06/02/2021
بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی فه‌ڕه‌نسی " یٔیتان دولا بواسیه" له كۆیلایه‌تی یٔارهزوومهندانهدا ده‌ڵێت" كاتێك وڵات و نیشتیمانێك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌كه‌وێته به‌ر داگیركاریی و حوكمی دیكتاتۆری و سه‌ركوتكردن، نه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێت یٔیتر پێویستیان به یٔازادیی نیه، له‌گه‌ڵ زۆرداریدا ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كه‌ن و ده‌بنه ته‌واوكه‌ری سیستمه تۆتالیتار‌و خۆسهپێنهكه به‌وه‌ی هیچ كات "نا" یان لێ نابیستی و كورد واته‌نی، ده‌ست ده‌گرن به كڵاوی خۆیانه‌وه تا "با" نه‌یبات..
ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه هاوڵاتی له باشوری كوردستان به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بونیادیهوه ده‌ناڵێنێت، كێشه‌ی سهرخۆشكردنی خود، یا یٔالودهبوون به شێوازێكی جێگیریی ژیانكردن، له بازنه‌یه‌كی داخراودا دێت و ده‌چێت و بۆ جارێكیش سه‌ری ناكێشێت به‌و دیواره وه‌همیه‌ی به چوار ده‌وری خۆیدا دروستیكردووه...
هاوڵاتی گێل ، یا وه‌كو یٔه‌وه‌ی " یٔیتان دولا" ناوی ناون" هاوڵاتی سه‌قامگیر، به‌و هاوڵاتیانه ده‌وترێت كه له سایه‌ی یٔیستیبداد و سته‌مكاریدا نه‌شونما ده‌كات، یٔیدی باوه‌ڕی وایه، سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵات مافی خۆیانه هه‌رچۆنێكیان بوێت وابكه‌ن، به یٔاشكرا حكومه‌ت له هه‌موو لایه‌كه‌وه سته‌م و دزی لێ ده‌كات، هاوڵاتی گێژو گه‌مژه له‌بری وه‌ستانه‌وه دژی سته‌مه‌كه، باوه‌ڕ به‌خۆی ده‌هێنێت دادپه‌روه‌ری مه‌حاڵه و به‌دینایه‌ت، یٔیدی له‌و جیهانه دابڕاو‌و بچوكه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆیدا هێدی هێدی ده‌بێته مشكی تاقیگه و هه‌ر رۆژه‌و بۆ تێستی سته‌مێك ده‌خرێته ژێر یٔهزمون و به‌رده‌وام سیستمی به‌رگرییه‌كه‌ی به قبوڵكردنی زۆرترین سه‌ركوتكاریی بارده‌هێنرێت.
هاوڵاتی گێژ و گه‌مژه وه‌كو "یٔیتان دۆلا بواسیه" پێناسهیكردووه، چوارچێوه‌ی خه‌ون و خولیا‌و گرنگیپێدانه‌كانی كورت ده‌بێته‌وه بۆ سێ ته‌وه‌ر كه بریتین له..
- یٔاین" دینداریه‌كی روكه‌ش و بێ ناوه‌رۆك
- قوتی رۆژانه
- سه‌رگه‌رمیی و كات به‌سه‌ربردن
به‌لای هاوڵاتی گه‌مژه‌و گێژه‌وه، یٔاین هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و به‌گژاچونه‌وه‌ی سته‌م و پابه‌ندی یٔهخلاقیهوه نیه، به‌ڵكو ته‌نها یٔاین لای یٔه‌و دینداریه‌كی روكهشهو له جێبه‌جێكردنی چه‌ند تقوس و دروشمێكدا كورت هه‌ڵدێنێت، لای یٔه‌م تایپه له دیندار، یٔاساییه بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانێكی كزۆڵه‌و نزم درۆبكهیت، به‌رتیل و ره‌شوه بده‌یت و بۆ سره‌ی سه‌مونخانه‌ش واسته‌و نۆره‌بڕێ بكه‌یت، ههریٔهوهندهش نا، زۆر به‌سانایی ده‌توانی دووروو بیت و لهههركوێوه بای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی نزم هه‌ڵیكرد شه‌نی خۆت بكه‌یت.
به‌لای یٔه‌م تایپه له دینداری به‌زیوه‌وه، قژی روت و ته‌نوره‌یه‌كی كورتی ژنێك، جێگای قبوڵكردن نیه، له‌سه‌ری ههڵدەداتێ و خۆی ترش و توڕه ده‌كات، به‌ڵام باكی به‌و هه‌موو عه‌موده نیه ده‌سه‌ڵات بریوێتیه ژیانی خۆی و خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی، له یٔاست هه‌موو یٔه‌و سته‌مكاریی و دزی و شه‌قاوه‌چێتی و پاشاگه‌ردانیه‌ی كه كه‌مینه‌یه‌كی خۆسه‌پێن له وڵات‌دا بهرقهراریان كردووه، به‌رازێكی كه‌ڕو لاڵ و مل پانه و نقه‌ی لێوه نایه‌ت.
