02/12/2018
بارزانی لە پەیوەندیەكانیدا دوای ریفراندۆم ئەو بارزانییە نیە كە لەپێش ریفراندۆم دا هەبوو، بەر لەوە بەئاشكرا لەریزی كوتلەی توركی دا بوو لەناوچەكەدا لە دژی كوتلەی ئێرانی، دوای ئەوەی ئێران توانی هەموو سەركردە شێعەكانی عێراق و ئەوانەی لایەنگری ئەوان بوون لەگەڵ زۆرینەی سەركردە سونیەكان و هەندێك لە كوردەكانیش بباتە ریزی خۆیەوە، بارزانی یەكەم سەركردەی عێراقی بوو كە سەرسەختانە لەبەردەم چاوچنۆكی ئێراندا دەوەستایەوە تا عێراق نەبێتە بازنەی پەیوەندی نێوان ئێران و پرۆژەكانی لە سوریا كە شتیوانی لە مانەوەی بەشار ئەسەد دەكرد، بە هۆی بارزانییەوە كوردستانی عێراق لەو نێوەندەدا لەمپەرێكی نالەبار بوو لە بەردەم ئێراندا.
توركیا هەلكەی قۆستەوە بۆ ئەوەی سەرنجی بەغداد بۆ لای خۆی رابكێشێت
بارزانی بە پەیوەندیە بەهێزەكانی لەگەڵ ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپی و توركیا رازی بوو، دوای ئەوە لە توركیا تێپەڕی و ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی ئێران، بە پەیوەندەی دروستكردن لەگەڵ سعودیەو ئیمارات، دوو دوژمنە دیارەكەی ئێران لەناوچەكەدا، بارزانی سەردانی سعودیەی كرد دوای ئەوەی ئێران بەفەرمی داوەتی كردو ئەو رەتی كردەوەو نەیویست سەردانی ئەو وڵاتە بكات، گوێشی بەوە نەدا بەم كارەی بەغداد و تاران بكەونە تەشقەڵە كردن لێی، بەگومانی ئەوەی كە پەیوەندیەكانی دەتوانێت لە خراپەكانی ئەوان بیپارێزێت، لەوەش زیاتر هەنگاوی هەڵگرت لەدوای ئەوەی بڕیاری دا كە راپرسی ئەنجام بدات سەرەڕای ئەوەی كە بەغداد و تاران رەتیان كردوە، بەو گومانەی كە پەیوەندیە نوێیەكانی لەگەڵ توركیا و ئەمەریكاو ئەوروپاو كەنداو و وەستانی لەڕیزی كوتلەكەی ئەواندا دەتوانن بیپارێزن، بەو پێەی كە كوتلەی ئێرانی نیگەران و توڕەن لێی ، ئەمە دەبێت یاریدەدەری لەو كارەیدا.
لە دواییدا زانی گومانەكەی بەتوركیا هەڵە بووە، كاتێكی زانی توركیا، توركیای بەرژەوەندیی خواز، ئاماژە ئەرێنەیكانی بۆ هەنگاوەكانی لە ئیدارەدانی كوردستان و دواتر دژایەتیكردنی بۆ ئەنجامدانی راپرسی كوردستان، لە بەرژەوەندی ئەمدا نیە بەتایبەتی كە توركیا زانی ئەمەریكاو ئەوروپا لەگەڵ بارزانیدا نین لە دژایەتی كردنی لەگەڵ بەغداد بەڵكو بە پێچەوانەوە.. توركیا هەلكەی قۆستەوە بۆ ئەوەی سەرنجی بەغداد بۆ لای خۆی رابكێشێت، بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەوەی قەرەبووی ئەو زیانە چاوەڕوانكراوانە بكاتەوە كە لەكوردستان روو بەڕووی دەبێتەوە لەكاتێكدا كە ئەو لەدژی بوەستێتەوە بۆ ئەو مەبەستە دەیویست لەبەغداد دەستكەوتی هەبێت، هەرچی سعودیەو ئیماراتیشە ئەوەی كە لەبارەیانەوە زانراوە ئەوەیە كە هاوكارییە مادییە ملیاردێریەكانیان بەراست و چەپدا دەیڕێژن، بەڵام بارزانی هیچ سوودی لەوانە وەرنەگرت و نەبووە جێگە سەرنجی ئەوان لەكاتی خراپترین دۆخی ئابووری كە لەساڵی 2014 ەوە كوردستانی پێیدا تێدەپەڕی تا دوای ئەنجامدانی راپرسیەكەش.
