03:08 - 22/12/2019
هەڵبژاردن، گەورەترین چەكی دیموكراسی لە ئەمریكا
بەشی هەشتەم
یەكێك لە هەرە چەمكە دیموكراسیەكان، كە
ئەمریكایەكان شانازی پێوەدەكەن، پابەندبونی وڵاتەكەیانە بە هەڵبژاردن و
جێبەجێكردنی پرێنسیپەكانی دیموكراسییە، لەدوای دامەزراندینی ئەمریكاوە، هەموو
هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجامدراون، و گەورەتین كێبڕكێ لە نێوان پارتی
كۆماریی و دیموكراتەكاندا هەبووە، سەرەڕای چەندین هەڵبژاردنی گرنگی لاوەكی وەك
هەڵبژاردنی شارەوانی و ئەنجومەن و بەشەكانی دیكە سێ هەلبژاردن لە ئەمریكا زۆر
گرنگە ئەوانیش هەڵبژاردنی ( سەرۆكی ئەمریكا و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیران)ە كە گرنگترین هەڵبژاردنن لە ئەمریكا و ڕۆڵێ گەورەیان
هەیە لە ئەمریكادا.
ئەم سێ هەڵبژاردنە هەر یەكەیان و لەكاتێكی
جیاوازدا و لە رێوشوێنێكی توندوتۆڵی سیاسی و گرنگدا ئەنجام دەدرێن و لە هەموو
ویلایەتەكانی ئەمریكا، یەك ئەنجام و یەك شێوازی هەیە كە لە كەمترین كاتدا
ئەندامەكان بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنرێن و بە بەهێزترین هەڵبژاردنی دیموكراسیانە لە
جیهاندا ناودەبرێت.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا( كۆنگرێس)
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، یەكێكە
لە هەڵبژاردنەگرنگ و كاریگەرەكان و هەموو چوار ساڵ جارێك ئەنجام دەدرێت و گەلی
ئەمریكا دەنگ دەدات بۆ هەڵبژاردنی
ئەندامانی ئەنجومەن بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ واتە خەڵ راستەوخۆ ئەندامەكانی ئەنجومەنی
نوێنەران هەڵدەبێرێت، و ژمارەیان 428 ئەندامە.
ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەر
ویلایەتێك دەگۆردرێت و هەر ویلایەتێك خاوەنی چەند ئەندامێكە و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش
ئەندامی ئەو حزبەیە كە زۆرترین دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست دەهێنێت
و لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین جار ئەنجومەنی نوێنەران لەلای حزبی دیموكراتەكان
بووە.
ئەركەكانی ئەنجومەنی نوێنەران
تەواوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،
بۆماوه‌ی دووساڵ خزمه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌موویان له‌یه‌ككاتدا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
بۆهه‌ر ئه‌ندامێك له ناوچه‌یه‌كی
جوگرافی دیاریكراودا هه‌ڵده‌بژێردرێت له ویلایه‌تێكدا، كه ناو ده‌برێت به
"بازنه‌ی كۆنگرێسی".
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكێك
بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، كه ئه‌میش ئاسایی ئه‌ندامی حزبی زۆرینه‌یه له ناو ئه‌نجومه‌ن.
ئەركەكانی ئەنجومەنی نوێنەران
یەكەم: ده‌سه‌ڵاتی ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تی
هه‌یه بۆ لابردنی سه‌رۆك و دادوه‌ره‌كانی دادگای باڵا.
دووەم:هه‌موو پرۆژه‌یاسایه‌ك، له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانه‌وه ده‌رده‌چێت.
سێیەم: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نێت، له‌كاتێكدا هیچیه‌ك له كاندیده‌كان
زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، له‌مكاته‌دا بۆ نوێنه‌ری هه‌ر ویلایه‌تێك
هه‌یه، یه‌ك ده‌نگ بدات.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پیران (سیناد)
یەكێكی تر لە هەڵبژاردنە گرنگەكانی
ئەمریكا بریتیە لە هەڵبژاردنی ئئهنجومهنی پیران كە ئەم ئەنجومەنە به باڵاترین
ئه‌نجومه‌ن داده‌نرێت، كە زیاتر لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆڵیی هەیە و زۆربەی بڕیارە
قورسەكانی ئەمریكا لەم ئەنجومەنەوە دەدرێن.
