03:38 - 06/02/2020
ئارامكۆ و عەین ئەسەد شەرەكەیان وەستاند
لەدوای
وتارەكەی دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرێس، و بەماوەیەك پێشتریش ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران و
ئەمریكا تاڕادەیەك هێور تر بونەوە، هیچ لێدوانێكی توند لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا رووینەداوە،
لەلایەكەوە ترەمپ دووبارە داوای گفتوگۆ دەكات لەلایەكی تریشەوە ئێران هیچ لێدوانێكی
تازەی لەسەر ئەو پرسەنییە، ئەگەریش لە لایەن هەردوولاوە چەند قسەیەك هەبێت بە ئاڕاستەی دروستكردنی گفتوگۆیە،
بەڵام دوای رووداوەكانی ئارامكۆ و بنكەی عەین ئەسەد هیچ ئاڵۆزیەك لە نێوان ئەو
دوولایەنەدا رووینەداوە.
هەرچەندە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا چەندین جار ڕایگەیاندووە، ئەوان نایانەوێت شەڕ دژی
ئێران هەڵبگیرسێنن و هەموو ئەو كەسانەش كە لایەنگری دۆسیەی شەڕی ئێران بوون دووری
خستنونەتەوە، بەڵام ئێران ئامادەی دانوستانی بێمەرج و دەست هەڵگرتن لە پیتاندنی
یۆڕانیۆم نییە.
پێدەچێت
رووداوی هێرشە موشەكیەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی كە بووە هۆی ئەوەی بەشێكی
گەورە لەو كۆمپانیایە لەكار بكەوێت و زیانێكی ئابوری گەورەی وەرگرت، هەرچەندە
هێزێكی زۆری ئەمریكا لە سعودیە هەیە و سعودە هاوپەیمانێكی نزیكی ئەمریكایە ، بەڵام
ئەمریكا نەیتوانی لە هێرشە موشەكیەكانی ئێران سعودیە بپارێزێت.
ئەوەش ئەو
پەیامەمان پێدەڵێت: كە ئێران ئەگەر بیەوێت هێرش بكاتە سەر یەكێك لە دۆستەكانی
ئەمریكا یان هەر وڵاتێكی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا لەڕێگەی هێزەكانی خۆیەوەوەبێت
یان لە ڕێگەی ( مورتەزەقە)كانیەوە بێت ئەوا ئەمریكا نەك وەڵامدانەوەی نابێت بەڵكو
تاڕادەیەكیش بێدەنگ دەبێت
هەرچەندە
ئەمریكا لە سعودیە سیستمی دژەموشەكی پاتریۆتی هەیە بەڵام نەیتوانی موشەكەكان
ئاوەژوو بكات و لەناویان ببات و كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی بپارێزێت، ئەوە نەك
جۆرێك لە بێمتمانەی لەنێوان سعودیە و ئەمركیا دروست دەكات بەڵكو دەبێتە هۆی ئەوەی
كە گومان لە پاتریۆتیش بكرێت كە ئایا ئەتوانێت دژەموشەكێكی باش بێت یاخود نا .
لەلایەكی
تریشەوە پێمان دەڵێت: ئەمریكا دۆستێكی ئابووریە ئەو دۆستایەتیەش ناكاتە ئەوەی كە
هەموو شتێك لەپێناو دۆستەكەیدا بكات چونكە داۆستایەتی ئەمریكا ، بۆ هیچ وڵاتێك
جێگای متمانە نییە و ناشیەوێت لەبەر هیچ دۆستێكی توشی زیان یان تیاهەڵچونی هەڵە
ببێت لەگەڵ هیچ وڵاتێكی دیكەدا .
لەلایەكی
تریشەوە كاتێك ئەمریكا قاسم سولەیمانی كوشت، ئێران بەموشك هێرشی كردە سەر یەكێك لەبنكە
گەورەكانی ئەمریكا لەعێراقدا كەپێشتر سەرۆكی ئەمریكا و جێگری سەرۆكی ئەمریكا
سەردانیان كردبوو، توانی چەند ئامانجێك بپێكێت و چەند سەربازێكی ئەمریكیش بریندار
بكات، بەڵام ئەمریكا هیچ كاردانەوەیەكی لەسەر ئەو كارە نەبوو.
ئەوەش گومای
گەورەی لەسەر ئەو دۆسییە دروست كرد، كە ئایا ئەمریكا خۆی نایەوێت وەڵامی ئێران
بداتەوە؟ یان ناكرێت لەو قۆناغەدا وەڵامی ئێران بداتەوە یاخود تەنها لەبەر
ڕازیكردنی شەقامی ئێرانی ئەمریكا بێدەنگی لەبەرامبەر هێرشەموشەكیەكان هەڵبژرادووە،
یاخود سیستمی بەرگری پاتریۆت لە عێراقدا نییە و ئەگەر شەبێت هێندە لاوازە تەنانەت ناشتوانێت بنكەكانی ئەمریكا بپارێزێت.
لەلایەكی
تریشەوە ئەو كارەی ئێران پەیامێكی روونی دایە جیهان كە بەڵێ ئەگەر ئێران نەشتوانێت
رووبەرووی ئەمریكا ببێتەوە بێگومان دەتوانێت لە سوریا و عێراق و سعودییە و چەندین
وڵاتی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرفتی بۆ دروست بكات و ببێتە هۆی ئەویە سەقامگیری ناوچەكە نەمێنێت.
بێدەنگیەكانی
ئەمدوایەی هەردوولا جۆرێك لە پەیامی راستەوخۆی بەیەك گەیاندووە كە بەڵێ ئێران
دەتوانێت شەربكات و وەهەروەها ئەمریكاش دەتوانێت هەركارێك كەپێی خۆشە لە ناوچەكەدا
ئەنجامی بدات، لەبەرامبەردا هەردوو وڵاتیش لەوەتێگەیشتوون كە ئەگەر شەر بكرێت هیچ
كەس ئارام نابێت و شەرێكی گەورەش دەبێت.
دوایی
رووداوەكانی ئارامكۆ بنكەی عەین ئەسەد، ئارامیەك لەنێوان هەردوولادا هەیە كە
نایانەوێت توند بن لەگەڵ یەكتریش لەگەڵ ئەوەش ئاشتی و گفتوگۆ لەنێوانیاندا
روونادات، بەشێوەیەك لە شێوەكان ئەم دوورووداوە دەمی هەردوو وڵاتی داخستووە و
پێدەچێت شتێك روونەدات كەببێتە هۆی ئەوەی ئاڵۆزیەكان زیاتر ببن
هەرچەندە
لەدوای ئەو دوو رووداوە چەندین جار هەوڵدراوە نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریكا
بكرێت، بۆ ئەویە هەردوولا بچنە سەر مێزی گفتوگۆ و كێشەكانیان چارەسەر بكەن، بەڵام
هیچ هەوڵێك سەری نەگرتووە و نەیتوانیوە ببێتە هۆی ئەوەی گفتوگۆ دروست ببێت لەنێوان
ئەو دوولایەنەدا.