03/04/2020
وه‌ك مراوی میدیاكانی جیهان له سه‌رتاسه‌ری جیهان پهشێوییهكیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه نایه‌وه، كه له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌خێراییه‌ك بڵاوبووەوه پێشتر نمونه‌ی نه‌بووه، تائێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی نوێیه له‌خێزانی ڤایرۆسه‌كاندا، بۆیه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی، هۆشداریدا له‌وه‌ی ترس هه‌یه ببێته په‌تاو ئێستاش زۆرینه‌ی وڵاتان و کیشوەرەکانی گرتووەته‌وه.
له سێ مانگی رابردوودا زۆر نوسین و لێكۆڵینه‌وه و چاوپێكه‌وتن ده‌ركه‌وتن، هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ڤایرۆسی كۆڤید 19 شتێكی سروشتییه و له (سارسی كۆڤید 2)وه‌وە هاتووه و گه‌شه‌ی به‌خۆی داوه، هه‌ندێك تر پێیان وایه له تاقیگهیهكهوه دزه‌ی كردووەته‌وه ده‌ره‌وه، جێگه‌ی سه‌رنجه له‌سه‌ره‌تادا زۆرینه‌ی قوربانییه‌كان له چین بوون و دواتر به‌سه‌ر ئه‌وروپادا زاڵ بوو و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ژماره‌ی توشبووان زیادیكرد.
شیكردنه‌وه‌ی سروشتیی
له‌ڕووی پزیشكییه‌وه تیمێك كه له كرستین ئه‌ندرسن له دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سكریبس و ئه‌ندرو رامبوت له زانكۆی ئه‌دنبره پێكهاتبوون، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا پشتیان به‌وه به‌ست، كه دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ جینه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه، یان ئه‌وه‌یە ڤایرۆسه‌كه گه‌شه‌ی به‌خۆیداوه له‌ناو گیاندا‌رێك و پاشان گواستراوه‌ته‌وه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، یان ئه‌وه‌ی له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ په‌ره‌ی به‌خۆیداوه.
لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه كه له‌گۆڤاری( nature medicine) له‌مانگی ئازار بڵاوبوونه‌وه، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌و ڤایرۆسه به‌رهه‌می گه‌شه‌ی ژیانی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و له‌و ڤایرۆسه‌ی له 2003 له چین و 2012 له سعودیه و 2019 له شاری ووهانی چین ده‌ركه‌وتن، بازدانێكی به‌هێز و قورسه، بۆیه زانایان پێشبینی ڤایرۆسی تریش ده‌كه‌ن كه مه‌ترسیدارتر بێت له‌وه‌ی ئێستا ئێمه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین.
به‌وپێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا توانای به‌رگریی به‌هێزه و به‌خێرایش بڵاوده‌بێته‌وه، له ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها لاوازه‌كان واتە به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆشه‌كان ده‌كوژێت، و ده‌بێته هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیی قورس و ئاڵۆز، پێویسته له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دووركه‌وتنه‌وه دروست بێت، به‌ڵام ئه‌م خۆپارێزییه گشتییه‌ی مرۆڤیش، زیانی گه‌وره‌ی له‌جیهان داوه، به‌تایبه‌ت له وه‌ستانی چالاكی ئابووری و بازرگانیی له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و به‌رپرسیاریێتییه جیهانییه، سعودیه به‌وپێیه‌ی سه‌رۆكی گروپی جی 20 ده‌كات، ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكه‌ی نائاسایی كرد، به‌سه‌رۆكایه‌تی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای ئه‌و وڵاته، ئه‌ویش له وتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كرد "ئه‌م كێشه‌یه جیهانییه و پێویستی به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی جیهانییش هه‌یه". ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ریاز به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م په‌یامێكی مرۆڤانه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان تا نوسینی ئه‌م وتاره 900 هه‌زار و مردووان 43 هه‌زاری تێپه‌راندووه، به‌ڵام تائێستاش ئه‌و ڤایرۆسە هێڵی یه‌ك له هه‌زاری له‌دانیشتوانی گۆی زه‌وی تێنهپەڕاندووه.
