05:30 - 06/01/2020
دەزگای هەواڵگری روسی چۆن چیچانیەكانی دەكوشت؟
ئەندامێكی
دەزگای هەواڵگری روسیا ناسراو بە (كەی جی بی) نهێنی كارە سەیرو سەمەرەكانی دژی
موسوڵمانانی چیچان دەگێڕێتەوە، كەچۆن لە مۆسكۆ و سانپترسبۆرگ و چەند شارێكی تریی
روسیا تەقینەوەیان كردووە و تاوەنەكەشیان
خستوەتە ئەستۆی مسوڵمانەكانی چیچان و دواجار هەر خۆیان هێرشیان كردوەتە سەر
پیاوەكانیان و سەریان بڕیون و دەستدرێی سێكسیشیان كردوەتە سەر ژنەكان و كچەكانیان.
ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ یەكێك لە
كارمەندە باڵاكانی دەزگای هەواڵگری روسیا بوو لەو كاتەدا كە ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی
ئێستای ڕوسیا، كە سەرۆكی دەزگاكە بوو ، ئەلیکساندەر دەڵێت ئەو سەردەمەی پۆتین
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری روسی بوو (كەی جی بی) بە ترسناكترین كاتەكاندا تێدەپەری و
هەر جارە و كاو چالاكیەكی ترسناك و تۆقێنەرمان بۆ وڵاتەكەمان ئەنجام دەدا.
لەبەر ئەوەی ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ یەكێك بوو لە كەسە
متمانە پێكراوەكانی ( كەی جی بی) بۆپە ڤلادمێر پۆتین زۆر هاوكاری دەكرد و بەبەردەوام
لە كارە هەرە پێشینەكان و رووداوە گرنگەكان ئاگاداری دەكردەوە كە دەبیت وەك یەكێك
لە ئەفسەرە باڵاكانی هەواڵگری ئاگاداری دۆخی لەناكاو و چالاكییە كردیەكان بێت و
هەروەها بەشداریش بكات لە بەشێكی زۆر لەو چالاكیانە
دوای ئەنجامدانی چەند چالاكیەكی
ورد و ترسناك و تۆقێنەر وەك كوشتن وسەربڕینی بەشێك لە چەكدارانی نهێنی چیچان و
هەروەها تەقینەوەی گەورە لە ناو ماڵی چیچانیەكان و كوشتنی منداڵ و ژنی بەرپرسانی
موسوڵمانی چیچان كێشەی زۆر كەوتە نێوان ئەلیکساندەر
ليتفينينكۆ و ڤلادمێر پۆتینی سەرۆكی ئەو
كاتەی دەزگاكەوە.
ئاڵۆزیەكانی نێوان سەرۆكی دەزگا و
ئەم بەرپرسەی دەزگایە بووە هۆی ئەوەی چەند مانگێگ ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ ی ئەفسەر لە ناو مۆسكۆ و لە زیندانێكی
تایبەتدا زیندانی بكرێت ، بەڵام دەستگیركردنەكەی هێندەی نەخایاند و دوواجار ليتفينينكۆ تۆوانی لەساڵی 2000 لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو بەریتانیا هەڵبێن و لە لەندەن نیشتەجێببن.
ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ لە
بەریتانیا ئیقامەی سیاسی پێدراو مایەوە تا لە سەرەتای ساڵی 2006 هەر لە
لەندەنی پایتەخ مایەوە و بووە خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانی.
ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ شەش ساڵ لە بەریتانیا مایەوە و لە ماوەی ئەو شەش
ساڵەی توانی 2 کتێب لە ڕووداوەکانی
سەردەمی سیخوری خۆی بنوسێتەوە، كە
كاردانەوەیەكی گەورەیان لە ناوخۆ و دەرەوەی لەریتانیا و روسیادا هەبوو
یەكێك لە كێتێبەكانی بەناوی ( بڵاوینگ روسیا ئەپ) بوو كە بەناوبانگترین پەرتوكی
روسی هەواڵگری و ئابڕوچونی سەربازی و هەواڵگری ڤلادمێر پۆتینە،
لەو پەرتوكەدا چەندین نهێنی و
ئابڕوچونی دەزگای هەواڵگری روسی دەربارەی خەڵكی سیڤیلی شیشان و موسوڵمانانی
روسیاوە نوسیوە كە تێیدا هەواڵگری روسی چۆن توانیویەتی سەركوتیان بكات.
• ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ لە
کتێبەکەیدا نوسیویەتی: لەناو خاکی ڕوسیا بە گشتی و مۆسکۆی پایتەخت بە تایبەت
چەندین تەقینەوەی گەورەمان لە چەندین شوێنی گشتی وەک سینەماو گازینۆ ئەنجامداوەو
خەڵکی سڤیلمان لەو شوێنانە کوشتووە.
ئامانجیشمان لەو کارانە ئەوەبوو کە
چەکدارە مسوڵمانەکانی شیشان بە تەقینەوەکان تۆمەتبار بکەین و پاشان خەڵکی ڕوسیا لە
شیشانییەکان توڕە بکەین و ڕەوایەتی بەخۆشمان بدەین هێرش بکەینە سەر شیشانییەکان.
