ھەڵەکانی کاک بەختیار

13/09/2020

عەلی حەمە ساڵح

کاک نەوشیروان ڕابەرێکی شۆڕش بوەو بەشێکە لە ڕوداوەکان، کاک بەختیاریش لە نێو ڕوداوەکاندا بوەو حەقی خۆیەتی ئەم ڕوداوانە بگێڕێتەوە، بەڵام چۆن؟؟؟

ھەرچەندە ھەموان کەسایەتی کاک نەوشیروان و کاک بەختیارو ڕۆڵ و کارگەری ھەردوکیان باش دەزانن، بەڵام کە ئێمەو مانان بەشێک نەبوین لەو زمەنەی کە باس دەکرێ ڕەنگە حەق بەخۆمان نەدەین بچینە گێڕانەوەی وردەکاری ئەو ڕوداوانەی کە بیستومانە؛ ھیوام وایە ئەوانەی خۆیان بە ھاوڕێی شاخ و شاری کاک نەوشیروان دەزانن و لە قوڵایی ڕوداوەکاندا بون وەڵام بدەنەوە...

ئەم بەڕێزە لە کۆتایی تەمەنی سیاسیدا، کەوتوەتە کۆمەڵێک ھەڵەی زەقەوە...

دەبوو کاک نەوشیروان لە ژیاندا بایە ئەم قسانەی کردباو نوسیبا، قسەی پاش مردن ترسنۆکیە..

خۆدزینەوە لە باسکردنی دیوە راستەقینەکەی کاک نەوشیروان، کە داینەمۆی شۆڕش بوە، ئەندازیاری ڕاپەڕین بوەو پیاوی گۆڕانکاری و جێگای متمانەی خەڵکی کوردستان بوە...

ھەموان بەکاک بەختیاریشەوو دەزانن ئەگەر چەک و پارەو ساختەکاری نەبا ھیچ ھێزێکی سیاسی و سەرکردەیەک ھێندەی کاک نەوشیروان متمانەی جەماوەری نەبوو، متمانەی زۆری جەماوەریش ئاماژە بۆ بونی کاریزماو کاریگەری.. بۆنمونە: ئەگەر کاک بەختیار لیستێک دروستبکات لەدەرەوەی ھیزی چەکدارو پارەی یەکێتی، چەند کورسی دێنێت؟

ھاوشانی کاک نەوشیروان، مام جەلال و کاک مەسعود سەرکردەو بڕیار بەدەستی دوو ھێزی چەکداربوون لە شارو شاخ ، تۆ بڵێی ئەوان لەم شۆڕشەدا بەشێک نەبووبن لە ڕوداوەکان! تاوەکو کاک بەختیار بەم شێوە ناوی کاک نەوشیروان زەقدەکاتەوە و ئەوان ھیچ!!!
...