21/09/2020
لە بری بیرەوەری،
ناونیشانی دوا کتێبی کاك مەلا بەختیارە کە لەم ڕۆژانەدا کەوتوەتە بازاڕەوە ..
ئەگەرچی چاوبەچاو من کتێبەکەم وەکو خۆی پێ نەگەیشتووە. بەڵکو ئەوەتا لەئەنتەرنێت
وبە PDF دەیخوێنمەوە...
ئەوەی تاکو ئێستا تێبینیم کردووە:
١- دەبوو کاک بەختیار لەبری کینەو شەڕی کۆنەقین وفعل وڕدفعل ئەم کتێبەی تایبەت و
پێشکەش بکردبایە بە ڕۆحی بەناحق شەهید کراوی هەردوو فەرماندەو کادری ئاڵای شۆڕش(
ئازادی فقێ علی ) کە بەدەستی کەریم سەرکەلی هاوڕێی خۆی شەهید کرا. وە ( شەهید
شاسوار)کە ئەمیش بەدەستی مەفرەزە خاسەی جاشەکانی شارەزوەر( م ، ع ، س) وئەوان
شەهید کرا. ئەو دوو پێشمەرگە تاوەکو پاش ئەنفال وتا شەهید بوون هاوخەبات ونوێنەری
ئاڵای شۆڕش و مەلا بەختیار بوون لە گەرمیان و قەرەداخ.
٢- هیچ کام لەوانەی کە لە لاپەڕە چواری کتێبەکەیدا ناویان هاتووەو نووسەر پێشکەشی
کردوون، بەقەد( ئازادو شاسوار) لەمەیداندا بەبێ دابران ڕاستگۆ لەگەڵ مەلا بەختیارو
ئاش دا نەبوون.
ئازاد وشاسوار
هەرلەساڵی ١٩٨٥ەوە لەگەڵ ئەحمەد ڕیشە، ماموستا نجم ومەفرەزەیەک ئیختیفاو پارتیزان
بوون، کەچی کەسیان بە ڕستەیەکیش نەکەوتوونەتە ناو مێژوی کتێبەکەی کاک مەلا
بەختیارەوە.وەکو سەرەتایەک .
بەڵام ئەوانەی کە
ئەم کتێبەیان پێشکەش کراوەو ناویان هاتووە تیایاندا هەیە تەسلیم بەڕژێم بوونەتەوە
وجاشیش بوون و بەجاشێتیش کوژراون...! وا هەست دەکەم ئەمە ناحەقی یە.
٣- دوای ئەنفال ئێمە(٣، ٤ )سێ ، چوار جار برادەرانی ئاڵای شۆڕش مان بینی و
لەگەڵیان دانیشتووین. وەکو لە بەشی ٢٢ ی بیرەوەریەکانی خۆمدا باسم کردووە.
ئەم بەڕێزانە بوون:
شاسوار، ئەحە ڕیشە ، بارام ، ماموستا نجم ، ملازم دیار، کاوە ، فرید. ئەمە لە دوای
شەهید بوونی ئازادی فقێ علی و هەڵهاتنی کەریم سەرکەلی …
ئەو دەمە هەریەک لە بەڕێزان :
شەهید حەمەڕەش. شەهید مەلا ئەحمەد. شەهید سەید محەمەد. کاک عوسمانی حاجی مەحمود
وکاک عدنانی حەمەی مینا. بەرپرسی ئێمە بوون وەکو ڕەتڵی پارتیزانەکانی گەرمیان.