بیردۆزی پلانگێڕیی
چه‌ند تۆمه‌تێك ده‌ركه‌وتن كه ئه‌و ڤایرۆسه به‌رهه‌می تاقیگه‌كانی شه‌ری بایه‌لۆجییه. له‌لایه‌ن چینه‌وه لیجان زهاو گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی:"ره‌نگه سه‌ربازانی ئه‌مریكی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان هێنابێت بۆ شاری ووهان". له هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ره‌وه فه‌ره‌نسییه‌كان، په‌یمانگای باستوری فه‌ره‌نسییان به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤایرۆسه تۆمه‌تباركرد، كه به هاوكاری لێكۆڵه‌رانی چینیی له تاقیگه‌كانی شاری ووهان به‌رهه‌میان هێناوه و چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیشیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چه‌ند لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مریكی و چینییان له زانكۆكانی هارڤارد و بۆستن ده‌ستگیركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسیان له تاقیگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه به دزیی ره‌وانه‌ی چین كردووه، هه‌روه‌ك چه‌ند هه‌واڵێك بڵاوكرانه‌وه كه ده‌زگای هه‌واڵگریی نێوده‌وڵه‌تیی، له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌رانی زانكۆی هارڤارد، ڤایرۆسی كۆرۆنایان به‌رهه‌مهێناوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به بیردۆزی پلانگێڕی هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه هه‌رێمی هوبی و ناوه‌نده‌كه‌ی كه شاری ووهانه گه‌وره‌ترین تاقیگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌خۆده‌گرێت، ئه‌و تاقیگانه له‌ساڵی 2000 دامه‌زراون به‌پێی وه‌به‌رهێنانی چینی-ئه‌مریكی – ئه‌وروپی و كاری ئه‌و تاقیگانه، لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌و ڤایرۆسانه‌ی كه سڕ بوون له گۆڕه كۆنه‌كاندا له هه‌رێمی هوبی له باشوری رۆژهه‌ڵاتی چین، له‌و كاته‌دا سه‌رنجی زاناكان به‌لای ده‌ركه‌وتنی كۆنترین هه‌یكه‌لی ئاژه‌ڵی ماموسیان له جیهاندا رۆیشت، (ئاژه‌ڵێك له شێوه‌ی فیل و له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ماوه و له‌ناوچووه)، و گرنگییهكهش له‌ساڵی 2002 زیاتر بوو كاتێك گۆڕی مرۆڤیان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 360هه‌زار ساڵ پێش ئێستا، نه‌ك 250 هه‌زار ساڵ، وه‌ك پێشتر لهبیردۆزهكانی زینده‌وه‌رزانیدا هاتبوو، ئه‌و تاقیگانه كاریان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی ئه‌و گۆڕانه ده‌كرد، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌كرد له هۆكاری نه‌مانی چه‌ند ره‌گه‌زێكی مرۆڤ له‌قۆناغی نا جێگیری توێكڵی زه‌وی، زانایانی بواری زینده‌وه‌رزانی پێیان وایه 150 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا به‌هۆی ژماره‌یه‌ك به‌كتریا و ڤایرۆسه‌وه جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كوشنده دروستبووه، كه بووەته هۆی كۆمه‌ڵكوژكردنی مرۆڤ و به‌هۆیه‌وه 3 ملیار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ساڵی 2003 زانایانی تاقیگه‌ی ووهان، توانییان ڤایرۆسێك چالاك بكه‌نه‌وه كه له‌ناو جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵیك دابوو له‌و گۆڕانه‌ی دۆزرابوونه‌وه، ئه‌م ڕووداوه بێئاگایی زانست و نه‌بوونی نموونه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌رخست، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دروست نه‌كرد چونكه یه‌ك خانه‌یه و به‌هۆیه‌وه خانه‌كانی مرۆڤ توش نابن، به‌ڵام ئه‌ی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی به‌هێز و له‌ناوبه‌ر كه تائێستا هه‌ن و هه‌زاران ساڵانه كۆتاییان هاتووه؟