ئەنجومەنی پیران (سیناد) لە100 ئەندام
پێكدێت كە بەهەرئەندامێك دەوترێت سیناتۆر هه‌ر
دوو سیناتۆریان نوێنه‌ری ویلایهتێكن، واتە بۆ هەر ویلایەتێكی ئەمریكا تەنها دوو
نوێنەر لەم ئەنجومەنەدا هەیە كە نوێنەرایەتی وڵاتەكەیان دەكەن.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیران ( سیناد) بۆ
ماوەی شەش ساڵە و هەر ئەندامێكی ئەنجومەن بۆی هەیە شەش ساڵ ئەندام بێت لەو
ئەنجومەنەدا.
ئەم ئەنجومەنە بەكۆی گشتی دابەش دەبێت
بەسەر سێبەشدا به‌شێكیان دووساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنیان
بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش زامنی نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی كۆنگرێسه.
هه‌ر كورسییه‌كی به‌تاڵ له ئه‌نجومه‌نی
پیران، به كه‌سانێك كه له‌لایه‌ن حاكمی ویلایه‌ته‌كانه‌وه داده‌نرێن، پڕده‌كرێته‌وه،
بۆ ئەوەی بۆشایی دروست نەبێت.
جێگری
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران كاردەكات
بەڵام مافی دەنگدانی نییە تەنها لە حاڵەتێكدانەبێت كە دەنگەكان بەرامبەربن و
بەدەنگی ئەو یەكلای دەكرێتەوە
هەرچەندە حاڵه‌تی یه‌كسانبوونی ده‌نگه‌كان
زۆركه‌مه،لە سینادا به‌جۆرێك جێگری سه‌رۆك،
زۆرێك له‌كاتی خۆی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی پیران به‌سه‌ر نابات و
زۆرجار ئاماده‌ش نابێت، هه‌ر بۆیه ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌ن، سه‌رۆكێك له نێوان خۆیاندا هه‌ڵده‌بژێرن، تاكو كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن
به‌ڕێوه‌ببات.
دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پیران
یەكەم: ئه‌نجومه‌نی
پیران هه‌ڵده‌ستێت به جێگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه بۆ دادگای
باڵا داده‌نرێن و بۆ دادگا فیدراڵییه نزمه‌كان و بۆ پۆسته سه‌ره‌كییه‌كانی ناوده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێكردن، پێش ئه‌وه‌ی كه‌سه دانراوه‌كان پۆسته‌كان وه‌ربگرن.
دووەم:ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌ڵده‌ستێت به‌ده‌ربڕینی
رازیبوون یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
سێیەم:له‌كاتێكدا سه‌رۆك یاخود هه‌ر ئه‌ندامێكی
دادگای باڵا تاوانباركراو داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی لێكرا له‌به‌رامبه‌ر
دادگا، كۆنگرێس دادگاییه‌كه رێكده‌خات.
نمونەیەك لە هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەران
حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی2006، واده‌ی
هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بوو، كه هه‌ر ویلایه‌تێك نوێنه‌ری خۆی بۆ كۆنگرێس
هەڵبژارد، ئه‌مریكییه‌كان وانه‌یه‌كی باشیان پێشكه‌شكردووه، له موماره‌سه‌كردنی
دیموكراسی، كۆمه‌ڵێك پرس كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه گرنگ بوون، چاره‌نووسی
ئه‌و پارته‌یان دیاریده‌كرد كه زۆرینه‌ی كۆنگرێس به‌ده‌ستده‌هێنێت.
ئەوە لەكاتێكدایە ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران ژماره‌یان 435ئه‌ندامه هه‌روه‌ها
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران ژماره‌یان 100 ئه‌ندامه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مریكا، هه‌ر چوارساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت، كه هاوكات نییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی
كۆنگرێس.
كۆمارییه‌كان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی
پیران و نوێنه‌ران زۆرینه بوون لە هەڵبژاردنی ساڵی 2006 دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌ركردنی یاسا‌و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌و داهاتی ماددی له ده‌ستی كۆنگرێسه،
هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه.
