27/05/2021
پێش چەند ساڵێك وتارێکم نوسی دەربارەی ئەوەی سەرھەڵدانی حەشد لەجەوھەردا یەکسانە بەکۆتایی عێراق. لەراستیشدا عێراق بەکردەوە کۆتایی پێ ھاتووە، ئەوەی ھێشتۆیەتیەوە، بەرژەوەندی ھەرێمی ونێودەوڵەتیە؟ ھەردوێنێ بوو ئاشکراکرا ڕێژەی گەندەڵی لەعێراقدا خۆی لە ھەزار ملیار دۆلار دەدا!! تەنھا لەبانکی مەرکەزی سێسەد ملیار دۆلار گەندەڵی ئەنجام دراو ە!!.
ئەمڕۆش بینیمان کەھێزەکانی حەشد بۆ بەردانی داواکراوێکی تۆمەتباریان بەترۆر، چۆن دەوڵەت وڕەمزو سەرۆکوەزیرانەکەیان ڕیسواکرد. وازلەوھەموو وێرانییەی تر یش بێنە کەجەستەی ئەم وڵاتەیان داڕزاندووە. بەڵام پرسیارلێرەداو بۆ ئێمە ئەوەیە: داخۆبەغدایە ك بەم جۆرە بێت وئەمەحاڵی بێت، لەباریاماوە سەرچاوەی چارەسەری کێشەکانی ئێمە بێت؟ بەبڕوای ئێمە نەخێر. بەڵام مەبەست لەم وەڵامە ئەوە نیە، بایەخ بەبونمان لەبەغدا نەدەین، چونکە بەحوکمی زیاد لەھۆکارێك ناچارین.بەڵکوئەوەیە کە ، ئەرکە گەورەکەی ئێمە لەھەرێم وناوخۆمانە، بیرکردنەوەیە بەوجۆرەی کەبیناکردنەوەی عێراق کارێکی نیمچە ئەستەمە، ئەگەری ئەوە ش ھەیە لەسەرەپێچێکدا دۆخەکە بەرەو داڕوخانی گەورەتریش بڕوا، ئەوەش دەرفەت وتەحەدای گەورەی بۆئێمە لێبکەوێتەوە؟ کەچی سەرەڕای ئەو ڕستیانە، لەبری ھەست بەلێپرسراوێتیەکی قوڵتر و حسابکردنێکی ستراتیژیانە بۆ مەترسی دۆخەکەو زیاتر پشت بەخۆ بەستن وخۆئامادە کردن بۆئەگەرو سیناریۆی جۆراوجۆری خۆش وناخۆش وھاودەنگی نێوخۆیی، کۆکردنەوەی سەرجەم تواناکانمان بۆلەسەرپێی خۆ وەستان ودڵخۆشکردنی گەلەکەمان، بەداخەوە ھێزە دەسەڵاتدارەکانی ئێمە، وەك ئەوەی ھیچ لەئارادا نەبێت، لەبازنە قانگدراوە پەنگخواردووە مێژوویە نەزۆکەکە دا دێن ودەچن!!
کەدەکرا ئێمە لەئاستێکی زۆر بەرزو بەرفراوانتردا ھەرێمە جیاوازە کەبین؟ وەباوەش بۆ ئایندیەکی جیاوازتر بکەینەوە، چونکە خۆمان ھەبین، ھێشتا ئایندە موژدەو دەرفەتی بۆمان پێماوە.