تورکیا كۆتا شەڕی دۆڕاو دەکات

14/10/2019

عەبدولڕەحمان مەولود

عەبدولڕەحمان مەولود
 پرۆفسۆری یاریدەدەر، زانکۆی لۆریێ، واترلو، کەنەدا

لە سایەی ترامپ، ئیدارەی ئەمریکا ئالوگۆری گەورەیەی سیاسی بەسەردا هاوتوە.  ئیدارەی ترامپ بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانی ئەمریکا لە پێش ئەرکە جیهانیەکان و پالپشتی هاوپەیمانەکانی لە جیهان دادەنێ. 
لە ئێستادا ئەمەریکا هاوپەیمانی کەس نییە. ئەمەریکا نە هاوپەیمانی ئەوروپایە، نە هاوپەیمانی کەنەدا، مەکسیك،  سعودیە، میسر، ئوردن و هەر ولاتێکیتر نییە. جگە لە ئیسرائیل ئیدارەی ئەمریکا بۆ هیچ کەس نە سەربازێك بۆشەر دەنێریت و نە دۆلارێکش سەرف دەکات. هاوپه‌یمانی ئیسڕائیل ته‌نها له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندییه‌ ئابوریییه‌كان ده‌كات. 

لەو هەلومەرجە نوێیەدا، هەر کەس دەیەوێت بەقازانجی خۆی سود وەرگرێت. 

تورکیا دەیەوێت سوود لەو هەلومەرجە نوێیە وەرگرێت بۆ ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان هاوشێوەی هەرێمی کوردستان نەچەسپێت. لە ڕێگای ئەم شەرو کوشتارەی ئێستا لە ڕۆژئاوا دەستی بۆ بردوە تورکیا ئەمەی بۆ دەچێتەسەر.
بەلام ئەوەی تورکیا بۆی ناچێتەسەر ئەمانەن.

1. تورکیا  نابێتە دەولەتێکی بەهێزی ناوچەکە شان لە شانی ولاتانی ئەورپی هاوشێوەی بریتانیا، ئەلەمانیا، فەرەنسا و ئیتالیا بدات لە ڕێگای داگیرکاری و بەتالانبردنی سەروەت و سامانی ولاتانی ناوچەکە.  ئه‌ردۆغان دەبێت خەونە پاوانخوازیە ئیخوانیەکانی لەگەل خۆی بباتە ژێر گلەوە.
 
2. بەهۆی ئەو وێنە قێزەوەنەی تورکیا نیشانی وڵاتان و ڕایگشتی لە دونیا دەدات وەك  دەسه‌ڵاتێکی توندرەوەی ئیسلامی و کە ئامادەی پاکتاوی ڕەگەزی کوردە،  سەرکەتو نابێت لەوەی چەندین ملیۆن ئاوارە لە نێوان کوردستانی ڕۆژئاواو باکور وەك دیواری مرۆیی بۆ پەرتەوازەی کوردان دروست بکات.  


کورد لە رۆژئاوا بێ دەستکەوت نابن و خەوەنی کوردیش لەڕۆژئاوا کۆتایی نایەت. بەهۆی ئیدارەی ترەمپ، کورد لە ڕۆژئاوا  کەمتر بەدەست دێنن لەوەی ئارەزویان بوو.  کورد لە ڕۆژئاوا، دەستکەوتەکانی  هاوشێوەی دەستکەوتەکانی ئازاری ساڵی ١٩٧٥ ی کوردستانی عیراق دەبێت.  بەلەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی کورد لە ڕۆژئاوا  ئەمە کەم نییە.

گەورەترین شت بۆ کورد لە ڕۆژئاوا لە ئیستادا مانەوەیە. دەوڵەتی سوریا هەرگیز جارێکتر نابێتەوە دوەلەتەکەی جاران، بە هۆی سیاسەتە نوێیکەی ئەمریکا جیهان بەرگێکی سیاسی نوێ لەبەردەکات کە تاکو ئێستا ڕوون نییە چۆن دەبێت،  زۆرهۆش هەن نیشان دەدات زوو یان درەنگ تورکیا توشی داڕمان دەبێت.  
کورد لە ڕۆژئاواو بەشەکانی تریش دەبێت لە ئێستادا لەسەر خاکی خۆیان بمێنەو لەچاوەروانی داڕمانی تورکیادا  بن و پالنەری ئەم داڕمانە بن  بۆ بەدیهێنانی هەمو خەونەکانیان.    

تورکیا ناتوانێ کۆتایی بەخەوەنی کورد بوون و پێشرەوی سیاسی کوردی بێنێت. ئەو شەڕه‌ی ئێستا تورکیا دەستی داوەتێ دژی خەوەنی کورد،  خەونی کوردبوونی گەورەتر کرد. کێشەی کوردی کردە کێشەیەکی نێو دەولەتی. 

بە پێوەرەی گەورەبوونی خەونی کورد،  دۆراوی یەکەم لەناوچەکە تورکیایە. تورکیا لە ئێستادا كۆتا شەڕی دەکات و سەرکوتوش نەبووە و نابێت تیایدا. زوو یان درەنگ ئەوەی تورکیا لێی دەترسێت ڕوو دەدات، تورکیا هاوشیوەی ڕوسیا، یوغسلافیا و دابەشبوونی ئەوروپا بۆ ڕۆژهەلاتی و ڕۆژئاوایی هەڵدەوشێتەوە. 

تورکیا لەگەل هەڵوشانەوەی خۆی دەیەوێت کارەسات دروست بکات.  بەڵام هەرچی بکات نەدەتوانێ بیکاتە جەنگێکی  دەوڵەتی لە ناوچەکە، نە دەشتوانێ بەر بەهەلوشانەوەی خۆی بگرێت.