26/07/2020
چەمكى بەها لەبەرامبەر هەردوو وشهى(value - القيمة)هاتوه كه لهبنهڕتدا له وشهى (vales)لاتينيهوه
وهرگيراوه بهماناى (أنا أقوى) (من بههێزترم) ياخود من له تهندرووستيهكى باشترم
دێت ، ههروهها به ماناكانى " بهرگريكردن ، توندى ، بهردهوامى ، ههستان
به كارێك ، ميانڕهى ، بهردهوامى لهسهر شتێك ، سهربهخۆيى "يش
بەكارهاتوە (1).
بەها لهڕوى زمانهوانيهوه
بهواتاى نرخى شت يان قيمهتى شتێك دێت ، كاتێك ئێمە دەڵێين ئهو شتە قيمهتى نهماوه
بهو واتايە دێت كە ئەو شتە جێگيرى و بهردهوامى ونرخى نهماوه بۆ كهسى بهرامبهر.
ئەگەر بهها لهڕووه پۆزهتيڤەكەيەوه تێى بڕوانين بهستراوهتهوه به پهسندكراوهكان
وەك ئەوەى دەڵێين ئەوە پەرتوكى پيرۆزە ياخود مرۆڤ پيرۆزە ..، بەلآم لهڕووە نهگهتيڤەكەيەوه
به كهموكورتى و بێڕێزيهكانهوه گريێدراوە ئيدى ڕەفتاربێت يان ماتڕياڵ و ئامڕاز
و كەرەستەيەكى زيان بەخش .
ئەگەر بمانەوێت بەها پێناسە بكەين ئەوا دەتوانين بلێين " ئاڕاستهيهكى
دياريكراوە بهرهو ڕووى ئهزمونێكى دياريكراو ، ئهو ئاڕاستهيهش لهقاوغى بههاداريهكى
خوودى تاكه كەسەوه سهرههڵدهدات ، كه ئەو مرۆڤە لهنێوان چهند پێدراوێكدا
ههڵيدهبژێرێت، ئهمهش لهناو ڕايهڵهيكى ناوخۆيى تاكه كەسەكەوه كه به
ئاوێتهبوون و بزواندنيهوه گرێدراوه" .
ياخود دەتوانين بڵێين : " بەها پهيوهسته
بەو پەسەندكردنە مەعريفى وكلتوريانەى كه هەر تاكێك يان گروپ يان نەتەوە و
كۆمەڵگەيەك يان پێڕەوانى بيروئايديايەك لەسەرى ڕێكەوتوون " .
هەندێك جار بەهاكان
ڕێكهوتنێكى جێگير نييه لهسهرى ، چونكه پهيوهسته به خوودى كهسهكانهوه
كه ڕهنگه بابهت وبير وئايديا و ماترياڵێك لاى كهسێك بههاداربێت و لاى كهسانێكى
تر لەهەمان گروپ ونەتەوە و پێڕەوى ئاين وئايۆلۆژيايش بێ بهها بێت (2)، هەر بۆيە
بەهاكان تايبەتن بە گرۆى مرۆيى و بەتايبەت ئەو كۆمەلآنەى زياتر كۆنزەرڤاتيڤن
بەپێچەوانەى ئەو گروپ وپێڕەوانەى ڕۆحيەتێكى ئۆپۆرتۆنيستى دونيەويان هەيە ، ئەم
گوزارشتكردنە پێمان دەڵێن بەهاكان هەڵوێستى گرنگن بۆ بونياتنانى كەسێتى هەر تاكێك .
