19/02/2019
ئه‌گه‌ر نهێنی چین نادیار بووبێ، ئه‌مڕۆ بووە بە حەقیقەتێک، و باس باسوخواسی چییە، بەڵام ئه‌ی دوای چین چی ڕووده‌دات؟ ئایا موعجیزەکانی ڕۆژهه‌ڵات كۆتایی پێ دێت؟ ئه‌و ئاڕاستەی ڕوناكی و ڕۆشنایی لێوەدێت، کە جادووی خۆی له ڕێی ده‌ریا و بازرگانه بێده‌نگه‌كانییەوە ده‌گوازێته‌وه.
به منداڵی له‌سه‌ر فرۆشگا بچوكه‌كانی هیندستان فێرکراین، كه تیایدا فروشیارێكی ته‌نیا و هێمن و كه‌م دوو ده‌دۆزینه‌وه، ئه‌وه‌ی كه زمانی ژمێریاری ده‌زانێت، ساڵان تێدەپەڕن بەبێ ئه‌وه‌ی په‌ره به زمانه‌كه‌ی یان به به‌هره‌كانی بدات، هه‌موو ئه‌مانه كڕیار پێی نازانێت، بەڵام زانیاری باشی هه‌یه له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتنه بازرگانیه‌كان، چۆن و له كوێ هه‌موو پێداویستیه‌كانی له‌ناو فرۆشگاكه‌ی دابنێت، و ئه‌و كاته‌ی پشووی ساڵانه‌ی دێت هاوڕێكه‌ی له جێی خۆی داده‌نێت، له‌وانه‌شه هه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام فرۆشگای كۆڵانه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی ئارام و بێده‌نگ له ئارامی و بێده‌نگی خاوه‌نه گەشتیارەکەی ده‌چێت.
من و هاوسەردەم و هاو ته‌مه‌نه‌كانی خۆمیش دراما و فیلمە هیندییەکانمان لەیادە، ئه‌و فیلمانەی به هۆی ڕه‌نگاو ڕه‌نگیانەوە بۆ هه‌فته‌یه‌ك چاوی مرۆڤیان تێر ده‌كرد، چه‌ندێك پێده‌كه‌نین به‌و درامایانه‌ی كه بەخه‌یاڵی تێده‌په‌ڕین، له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵدار به دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تۆڵه، وه خۆشه‌ویست ئاشنا ده‌بێته‌وه به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، سه‌ڕه‌ڕای دژایه‌تی كردنیان، چونكه له هیندستان هه‌میشه خه‌ون براوه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مانه‌شه هه‌وڵدانه‌كان به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌یاڵ زاڵ بێت به‌سه‌ر شاشه‌ی بینه‌ری هەژاردا، ئه‌وانه‌ی ماڵه‌كه‌یان بەئاقاری ڕووبار و به‌رامبه‌ر په‌رستگاوەیه.
له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هیندستان ڕێكکه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ مه‌غریب پەسه‌ندكرد، ئه‌ویش نه‌ك بۆ ڕەوانەکردنی كرێكاری هیندستان بۆ كه‌ناره‌كانی ئه‌تڵه‌سی، به‌ڵكو بۆ نزیكبونه‌وه‌ی زیاترە لەبواری گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی! به‌ڵام، بۆچی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی؟
دووری نێوان هیندستان و مه‌غریب، هێندەی دووری سەرەتای ڕۆژ بۆ سەرەتای شەو دوورە، به‌ڕێزان ئه‌مه گه‌شتوگوزاره، چونكه دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتیارانی چین ڤیزایان لەسەر هەڵگیرا بۆ گەشتکردن بۆ مەغریب (كه گه‌شتیارانی چین چاره‌كێكی هه‌موو گه‌شتیارانی جیهان پێکدەهێنن)، هەربۆیه مه‌غریب ده‌یه‌وێت ببێت به ناوچەی گه‌شتیاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هیندستانیش، كه ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌یان له زیادبووندایه.
تۆماس فریدمان پێی وایه كه هیندییەکان خاوه‌نی باشترین كارن له ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی چوار هۆكار: (كاتی باش، كاری قورس، به‌هره‌مه‌ندی، و شانس).
