28/03/2021
دانوستان یەکێکە لەهونەرەکانی سیاسەت و بەڕێوە بردنی وڵات و مامەڵە لەگەڵ بەرانبەردا چ یار بن یان نەیار بن.
لەدانوستانی بوجەدا شاندی هەرێم لەسەرەتاوە لەگەڵ حکومەت ڕێکەوتون لەسەر ڕادەستکردنی داهاتی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ لەگەڵ ٥٠٪ داهاتی فیدراڵی و پاشانیش لەگەڵ هێزە سیاسیەکان ڕێکەوتوون بەتایبەت هێزە شیعیەکان لەسەر هەمان بابەت و بڕ .
لەئێستەدا ئەو دەقە کۆتادەقە کە ڕێکەوتنی لەسەر کراوە بۆیە :
۱_ من پێم باشە هەرێم لەسەر ڕادەست کردنی نەوت ڕێک بکەوێت نەک داهاتەکەی
۲_ ئەوەی هەرێم ڕازیبوە لەسەری دەبێت بۆ ڕادەستکردنی داهاتی یەک بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەبێت دوو بەرمیل و نیو بفرۆشێت تا پارەی بەرمیلێک نەوت بدات ، لەبەرانبەردا هەریم سودی ئەوەی دەست دەکەوێت کە شەرعیەتی یاسایی بەدەست دەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت و حکومەتی فیدڕاڵ ناتوانێت هیچ جۆرە سکاڵایە لەدژی هەرێم لەدادگای ناوخۆیی بێت یان لەدەرەوە تۆمار بکات لەمەو دوا.
۳_ لەم نێوەندەشدا ئەگەر زۆرە وڵاتی تورکیائەو سکاڵایە بباتەوە کە عێراق لەدادگای پاریس لەسەری تۆمار کردوە و داوای ۲٦ ملیار قەرەبوی لێدەکاتەوە.
٤_ ئەگەر ڕێکەوتنەکە جێبەجێکرا ئەوا هەرێم لە فرۆشتنی نەوت وداهاتی ناوخۆ نزیکەی (۷٥٠) ملیاری دەست دەکەوێت کەلەسری دەکرێتە ماڵ ، لەباشترین حاڵەتدا حکومەتی فیدڕاڵ بەسیستەمی مقاسە بڕی (۲٥٠) ملیاری بۆ بنێرێت ، بەڵام هەرێم دەبیت پارەی کۆمپانیاو کرێی ئەو شتانەی دیکە بدات کە ٥٥٪ داهاتی نەوتەکەیەتی بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان بەشی خەرجیەکانی ناکات .
٥_ خۆ ئەگەر بڕگەی (نفقات فعلیەی) سەردەمی عبادی جێبەجێ بکەن ڕەنگە ئەو بڕەش نەنێرن ، کەواتە بۆ دانوستامان کرد.
٦_ خۆئەگەر سیستەمی مقاسە نەکرێت یاسای ئیدارەی دارایی مادەی ۲۷ بڕگەی ٥ جێبەجێ نەکرێت ئەوا دەگڕینەوە بۆ خاڵی سەرەتا هەرێم هیچ نەدات وبەغداش هیچ .
۷_ کەواتە زەرەر مەندی سەرەکی هاو وڵاتی دەبێت .
بۆیە من دەنگ نادەم بەبوجەیەک بۆ بەرژەوەندی سیاسیەکان و بنەماڵە دەست ڕۆشتوەکان نوسرابێت و لە بەرژەوەندی خەڵک نەبێت ، دەنگ نەدانیش مەرج نییە نەچمە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆوە.
دەمەوێت هەمیشە ڕاشکاو ڕاستگۆبم لەگەڵتان