23/02/2021
مه‌سه‌له‌كه زۆر ساده‌یه، رێككه‌وتن كاتێك ده‌كرێت كه دوو هێز هاوتای یه‌ك بن، له غه‌یری ئه‌وه یه‌كێك ته‌سلێمی ئه‌وه‌ی دیكه ده‌بێت. كورت و پوخت له باشترین حاڵه‌تدا، ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌توانێ تێكڕای دۆسیه‌ی نه‌وت له‌ژێر چنگی كورد ده‌ربێنێت ئه‌وا تا ماوه‌یه‌ك ره‌نگبێ بڕه پاره‌یه‌ك بنێرێ.
به‌غدا ئیتر ترسی له كورد شكاوه و زۆریش بێمنه‌ته. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه تا پێش ریفراندۆم و شانزده‌ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌كو دیفاكتۆ بۆ كورد چووبووه سه‌ر، به‌غدا له رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه ده‌یانخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی. چه‌سپاندنی ده‌ستوور سیاده‌یه‌كی ئه‌وتۆ بۆ كوردستان ناهێڵێته‌وه.
قه‌یرانێكی سیاسیی جددی به‌رۆكی كوردستان و ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستای گرتووه؛ هه‌موو حزبه‌كان به پارتیشه‌وه(كه حكومه‌تی لایه) به‌شێكیان لاقێكیان له ناو ده‌سه‌ڵات و لاقێكی دیكه‌یان له‌ناو موعاره‌زه‌یه. ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره بۆ بنكۆڵبوونی تێكڕای سیسته‌مه‌كه.
ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هاتۆته ئاراوه، له كاتێكدایه كه قه‌یران به قه‌یران ده‌ڵێ"نه‌ختێ خۆت لاده" و حكومه‌تیش له زۆربه‌ی كاتدا، كه‌وتۆته حاڵه‌تی ره‌دفعل و به‌رگری له‌خۆكردن.
به‌رامبه‌ره‌كانی زیهنییه‌تێكیان له مێشكی خه‌ڵكدا چاندووه كه خه‌ڵك بڕوا به هیچی حكومه‌ت نه‌كات. ئه‌گه‌رچی ئێستا تا رادده‌یه‌ك بوغرایی رۆژانی سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆیه‌م به‌دی ناكرێت، به‌ڵام نه‌بوونی متمانه‌ی سیاسی زۆژبه رۆژ زیان به پێگه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ و بۆ گێڕاندنه‌وه یان بنیادنانی ئه‌و متمانه‌یه هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆ به‌دی ناكرێت.
سلێمانی پاژنه‌ی ئاشیلی ئه‌م حوكمڕانییه‌ی ئێستایه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌شی هه‌بێت، ده‌ستبه‌رداری لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و مالی نابن و له حاڵه‌تی به‌رده‌وامیی ئه‌م ململانێیه‌ی ئێستا، هیچ دوور نییه له ژێر پاساوی دیكه‌دا مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدادا بكه‌ن.
ئارگۆمێنتی سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن نامانه‌وێ له سلێمانی باجی بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌ی پارتی له هه‌ولێر بده‌ین چونكه له مانگی ئازاردا، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه خۆپێشاندانی به‌رفراوان ده‌ست پێ بكات.
یه‌كێتی زه‌مینه‌سازییه‌كی زۆری له رووی مێدیایی و جه‌ماوه‌رییه‌وه(ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه) بۆ دابڕاندنی سلێمانی(گه‌رمیان، راپه‌ڕین وهه‌ڵه‌بجه) و ده‌رهێنانیان له ژێر ده‌ستی هه‌ولێر ئه‌نجام داوه.
ئه‌مه‌ش به‌دڵی به‌غدا و هێزه ئیقلیمییه‌كانه و سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم و، به لامه‌ركه‌زییه‌تیش ناوه‌ستێ، ئه‌گه‌ر وه‌زع به‌و ئاقاره‌دا بڕوات.
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی ده‌ڵێ ئه‌وه دوو ئیداره‌یی نییه، به‌ڵام جارێ زمانێك به‌كاردێنێ كه كارتی گوشاره‌كه‌ی زۆر به جددی وه‌ربگیردرێت و له هه‌مانكاتیشدا پێگه‌ی له حوكمڕانیی هه‌ولێردا ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی سه‌مبۆلیكیش بێت بمێنێت.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له مێشكیدایه له داهاتوودا بیكات، كرانه‌وه‌ی ده‌رگای جه‌هه‌ننه‌مه بۆ پارتی.
وڵاتێك دوای چوارساڵ له حه‌ماسی سه‌ربه‌خۆییه‌وه گه‌ڕابێته‌وه بۆ وابه‌سته‌یی زیاتر و زیاتر بۆ به‌غدا و هه‌رێمه‌كه‌شی بووبێته دووله‌ت و، ئاسه‌واری كوردستانێكی به‌هێز نه‌مابێت، كاره‌ساته!