كاتێك شاری ووهان بووه كانگای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لایه‌نگرانی بیردۆزی پلانگێری و له‌ناویشیاندا نوسه‌ری ئینگلزی د‌یڤید ئا‌یك، گومانیان له‌شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه هه‌بوو، به‌تایبه‌تیش كه له 19ی تشرینی دووه‌می 2019 جانگ كیجیان مامۆستای زانستی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان، له زانكۆی نیشتمانیی ووهان ئاماژه‌ی به ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار كرد، له راپۆرتێكدا كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باڵای ته‌ندروستیی هه‌رێمی هوبی به‌رزكرده‌وه، دوای ئه‌وه دووشت ڕوویاندا یه‌كه‌م تۆماركردنی توش بوون به‌و ڤایرۆسه و دووه‌میش راگه‌یاندنی مردنی كیجیان به‌هۆی دابه‌زینی سوڕی خوێنیه‌وه، به‌پێی راپۆرتی پزیشكی دادوه‌ریی، به‌ڵام دواتر گوترا ره‌نگه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی چینییه‌وه كوژرابێت بۆ رێگریكردن له‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه ناوبانگێكی خراپ په‌یدابكات، به‌و پێیه‌ی به ناوه‌ندێكی گرنگی چین داده‌نرێت و هه‌ر ده‌نگۆیه‌كی خراپ زیانێكی زۆر به‌ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌رهه‌م
هه‌ریه‌ك له ئه‌ندرسن و رامبوت و زانایانی تریش، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڤایرۆسه‌كه چه‌كێكی بایه‌لۆجی نییه كه له تاقیگه به‌رهه‌م هاتبێت و شیكردنه‌وه‌یه‌كی زانستی‌یان ئاشكرا كرد، كه ئه‌و ڤایرۆسه خۆی گه‌شه‌ی به‌خۆیداوه و ڤایرۆسی به‌ربڵاوتریش دووچاری مرۆڤ بوون و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وه‌ی ئێستایان زیاتر كوشتووه، وه‌ك ڤایرۆسی سارس به‌ڵام مه‌ترسی كۆرۆنا له‌وه‌دایه كه خێرا بڵاوده‌بێته‌وه و نیشانه‌كانیشی به زووی ده‌رناكه‌ون، له‌گه‌ڵ قبوڵكردنی ئه‌و شیكاره زانستییه به‌ڵام ئه‌وه پشت به ئه‌گه‌ر و گریمانه‌ی زیاتر ده‌به‌ستێت و پێویستی به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌ی زیاتر هه‌یه، هێشتا زووه بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه دڵنیاییه و ده‌رگای گومانه‌كان به‌كراوه‌ی ده‌مێننه‌وه.
سه‌باره‌ت به دروستكردنی چه‌كی بایه‌لۆجی و گه‌یشتن به شه‌ڕی بایه‌لۆجی كه ئاستی ترسناكیهكهی له‌سه‌ر مرۆڤ له‌جه‌نگی ئه‌تۆمی كه‌متر نییه، به تایبه‌تیش كه ئه‌و تاقیگه زانستییانه كه وه‌به‌رهێنانی چینی-ئه‌مریكی –ئه‌وروپین له‌شاری ووهان و هۆكاری ئه‌وه‌ی قوربانییه‌كان له‌و وڵاتانه‌ن، وایكردووه چه‌ندین كه‌س بیر له‌بیردۆزی پیلانگێریی بكه‌نه‌وه.
ره‌نگه دۆخه‌كه رێگه به‌خستنه‌ڕووی بۆچوون و بیرۆكه‌ی جیاواز بدات، به‌پێی شیكردنه‌وه‌كانی زانستیی و بیردۆزی پیلانگێری به‌ڵام راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌و بۆچوونانه پێویسته له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره خۆپارێزییه‌كان بن، چونكه باشترین رێگایه بۆ سنورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌شێوه‌ی كۆتایی ڕوون ده‌بنه‌وه و بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆرۆنا سروشتیی بووه یان پیلانگێریی.