توركیا و كۆرۆنا

31/03/2020

جەنگیز چاندار

وەزیری تەندورستی توركیا ، كۆچۆ لە چەند لێدوانێكی میدیاییدا،  لە 23 ئازاردا وتی:”  ئێستا ڤایرۆسیی كۆڤید-19 ە، لە سەرانسەریی وڵاتدایە،  لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتەكەیان لە دۆسیەی نێودەوڵەتی بڵاو بونەوەی ئەو ڤایرۆسە كەمیك دواكەوت،  ئەوكاتەش بۆ ئەو مەبەستە ئەوەیان كرد كە نیشانی بدەن كێشەكە بەو قەبارەیە گەورە نییە”.

 بەڵام دوو هەفتە دوای ئەو لێدوانانە، حكومەتی توركیاش بەشێوەیەكی  راستەوخۆ لە بارەی دۆخەكەوە چەنیدن قسەی جیاجیای كرد، دەتوانین بڵێین:” بە شێوەیەكی راستەوخۆ توركیا  كەوتە خۆیی، چەنیدین زانیاریی و بابەتی گرنگی وەك بڵاو بونەوەی كتوپری زۆری ڤایرۆسەكە،  لە سەر ئاستی توركیادا وەك هۆشداریی بڵاو كردەوە” رایگەیاند:” كە ڤایرۆسەكە لەبەردەستی ئەواندایە، هەموو ئەو زانیاریانەشیی لە رێگەیی تیڤیەكانەوە بڵاو كردەوە بۆ ئەوەی خەڵكی بەتەواوەتی زانیاریەكان وەربگرێت”.
لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەیەكی زۆر زۆر حكومەتی توركیا رێگەیی نەدا كە نیشانی بدات، ڤایرۆسەكە لە نەخۆشخانەكانی توركیادا بڵاو بوەتەوە و تۆماریش كرابێت، وەهەروەها باسیش لەوە نەكرا كە نەخۆشخانەی تایبەت بۆ ڤایرۆسەكە دروست كرابێت، ئەو تەجروبەو ئەزمونەی ئەو كاتە توركیا تۆماریی كرد،  هەمان ئەو تەجروبە و كارە بوو كە ئیتاڵیا لە سەرەتایی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەدا تۆماریی كرد، بگرە ئەوەی  توركیا كردی،  زۆر لەوەی  ئیتاڵیا خراپتریش بوو، ئەوەش پێمان دەڵێت توركیا بە هەمان ئاراستەو رێگایی ئیتاڵیادا دەڕوات كە پێشتر كردیی.

لە 26ی ئاداردا لە توركیا 2433 رووداوی توشبون بە كۆڤید-19 و  لە ماوەی 24 كاتژمێریی رابردووشدا 561 حاڵەتی توشبوون لە سەرتاسەریی وڵاتدا تۆمار كراو  لەو كاتەشدا 59 مردن بە هۆیی كۆڤید-19ەوە تۆمار كرا، هەر لەو كاتەشدا  لە ئیتاڵیا 74 هەزار و 368حاڵەت تۆمار كراو وە 5 هەزار و 210 حاڵەتی نوێش تۆمار كران لەو 24 كاتژمێرەدا، وە لە هەمان رۆژدا 7و 503 كەس لە ئیتاڵیا كۆچیی دوایانكرد بە هۆی ڤایرۆسەكەوە،  ئەوەش پێمان دەڵێت كە ژمارەكان ئەكەر لەیەكەوە نزیك نەبن بێگومان وەك یەك بەهێزو توندن.

هەرچەندە دەوڵەت دەڵێت ئەو ژمارانەی كە تۆمار دەكرێن بە بەراورد بە ئیتاڵیا و وڵاتەكانی  دیكە ژمارەیەكی ئێجكار كەمە، ئیستا رەجەب تەیوب ئەردۆغان دەڵێت: ئەوان لە هەر وڵاتێكی دیكە زۆر تر رێوشوێنی توندو تۆڵیان گرتوەتە بەر بۆ ئەوەی رێگریی لە كۆڤید-19 بكەن كە لە وڵاتەكەدا رێژەیی زۆر تۆمار نەكات و مردنیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بەو رادەیە زیاد نەبێت.

لەگەڵ هەموو ئەو دۆخەشدا تویتەكانی وەزیری تەندروستی توركیا دەربارە دۆخەكە و باریی تەندروستی وڵاتەكە، لە مانگی رابردوودا پەیامێكی تریش بە خەڵك دەدات كە ئاماریی توشبون بە ڤایرۆس و هەروەها نەخۆشیەكانی دیكە بەرەو پێشەوە چون و ئەگەری ئەوە هەیە كە هەژمارەكە بەرەو پێشەوە بڕوات، ئەوەش لەبەر ئەوەی كە وەزیری تەندروستی ئامارگەلێكی هاوشێوە و بەهێزمان نیشان دەدات.