ئێواره‌ی
چوارشه‌ممه‌ی رۆژی 9/11/2006 ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا، هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی
دیموكراته‌كانیان له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پیران و نوێنه‌ران بڵاوكرده‌وه، كاندیدی
دیموكراته‌كان (جیم ویب) له ویلایه‌تی ڤێرجینیا به‌سه‌ر كاندیدی كۆمارییه‌كان
(جۆرج ئه‌لن) سه‌ركه‌وت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جیاوازی ده‌نگه‌كانی
(ویب) له‌گه‌ڵ (ئه‌لن) تەنها 7 هەزار ده‌نگ
بوو، به‌ڵام سه‌ره‌تا (جۆرج ئه‌لن) دانی به دۆڕاندنی خۆیدا نه‌ناو داوای دووباره
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كرد، به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند،
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی، دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر
جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌نده زۆر بێت، زۆر زه‌حمه‌ته.
دیموكراته‌كان (229) كورسی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانیان به‌ده‌ستهێنا، به‌رامبه‌ر (196) كورسی بۆ كۆمارییه‌كان، هه‌ر بۆیه
رێگا خۆش‌بوو بۆ سه‌رۆكی كه‌مینه‌كانی ئه‌نجومه‌ن (نانسی بیلۆسی) كه ببێته سه‌رۆكی
زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه دیموكراته‌كانن، به‌مه‌ش ببێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژووی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا،
ئافره‌تێك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
ئەو كاتە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا
جۆرج بۆش ڕایگەیاند:" ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی حزبی كۆماری، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و سوپاسی سه‌ركرده‌كانی كۆنگرێسی كرد له حزبی كۆماری، كه
كارێكی باشیان كردووه. بۆش رایگه‌یاند ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه قۆناغی هه‌ڵبژاردنه‌كان
تێپه‌ڕێنین و به‌هاوكاری دیموكرات و سه‌ربه‌خۆیه‌كان، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك پرسی گه‌وره
ببینه‌وه كه رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته‌وه".
لە هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2006 دا كۆنگرێس هه‌ندێك گۆڕانكاریی تێدا كرا، كه یه‌كه‌مجاره له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ئه‌مریكادا رووده‌دات له‌وانه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره
ئافره‌تێك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ده‌ست ده‌گرێت، دووه‌میان جووله‌كه‌كان
زیاترین ئاماده بوونیان هه‌بووه، له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا، كه
ژماره‌یان گه‌ییشته (43) ئه‌ندام و سیناتۆر.
ژماره‌ی جووله‌كه ئه‌مریكییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی
پیران به‌رز بوویه‌وه بۆ 13 سیناتۆر، كه ئه‌مه‌ش به‌به‌رزترین رێژه‌ی ده‌رچوونی
جووله‌كه داده‌نرێت له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، شه‌ش ئه‌ندامی جووله‌كه‌ی دیموكراته‌كان،
له ویلایه‌ته‌كانی (فلۆریدا، تینیسی، ویسكانسن، ئاریزۆنا، كنتاكی، نیوهامبشر) سه‌ركه‌وتنیان
به‌ده‌ستهێناو به‌مجۆره ژماره‌ی ئه‌ندامه جووله‌كه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
گه‌ییشته (30) ئه‌ندام،
كێشەی هەڵبژاردنەكانی
ئەمریكا
هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، تاڕادەیەك یەكێكە
لە هەڵبژاردنە گرنگ و پاكەكانی جیهان بەڵام لە چەند روویەكەوە كێشەی گەورەی هەیە و
تا ئێستاش چارەسەرنەكراون.
كێشه‌ی ته‌كنیكی: له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
سه‌باره‌ت به‌و ئامێره تازانه‌ی له لایه‌ن
دهنگدهرهكانهوه به كار دهێنرێت، كێشه روویدا.
چاودێران
چه‌ندین كێشه‌یان تۆمار كرد له چه‌ندین ویلایه‌تدا، له ویلایه‌تی ( دیلاویر) به‌رپرسان
بڕیارێكی یاساییان ده‌ركرد، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به هۆی
بوونی هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه پرۆسه‌كه‌ی دوواخست.