كچانی قوربانی

07/12/2020

بەهار مونزیر

تەنیا نەزان و بێ ئاگاكان ‌كچە مۆدێلیستەكانی كوردستان‌ بە بەرهەمی كاری بزووتنەوەی ژنان دەزانن، لە كاتێكدا ئەم كچانە بەداخەوە قوربانی دەستی پیاوانی ناو حزب و كۆمپانیاكانەوە، واتە پیاوە دەوڵەمەند و نیمچە دەوڵەمەندە پیاوسالارەكانەوە، بوونەتە بوكەڵە و هەر ڕۆژەی لەبەر ئارەزووی ئەوان (لچیان بۆ زل دەكەن و لەشولاریان بۆ نەشتەرگەری دەكەن، لە پارەی سەر سفرەی خەڵكی هەژارو كەمدەرامەت)، بەشێك لەمانە بە فرۆكەی تایبەتی بەرپرسەكان دێن و دەچن، لەملاشەوە كۆنەپارێزان بە هەمان شێوە دەیانكەنە بەرهەمی كاری بزووتنەوەی ژنان، لە كاتێكدا ئەمە گەورەترین زیان دەدات لە هۆشیاری ژن و كۆمەڵگە لەسەر یەكسانی و یەكسانی جێندەری لە كوردستاندا. بەرهەمی سیستمی سەرمایەداری و دنیای بازاڕی گەرمی بازرگانانن، زۆر هەوڵی ئەوە هەیە كە ئێمە بكەنە هۆكار بۆ ئەم پرسە گەورەیە، كە بازاڕێكی گەورەی ناوخۆیی و ناوچەیی و هەتا جیهانیشی لە پشتە ئەویش بە كاڵاكردنی ژنانە. پێموایە دەبێت ئەركی هەر كەسێكی یەكسانیخوازبێت، كە بەر بەم شەپۆلە بگرێت؛ هەم لە كاڵاكردنیی ژنان و هەمیش لەو چەواشەكارییەی كەسانێكی ناخ ڕەش، دەرهەق بە ژنان و ڕێكخراوە فیعلییەكانی ژنان، مادام كچانی مۆدێلیست- تا ئاستێك لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە و هەر ڕۆژەی كەسێك هەڵدەتۆقێت، گرنگە قسەی جددی لەسەر بكرێت و، هۆشیاریی لەم بارەیەوە بڵاوبكرێتەوە...