لە16ی شوباتتدا وەزیری تەندروستی توركیا تویتێكی كردو رایگەیاند: وڵاتەكەی پێش هەر وڵاتێك دیكە كار دەكات بۆ ئەوەی رووبەرویی كۆڤید-19 ببێتەوە و لەناویی ببات، چونكە ئەوەی ئەوان كردیانە رێوشوێنێكی زۆر گرنگ و باشە بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە، لەگەڵ ئەوشەدا وتی كە وڵاتەكەی وەك هەر وڵاتێكی دیكە شانازای بە كارەكانی خۆی و دەوڵەتەكەیەوە دەكات.

دواتریش وەزیری تەندروستی لە 25ی شوباتدا، لە ساڵدی لە دایك بونی سەرۆكی كۆماریی توركیا رەجەب تەیوب ئەردۆغان رایگەیاند: ئەمرۆ یادیی لەدایك بونی سەرۆكی توركیایە و ئێمەش شازانیی بە سەرۆكێكی وەهاوە دەكەین كە توانیویەتی ئەو پرسە گرنگە كەپرسیی تەندروستییە زۆر بەرەو پێشەوەببات و ئەوە بۆ ئێمە و گەلەكەمان بایەخێكی گەورەی هەیە.

لە 5  تا 10ی ئاداریش كۆچ و سەفەر بۆ توركیا لە رێگەی هاتووچۆ و فرۆكە و هەموو بوارەكانی تردا تا رادەیەك كەم بوەوە،  ئەوەش لەبەرامبەر ئەو ناهەقیەی كە بەرامبەر توركیا دەكرا، لەرووی جیهانیەوە،  كە هیچ پشتیوانیەك بۆ توركیا دروست نەدەبوو، لەگەڵ ئەوش توریكا دەرگایی بۆ كۆچبەران كردەوە كە روولە ئەوروپا بكەن ئەوەش بوە هۆی ئەوەی كە رەخنەیەكی گەورە لە توركیا بگیردرێت لە بەرامبەر ئەوەی كە ئەوروپا  وەك پێویست ناتوانێت بەدەم ئەردۆغانەوە بچێت.

لە 12ی ئاداردا كە تەنها رۆژێك تێپەریی بەسەر ئەو بێ هیوا كردنەی توركیا لە بەرامبەر هاوكاریەكانی بۆ شەری ئیدلیب  وەزیری تەندرستی توركیا تویتێكی دیكەی كرد، لە تویتەكەدا وەزیری تەندروستی دەڵێت: سەرەرای بڵاو بونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ئێستا دۆخی توركیا بەرەو گەرمبون دەروات و ئەوەش هیوامان دەداتێ كە توركیا وەك ئەوروپا توشی ڤایرۆسەكە نەبێـت  و بتوانین رووبەرووی ئەو ڤایرۆسانە ببینەوە كە دێنە وڵاتەكەمان و كۆڤید-19ش هەمان جۆرە كە ئێمە هیوامان هەیە كە بە هۆیی ڤایرۆسەكەوە توشی هیچ گرفتێك نەبین.

ئەوە لەكاتێكدا بوو دواتر لە 17ی ئاداردا وەزیری تەندروستی توركیا یەكەم حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای راگەیاند و وتی بەڵێ لە توركیا كەسێك بەهۆی كۆڤید-19ەوە توشبووە و گیانیشی لەدەست داوە، دواتریش لە تیڤیەكانەوە بە هەموو توركیایی راگەیاند بەڵێ كۆڤید-19 لە تەواوی توركیا بڵاو بوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وتی: پێویستە هەرێمەكانی توركیا بەتەواوەتی بەخۆیاندا بچنەوە و ئاگاداریی دۆخە تەندروستیەكە بن و كارمەندانی تەندروستی بەتەواوەتی چالاك بكرێن و هەروەها ئێشكگری شەوان و رۆژیش زیاد بكرێن.

وەهەروەها داوا لە دەوڵەت و پۆلیسیش كرا بەشێوەیەكی راستەوخۆ  ورێگاچارەیەك بگرنە بەربۆ ئەویە دژی ڤایرۆسەكە بوەستنەوە و نەهێڵن ڤایرۆسەكە بەو شێوەیەی كە هەیە بڵاو ببێتەوە و رێگری بكرێت لە زیادبونی ژمارەی توشبوان لە توركیا و تەواوی شارەكاندا.

دواتریش رەجەب تەیوب ئەردۆغانیش رایگەیاند: كە دەوڵەت هەموو كارێك دەكات بۆ ئەویی رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببێتەوە و كاریی گەورە بۆ ئەو مەبەستەش بكرێت و تەواوی دەوڵەتیش رێوشوێنی توندو تۆڵتر بگرێتەبەر بۆئەوەی دۆخەكە لە توریكا  لە دەست دەرنەچێت و كاریی لە پێشینە بۆ ئەو مەبەستە بكرێت.

