30/01/2019
بریاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی سیاسەتی ئیدارەکەی بوو كه ئه‌ویش مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكابوو له سوریا تاوەکو ئەوکاتەی سوپای ئێران لە سوریا دەبێت، ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت ڕابكات له ڕۆڵی سه‌ركرده‌یی لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکاندا، كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش وا ده‌كات بارودۆخی سوریا ناجێگیر بێت کە ئه‌مه‌ش له دهاتوودا لەبەرژەوەندی ئێران دەبێت.
وەکو بردنەسەری پەیمانەکەی خۆی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ناوەڕاستهكانی مانگی 12 بڕیاری دا كه هێزه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه دوای ئەوەی ڕایگەیاند: "ئێمه داعشمان لەسوریا تێکشکاندوووە و ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بوونی هێزی سه‌ربازی ئێمه بووه له سوریا" لەکاتێکدا ئەم لێدوانە بوویە مایەی سەرسوڕمانی زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێس و زۆرێک لە هاوپەیمانەکانمان بوون، بەڵام زۆرکەس پێشبینی ئەوەی دەکرد ڕۆژێک لەڕۆژان ئەمریکا لە سوریا بکشێتەوە.
بوونی ئەمریکا لە سوریا بەشێوەیەکی سنووردارە، کە هێزەکە پێکهاتوون لە 2200 هێزی تایبه‌ت، كه ئه‌وانیش هه‌ڵده‌ستن به پێدانی ڕاوێژ و سه‌رپه‌رشتی بۆ هێزێکی فراوانتری کوردەکانی سوریا و چەکدارە عەرەبەکان. کە ئەو هاوپەیمانێتییە سەرکەوتنی گەورە و سەرسوڕهێنەری بەدوای خۆیدا هێنا. له ساڵی 2014 داعش ده‌ستی گرت به‌سه‌ر 34000 میل چوارگۆشە له سوریا و عێراق به‌وه‌ش 8 ملیۆن كه‌س ڕوبه‌ڕوی حوکمێکی دڕندە بوونەوە. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی داعش ته‌نها ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی ناوچەی حەجین و هه‌ندێ گوند و شارۆچكه‌ی بچوكه كه ڕوبهرهكهی كه‌متره له %1 ی ئەوکاتەی داعش لە لوتکەدا بوو. زۆرێک لە گروپە چەکدارەکان دەردەکەونەوە، بەڵام پێناچێت کە بەشێوەی گروپێکی ڕێکخراو بجەنگن، مەگەر کشانەوەی ئەمریکا هۆکارێک بێت بۆ دووبارە دەرکەوتنەوەی داعش لە سوریا.
لەماوەی ڕابردوودا ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی سوریا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دەستپێشخەری بۆکردووە جارێکی دیکە سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. کە وەزیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕوسیا و توركیا به‌شداریان له کۆبوونەوەکاندا کرد له‌گه‌ڵ (ستیفان دی میستو‌را) نێردراوی تایبەتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه بۆ سوریا، گفتوگۆکان شکستیان هێنا لەسەر پرسی چاکسازی لە دەستووری سوریا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێ لەو وڵاتە. چونكه ڕژێمەکەی به‌شار ئەسەد زۆر دژی ئه‌م پڕۆسەیە، هەروەها تا ئێستاش مۆسكۆ شكستی هیناوه لەوەی بەشار ڕازی بکات بە گۆڕانکارییەکان، هەروەها دانوستانەکان به‌ره‌و ده‌رگایه‌كی داخراو دەچن.
ئه‌مه‌ش شتێكی تازه نیه. چەند ساڵێک لەمەوبەر، ئەسەد ڕەتیکردەوە کە ئەو ئاگربەستانە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پیشوی ده‌ره‌وه (جۆن كیری) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا (سێرگی لاڤرۆڤ) دانوستانی لەسەر کرابوو، ئەمەش له كاتێكدابوو کە كرملین بێده‌نگی هەڵدەبژارد.
هه‌ریه‌ك له ئێران و ڕوسیا و توركیا ئه‌زمونیان كه‌م و لاوازه له‌سه‌ر دانانی چاره‌سه‌رێكی گونجاو وسیاسی بۆ بارودۆخی ئاڵۆزی سوریا. لەبەرئەوە پێدەچێت پێویست بکات هێزە نێودەوڵەتییەکانی وەکو (ئه‌مه‌ریكا ، چین ، ئه‌وروپا ، ڕوسیا) لەلایەک بکەن هەروەها هێزە ئیقلیمییەکانی وه‌كو ( میسر ، وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ، ئوردن ، توركیا) ئەو دانوستانانە ڕێکبخەن و پشتیوانی دارایی بکەن.