لەکەش و هەوایەکی زۆر دۆستانەو برایانەدا دەگوزەرا. لە دوو جاریان لەو دیدارو
دانیشتنانەدا کە من بینیمن وحزورم هەبوو، هەر یەک لە شەهید حەمەڕەش. شەهید مەلا
ئەحمەد. کاک عدنان و کاک عوسمان وچەند پێشمەرگەیەک بووین. قسەو باسکرا راستە شەهید
مەلا ئەحمەد تۆزێك توند بوو. قسەکانیم لەبیرە: وتی ئێمە بە جیهازی ڕاکاڵ
سەرکردایەتی خۆمان ئاگادار دەکەینەوە لەسەر مانەوەو بوونی ئێوە لەناوچەکە. وە ڕای
ئەوان بۆ ئێمە نەزەری ئعتبارە. هەر لەو دیدارە کەیەکەم دیدار بوو لە مانگی ١٩٨٨/٦
بە ویژدانم شەهید حەمەڕەش لە هەموو هاوڕێیان زیاتر نەرم ترو متوازع تر بوو. زۆر
تاوانە ئێستا کاک مەلا بەختیار بە بکوژی شاسوار ناوی هێناوە .
بیرمە شەهید حەمە ڕەش وتی هەرچیەکتان پێویست بێت ئێمە لەخزمەتان دەبین وبا ئاگامان
لەیەک بێت.
ئەو برادەرانەی ئاڵای شۆڕش کە خۆشبەختانە لەئێستادا هەریەک لە ماموستا نجم
خانەقینی و کاک ئەحمەد ڕیشە لە ژیاندا ماون. شایەتی ئەم قسانەی من و ئەو
دیدارەن... ئەڵبەت لە وەڵامی بڕوسکەی برادەران دا کاک نەوشیروان ئەڵێ : ئێوە خۆتان
لە ژیان و گوزەرانی خۆتان و ناوچەکەتان باشتر شارەزان وخۆتان کوێخای دەڤەرن. بەڵام
ئەگەر ڕای ئێمەتان دەوێ، وەک دەزانن لەئێستادا قاعیدەی جەماوەری بۆ هیچ کەس
ولایەنێکی سیاسی بەرقەرار نیەونەماوە. ئیتر شەڕ لەسەر چی دەکەن کە گوندێك بەپێوە
نەماوە؟ بۆیە هەوڵ بدەن دۆست بن و ئازاریان مەدەن و خۆشتان بپارێزن…
بەداخەوە پێم سەیرە ئێستا کاک مەلا بەختیار هەریەک لە خوالێخۆشبووان : کاک نەوشیروان
و حەمەڕەش تاوانبار دەکات ؟؟! پێم سەیرە ئەم زانیاریە چەواشە کارییە لەکوێوە و
لەپای چی؟؟؟؟!
خۆ گران نەبوو پرسیارێک لە ئەحمەدە ڕیشە بکات.! چونکە ئەو ڕۆژەی شاسوارو هاوڕێکەی
شەهید کران لە قۆپی حەمەی هەواس کاک ئەحمەد ڕیشەو ماموستا نجم یان لەگەڵ بوو.
بە پێچەوانەی
ئەوە نەک مەفرەزە ،بگرە یەک پێشمەرگەی یەکێتی یش لە قۆپی قەرەداغ نەبوو. تەنها
مەفرەزەی یەکێتی شەهید مەحمووی مامە عەزە بوو کە ئەوانیش ئەو دەمە لە گەرمیان بوون
ولە هەوڵی سەلامەتی دەرکردن وگەیشتنی کاک ئازادی سەگرمەدا بوون.
چونکە کەمتر لە مانگێک دەبوو لە شەڕێکدا کە
شێرکۆ جددی وئەوان شەهید بوون کاک ئازاد بەخەستی کۆپتەر برینداری کردبوو. ئەو
برادەرانە سەرقاڵی ئەو دۆخە نەخوازراوە بوون، بەتایبەتی حەمەڕەش لە گەرمیان و کاک
نەوشیروان لە سەرکردایەتی لەپەیوەندی دابوون بۆ سەلامەتی کاک ئازاد وهاوڕێکانی لە
گەڵ ڕێکخراوی ناوشار. کێ لەبیری پلان دانان بوو بۆ دەست وەشاندن لە کاک شاسوارو
ئاڵای شۆڕش؟؟!