هەڵکشانی هیندستان، هیچ كاتێ به لای منه‌وه هەڵکشان نییە بۆماوەی ساڵێک یان مانگێک یان ڕۆژێک، و ڕوداوێكی له‌ناكاویش نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانی هیندستان به درێژایی 40 ساڵ به‌رده‌وام بووه ، و كارەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی په‌روه‌رده زیاتر لەسەر بیست ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبووه، كه له ئێستادا ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت. ئیش‌و کاری سەخت یه‌كێكه له سیفه‌ته‌كانی چینیه‌كان، به‌ڵام به‌رده‌وامی هیندیه‌كان تۆڵەی کاری سەختی کردووەتەوە، و به‌هره‌مه‌ندی به‌بێ بوونی هیچ ڕێنماییه‌ك یان خوێندن و پەروەردە هیچ سودێکی نییە لە جیهانی ژمێریاریدا، بەڵام تێڕوانینی جیاوازم نیە لەگەڵ فریدمان كه شانسی كردووه به هۆكارێكی پێویست بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئابوری به‌رده‌وامی هیندستان لەماوەی سێ دەیەی ڕابردوودا، له وڵاتێكدا كه ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتره له ملیارێك و سێ سه‌د ملیۆن کەس.
پڕۆگرامه‌ره هیندیه‌كان كه فریدمان له ساڵی 2004 ناویان ده‌بات به به‌ڵێنده‌رە نهێنییەکان، له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی جیبه‌جێكاره ئه‌مریكیه‌كانیان ته‌واو ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی كه له (دۆڵی سیلیكۆن) ده‌ستیان به کارکردن ده‌كرد، و پێش نوستنیان ئه‌وه‌ی نه‌یانده‌توانی ته‌واوی بكه‌ن به ئیمه‌یڵ ده‌یاننارد بۆ هیندیه‌كان، چونكه جیاوازی كات له نێوان ئه‌وان و هیندستان له قازانجی ئه‌وان بوو، بۆیه ئه‌و كاته‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستان ده‌یانبینی كاره‌كه ته‌واو جێبه‌جێ كراوه، چونكه کارکردنی هیندیه‌كان تێچونێکی كه‌مترو بەرهەمێکی زیاتری هەبوو، له‌گه‌ڵ جیاوازی كات، كه هه‌ردوولا زۆر به‌باشی ئه‌م هۆكارانه‌یان به‌كاردەهێنا.
دوای تەنها 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و وەسفەی فریدمان ڕاستیی پڕۆگرامه‌ره هیندیه‌كان ده‌ركه‌وتن، کە زیاتر له 15 كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیان له دۆڵی سیلیكۆن بنیاتناوە.
هەروەها هیندیه‌كان گه‌وره‌ترین ڕێژه پێکدەهێنن له‌و كۆچبه‌رانەی كه بوونه‌ته بنیاتنەری كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان، چونكه ژماره‌یان زیاترە لە کۆی هەموو کۆچبەرانی به‌ریتانی، وچینی، تایوانی و ژاپۆنییەکان!
په‌رتوكی (پەیڕەوی هیندستان) چوار هۆكاری گرنگ له خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌م هۆكارانه زیاتر باوه‌ڕپێكراوترن لەو هۆكارانەی فریدمان باسیکردوون، کە ئەویش ئەمانەن: تێكه‌ڵبوون و گونجاندنێكی ته‌واوه‌تی، و خۆڕاگری له‌سه‌ر كاری قورس، کە پێشتر ئاماژەمان بەو تایبەتمەندێتیەدا، و خێرایی ڕاهاتن له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی باش به هۆکار و کەلوپەلی زۆر سنوردارەوە، هەروەها خاڵی چواره‌م كه له‌وانه‌یه زۆرلە تایبەتمەندی تاكی هیندیدا هەبێت ئەویش ئەوەیە سه‌رنج و گرنگی پێدان و جه‌خت كردنه‌وه‌یە له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگا و هاوپیشه‌كانیان، زیاتر له جه‌خت كردنه‌وه و سه‌رنجدان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی پشك له‌و كۆمپانیایانه‌ی لەپێناویدا کاردەکەن.