هەقتەیەك دواتر و لە 25ی ئاداردا رەجەب تەیوب ئەردۆغان رایگەیاند: كاریی لە پێشینە دەبێت كاریی ئەوان بۆ  رووبەرووبونەوەی  كۆرۆنا ڤایرۆسە و ناهێڵن لەوە زیاتر ڤایرۆسەكە گەشە بكات، داوای لە تەواوی وڵات كرد كە رووبەرووی ڤایرۆسەكە ببنەوە و هەروەها وتیشی پێویستە دەوڵەمەندو پارەدارەكانیش یارمەتی دەوڵەت بكەن لە رووبەرووبونەوەی ئەو ڤایرۆسە ترسناكەدا كە ئێستا لە تەواوی توركیادا بڵاو دەبێـەوە.

هەرچەندە سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو: كە ئەو رێژە زۆرەی كە هەیە دەبێت رێوشوێنی توند لە بارەیەوە بگیردرێتە بەر بۆ ئەوەی دۆخەكە خراپتر نەبێت بەڵام دەوامی رانەگرتوو كارەكان بە ئاسایی بەرێوە دەچون و زیانی گەورەیش لەرووی ئابوریەوە بۆ توركیا تێدابوو بەڵام دواتر هەر بۆ ئەوەی زیانەكە زیاتر نەبێت توریكا رێوشوێنی تریی نەگرتە بەر ئەوەش بوە هۆیی ئەوەی كە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی ترسناكتر لەتوركیا بڵاو ببێتەوە.

 توركیا دەبوو لە كۆی 15 ملیار دۆلار 100 ملیلار لیرەی بەشێوەی راستەوخۆ بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسەكە  راستەوخۆ تەرخان بكردایە كە پێشتر بڕیاربوو 15 ملیار دۆلار بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێـ بەلام لە كات و شوێنی خۆیدا نەكرا ئەوەش زیانێكی گەورەی بۆ توركیا دروست كرد.

هەرچەندە توركیا بەهۆی گەشتیار و سەفەرەوە بڕێكی زۆر پارەی دەست دەكەوێت بەڵام بەهۆیی ئەو ڤایرۆسەوە كە زیانێكی زۆر بەر كەرتی گەشتیاریی توركیا گەیاندووە ئەرۆغان قەولی داوە كە نەهێڵێت زیانە ئابوریەكانی ئەو ڤایرۆسە بەو رادەیە بڵاو ببێتەوە و تەواوی وڵات ئیفلیج بكات بەڵام  كارتێكیردنی خۆی لەسەر دۆخەكە دەبێت.

لە 26ی شوباتتدا تا 14ی ئادار نیزیكەی 370 هەزار گەشتیار لە ئەوروپاوە هاتوبنە توركیا گەرانەوە وڵاتەكەی خۆیان و زۆربەشیان هاوڵاتی سویدی بوون، بەشێكی زۆریش كە ژمارەیا لە 250 هەزار گەشتیار دەبو،  سعودیی بوون ئەوەش ئەگەرێی زۆریی هەبوو كە توشبوانی ڤایرۆسیی كۆرۆنایان تێدابێت و بەهۆیەوە زۆرتین كەسیان لە توركیادا توشی ڤایرۆسەكە كردبێت.

هەرچەندە هەتا ئێستاش حكومەتی توركیا بەتەواوەتی ئەوەی رانەگەیاندووە كە توركیا بەرەو كارەساتێكی مەزن وترسناك دەڕوات، بەڵام ئەنكەرە لەبەر ئەوەی لەژێر فشاریی توندی ئەوروپا و شەركردن بوو لەگەڵ رۆژئاوای كوردستاندا بەڵام  دەوڵەت ئەو بابەتەی بەو شێوەیەی شرۆڤە نەكردبوو كە ئەو پرسانەی لە رۆژئاوای كوردستان و هێرشەكانی سەر ئیدلیب و دۆخی كۆرۆنا و گەشتیاران پێكەوە ببەستێتەوە.

هەفتەیی پێشوتر زانایی بەناو بانگی ئیسرائیلی هاراریی وتی: لەم دۆخە ترسناكەدا ئێمە لەبەردەم دوو هەڵبژاردنداین: یەكەمیان ئەوەیە وەك دەوڵەتیكی تۆتالیتار رووبەرووی هاوڵاتیان ببینەوە و هێز بەكار بهێنن بۆ بێدەنگكردن  و خستنە ماڵەوەی هاوڵاتیان ئەوەی دووەمیش ئەوەی كە بەشێوەیەكی مەیدانیی  وەك نەتەوە پارێزیی لە ئاستیی جیهاندا بەرەو رووی ئەو ایرۆسە بوەستینەەوە وەك  وڵاتانی جیهان.

لەم دۆخەدا كە توركیایی تێكەوتووە رەجەب تەیوب ئەردۆغان دەیەوێت بژاردەی یەكەم هەڵبژێرێت كە بریتییە لە بەكار هێنانی هێز بۆ بێدەنگكردنی خەڵكی وڵاتەكەیان.