31/01/2021
بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەرەو کۆتایی بڕۆن و، لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راپۆرتی خۆی بۆ دەنگ لەسەردان و په‌سه‌ندكردنی ئاماده بكات.
لەو نێوەندەشدا شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆكانی رێککەوتن دەچنەوە بەغدا کە دەکرێت بڵێین ئه‌م ده‌رفه‌ته دوا دەرفەتی ئەگەری دروستکردنی دۆخێکی دارایی جێگیره بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا.
بەغدا داواکانی لە ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نه‌وتی رۆژانه یان بەهاکەی بە نرخی سۆمۆ کورت کردووەتەوە، لەگەڵ نیوەی داهاتی گومرگەکان. بەهۆی خراپیی سیستم و بەردەوامیی قاچاخچێتی و بەهەدەردانەوە، داهاتی گومرگەکان زۆر جێگەی گفتوگۆ و بایەخ نین، ئەوەی بۆ هەردوو لا گرنگە نەوتەکەیە، بۆیه له‌م سێ خاڵه‌دا قازانج و زیانی هه‌ریه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتندا شرۆڤه ده‌كه‌ین:
1. له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتندا بەغدا چی دەست دەکەوێت؟
عێراق پێنجه‌مین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته به توانای 4.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە کە ئێستا بەپێی پابەندییەکانی به رێككه‌وتننامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی "ئۆپیك پڵه‌س"ـەوە کە له ساڵی رابردوو کرا، نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نه‌وت بەرهەم دەهێنێت. کەواتە عێراق ئێستا بۆ فرۆشتن و بهبازاڕكردن پێویستی به نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نییه ، چونكه خۆی ده‌توانێت نه‌وتی زیاتر بفرۆشێت. ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌یدایه لەدوای ساڵی 2023ـوه تواناكانی به‌رهه‌مهێنانی بۆ شەش ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌رز بكاته‌وه.
بۆیه ئه‌وه‌ی عێراق له وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، یان پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان له به‌رانبه‌ر راده‌ستكردنی به‌شه بودجه‌ی هاتوو له یاسای بودجه‌دا ده‌ستی ده‌كه‌وێت، بریتیه له ده‌ستكه‌وتی سیاسی نه‌وه‌ك دارایی، به‌جۆرێك لایه‌نه عێراقییه‌كان له رێگه‌ی كوتله پهرلهمانییهكانیانهوه ده‌توانن به خه‌ڵكی خۆیان بڵێن كه ئه‌وان هه‌رێمی كوردستانیان ناچار كردووه به راده‌ستكردنی نیوه‌ی نه‌وته‌كه‌ی و به‌شداری له داهاتی فیدراڵیدا، چونكه له هاوكێشه‌ی سوودی داراییدا پێویسته به‌غدا لە ساڵی 2021ـدا له به‌رانبه‌ر نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاردا نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلار راده‌ستی هه‌رێمی کوردستان بكات كه به هاوكێشه‌ی قازانج و زیاندا دیاره زیانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا چه‌نده‌یه.
2. هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتندا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟
هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌ی یان داهاتی نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست نه‌كات، ئه‌وه داهاته‌كه‌ی به‌م جۆره ده‌بێت:
به فرۆشتنی 430 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به نرخی 35 دۆلار كه ئەگەر تەنیا حه‌وت دۆلار كه‌متر له سۆمۆ ئه‌ژمار بكه‌ین (له كاتێكدا زۆر جار جیاوازییه‌كه زیاتر له 9 دۆلار بووه)، ئه‌وا ساڵانه داهاتی نه‌وت بریتی ده‌بێت له نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلار. ئه‌گه‌ر ته‌نیا نیوه‌ی بۆ پابه‌ندییه‌كانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتن بێت، ئه‌وه پوخته‌ی داهاتی نه‌وت بریتی ده‌بێت له 2.5 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2021 كه له ساڵی 2020ـدا بەپێی راپۆرته‌كانی دیلۆیت بۆ نۆ مانگی 2020 له‌م بڕه‌یه زۆر كه‌متر بوو.
