07/03/2020
ئێستا ئەم پرسیارە زۆر دەکرێ: ئایا کوردستان دەتوانێ هاوسەنگی رابگرێ لەنێوان روسیا و
ئەمریکادا کاتێک دەیانەوێ وەبەرهێنان بکەن لە کەرتی نەوت و وزەی کوردستاندا؟
لە
دوایین دیداری باڵوێزی نوێی ئەمریکا لە روسیا، باسی لە یەکەم ئەرکی خۆی کرد کە "باشترکردنی
پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆنە"
بۆیە پێدەچێ لە داهاتوویەکی نزیکدا هەندێ رێککەوتن لە نێوان مۆسکۆو واشنتۆندا بێتە
ئاراوە.
واتە
لانیکەم گرژی زیاتر لە پەیوەندییە ئابوورییەکاندا نایەنەپێش، ئەمەش بۆخۆی سوودی بۆ
کوردستان دەبێ. بۆیە بۆ کورد لە کاتێکی وادا کە تەنگەژە لەنێوان ئەمریکا و روسیادا
نەبێ، راگرتنی ئەو پەیوەندییانە ئاسانتر دەبێ.
بێگومان
ئەمریکا قەڵس دەبێ بە پتەوکردنی پەیوەندی ئابووری لەگەڵ چین، بەڵام بۆ روسیا وا
نییە. هەروەها روسیا پێگەی کوردستان وەک دیفاکتۆ وەردەگرێ، هەروەکچۆن بەدەستهێنانی
پێگەی ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی لە عێراق بەبێ کاریگەری روسیا بەدەستهاتووە، بۆیە مۆسکۆ لەسەر
ئەو دۆخە هەڵوێستی ئاساییەو هیچ دژبەریی نییە.
بەڵام
شتەکە لە کوردستانی سوریا وا نییە، دەشێ مۆسکۆ لە سوریا رۆڵی بنەڕەتی ببینێ. روانگەی
روون لەسەر چارەسەری قەیرانی سوریاو پرسی کوردان لەو وڵاتەدا، مۆسکۆ دژی سەربەخۆیی
کوردانە لە سوریا.
روسیا پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری وڵاتان
دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستداو دەیەوێ کوردانی سوریا لەسەر ئاستی کولتووریی و چەند
ئاستی تریش سەربەخۆبن، بەڵام لەچوارچێوەی وڵاتێکی یەکگرتوودا.
واتە
ڕێگەخۆش دەکات بۆ رەخساندنی هەلومەرجێکی وا کە کوردانی سوریا سەربەخۆیی کولتووریی
بەدەست بهێنن، بەڵام روسیا دژی یەکگرتنی کوردستانی سوریاو کوردستانی عێراقە لە
داهاتوودا.
هەرچەندە
هەوڵ و ئاماژەیەک بەو ئاراستەیەدا لە ئارادایە کە کورد لە سوریا ئۆتۆنۆمی وەربگرن،
بەڵام دیمەشق ئێستا بەم بیرۆکەیە رازی نییە.
ئەم
ترسەش لەبەر ئەوەیە کە وەک لە مۆسکۆ دەڵێن: دەشێ ئەو یەکگرتنەوەیەی کورد لە سوریا
و عێراق ببێتە هۆی دروستبوونی نیمچەدەوڵەتێک. ئێستا سەبارەت بە هەردوو کوردستان ئەمە
هەڵوێستی روسیایە، بەڵام لە داهاتوودا چی چێ دەبێ؟ ئەوە کات و زەمانی خۆی وەڵامی
دەداتەوە.
* شارەزای پەیوەندییە
نێودەوڵەتییەکان و مامۆستای زانکۆ لە مۆسکۆ
تایبەت
بۆ پەیسەر نووسیویەتی