ئەم کتێبە ئەو کتێبەیە کە پێم وابێ کاک بەختیار زیاتر دڵی پێ ی خۆشەو لەوە دەچێ
زیاد لە پێویست جێی بایەخی جەنابیان بێت. چونکە بیرەوەری یە، نەك لەبری بیرەوەری.
بەڵام بەداخەوە لە هەموو بابەتەکانی تری مەلا بەختیار زیاتر تێبینی وڕەخنە
هەڵدەگرێت وقسەی لەسەر دەکرێت. چونکە لە هەندێک پەرەگەراف وسەرگوزشتە شێواندویەتی.
ڕاستە کاک مەلا بەختیار لەڕووی سروشتی کەسایەتی و سابکۆلۆژیەوە هەندێ طبع و طلعاتي
تایبەتی خۆی هەیە! کەمتر دان بەهەڵەوکەموکورتی خۆیدا دەنێت.هەمیشە خۆی جیا
لەکەسانی تر بە ژیر ترو منطقي تر دەزانێت. ڕاستیشە لە هونەری ڕەوانبێژی یشداو لە
نووسینیش دا ناوبراو ئەوەندەی وەستای شانامەو وهۆنینەوەو تەعبیرە نیو هێندە واقع
بین نیە. بەتایبەت لەم بەرهەمەیدا.!
کتێبی ئەم جارەی معلوماتی وردی تیایە. پڕە لە بەڵگە نامەو یادەوەری، پڕە لە
ڕووداوەکانی چل تاپەنجا ساڵی ڕابردوو. بەڵام پراوپڕیشە لە هەڵەو هۆنینەوەی
چەواشەکاری وبوختان و ڕەدو ڕدفعل وه هەڵچوونی زمانی تۆڵەوگلەیی و گازندە. لەگەڵ
ئەوەش دا نوسەر لێرەداو لە زۆر وێستگەی بابەتەکانی ئەم کتێبەیدا وەک دەڵێن خۆی
کردووە بە فریشتەو خەڵکی بەشەیتان وێنا کردوە.
کاک مەلا بەختیار بەشێکی ناوەوەی ئەم کتێبەی تەنها بۆ وەڵامی کاک نەوشیروان و
ئیبراهیم جەلال وگرفتی بێ پلەو پایەی ئێستای داڕشتووە.
نووسەر کە خۆی
هەر لەسەرەتای حەفتاکانەو شۆڕشی نوێ وە لە ناو بۆتەی ڕوداوەکاندا کارەکتەرێکی دیار
بووە. چەندین پلەو پۆستی هەبووە. بەشدارە لە هەموو جوانی و ناشیرینی، لە باشی
وخراپی، لە خۆشی و ناخۆشیەکانیەکانی ڕابردوو. چۆن دەبێت ئێستا وەکو چاودێرێکی
سەربەخۆ خۆی لەژێر باری بەرپرسیارێتی بدزێتەوەو شانی هاو سەنگەرەکانی ئارداوی و
خۆیشی بە بەریئو بێ گەرد لەقەڵەم بدات؟!
هەرچەند خۆیان بەرپرس دەبن بەرانبەر ڕاستی و ناڕاستی یەکانی مێژوو. ئاخر لە نتیجە
مێژوو ڕاستیەکان تۆمار دەکات و چەوتیەکانیش دەسڕێتەوە. خۆ دەبوو کاک مەلا بەختیار
هەر لەلاپەڕەی یەکەمەوە بە مانشێتێکی گەورە بینووسیبایە وەک چۆن نەوشیروان مستەفا
ئەڵێ : من کەسێکی دیاری ناو ڕووداوەکان و بڕیارەکانی شۆڕش بووم لە ئاستی بەرز
وباڵادا تیا بووم وبەشدار بووم. بۆیە بەقەد باڵای خۆم بەرپرسیارێتیم دەکەوێتە
ئەستۆ. وە شان دەدەمە بەر مەسئولیەتی ئەو ڕووداوانەی لە شۆڕشدا ڕویان داوەو بەقەد
خۆم لە باشی وخراپیەکەی بەرپرسیارم. دەبوو کاک مەلاش بوێرانەو دوور لە چەواشە کاری
بە وبژدانەوە ئەو هەڵوێستەی بنوێنایە.