لەكاتێكدا زۆرینە پێیان وابوو بارزانی كۆتایی هاتووهبهڵام ئەو سەر لەنوێ و بە هێواشی و لەسەرخۆ گەڕایەوە نێو كاری سیاسی
بارزانی لە گۆشەیەكی ناخۆش دا:
بازانی خۆی لەنێو گۆشەیەكی ناخۆشی ئابڵۆقەدراودا دەبینیەوە، بەداوی كەلێنێكدا دەگەڕا لێی دەرباز ببێت، بۆیە لە سەرۆكایەتی هەرێم كشایەوەو چووە خەڵوەتی سیاسیەوە و دووركەوتەوە لە كارو چالاكی، كارەكانی بەسەر برازاكەی (نێچیرڤان)دا بەجێهێشت بۆ ئەوەی روو بەڕووی هەموو ئەو ئاستەنگانە ببێتەوە كە لەنجامی ریفراندۆمەوە دروست دەبن، كار بۆ ئەوە بكات كە پارێزگاری لەو دەستكەوتانە بكات كە بەدەست هەرێمی كوردستانەوە ماونەتەوە، ئەڵبەتە ئەمە تا ئەو كاتەی كە دۆخەكە هێور دەبێتەوە.
لەكاتێكدا زۆرینە پێیان وابوو بارزانی كۆتایی هات و سەردەمی بەسەر چوو، ئێستە لە دوای سەردەمی بارزانی دەژین!! ئەو سەر لەنوێ و بە هێواشی و لەسەرخۆ گەڕایەوە نێو كاری سیاسی و ئەنجامدانی چالاكی، ئەو بەوە دەستی پێكردەوە كە حیزبەكەی ئامادە بكاتەوە بۆ ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن كە لە عێراق بەڕێوەچوون، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوای چەند مانگێكیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەرچەندە ئۆپۆزسیۆنی كوردستان گومانیان لەسەر ئەنجامەكانی ئەو دوو هەڵبژاردنە هەبوو، بەڵام هەموو خوێندنەوە و ئامارو داتاو راپرسیە میدیاییە ناوخۆییەكان باسیان لەوە دەكرد حیزبەكەی بارزانی باشترین ئامادەكاری كردووە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەكان و باشترین چانسیشی هەیە بۆ بردنەوە، ئەوان لەسەر ئەرزی واقیع ئەو راستییەیان بینی.
لە رووی واقیعیەوە حیزبەكەی بارزانی ناتوانێت بە بێ(حیزبەكەی تاڵەبانی) یەكێتی نیشتیمانی كوردستان حكومەت دروست بكات
سەخت ترین ژمارە
ئەوەی كە چاوەڕەوانی دەكرا هاتە پێشەوە دوای ئەوەی كە حیزبەكەی بارزانی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا لە هەردوو هەڵبژاردنەكەدا، كورسیەكانی لە ئەنجومەنی نوێنەران زیادی كرد هەرچەندە لەكەركووكیش بایكۆتی هەڵبژاردنیان كرد بەو پێەی دۆخی كەركوك تایبەتەو ناكرێت هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام بدریـَت، لەوێ جگە لەوەی بەشدارییان نەكرد سەرجەم دەنگ و كورسیەكانیان لەدەست دا، لەگەڵ ئەوەشدا 25 كورسییان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەست هێنا، دووبارەی دەكەمەوە وەك حیزب نەك وەك هاوپەیمانێتی، لەبەر ئەوەی لایەنەكانی تر لە كەركووك بە شێوەی هاوپیەمانێتی یان رەوت كاریان كردووە نەك وەك حیزبێكی سیاسی، هەروەها لە هەڵبژاردنی كوردستانیش 45 كورسییان هێناو حەوت كورسییان زیاد كرد، بەپێی ئەم دەرئەنجامە بێت (لە رووی ژمارەوە) دەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت بە دروستكردنی هاوپەیمانێتیەك لەگەڵ كۆتاكانی (مەسیحی و توركمان و ئەرمەن)ەكان كە ژمارەی كورسیەكانیان دەگاتە (11) كورسی، كەواتە رێژەی كورسیەكانی حیزبەكەی بارزانی دەگاتە(80%).. ئەمە جگە لەو حیزبانەی كە تەنها یەك كورسییان هەیەو روویەكی تری پارتی دیموكراتی كوردستانن، بەڵام لە رووی واقیعیەوە حیزبەكەی بارزانی ناتوانێت بە بێ(حیزبەكەی تاڵەبانی) یەكێتی نیشتیمانی كوردستان حكومەت دروست بكات، بەم شێویە بارزانی بۆ هەموو دونیای سەلماند كە هێشتا ژمارە سەختەكەی عێراقە سەرەڕای هەموو لێكەوتەكانی راپرسیەكەش، كە سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیش رەتیان كردۆتەوە.
چی گۆڕا؟
گۆڕانكاری ئەوەبوو لەدوای ریفراندرمەوە پەندی لە پەیوەندیەكانی خۆی وەرگرت لە پێش و لە دوای راپرسیییەوە! توانی پشتیوانی بەرەی ئێران وەربگرێت كە لەپشتیەوە بوون بە كۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ (قاسمی سولەیمان)و ئەویش پەیمانی پێدابوو بە بەهێزی بیگەڕێنێتەوە بەغداد، ئەوەتا بەئاشكرا دەركەوت، بارزانی گەڕایەوە بەغداد هەرچەندە وتی زۆر لەبارەیەوە كرا، گوایە بەغداد دەست بەسەری دەكات لەبەر ئەوەی ریفراندۆمی ئەنجام داوە، سەركردە شێعەكانی عێراق ئەوەیان بە نەیارەكانی كورد لەبەغداد گوتبوو، هەرچی پەیوەندیەكی بەغداد هەیە بەكوردستانەوە تەنها لە رێگەی بارزانی یەوە دەبێت و بەس!