ئەوەی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رو باوه‌ڕپێنه‌كراوه بۆ ئه‌وانه‌ی كه چاودێری هه‌نگاو و هەوڵەکانی هیندییه‌كانیان نەکردووە، ئەوەیە كه بتوانن باوه‌ڕ به‌و ئامارانە بكه‌ن كه ڕۆژنامه‌ی(زه تایمز ئەف ئیندیا) بڵاویكردوه‌ته‌وه كه لە وەزارەتی گه‌شه‌پێدانی سەرچاوە مرۆییەکانەوە وەرگیراوە، بەرلەوەی پێشکەش بکرێت بە ئه‌نجومه‌نی پیرانی هیندستان: با له بۆشایی ئاسمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین،چوار له‌و 10 زانا بەناوبانگانەی کە له‌ناو ناسا كارده‌كه‌ن به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندین، و 38 پزیشكی جیهانی له ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن هیندین، هەروەها سێیه‌كی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆمپانیای(مایكرۆسۆفت) و(ئای بی ئێم) به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هندین.
هەروەها گوگڵ به هه‌موو گه‌وره‌یی خۆیه‌وه، سوندار بیتشای هیندی وه‌ك به‌ڕێوەبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ی داناوه به موچه‌ی ساڵانه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه له موچه‌ی هاونیشتمانیه‌كه‌ی زیاتره كه ئه‌ندازیاری(مایكرۆسۆفت)ه به ناوی ساتیانا دیلا، كه ساڵانه موچه‌کەی 85 ملیۆن دۆلاره، به‌مه‌ش سامانه‌كه‌ی بیتشای، به پێی سایتی (زه نێكست وێب) 650 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه، كه ئه‌مه‌ش هاوتایە لەگەڵ موچه‌ی مامناوەندی نزیكه‌ی 15 هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكار له هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی بیبسی، ئه‌دوبی، ماسته‌ر كارد، و گروپی سیتی غروب، هه‌مویان بۆ هیندیه‌كانن، كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ناردنی په‌یامێك بۆ ده‌وڵه‌تێكی هه‌ژار، تا هه‌موو بیانییەکان هەموو بەیانییەک بە خەونی بەدیهێنانی (خه‌ونی هیندی) خەبەریان ببێتەوە، كه له‌وانه‌یه (خه‌ون و ئاواتی ئه‌مه‌ریكیشی) تێپه‌ڕاندبێ!
ساكشام كاروال، كه ته‌مه‌نی هەر 15 ساڵ دەبێت، خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه بچێته په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆژیای هیندستان، و خوێندنی باڵا ته‌واو بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپانیایه‌كی جیهانی باش دابمه‌زرێت، هیچ كه‌سێ ناتوانێ ڕێگری له خه‌ونه‌كه‌ی بكات، له‌به‌ریه‌ك هۆكار ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یمانگایه‌ی كه ساكشامی لێیه هه‌مان ئه‌و زانكۆیه‌یه كه سه‌رۆكی ئێستای (گوگڵ) پێش چارەگە سەدەیەک تێیدا دەرچووە.
مه‌غریب تاكه دەوڵەت نیە کە ڤیزای لابردووە لەسەر بازرگانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هیندستان، چونكه سه‌ركه‌وتنه‌كانی هیندستان زۆر قبوڵكراون، و ئاڵوگۆڕی دراویش به ئاسانی قبوڵكراوه، كه هه‌تا ئێستاش باوكه تێكۆشه‌ر و ئیش كه‌ره‌كان پاره ده‌نێرن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هیندستان، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان بچنه ئه‌و په‌یمانگایانه‌ی كه له‌ناو هندا زۆر پێشکەوتوون، كه ملیۆنان ده‌رچوانی پڕۆگرامه‌ر و به‌ڕێوەبه‌ری جێبه‌جێكار له خۆ ده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی هه‌وڵدانی هیندستان بەردەوام بێت، ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن شانس زیاتر ببێت، چونكه هه‌ر هه‌وڵدانێكی نوێ بۆ سه‌ركه‌وتن بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ شانسێكی باش له ده‌وڵه‌تە سەرسوڕهێنەرەکە: کە هیندستانە!