دەسەڵات بەناچاری پەنا بۆ كارتی ئۆجەلان دەبات

13/05/2019

فەهیم تاشتەكین

كوردەكان خۆراگربوون وەك ئەو راستەی كە لەسەر گۆرەپان دروستیان كرد
سیاسەتی پێكدادان كە لەساڵی 2015 و بەپێی لۆژیكی ( هێزی دەوڵەت دەبینن) پەیرەودەكرا، هیچ ئەنجامێكی نە لەناوخۆ و نەلەدەرەوەی سنورەكان بەدوای خۆیدا نەهێنا، كوردەكان دەسەڵاتیان بەوە سزادا كە پەنا بەرێت بۆ ستراتیژیەتی " هاوپەیمانیەتی گەل" لەگەڵ ئەوەشدا سەركەوتن لەزۆر ویلایەتدا لەم هەڵبژاردنەی كۆتاییدا لەدەست بدات، و هەروەها مانگرتن لەخواردن گەیشتە خاڵێكی هەستیار و ئاستێكی شەرمهێنەر، هەروەها پلانی تێشكشكاندن و وێرانكردن كە پەیرەو دەكرا نەیتوانی لەدوو پرۆسەی سەربازی لەباكوری سوریا خەونەكەی بەدی بهێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا توركیا نە گەیشتە رێككەوتن لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بەناوچەی ئارام لەسوریا، هەروەها ئەو رێكارەی فشاریانەی لەرێگەی روسیاوە لەپێناوی رێگری لەمافی فەرمی كورد دەدران گرەنتی نەكران.

نامەكانی ئۆجەلان گرنگن، ئەو هەستیاری و دوودڵیەكانی توركیای بەرامبەر سوریا ڕوون كردووە كە دەبێت لەبەرچاو بگیردرێن

 دابەشكردنی عەفرین نەیتوانی ئیرادەی كورد تێكبشكێنێت، كوردەكان خۆراگربوون وەك ئەو راستیەی كە لەسەر گۆرەپانەكە دروستیان كرد، هەروەها سیاسەتی داخستنی دەرگاكان بەڕووی كوردا لەناوخۆ و دەرەوە دووچاری ئاستەنگ بوو، ئەوەی روونە ئەوەیە كە ئەوان هیواكانیان لەسەر ئەو نامانە بونیاد دەنێن كە ئۆجەلان لەزیندانەوە دەیان نێرێت بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات ئەمە تێپەرێنن، هیچ لێكدانەوەیەكی تر ناكرێت بۆ رێگەدانی دەوڵەت بە پارێزەرەكانی ئۆجەلان بۆ ئەوەی سەردانی بكەن لەدوای چەندین ساڵ، نامەكانی ئۆجەلان گرنگن، ئەو هەستیاری و دوودڵیەكانی توركیای بەرامبەر سوریا ڕوون كردووە كە دەبێت لەبەرچاو بگیردرێن، هەروەها راسپاردەی ئەوەی ئاراستەی سوریا كرد كە دەبێت چارەسەرێك بدۆزێتەوە لەچوارچێوەی دەستورێكی ناوخۆیی، هەنگاوێك كە كوردەكان هەر لەسەرەتاوە وەك پلانێكی سەرەكی دیاریان كردوە، دەكرێت ئەمە كاریگەری هەبێت لەسەر پلانی لەناوبردنی بژاردەی شەڕ.

خاكی تەل رەفعەت پڕە لەئەڵغام
لەچەند هەفتەی رابردوودا روسیا وا دەردەكەوت كە زیاتر نەرمی دەنوێنێت لە تەل رەفعەت بۆ ئەوەی توركیا رازی بكات لەبەرامبەر پرۆسەی سەربازی ئیدلب، لەكاتێكدا توركیا ساڵی رابردوو خواستی ئەوەی هەبوو پرۆسە سەربازیەكانی لەدوای عەفرین ئیدلب بگرێتەوە، بەڵام روسیا رێگەی پێنەدا، بەڵام كاتێك ئێمە سەیری دیمەنەكان دەكەین ئەوە روون دەبێتەوە كە سوریا بەچوونەناوەوەی توركیا بۆ تەل رەفعەت رازی نەبووە.