بەڵێ، ئێران بارزانی دڵنیا كردوە كە تاكە لایەنی ناوچەكەیە كە بتوانێت پارێزگاری و بەهێزكردن و لاوازكردنی بەدەستە، پارێزگاریش لە هاوپەیمانە لاوازەكانیشی دەكات، ئەمە سەرەڕای هات و هاواری جیهان و ناوچەیی لەدژی ئێران، ئەوەتا حەسەن نەسروڵا لە لوبنان بەهێز تر بووە، غەزە لە خودی فەلەستین بەهێز ترە، حوسیەكانی یەمەن، با ئیتر واز لەوانەی بەغدادیش بهێنین.
رۆشتن بەسەر فەرشی سور لە بەغداد مانایەكی تری هەیە كە بارزانی بۆ فەرشە سوورەكەی زاخۆی كرد
لەسەر فەرشی سوور
بارزانی نەیویست بەسەر فەرشە سورەكەی زاخۆدا بڕوات لەكاتی باگەشەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمەشیان وا لێكدایەوە لەبەر خاتری سووری خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە، بەڵام بە شانازییەوە بەسەر فەرشە سوورەكەی بەغداد دا دەرۆشت، رۆشتن بەسەر فەرشی سور لە بەغداد مانایەكی تری هەیە كە بارزانی بۆ فەرشە سوورەكەی زاخۆی كرد، لەبەغداد كۆمەڵێك نەیاری هەبوون لە كوردەكان، ئەوانەی بەسەر بارزانی دا بازیان دەدا و لەگەڵ بەغداد رێدەكەوتن بۆ ئەوەی دژایەتی ئەوی پێبكەن، هەروەها دوژمنە عێراقیەكانی تری، ئەوانەی كە دەمووچاوی بارزانییان لەبەرچاوی عێارقیەكاندا ناشیرین كردبوو لە دوای ریفراندۆمەكە، لەوانەش (قیس الحزعلی، حیدر العبادی و نوری مالیكی)، نەك هەر ئەوە لە فڕۆكەخانە (هادی العامری) چووە پێشوازیی.
ئێران زامنە نەك ئەوانی تر
لە رواڵەتی كۆتایی هێنان بە كێشەو ئاریشەكانی نێوان بەغداد و هەولێردا تا ئێستە لە بەرژەوەندی ئێرانە، خەریكە سەرەتای پەیمانەكانی دەردەكەون، بەڕۆشتنی بارزانی بۆ بەغداد و چارەسەركردنی گرنگترین كێشەكانی لەگەڵ بەغداد بە رۆشتنی بارزانی بریتین لە:
-زیادكردنی بودجەی دیاریكراوی هەرێم لە (12%) ی سەردەمی عەبادی بۆ (14%)ی سەردەمی عادل عبدالمهدی، تا ئەو كاتەی كە سەرژمێری دەكرێت( كە بەپێی قسەی بارزانی) بێت زۆر دواكەوتووە، دوای دوو ساڵ لە سەرۆكایەتی عبدالمهدی ئەنجام بدرێت.
-بودجەی هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپێچەكانی بخرێنە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، بەمەش فشاری سەر بودجەی هەرێمی مكوردستان كەم دەبێتەوە.
-ناردنی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریە نەوتەكانی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی، كە لە دوای ئەنجامدانی راپرسییەوە وەستاوە، ئەمەش هەنگاوێكە لەبەرژەوەندی كوردستانی عێراق.
-چارەسەركردنی كێشەی نەوتی نێوانیان، ئەوەش بە گرێ كوێرەی كێشەكان دادەنرێت.
ئایا بارزانی جێگرەوەی ریفراندۆمی لە ئێران دەست كەوتووە؟
چارەسەری هەموو ئەو شتانە پێش لە ریفراندۆمدا داوكاری بارزانی بوون ، ئەوەش بەدیلی بارزانی بوو كە ریفراندۆمی كرد، ئەو هەموو پەیمانێكی لەو بارەیەوە دابوو بە وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپی و توركیا، بەڵام كەسیان ئامادە نەبوون یان نەیاندەتوانی ئەو پەیمانە بدەن بە بارزانی، هیچیان وەك پەیمانە كۆنكرێتەیە چەكدارانەكەی ئێران(بەدیاری كراوی قاسمی سلێمانی)نەبوو، كە رۆڵی دیارو لەبەرچاوی هەبوو كە بارزانی بباتەوە بەغداد، كێ دەزانێت لەوانەشە دوای ئەوەش سەردانێكی تارانیشی پێبكات.