• ئالیکساندەر نووسیویەتی: هەمووجار
دووای تەقینەوەکان کە خۆمان ئەنجاممان دەدا، هێرشمان دەکردە سەر خەڵکی مسوڵمانی
شیشان، پیاوەکانمان دەکوشتن، دەستدرێژی سێکسیشمان دەکردە سەر کچ و ژنەکانیان، بۆ
هەموو شتێک دەستکراوەو ڕێگەپێدراو بووین.
هەروەها ئەلیکساندەر نووسیویەتی:
هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا وەکو ئێمە زانیاریان هەبوو و دەیانزانی ئەم هەموو تاوانە
بەرامبەر بە مسوڵمانەکانی شیشان ئەنجام دەدەین، بەڵام بێدەنگیان هەڵبژاردبوو،
ئەگەر دەنگییشیان هەبووایە ئەوا دەستخۆشی بوو لە کارەکانمان بەناوی شەڕی تیرۆر.
دركاندنی ئەم نهێنیانە روسیایان خستە بەردەم مەترسیەكی
گەورەی هێرشی موسوڵمانان بەتایبەتی موسوڵمانانی چیچان و دەیان چەكدار ئامادەیان
دەربری بۆ كاری تەقینەوە روولە رووسیا بكەن و كاردانەوە بەرامبەر بەو كارانەی (
كەی بی جی) ئەنجام بدەن.
ئەلیکساندەر
ليتفينينكۆ ژەهرخوارد دەكرێت
دەزگای هەواڵگری روسی ( كەی بی جی ) دوای بڵاوبونەوەی ئەو
كتێبانەی ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ چەندین كۆبونەوەی نهێنی كردو ژوری عەمەلیاتی كوشتنی ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ یان دامەزراند كە ڕاستەوخۆ ڤلادمێر پۆتین خۆی
سەرپەرشتی و چاودێری دەكرد.
لە ڕۆژی 1/11/2006 لە لەندەنی پایتەخی بەڕیتانیا دەزگای هەواڵگری ڕوسی لە ڕێگەی سیخوڕێکی خۆیان
بە ناوی (لوغوفۆی دیمیتری كوفتون) توانیان ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ ژەهراوی بكەن.
دوای ماوەیكی زۆر لە نەخۆشخانەدا ئەلیکساندەر ليتفينينكۆ بەهۆی
نەخۆشیەكەیەیەوە تا ئێستاش دەناڵێنێت و لە ناو جێگەدا ماوەتەوە و توانای جوڵەی
تەواوەتی نییە.
كەی
جی بی چییە؟
دەزگای
هەواڵگری روسی (كەی بی جی )یەكێكە لە دەزگا
سیخوڕیە بەهێزەكانی جیهان لەلایەن یەڤگینی بریماكۆڤی سەرۆك وەزیرانی روسیاوە
دیزاینی دامەزراندنی نوێیی بۆ كراوە
سەرۆكی وەزیرانی پێشووی روسیا
یەڤگینی بریماكۆڤ لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دواییكر، بریماكۆڤ كە بە سیاسەتمەدارێكی
شارەزاو پیاوی هەواڵگری ناسرابوو ماوەیەك وەزیری دەرەوەو سەرۆكی پەرلەمانو
سەرۆكی دەزگای هەواڵگری روسیا بووە.
ئاژانسی ئەنتەرفاكسی روسیی
رایگەیاند: بریماكۆڤ دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە مۆسكۆ كۆچی
دواییكردووە، هاوكات وتەبێژی بەناوی
كرملین دیمیتری بیسكۆڤ وتی ” سەرۆك ڤلادیمێر پۆتن بە بیستنی هەواڵی كۆچی دواییی سەرۆك
وەزیرانی پێشوو زۆر غەمباربووە.”
رۆڵی ڤلادمێر پۆتین لە كەی جی بی
پێشووتر ئەفسەری دەزگای هەواڵگری بوو لە كەی جی
بی لە ساڵی 1975 ئەرواتە سکولی 401 ی لە لینینگراد و پاش راهێنان لە
بەشی دژە هەواڵگری ئەبێتە ئەفسەر بەڵام دواتر ئەگوێزرێتەوە بۆ بەشی سیخوڕی و
کۆکردنەوەی زانیاری
پاشان لە 1985 بە پێناسەی ساختە و لە ژێر ناوی
وەرگێر ئەنێردرێت بۆ درسیدن لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات و جێگیر ئەکرێت لەوێ.
بەڵام کاتێک هەردوو ئەڵمانیا یەک ئەگرێتەوە
پوتین هەموو زانیاریە نهێنیەکانی سۆڤیەت لەناو ئەبات لە بارەگاکەیان لە درسیدن لە
ترسی ئەوەی نەکەوێتە دەستی ئەمریکیەکان.
لە 1990 ئەگەرێتەوە بۆ لینینگراد تاکوو
هەڵوەشانەوەی دەزگای هەواڵگری كەی جی بی لە ساڵی
1991 دا، كە ئەو كاتە پۆتین پلەی مقەدەمی هەبوو، دواتریش بووە سەرۆكی دەزگاكە
و روسیای بەئەمڕۆ گەیاند.