بەهاكان جياوازن لە بۆچوونەكانى مرۆڤ ، بەجۆرێك بەهاكان زياتر ئەبستراكترن و
جێگيرترن لە بۆچوونەكانى تاك ، چونكە بەهاكان وەك وتمان خاسيەتێكى گشتگيرتريان
هەيە و گوزارشت لەياساگەلێكى گشتى دەكەن كە زياترە لە بۆچوون . بەو پێيە بەهاكان
پەيوەنديان بە ڕەفتارە نمونەييەكانى تاك و مەبەستەكانيەوە هەيە ، بۆيە پايەندە و
پەيوەستە پێوەى (3) دواى ئەو ڕوونكردنەوە
كورتەى لەسەر چەمكى بەهاكان خستمانە ڕوو بە پێويستى دەزانم ئاوڕێك لەم چەند ساڵەى
دوايى بەهاكان لە پەروەردەيى قوتابخانەيى و تەنانەت زانكۆييش بدەينەوە .
بەهاكان
ڕەگەزێكى گرنگن لەو ئامانجانەى كە پەروەردەى هاوچەرخ وسيستمى پەروەردەيى ئێمە
دەيخوازێت كە لەچوارچێوەى بەڵگەنامەيەكى دەستوريدا پاش كۆنفرانسى پەروەردەيى
٢٥ئايار ٢٠٠٧ كە لە هەولێر بەسترا وكۆنفرانسەكانى پاشتريش جەختيان لەسەر كردوەتەوە
، بەهاكان بۆ پەروەردە لە درووستكردنى بۆچوونى خوازراو و مەبەستدار لاى قوتابى
گرنگترن ، پەروەردەى فەرمى ئەگەر بەهاكانى لێ دەربهێنين بۆش وبەتاڵ دەمێننەوە ،
بەهاكان ئەوەندە گرنگن لە پێناويدا تەنانەت پەرتوكى خوێندنيشيان گۆڕيوە ، ئەگەر
نمونەى بەهاكان بهێنينەوە لەچەند ئاست و بوارێكدا پۆڵێن دەكرێن وەكو: ( ئاينى ،
ئاكارى ، نيشتيمانى ، كۆمەلآيەتى ، ئابوورى ، خوودى ، ديموكراتى ، مەعريفى ،
ئيستاتيكا ، مرۆيى ، تەندرووستى ، زانستى ...تاد)، بەلآم ڕنگە لەوەها گوتارێكدا
لەبەر زۆر وفرراوانيان نەتوانين بيخەينەڕوو لەپەرتوكەكانى خوێندن بەهاكان لە
ژماردن نايەن بۆ وێنە : بەهاى ڕاستگۆيى ، بەهاى ڕێزگرتن ، بەهاى خۆشويستنى
"مرۆڤ - خاك – مامۆستا – هاوڕێ .."
بەهاى هاوكارى وهاريكارى ... تاد .
ئەگەر نمونەى بەهاى ڕێزگرتن لە زانست و كارى زانستى ياخود بەهاى خۆشويستنى
نيشتيمان يان ڕێز ومەكانەتى مرۆڤ ... تاد بهێنينەوە ، دەبينين لە وانەى كوردى و زانست
و كۆمەلآيەتى وعەرەبى وبيركارى وئاين ..تاد بابەتێكيان نييە بەوانەيەك و دوو وانە
زياتر باس لەو بەهايە نەكردبێت ، بەلآم پرسيارەكان لێرەدا ئەوەيە قوتابى ئێمە ئەو
بەهانەيان لا درووست بوە ؟ ئەگەر درووست بووە بۆ ئێمەى مامۆستا لەڕەفتارى زۆرينەى قوتابى/خوێندكارەكانمان
هەستى پێ ناكەين و دەرناكەوێت ؟ باشە مامۆستا چۆن دەزانێت ئەو بەهايانە لاى قوتابيەكانى گەشەيان كردوە ؟
ئايا
مامۆستاى ئێمە ئەوەندەى بە هەستانى قوتابى بۆ وتنەوە و ئەزبەركردنى پێناسە و
خاسيەت وهۆكار وئەنجامەكانى وانەكەوە خەريك بووە ئەوەندە سەرنجى داوە ياخود
بەكردەيى تاقيكردونەتەوە بزانێت قوتابيەكانى چەنديان ئەو بەهايەيان لەچوارچێوەى ئامانجە
ويژدانيەكانى وانەكەى لەلا گەلآڵەبووە ، لەكاتێكدا لەئێستادا زۆربەى پەرتوك و
توێژينەوە پەروەردەييەكانى ئەمڕۆمان ئەوەندەى بەگرنگيەوە لە ئامانجە ويژدانيەكان
دەڕوانن بەجۆرێك بەپێوەر و سەنگى سەركەوتن وپێشكەوتنى پەروەردەى ولآتەكانى هەژماريان
كردوە ،چونكە بەشێكە لە ئامانجە پەروەردەييەكان .
