خەونی گەورە لەعەقڵی گەورەوە دێت

02/02/2021

محەمەد نوری

 ئەریك دورتشمید یەكێكە لە مێژونوسە وردەكان كە كارلەسەر مێژووە فەرامۆش ونەبینراوەكان دەكات ،لە دێڕێكدا دەنوسێت:

ساختەكان دەیانەوێت هەزار رێگەی بوون بەپاڵەوان تاقی بكەنەوە كەچی ناتوانن.

ئەم دێڕەچەقی لەناو یادەوەریمدا ، بەرێكەوت كتێبێكم دی وابزانم هی مامۆستا جەعفەرناوێكە ،(كاتی خۆم بە فێڕۆ داو بەشێكم لێخوێندەوە)كە ئێستا پەشیمانم لەو چەند سەعاتەی كە لەگەڵ ئەو بەناو كتێبەداكوشتم، زۆرناخۆشە كتێبیك بخوێنیتەوە لەسەرەتاوە نوسەرەكەی بڵێت تەماشابكەن من چەند گرنگم ، من پاڵەوانم ، من مەزنی دونیا و من شوڕشگێڕم .

لەكاتێكدا خوێنەر زۆر دڵنیابێت كە وانییە.

ئەم بەناو كتێبەی ئەم پیاوە بۆ توخكردنی دێڕێكە كە ئەم تەنها خۆی پاڵەوان وشیكاركەری دەرونی هەموو كەسەكان بووە ،هەر ئەم لە شۆڕش و ئازایەتی تێگەیشتوە ،هاوشێوەی چیرۆكە ئەفسانییەكە كاتێك پشیلەیەك لەبەردەم ئاوێنەدا خۆی لێدەبێت بەشێر ،ئەو وەك شێر بەناو دارستانەكەدا دێت ودەڕوات ،بەڵام هەموودەزانن پشیلەیە نەك شێر ،تەنها خۆی لەوەهمی ئەوەدایە كە شێرە.

ئەوەی جێی وەستان بوو ئەوەیە ئەم پیاوە دەیەوێت نەوشیروان لەناو یەك دێڕدا كورتبكاتەوە كە پیاوێكی نەخۆشبوە ، وەك ئەو دەنوسێت :(خۆزگە چارەسەری دەرونی بكردایە ).

ئەمە هەڵسەنگاندنی كەسایەتییەك نییە كە رۆڵی گەورەی هەبوە لە كۆمەڵی وێستگەدا ،ئەمە رق و فڕێدانی توڕەییە لەبەرامبەر پیاوێك كە هیچی نەكردبێت مەعدەنی (ئەم بەناو جەعفەرەی ناسیوە) .

بەڵێ نەوشیروان نەخۆشبوو بەڵام نەخۆشی سیستەم و ئاراستەیەك بوو كە كەسانی وەك جەعفەر دەیانەوێت بەزۆر خۆیان بكەن بە مێژوویدا و وەك قارەمان خۆیان بناسینن .

ئایا هەڵسەنگاندنی كارئەكتەرێكی وەك نەوشیروان بەمشێوەدەبێت ؟

ئایا پیناسەكردنی ئەم قەڵەمە بوێر و وردەی مێژوو بەم دێڕە بێ لەزەتە دەبێت ؟

ئەوەی ئەم پیاوەی (گوایە ناوی جەعفەرە) لەبارەی نەوشیروانەوە دەینوسێت جگە لە رقی تایبەت لەبەرامبەر بونی ئەو ونەبوونی خۆی هیچی دیكە نییە..

جا ناونیشانی كتێبەكەی بەناوی بەخەونی گەورە كەوتینە ڕێ ، جابڕواناكەم بەخەونی گەورە قەت كەوتوبێتە رێ ،چونكە خەونی گەورەلەعەقڵی گەورەدێت ،بۆیە قەت بە خەونی گەورە بەڕێ نەكەوتوە ، بشبورن كاتی ئێوە وخۆشم كوشت ،بەدڵنیاییەوە لەوە زیاتر هەڵناگرێت. نەوشیروان مستەفا جێی رەخنەی زۆرە بەڵام رەخنەیەك سەرچاوەكەی رەخنەبێت نەك رق و كینە.