هاوڵاتی گه‌مژه‌و دینداری گێژ، خورپه به‌دڵیدا نایه‌ت كاتێك ده‌بینێت به‌به‌رچاویه‌وه، ده‌یان گه‌نج و مامۆستا و رۆژنامه‌نووس و چالاكوان، هه‌ر له‌به‌ریٔه‌وه‌ی داوای سه‌ره‌تایترین مافه‌كانیان كردووه، ده‌خرێنه كونجی زیندان و جۆره‌ها تۆمه‌تی مه‌ترسیدار ده‌درێته پاڵیان كه ره‌نگه به‌هۆیه‌وه ته‌مه‌نێكی درێژ له زینداندا بهێڵرینهوه، به‌ڵام پالهپهستۆو شه‌ڕه شان ده‌كات بۆ یٔه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته ریزی پێشه‌وه‌ی مزگه‌وت و بێباكانهش له‌به‌رانبه‌ر یٔه‌و خودایه‌دا ده‌وه‌ستێت كه سته‌می به‌ڕه‌هایی حه‌رام و یاساغ و بهگژاچونهوهشی وه‌كو نوێژ واجب كردووه..
بژێوی یا قوتی رۆژانه موسیبه‌تێكی دیكه‌یه‌و وه‌ك شه‌به‌ح به‌سه‌ر سه‌رو دڵی هاوڵاتی گه‌مژه‌وه نیشتووه، هاوڵاتی گه‌مژه سوڕی ژیانی به‌مجۆره‌یه" به‌هیچ جۆرێك به‌لای كاروباری سیاسی وڵاته‌كه‌یدا ناچێت، بۆی گرنگ نیه كێ حكومڕانی ده‌كات و چۆن ده‌یكات، لای یٔه‌و جیاوازی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار و دادپه‌روه‌ردا نیه، چونكه یٔه‌و له دنیا بچوك و نزمه‌كه‌ی خۆیدا یٔه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه، یٔه‌گه‌ر نێر بێت ژن بهێنێت و یٔه‌گه‌ر مێیه زوو شوو بكات و یٔیدی هه‌ردوو توخمه‌كه یٔه‌وه‌ی له یٔهولهویاتی ژیانیاندایه پارچه نانێكیان دهستبكهوێـت و خه‌ریكی وه‌چه خستنه‌وه‌و گه‌وره‌كردنیان بن، لێرده‌دا یٔه‌وه‌ی قوڕه‌كه خه‌ست و سه‌ختتر ده‌كاته‌وه گواستنه‌وه‌ی هه‌مان سوڕی ملكه‌چی و ژیانه نزمهكهیه بۆ منداڵ و نه‌وه‌كان، یٔه‌گه‌ر وا نه‌با ته‌مه‌نی سته‌م و سته‌مكاریی هێنده درێژ نابوویه‌وه..
له دنیای یٔهمرۆدا هۆكاره‌كانی سه‌رگه‌رمیی و كات به‌سه‌ربردن، كون وقوژبنی كۆمه‌ڵگایان ته‌نیوه، وه‌كو یٔه‌وه‌ی نیعمه‌تێك بێت و بۆ هاوڵاتی گێل و گه‌مژه داباریبێت، یٔه‌م تایپه گه‌مژه‌یه له باشترین جۆره‌كانی مۆبایل و یٔایپاد و لاپ‌تۆپ و یٔامێری زیره‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام به سه‌رێكی بۆش و ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كات و سه‌رگه‌رمی به‌كاریده‌هێنن، هه‌موو به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كه‌یان له سایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیادا خۆ قهشمهركردنیانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ندێ جاریش ناخی به‌زیوو روخاوی خۆیان له‌ژێر ده‌مامكی هه‌ژماری فه‌یك و نه‌ناسراودا نمایشده‌كه‌ن و په‌لاماری هه‌موو جوانیه‌كی كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵیشیدا گه‌نوگوی وه‌كو "به‌یۆ" و سلیكۆناویهكانی دیكه ده‌كه‌نه نمونه‌ی باڵا‌و مژۆڵی ژیانی تایبه‌تی و تاتۆی پشته مل و سینگ و سمتی له‌شفرۆشه به‌ناو مۆدێله‌كان ده‌بن.. یٔیتر گێل و گه‌مژه سه‌ر دهژهننه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كاته‌كانیانی پێ به‌سه‌رده‌به‌ن.
فاكته‌ره‌كانی دروستبوونی هاوڵاتی گه‌مژه و گێل زۆرن، وه‌لێ كاریگه‌رترینیان، ده‌سه‌ڵاتی ستهمكارو خۆسه‌پێن كه وهسایٔیلی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌به‌ر تا تاكی هۆشیار له وڵات‌دا نه‌هێڵێت و تێكڕای كۆمه‌ڵگا بگه‌وجێنێت تا یٔاسانتر بتوانێت ته‌لبه‌ندێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌وردا رایه‌ڵ بكات، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیا و ته‌له‌فزیۆن و په‌یجه دابه‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵات دیسانه‌وه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی یٔه‌و گێلاندنهی خه‌ڵك و هاوڵاتین، ناكرێت رۆڵ و كاریگه‌ریی خێزان و په‌روه‌رده‌و خوێندنیش كه‌متر له فاكته‌ره‌كانی دیكه سه‌یر بكه‌ین بۆ كهراندن و گه‌مژاندنی تاك و هاوڵاتی.
بۆ رزگاركردنی هاوڵاتی گه‌مژه كه به‌داخه‌وه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی یٔێمه پێكده‌هێنێت، پێویستمان به شۆڕشێكی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و رۆشنبیریی فراوانه تا دووباره بونیادی كه‌سایه‌تی كورد بنرێته‌وه، یٔه‌گه‌ر یٔه‌وه نه‌كه‌ین، كێ ده‌توانێ له‌گه‌ڵ گه‌مژه‌كان جیامان بكاته‌وه؟؟