بەڵێ کاک مەلا بەختیاریش کارەکتەرێکی دیاری شەڕی ناوخۆو شەڕی برا کوژی یە. ناکرێ
مەسئولیەتی یەکەمی لە ئەستۆ بێت وەکو مەسئولی مەڵبەندو بڵێ دژیش بووم.!
من لە هەردوو گرتنەکەی مەلا بەختیاردا وەکو پێشمەرگەیەک بەشدار بووم. ئەو کاتەی کە
لە زیندانیەکەی هەڵهات و پاش دوو ڕۆژ کە گیرایەوە. ئەو بەیانیەی کە کاک سامان
گەرمیانی و ابوشهاب و ئیبراهیم جەلال لە ماڵی فەریدون عبدلقادرەوە هێنایانەوە بۆ
شوێنەکەی خۆی ( پڕسگەی مام جلال). ئەو پێشمەرگانەی کە پێشتر نیگابانی بوون ( وەستا
عبدول) وئەوان پێیان دەگوت تۆ بەتەما بووی بچیتە سلێمانی ولە ڕێگای شێخ جەعفەری
محافیز بچیتە ئێران و سەر سنور بۆناو پارتی؟.
زۆر بەشانازییەوە
وتی من خۆم مەسئولی ئیغتیالاتی ناو سلێمانی بووم. چەندین کەس بەدەستی من بە پلانی
من کوژراوە من چۆن دەچمە ناو حکومەت؟ بە جامانەکەی خۆم چوار پارتییم خنکاندوە من
چۆن دەچمە لای پارتی ؟! ئەمانە ئەو قسانە بوون کە مەلا بەختیار لە بەردەم ژووری
زیندانیەکەی لە پرسگەکەی یاخسەمەر لە هاوینی ساڵی ٨٦ لە کاتی گرتنەوەکەی یدا وتی.
ئەو کاتەی وەستا
عەبدول و جەماعەت لێیان دەدا ئێمەش وەستابووین.
چونکە لەدوای هەڵاتنەکەی لەسەر داوای مام جەلال و بڕیاری سامان گەرمیانی ئەو
مەفرەزەیەی کە پێشتر بەسەرپەرشتی وەستا عبدول مەلا بەختیاریان دەپاراست دوور
خرانەوەو ئێمە مەفرەزەیەکی گەرمیان بووین ئەو ماوەیە پاراستنەکەی کەوتە ئەستۆی
ئێمە…
هەتا لەکاتی گۆڕین و گەڕانەوەی ئێمە بۆ گەرمیان پەیامێکی بە مندا نارد بۆ کاک
ئاواتی شێخ جەناب کە ئەوکات لە گوندی قازانقایە دادەنیشت.
بەهەرحاڵ ئەمانە هەموو لەلایەک.
بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا زیاتر جێی سەرنجی منەو ڕاستکردنەوە هەڵدەگرێت، باسکردنیەتی
لە سەر چۆنیەتی شەهید شاسوار. کە بەداخێکی زۆرەوە نوسەر هەم بوختانی بە جەنابی کاک
نەوشیروان کردووەو هەمیش شەهید حەمەڕەش ی تاوانبار کردوە لە دۆسیەی کوشتنی شاسوار
کە من بە معلومات و بە تحدداوە ئەڵێم بەڕاستی ئەوەی نووسەر لەنامەیکدا بۆ
خوالێخۆشبوو حەمە ئاواتی نووسیوە جگە لە بێ ویژدانی وبوختانێکی گەورە هیچی تر
نیە...