ڕەنگە مامۆستايەك خوێندكارێك ئەو چەند دێڕە
بخوێنێتەوە لاى سەير بێت ئامانجە ويژدانيەكان ئەوەندە گرنگ بن ! . بەلآم ئەوە قسەى
من نييە ، دووبارەى دەكەمەوە ئەوە گەواهى نێو پەرتوك و توێژينەوە نوێيەكانى بوارى
پەروەردە ودەروونناسييە ، هەرچەندە زۆرى دەوێ لێرەدا ناتوانين ئەو تێور وبير و
بيردۆزە زانستيانە بخەينەڕوو ،بەلآم بۆ زانينى ئەو بابەتە بڕوانە ئەو سەرچاوەى (4) .
گرنگى كاركردن لەسەر ويژدانى
قوتابى/خوێندكار لەوەدايە هەموو ئەو بەها و بۆچوون و ئارەزوو و ئامادەباشى وئاگايى
و هۆشياريانەيان لا درووست دەكات كە مرۆڤ لە قۆناغى سەرەتايى لە كائينێكى بايۆلۆژيەوە دەكات بە كائينێكى
كۆمەلآيەتى ، مەبەستمە بڵێم ئێمەى كورد لەهەركوێيەك بين پێويستمان بە چاندنى
بەهاكانە لاى نەوەى 4G ,5G بێگومان بن لەوەى منداڵەكانمان لەخۆمان ناچن
، ئەوە ئاساييە ، بەلآم ئەوەى ئاسايى نييە فەرامۆشكردنى ئەو بوارە شاراوە و گرنگەى
نێو پەرتوكەكانى خوێندنە ، چونكە بەهاكان دەبنە ماترياڵێكى ئامانجى ويژدانى كە نەنووسراون
بۆ مامۆستا بۆ ئەوەى لە قوتابيەكانى بپرسێتەوە و پراكتيكى بكات لەگەڵيان ، بەڵكو زانستێكە
پێويستە بخوێندرێت و ڕاهێنانى لەسەر بكرێت لە كۆلێجەكانى پەروەردە و پەروەردەى
بنەڕەت بۆ ئەوەى مامۆستا بتوانێت بە پێودانگى تايبەت بەخۆى بيپێوێت ، ڕاستيەكى
ئاشكراش هەيە لەخوێندنەوەى پێشكەوتنى سێكتەرى پەروەردەيى ولآتانى ئەسكندەنافيا تەنانەت
لەو ديمانانەى كە خۆيان ئاماژەى بۆ دەكەن بە گرنگيەوە لە چاندنى ئەو بەها
پەروەردەييانە لاى قوتابيەكانيان لە باخچە و قۆناغى سەرەتايى بە دەستپێكى پەروەردەى
درووست وبەوادرى سەركەوتن وپێشكەوتنيان
وێنا دەكەن .
ئەم ڕەوشە بۆ ولآتانى باشورى ڕۆژهەلآتى ئاساياش هەر ڕاستە لەنێوياندا
يابان و ماليزيا كە لەپەروەردەيى قوتابخانەيى و زانكۆييان تاكيدى لەسەر دەكەنەوە .
