03/08/2020
شەش ساڵ لەمەوبەر و لە 3ی تەباخ-ئاب-2014 چەکدارانی رێکخراوی داعش هێرشیانکردە سەر قەزای شنگال و
ناوچەکانی دەوروبەریی، ئەوە بوو کە گەنجان و پیاوان و ته‌نانه‌ت ئافرەتانیش دەستیان دایه
چەک و لەبەردەم هێرشەکانیان ڕاوەستان، بەڵام
لەبەر هێزی زۆری داعش و کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە لایەنی دەستەلاتداری ناوچه‌كه تەنیا بۆ چەند کاتژمێرێک توانیان بەرگری لەناو ناوچەکانیان بکەن و داعش
سەنتەری قەزای شنگال و هەموو ناوچەکانی تری داگیرکرد و خەڵکی سڤیل ڕوویان لە چیای شنگال
کرد.
له سه‌روبه‌نده‌دا
خەڵکی شنگال پێیان وابوو کە لەوێ حیزبی ده‌سه‌ڵات لە هەر هێرشێک دەیان پارێزێت چونکە پێشتر دەستەلاتداران
په‌یمانیان پێدابوون کە ئەوان تا دوا هەناسە بەرگریی لە شنگال و خەڵکەکەی دەکەن، بەڵام لە شەوێکی تار و ناخۆشدا ئەوان کشاونەتەوە
و داعش‌یش پەلاماری ئێزیدیەکان دا و کۆمەڵکوژی و جینۆسایدیان لە دژیان ئەنجامدا.
لە ئەنجامی کشانەوەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
نیشته‌جێی ئه‌و ناوچه‌یه و بەرپرسەکانیان، شنگال له‌به‌رده‌م داعشدا شکێنرا و بە
هەزاران کچ و ئافرەت و پیاو و منداڵ لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە رفێندران
و ژماره‌یه‌کی زۆریان کوژراون و زیاتر لە 350 هەزار ئێزیدی ئاوارەی چیای
شنگال بوون.
ئه‌وان بۆیه ڕوویان له‌و چیایه ده‌كرد ،
چوون پێشتر و هەموو جارێک چیاکە ئەوانی
پاراستووە و بە دۆستی خۆی دەزانن.
پاش
ئەم هەموو نەهامەتی و دەردەسەرییه‌ی کە ئێزیدییەکان لە ئەنجامی ئەو کشانەوەدا
بینیوویانە و سەرەڕای ئه‌وه‌ی چەند جارێک لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان
گوتراوە کە هەر کەسێک دەستی لە شکستی شنگال و کۆمڵکوژیی ئێزیدییەکان هەبووبێت سزا
دەدرێت و ده‌درێته یاسا.
به‌ڵام تا ئێستاش هیچ لەو بەرپرسانە سزا نەدراون و لەسەر
كاری خۆیانن و بەردەوامن لەسەر به‌رپرسیارێتیان و بگره هه‌ندێكیشیان پۆستیان
دراوه‌تێ، ئەمەش بووەتە هۆی دەرمان نەکردنی
برینی ئێزدییەکان . بۆیه ئەوان له‌ئیستادا زۆر بێهیوا بوون و لە بەپرسانی هەرێم دڵگرانن، ئه‌وه‌ی
كه ئه‌مرۆ زیاتر شنگالیه‌كان نیگه‌ران ده‌كات یادكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ورۆژانه‌یه كه به
ته‌نها له‌به‌رده‌م گورگه برسییه‌كانی داعش دا كچۆڵه‌و پیرو منداڵ له شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌جێهێڵران، رۆژێك كه له مێژووی ناوچه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌ك ده‌نوسرێته‌وه كه
هه‌تا هه‌تایه له‌بیرنه‌كرێت.