تاوەکو گروپە یاخییەکانی لە سەرتاسەری سوریا بجەنگن ئه‌وا بارودۆخی سوریا هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌بێ و ناگه‌نه هیچ دەرەنجامێکی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه. ڕێکخراوەکانی وەکو داعش و حەیات تەحریر ئەلشام کە گروپێکی جیهادی سەلەفیە و لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەلقاعیدە، ئەوا هەرگیز دان بەشەرعیەتی ئەسەددا نانێن.
هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ڕوسیا پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه "كشانه‌وه‌كه‌ی یارمه‌تی سەقامگیرکردنی بارودۆخی سوریا ده‌دات" و هه‌ندێك پێیان وایه " ئه‌مه‌ریكا كورده‌كان ده‌فرۆشێت". زۆریش پێیان وایه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادمیر پوتینه لە سوریا، لەوانەیە ڕووسیا بیەوێت بەشێوەیەکی هەستیارانەتر هەڵسەنگاندنەکانی خۆی بکات.
ئه‌وه ڕاسته كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دەرفەت دەدات به ڕووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د و ئێران كه بەتەواوی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لاواز و بێدەسەڵات بکەن. ئەسەد هەست بەوە دەکات دەسەڵاتی تەواو و پارێزبەندی دەبێت بۆ ئەنجامدانی کاری دڕندانە و دژایەتی کردنی هەر ڕێککەوتنێک کە لەبەرژەوەندی ڕژێمەکەیدا نەببێت.
به‌ڵام به نەبوونی ڕێكکه‌وتنی ئاشتی، له‌وانه‌یه هه‌ندێ له وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی دیکە گروپە چەکدارییەکان هان بدەن، بۆئەوەی بارودۆخی سوریا بەناجێگیری بمێنێتەوە. ئەگەر تەنانەت ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی خۆی بەسەر زۆر ناوچه و شار‌و شارۆچكه ئابوورییە گرنگەکان بسەپێنێت، به‌ڵام هه‌ندێ گوند و ناوچه‌ی سوننی له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا هێشتا حوکمڕانی ئەسەدیان تێدا نابێت.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر بیره نه‌وتیه‌كان و ئابووری ڕژێمەکەی بەهێز بکات، پێویست دەکات پشت ببەستێت به ئێرانییەکان و (حزب الله). چونكه لەئێستادا هێزەکەی خۆی توانای کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی نییە کەلەژێر دەستی گروپە یاخیبووەکاندان، هەندێک لە هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە تاڕاددەیەک ئەو ناوچانە بپارێزن.
بەردەوامی ئەو ناسەقامگیری و جەنگە مه‌ترسی دروستدەکات بۆ هیوای مۆسكۆ بۆ بەدیهێنانی سوریایه‌كی ئارام و سەقامگیر، کە بتوانێت بنکەی ئاسمانی و دەریایی دروست بکات بۆ سەلامەتی خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر هێرشێک و توانای خۆڕاگری هەبێت بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی دیکەی ناتۆ لە ناوچەی مێدیتاریان. وادەردەکەوێت کرملین ترسی ئەوەی هەبێت بە فشارکردن لە ئەسەد لە ئێستادا ئەو خەونەی خۆی بخاتە مەترسییەوە.
بەردەوامی بارودۆخی ناسه‌قامگیری سوریا پێدەچێت وا له ئه‌وروپاش بكات چیتر پشتیوانی ئابووری بۆ بنیاتانەوەی سوریا پێشکەش نەکەن، و ڕووسیا (و ئێران) تەنیابهێڵنەوە بۆ زۆرینەی ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەیان دەکرێت بە جەنگێکی وێرانکارانە لەو وڵاتە، لەکاتێکدا هیچ یارمەتیدەر نین بۆ بنیاتنانەوەی سوریا.
لە ساڵی 2015دا باراك ئۆباما هۆشداری ئەوەیدا کە ڕووسیا سوریای لێدەبێت بە زەلکاوێک. پێدەچێت ئەوەندەی دیکە ئەوە ببێتە حەقیقەتێک ئەگەر ئەمریکا لە سوریا بکشێتەوە یاخود ڕێککەوتنی سیاسی لەو وڵاتە بەدی نەیەت.
**كولین كلارك لێکۆڵەری باڵایە لە ناوەندی سۆوفان و توێژەرە لە ڕێکخراوی ڕاندی قازانجنەویست.
**ویلیا‌م كورتنی توێژەری باڵایە له ڕاند، لەپێشوودا باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە كازاخستان و جۆرجیا.