23/11/2019
بە پێی بەڵگەنامەیەك كە لەرۆژی 13
شوباتی 2016 دەرچووە، سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەحمەد داود ئۆغڵو بە نوسراو
فەرمانێكی نهێنی و مەترسیداریی دەركردووە كە پێكهاتووە لە 17 خاڵ، لەو نوسراوەدا فەرمانی
كردووە بە فەرماندە سەربازییەكان ، لە باشووری رۆهەڵاتی توركیا( باكوری كوردستان) هاوڵاتیان
بكوژن، بەزۆر لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەریان بكەن، هەرچی موڵك و ماڵیان هەیە
بیڕوخیێنن، با ئەو شتانەش پێشێلكردنیی مافەكانی مرۆڤیش بن، ئەو ناوچەیەی
فەرمانەكەی داودئۆغڵۆ دەیگرێتەوە كوردنشینن و لەو ڕیگەیەوە ویستویانە رەفتاری
نامرۆڤانە لە دژی كوردانی باكوور ئەنجام بدەن. پیگەی – نۆردیك مۆنیتۆر- وێنەیەك
لەو فەرمانەی دەست كەوتووە و بەشێكی لێبڵاوكردووەتەوە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە هێزە
ئەمنیەكانی توركیا چەند كردەیەكی سەربازییان ئەنجامداوە و سنووری چالاكیەكەشیان
ناوچە كوردیەكانی گرتوەتەوە، كە بریتین لە ناوچەی –ئایدڵ- لە هەرێمی شرناخ و
ناوچەی نوسێبین لە هەرێمی ماردین، ناوچەی یوكسوكوفا لە هەكاریی، كە هەموویان
دەكەونە ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی توركیا.
ناوەڕۆكی بەڵگەنامەكە ئەوە دەخاتە ڕوو
كە داودئۆغڵو دەسەڵاتی ئاراستەی –نوعمان
مورتولموس- نوێنەری ئەركانی گشتی سەرۆك وەزیران و بەرپرسی دامەزراوەی – تی ئار تی-
و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەرێتی كارەسات و ڕوداوە لەناكاوەكان، هەموو زانیارییە هەواڵگرییەكان بداتە دەستەی هەواڵگری
نیشتیمانی –میت- و وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی دەرەوەو نوسینگەكانی حكومەت و لایەنە
پەیوەندیدارەكانی ناوچەكانی شرناخ و هەكاریی.
دوای ئەوەی پرۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە
نێوان توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان لە مانگی حوزەیرانی 2015 دا شكستی هێنا،
لەبەر ئەوەی لە لایەن توركیاو یەكێتی ئەوروپاو ویلایەتە یەكگرتوەكانەوە پەكەكە بە تیرۆریست ناوبرا، ئاڵۆزی و كێشە لەناوچە
كوردیەكان ڕوویان لە زیاد بوون كردووە، لە نێوان مانگی حوزەیرانی 2016 تا
سێبتەمبەری 2016 سوپای توركیا هەستاوە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆنێكی سەربازیی و
ئەمنی گشتگیر تیایدا باری نائاسایی لە 22 شارو شارۆچكەی ئەو ناوچانەدا ڕاگەیاندووە
.
حكومەت ڕیگەی داوە بە دەسەڵاتدارانی
خۆجێیەتی كە بڕیار لای خۆیانە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و بەركارهێنانی
زرێپۆش و تۆپ و هەموو جۆرە چەكێكی قورس، بەهۆی ئەو چالاكیانەش مافی زۆر لە
هاوڵاتیانی كورد پێشێلكراوە، ڕاپۆرتی ڕێكخراوە مرۆییەكان لەو ناوچانەو لەو
ڕێكەوتەی سەرەوەدا بەئاشكرا دەبینرێت و بڵاوكرانەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕاسپێردراویی
نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ ئەو ناوچەیە، ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەكانی توركیا
زیانی زۆری لە بنەماكانی مافی مرۆڤ داوەو، بییناو خانووەكانی هاوڵاتیان زیانی
زۆریان بەركەوتووە، شوێنی بازرگانی و گشتی وێران كراون، بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە
یەكگرتوەكان 1786 خانوو زیانیان بەركەوتووە، 398 یان بە تەواویی ڕوخاون، 383 یان
زیانی گەورەیان بەركەوتووە، 1005 یشیان زیانی كەم و لاوەكییان بەركەوتووە.
رێكخراوی هیومان رایتس وچ
ڕایگەیاندووە ئۆپەراسیۆنەكان بۆ تێكدان و وێرانكردنی شوێنی نیشتەجێ بوون بووە
لەناوچەی –سیزری- كە لەنێوان مانگی شوبات تا كۆتایی مانگی حوزەریرانی 2016 دا
بووە، بەتایبەتی لە هەردوو گەڕەكی كودی و سوور.