لەوێنەيەكى تۆڕە كۆمەلآيەتيەكان كە لەقوتابخانەى يابانيەكان بلآوكرابوەوە لەڕۆژى
جەژنى مامۆستايان منداڵەكان قاچى مامۆستاكانيان خستبوە ناو تەشتە ئاو ومەساجيان بۆ
دەكردن ، ئەوە ئەگەر بەشێكى ڕێزى مامۆستا لەو كۆمەڵگەيە پيشان بدات بەلاى پسپۆڕێكى
پەروەردەييەوە كاريگەرى قوچەكى ئامانجە ويژدانيەكان دەخاتەڕوو كە گەيشتوەتە ترۆپكى
كاريگەربوون بە بەهاى ڕێزگرتن ، واتە ئەو ولآتە نەوەيەكى بەرهەم هێناوە ئەگەر
پۆليسى هاتوچۆ و ئاسايشيشى نەبێت هەر پارێزراوە ، چونكە بەهاكان لەناو دڵ و
دەروونيان بەمنداڵى چاندراوە ، ڕاستى ئەم ڕستەيە لەوەدا ببينە كە قوتابخانەكانى
يابان كارگوزاريان نييە ، ئەبێت جگە لە كاركردن لەسەر ويژدانى منداڵ چى هەبێت ئەو
دەروونە شەرەنگێزەى مرۆڤى ئاوا نەرمونيان كردبێت ، يابانيەكان ئەوەندە ويژدانى
منداڵەكانيان ئاسودە وئازاد دەكەن تاوەكو پۆلى نۆيەم كەوتنيان نييە لە قوتابخانە .
هەڵبەت چاولێكردنى ئێمە لەو ولآتانە لەئامانجە ويژدانيەكانەوە بێت پێويستە
وئاساييە ، چونكە هيچى تێناچێت نەك لە گۆڕينى پرۆگرامى خوێندنەوە بێت كە چەندين
ڕێوشوێن وئامڕاز وكەرەستەى تايبەتى دەوێت ، پشتگوێخستنى بەهاكان بەئاشكرا لە
پەرتوكە نوێييەكان ئاماژەى پێدەكرێت ڕەوشەكە جياوازە لە ئامارێكىUNESCO) (ى ساڵى ٢٠١١ تايبەت بە عێراق وهەرێمى كوردستان ئاماژەى
بەوە كردوە ٣٧% قوتابى ناگاتە قۆناغى ئامادەيى واز لە قوتابخانە ئەهێنێت ، ئەمە
ئەگەر بەشێكى پەيوەندى بەلايەنى ئابووريەوە هەبێت پشكى گەورەترى بۆ نائارامى
دەروونى قوتابى.
خوێندكاردەگەڕێتەوە لە قوتابخانەكەى و لاى مامۆستاكەى لەگەڵ سيستمى
هەڵسەنگاندنى نازانستى و تەنها تاكيدكردنەوە لەگەياندنى زانيارى دەگەڕێتەوە ، هەر
بۆيە ئێستاش وەزارەتەكانى پەروەردە و خوێندنى بالآ دەتوانن شارەزاييانى بوارى
پەروەردە بانگهێشتى كۆنفرانسى تايبەت بەم باسە بكەن وبابەتەكە بەهەند وەربگرن تا
درەنگتر نەبووە خەمێكى لێبخۆن ، لەبەر ئەوەى پەيوەندى بە وەبەرهێنان لە بير و
دەروونى تاكى كوردەوە هەيە بۆ چەند دەييەيى داهاتوو . بۆ ئەوەى نەوەيەك بن ڕێز لە
بەهاكان بگرن ئەو بەهايانەى كە تاك وكۆمەڵگە ولآتيش پێ بالآدەبێت وەك وتويانە
"ڕێزى ميللەتان بە زاناكانيانەوەيە" ئێستا لاى ئێمە نەوەيەك هەيە ڕقى لە زانا و زانستە .