ناوچەی تەلرەفعەت بۆ كورد گرنگە، بەوپێیەی دەكەوێتە سەر ئەو رێگایەی كە دەچێت بۆ عەفرین

روسیا كشاوەتەوە بەڵام تائێستا سوپای سوریا و میلیشیاكانی نزیك لەئێرانی ی تێداماوە، ئەوەش بەواتای دروستبوونی مەترسی گەورە دێت سەبارەت پرۆسەكە، بەجۆرێك سوریا حەز ناكات بوونی سەربازی توركیا لەناو خاكەكەی فراوانتر بێت و هەروەها پێی وایە بڵاوەپێكردنیان فشارەكانی سەر حەڵەب زیاد دەكات ئەوەش كارێكی مەترسیدارە، و لەئەنجامدا ئەگەر تەلرەفعەت لەژێر كۆنترۆڵ دەربچێت ئەوە ئەگەری ئەوە هەیە كە ئەو هێزانەی لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن هەرەشە لەحەڵەب بكەن، ناوچەی تەلرەفعەت بۆ كورد گرنگە، بەوپێیەی دەكەوێتە سەر ئەو رێگایەی كە دەچێت بۆ عەفرین، هەروەها ئەوانەی لەعەفرین پاشەكشەیان كردووە لەوێ جێگیر بوون، تەلرەفعەت سەبارەت بەكورد گرنگیەكی گەورەی هەیە ئەویش لەچوارچێوەی حساباتی كورد بۆ گەرانەوە بۆ عەفرین.

 ناجێگیری ئاو لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەراست نیشانەی خێر نیە
حكومەت ئاراستەیەكی گرتووە بۆ فراوانكردنی بەرەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست، بەڵام دیاریكردنی سنوری ئابوری و چالاكی بۆ دۆزینەوەی غازی سروشتی پێویستی بەهاوكاری و هەمەهەنگی راستەقینە لەنێوان وڵاتانی ناوچەكەدا هەیە، دۆخەكە چۆن دەبێت لەكاتێكدا توركیا لەگەڵ نزیكەی تەواوی لایەنەكانی ناوچەكە ناكۆكی هەیە؟ میسر و ئیسرائیل لەپێشەنگی ئەو وڵاتانەن كە وەك لایەنی كاریگەر بوونیان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەیە، هەتا ئەو كاتەی گفتوگۆ نەبێت ئەوە توركیا لەو پرۆسانە و راوێژكردن دووردەخرێتەوە، لەگەڵ ئەوەدا توركیا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی دۆخی پێچەوانەی ئەوە پیشان بدات و هێزی ڕووبەڕووبونەوەی خۆی دەربخات، بەڵام دەستوەردانەكانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەم چەند ساڵەی دوایدا وایكردووە قورس بێت ئەو بەرنامەیە هیچ ئامانجێكی هەبێت.

بەڵام ئەگەر توركیا لەم دۆخە ئاڵۆزەی لەگەڵ دراوسێكانی دەربچێت لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست، ئەوە رێگا لەبەردەم هاوكاریكردن دەكرێتەوە بۆئەمەش پێویستە  دووكار بكات: پێویستە پەیوەندیەكانی لەگەڵ دراوسێكانی لەناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست ئاسایی بكاتەوە، هەروەها بگەڕێتەوە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی قوبرس كە بناغەی ئاڵۆزیەكانی ناوچەكەیە، بەپێچەوانەوە هەر كەسێك لەپشت ئاڵۆزیەكانی ناو ئاوەكەوە بێت بەرەهایی هیچ سودێكی لێ نابینێت.