كه‌واته له كاتی راده‌ستكردنی نه‌وت یان به‌های نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به بڕی 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی (سۆمۆ) به نرخی فرۆشتنی رۆژ، هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی نیوه‌ی داهاتی هاتوو له نه‌وتی له كیس ده‌چێت كه بریتیه له 3.7 ملیار دۆلار، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا نزیكه‌ی 12 ملیار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
واته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی نزیكه‌ی 8.5 ملیار دۆلاری داهات ده‌داته هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی جێگیربوونی دۆخی دارایی هه‌رێمی کوردستان له 2021ـدا، به تایبه‌ت ئه‌و دۆخه خراپه‌ی به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانه‌وه دروست بووه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر كه‌رته‌كانی تری ئابوری و بازاڕ داناوه.
ئەمە بێجگە لەوەی رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتر و نەهێشتنی پاساوی بڕینی بەشە بودجە و باشتر گەیشتنی بەشە بودجەکانی دەرمان و خۆراک و هەر بەشە بودجەیەکی فیدراڵی و، سوودوەرگرتن لەو قەرزانەی حکومەتی عێراقی دەیکات.
3. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لا نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن چی روو دەدات؟
به‌هۆی خراپیی به‌ڕێوه‌بردن له سه‌رچاوه‌كانی داهات، بوونی گه‌نده‌ڵی و خراپیی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وته‌وه، له حاڵی رێكنه‌كه‌وتن و به‌رده‌وامیی دۆخه‌كه‌دا ئه‌وه هه‌رێمی كوردستانە ناتوانێت ته‌نانه‌ت ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران به‌پێی یاسا پێویستیه‌تی له فرۆشتنی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌كانی به ده‌ستیان بخات، وه‌ك له ساڵی رابردوودا بینینمان كه حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی نیوه‌ی پابه‌ندییه‌كانی به‌رانبه‌ر مووچه‌خۆران جێبه‌جێ بكات. ئەمە لە کاتێکدا هیچ باسێک لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان نابێت و رۆژ بە رۆژ بێ‌کاری زیاتر دەبێت و دۆخی دارایی و بازاڕ بەرەو پووکانەوەی زیاتر دەچێت.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی لە حاڵی ڕێکنەکەوتن ههرێمو به‌غدا زیاتر له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌مه‌ش دیسان له قازانجی هه‌رێمی كوردستان نییه، چونكه هیچ به‌دیلێكی بۆ ئه‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌یه نییه، به‌غداش له دۆخێكی له‌مجۆره قازانج دهكاتو دوور نییه بۆ پابه‌ندكردنی هه‌رێم په‌نا به‌رێته به‌ر فشاره‌كانی تر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه له به‌رده‌ستیدان به‌هۆی بوونی سهروهرییو دهوڵهتبوونو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌وسا دوور نییه هه‌رێمی كوردستان به لاوازتر بچێته‌وه به‌رده‌ستی به‌غداو بە کەمتر لەوەی ئێستەش ڕازی بێت.
ئه‌م لێكدانهوهیەی سه‌ره‌وه ته‌نیا بۆ رێككهوتنو رێكنه‌كه‌وتنی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بوو. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاوشانی ئه‌و رێككه‌وتنه، چاكسازیی ریشه‌یی بکات و كۆتایی به قاچاخچێتیی سنووره‌كان بهێنێت و پیاچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كان و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وتدا بكات، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا باجی پێویست به‌پێی یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كۆمپانیاكاندا به‌بێ جیاوازی بسه‌پێنێت، ئه‌وه ده‌توانێت دۆخێكی دارایی وا بۆ خۆی دروست بكات كه هه‌م بودجه‌ی پێویست بۆ به‌گه‌ڕخستن به مووچه‌شه‌وه ده‌ست بخات، هه‌م بودجه‌ی پێویست بۆ وه‌به‌رهێنان كه ده‌بێته هۆی بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار. له ئه‌نجامیشدا به ئاسانی و به‌بێ بوونی هیچ كورتهێنانێك پرۆژه یاسای بودجه‌ی خۆی بنێرێته په‌رله‌مان و لەم تاریکی و فەوزای نەبوونی پلانی داراییە کە حەوت ساڵە پێوەی گیرۆدەیە، دەربچێت.
پاش ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ره‌وه پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه: ئایا هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش له كیس ده‌دات و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك ناكه‌وێت؟ ئه‌وسا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه بپرسن: له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌موو ده‌رفه‌ته له پێناوی چیدا؟ تاكه‌ی هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تی هه‌ڵه له‌سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن؟