هەر بۆيە ئەم هەرێمى
كوردستانە پێش هەرشتێك پێويستە لەخەمى چاندنى بەهاكان بێت ئەگەر پێشتر لۆمەى
دەسەلآتى بەعس وبەڕێ لادابردنى تاكى كورديان بۆ بيرى عەرەبى وبەعسيزم بكردايە خۆ وا
نەوەى پاش ڕاپەڕينيش كە بە دەسەلآتى كوردى جۆشكران زانكۆشيان تەواوكرد خاڵيين لەو
بەهايانە ، خراپتر لەوەش ئەنتى بەهاكانيان لەناخ و دەرووندا ڕواوە لەگەڵ هاتنەگۆيان
مرۆڤ يەكاويەك بيرى بەلاى كارەساتى پێگەياندنى نەوەيەك دەكاتەوە كە خاڵين لە
شوناسى خۆيان ئەوان گەنجانێكن ئەوەندەى ڕق و كينە و زانيارى لەسەر گەندەڵى و بێكار
و بێ دەربەستى حكومەت لەئاستيان گوزارشت دەكەن ڕستەيەك لە ئاوات و ئومێد و پشتيوانيان
لەدەم نايەتەدەرێ .
جگە لە گەندەڵى سياسى-حيزبى-بازرگانى ئازيزانم گرفتەكە بەهەند
وەرنەگرتنى پەروەردەكردنيان بووە لەڕووى ويژدانيەوە ، لانەكردنەوەى حكومەت بووە
بەلاى ڕاوەرگرتنى مامۆستاكانيان لە گۆڕانكارى وكۆنفرانسەكان كە پێويستە چوارساڵ
جارێك بۆ نوێكردنەوەى پرنسيپە پەروەردەييەكان ئەنجامبدرێت لەبرى ئەوەى ڕاى مامۆستاكانيان
و پێداويستى قوتابى/خوێندكار وەربگرن و ڕەچاوى ژينگەى فێركارى تێدا ڕەچاوبكرێت ،
چەند ميوانێكى كوردى حيزبى دانيشتوى ئەوروپا بانگهێشت دەكەن ئيدى ئەوانيش مامۆستا
و پسپۆڕى ئەم هەرێمە بە نەزان ودواكەوتوو حسێب دەكەن وچەند وشەيەك ئينگليزى
وفنلندى وسوێدى دەردەبڕن و ماوەيەك ڕادەبوێرن وپاداشتێكى باش دەكرێن كە كاريان
نامێنێت ئەوان دەڕۆنەوە كارە لەخۆباييەكەشيان بەسەر مامۆستاكەى پەروەردە ساغ
دەكەنەوە ، ئاخر برام چەند ساڵێكە مامۆستا ئێمە ئەوەندەى لەسەر جادەيە هەر
ئەوەندەش لەپۆلدا بووە چۆن بەراوردى دەكەى بە مامۆستايەكى هاوپيشەى لەسەرتۆپى ژين
و ژيانى پێشكەوتندايە ، مامۆستايەك ئەگەر پێش چەند ساڵێك مانگانە چاوەڕوانى
موچەكەى بوايە بۆ بەڕێكردنى ژيانێكى سادە وساكارانەى خێزانەكەى ، بەداخەوە چەند ساڵێكە
لەسايەيى سياسەتى ئابوورى حكومەتەكەيانەوە موچەكەيان بووە بە وەرزانە وەك دەڵێن
ئەم جەژن بۆ ئەو جەژن . ڕەنگە تۆى خوێنەر بڵێيت ئا بەو حاڵە مامۆستا بيرى لاى
ويژدانى خۆى ماوە تاوەكو بيرى لاى ئامانجە ويژدانيەكانى وانەكەى بێت !! ...
حبيب، أمجد عبد الرزاق (٢٠٠٥): القيم السائدة في كتابي التاريخ في المرحلة الابتدائية (دراسة تحليلية) ، (رسالة ماجستير غير منشورة) ، جامعة بابل .ص:10.
Richard , H . Hersh others , models , moral Education ,
Longman , I N C . , 1980 . p:27 .
Stuart C. Dodd , 'what is value
? An Analysis of the concept ' , I Kurt Baier Nicholas Rescher (eds.) value and the
Futuer . New York Free press , 1969 . p:36 .
عةزيز،كةريم ئةحمةد
(2018):بنةماكانى ثةروةردة ، دةزطاى ضاث وثةخشى نارين ، ضاثى سيَيةم ،
هةوليَر .