینەی دروستکردنی هێزی تایبەت بەخۆی زۆر ئاسان بوو کە دواجار بزوتنەوەی گۆڕانیش لەژێر سایەی ئەم هێز پارێزراو دەبو کەهیچ کەس و هێزێک جورئەتی ئەوەی نەدەکردهێرش بکاتە سەربارەگاکانی ، وە هەم لەرویی دارایشەوە سودی دەبو بەڵام ئەمەخواستی ئەو نەبوە، تاکە خواست و خەوەنی رەوانشاد بونی سوپاییەکی بەهێزی نیشتمانی بوە کەدوربێت لەدەستی کەس وحیزب .
گۆڕان لەئێستاو ڕابردودا لەحکومەت و پەڕلەمان بەپرۆژە ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی حەفتا وهەشت وسەرجەم هێزەکانی تر دروستکردنی سوپایەکی دامەزراوەیی ودیسپلین بەپرۆژە وکردار کاری بۆ کردوە، دواین جار کە بەپێ رێککەوتنی گۆڕان لەگەڵ پارتی سەرۆکی هەرێم یەک جێگری دەبێ کە ئەویش پشکی گۆڕانە، پێداگری یەکێتی بۆزیادکردنی جێگرێکی تر بۆسەرۆکی هەرێم ودروستکردنی ئاستەنگ بۆ پێکهێنانی حکومەت بەئامانج ومەبەستە، ئەمەزیاتر گۆڕانی هاندا لەپێناو چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە جیاواز لەوان بیربکاتەوە نیشتمانیانە سەرجەم حیسابات وهاوکێشەکانی یەکێتی وپارتی پێچەوانە بکاتەوە کەشەڕتەنها بۆ پۆست و بەرژەوەندی تایبەت ناکرێ بەڵکو بەرژەوەندی گشتی وقەومیی لەپۆست گەورەترە، گۆڕان دەیەوێت لەرێگای سازشکردن لەبەشی خۆی بودنیای قەزییەکی گەورەی قەومی بکات کەئەویش رێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان و کۆکردنەوەیانە لەژێر چەتری یەک وەزارەت .
هەرچەندە ئەو خەونە زۆر درەنگ کەوتوە، بەڵام نەچۆەتە گۆڕ دەکرێ سود لەئامۆژگاری دۆستانمان وەربگرین بۆ رێکخستنەوەی هێزەکان کە بەر لەخواستی هاوپەیمانان ئەمە خەونی گۆڕان بوە بەپرۆژە لەکابینەی رابردو گۆڕان هەوڵەی دابەڵام روداوەکانی داخستنی پەرلەمان و دورخستنەوەی تیمی وەزاری گۆڕان کارەکەی وەستاند ،تاکو فرەهێزی بەردەوام بێت سلبیاتەکانی بەردەوام دەبن هەمو کات ئەبێ چاوەروانی روداوەکانی هاوشێوەی کەوتنی شەنگال و شازدە ئۆکتۆبەربین .