ئەنجامدانی ئەو پۆپەرسیۆنە سەربازیی و
ئەمنییە ، 355 هەزار كەس ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووەو زۆرینەشیان خەڵكی
ناوچەكانیئیدیل و شرناخ ونسێبین و یوكسیكوفا بوون، لەو سەروبەندەدا ڕێكخراوی مافی
مرۆڤی توركیا ڕایگەیاندووە 338 هاوڵاتی، لەناویاندا 78 منداڵ و 69 ژن و 30 كەس كەتەمەنیان لە سەروو 60 ساڵەوەبووە
گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی بڕگەی 2 ی ئەو بەڵگەنامە نهێنییە،
پارێزگارەكانی شرناخ و و ماردین و هەكاری بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەنحامدانی ئەو
ئۆپەرسیۆنانە بوون و ئەوان ڕیكخەرو سەرپەرشتیاری هەموو لیژنەكانی ئۆپەراسیۆنەكە
بوون.
جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن
چەند پلەدارێكی سەربازییەوە بووە كە لە لایەن هێزە چەكدارەكانی توركیاوە دەستنیشان
كراون، هەروەها ناوەندی بڕیاردانی لە لایەن لیژنەیەكەوە بووە كە پێكهاتوون لەئەفسەرێكی
هەواڵگریی پەیمانگای تەكنۆلۆژیی، ئەندامێكی پۆلیسی نیشتیمانی ، ئەندامێكی هێزی
دەرك، هەوەها ئەندامێكی داواكاریی گشتی و سەرۆكایەتی لیژنەكەش بە پارێزگارەكان
سپێردراوە.
بەڵگەنامەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە
كاتی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا هاتووچۆی هاوڵاتیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەبكرێت، بڕگەی
چوارەم، فەرمانگەكانی سەربەوەزارەتی داد ی ڕاسپاردووە كە لەكاتی پێویستدا
فەرمانبەریی پێویستیان بۆ دابینبكات، لە بڕگەی پێنجەمدا هاتووە ناردنی دیاریكردنی
ئەفسەرو پلەدارەكان لە لایەن -پەیمانگای ماساتشوتیس-ی تەكنۆلۆژییەوە دیاری دەكرێن
و وردبینی بۆ كارەكانیان دەكرێت، بەتایبەتی تەلەفۆنە شەخسییەكانیان دەبێت لەكاتی
ئەنجامدانی ئۆپەراسێۆنەكەدا پێیان نەبێت و لە شوێنێكی دیاریكراو دایبنێن بەهێچ
شێوەیەكیش نابێت كۆمپیوتەر و هێڵی ئینتەرنێت یان پێبێت، لە بڕگەی شەشەمدا هاتووە
هەرچی شتێكی تایبەت بە بیناسازیی بۆ ئۆپەراسیۆنەكە پێویست بوو بە خێرایی بكڕدێت،
هەروەها سەرجەم نەخۆشخانەو بنكە تەندورستیەكان پڕبكرێن لەپزیشك و برینپێچەكان
و درمان و چارەسەری گونجاو بۆ سەربازو
هێزە ئەمنیەكان بكرێت و بە شێوەی 24 كاتژمێریی لە ئەركدا بمێننەوە. هەروەها لە
بڕگەی دوای ئەوەشدا هاتووە كە داود ئۆغڵو بەڕێوەبەری كەناڵێ -تی ئار تی- ڕاسپاردووە
بە ئەنجامدانی كاری میدیایی خۆیان لەبەرژەوەندی توركیا و دروستكردنی هەواڵ و
ریپۆرتاژ لەبەرژەوەندی ئۆپەراسیۆنەكەو بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پەیامنێر و
رۆژنامەنووس بنێرنە ناوچەكەوە.
لە مانگی شوباتی 2019 دا دادگای
ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ هەموو ئەو سكاڵایانەی رەت كردەوە كە لەبارەی كوشتنی 137 كەسی
مەدەنییەوە بەرزكرابوونەوەو باسیشیان لە قەدەغەكردنی هاتوچۆكردبوو لە پرۆسەیەكدا
ناویان لێنابوو - پرۆسەی قەڵاچۆكردنی تیرۆر- كەمەبەست قەتڵ و عامكردنی هێزەكانی
پارتی كرێكارانی كوردستان و لایەنگرەكانی بوون لەو چەند پارێزگایەی باكووری
كوردستان، بەبیانووی ئەوەی سكاڵاكان مەرجی یاساییان تێدا نەبووە، ئەوە لە كاتێكدا
دامەزراندنی ئەو دادگا ئەوروپییە بۆ پارێزگاریكردنی مافەكانی مرۆڤە لە هەموو جیهان
و دەستەبەری ژیانی شكۆمەندانە بۆ مرۆڤەكان دیاری دەكات.