گه‌نج داهێنەر و بزوێنەری بڕیاری سیاسی

23/09/2019

شوان عەبدوڵڵا و ئیبراهیم خەلیل

گەنج دەتوانێت لەیەک کاتدا شۆرش، یان داھێنان بکات. دەتوانێت ببێتە شۆرشگێر،یان داھێنەر. بۆیە تواناکانی گەنج ھیچ سنورێکی نیە، لە کۆمەڵگایەک بزانێت چۆن ھێز وتواناکەی بەرمەجەدەکات. ھەر کۆمەڵگایەک توانیبێتی ژینگەیەکی لەبار بۆگەنجان برەخسێنێت ئەوا گەنجانیش بیریان لەداھێنان کردۆتەوە، دەرەنجامی داھێنانیش ھەرباشە بەتێپەربوونی کات. لەبەرانبەردا ئەگەر بەربەستە کۆنکرێتیەکان زیاد بکرێن وگەنجان بکرێنە شانۆکاری شانۆگەریەکانی دەسەڵات و میکیاجی سیاسەتیان پێبکرێت تورەیی گەنجان روودەدات، کە دەرەنجامەکەی تەنگژیەک بەدوای خۆی دێنیت، لەوانەیە لە شۆرشدا بەرجەستەی بکات، لەبەر ئەوەی سەردەمی داھێنانە دەرەنجامی شۆرشەکان لەکۆتایی ھەرخراپە بەرھەمدەھێنێت.

‎تەکنەلۆجیا لەپاڵ بچوک کردنەوەی دونیا، گۆڕانکاریەکانیشی بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو خێراکردووە . خەڵکی لە ئێستادا هەر ئاگاداری ڕوداو و گۆڕانکاریە لۆکاڵیەکان نیە، بەڵکو ئاگاداری ڕاستەوخۆی ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەیە لەدونیای دەرەوە روودەدات. بەم هۆیەشەوە مرۆڤایەتی بە تەواوەتی باوەشیکردوە بە جیھانگیریدا (کردارە لۆکاڵیەکان بە تەواوەتی کاڵ بونەتەوە).

‎ گەنج: ئەو تاکەی کۆمەڵگایە، دەتوانێت خۆی لەگەڵ بار و زوروفە جیهانیەکان بگونجێنێت و بتوانێ وەک نوێگەرێک، دەستی لە گۆڕانکاریەکانی دونیادا ھەبێت و لەڕوی فکری مۆدێرنەوە دوانەکەوێ. ئێمە لەژێر ڕۆشنای فکری نوێگەریدا پێمانوایە لەپاڵ خوێنی نوێ بۆ ناوەندەکانی بڕیاری سیاسی، پێویستیشمان بە ئەقڵیەتە نوێگەر و خۆ گونجێنەرەکانی دونیای ئەمڕۆ هەیە، بەومانایەی تاکی نوێگەر دەکرێت تەمەنی ھەبێت بەڵام وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەنجە.کۆمەڵگای کوردی کێشەی سیستەم وبەرێوبردنی ھەیە لەگەڵ ئەوانەی تەمەنێکی زۆریان ھەیەو کەچی خۆشیان پێ گەنجە ئەمە کارەساتەکەی کە ناھێڵێت دەنگی ورەنگی نوێ لەپەنایان کاربکەن وە کەمی ڕێژەی ئەقڵیەتی نوێگەر و گونجاوە . چ جیاوازیێک هەیە لە نێوان ( کەسێک لە هەڕەتی لاوێتیدا، کە خاوەنی ئەقڵیەتێکی کۆنکرێتی نەگۆڕبێت، لەگەڵ ئەو بەتەمەنەی لە سەرەتای لاوێتیدا ئایدۆلۆجیایەکی وەرگرتوە، گۆڕان و نوێگەری لە بیرکردنەوەیدا بە کفر بزانێ؟)

‎بە درێژای ئەو ماوەیەی کورد ژێردەستەبوو، گەنجی کورد لە هیچ بوارەکانی فکر و نوێبونەوە لە دونیای دەرەوە دانەبڕاوە و بەرادەیەک خاوەنی هوشیاریەکی جیهانی بوە. بەداخەوە دوای ڕاپەڕین دو حیزبی دەسەڵاتدار وەک چۆن هیچ سودێکیان بۆ گەنج نەبوە سودیشیان لێ وەرنەگرتون، تەنها لەکاتی پێویستی کەسی و بنەماڵەی خۆیان نەبێ، بۆ بەرژەوەندی خۆیان گەنجیان هەمیشە دەکردە قوربانی بۆ نمونە: سود وەرگرتن لە گەنج بۆ شەڕی ناوخۆ.

‎دوای هەمو پەراوێزخستنەکان، گەنج نەک نا ئومێد نەبون، بەڵکو لەگروپی بچوک بچوک خۆیان رێکدەخست بەکاری سیاسی و مەعریفی خۆیان و چاوەڕێی سەردەمی زێڕینی خۆیان بون، بۆ بەشداری کارا لە سیاسەتی ناوەوە و دەرەوەی هەرێم.

‎دواجار سەردەمی زێڕینی ئەقڵیەتی نوێگەر و گەنج لە منداڵدانی زەمەن لە دایکبو، بە ڕابەرایەتی (نەوشیروانی ئەمین) ئەوەبو هەمو گەنج و چین و توێژە نوێگەرەکانی لەژێر چەتری بەرژەوەندی ھاوبەش کۆکردەوە پەیمانی دا پەیامی گەنجە بەتواناکان وئەزموونی بەتەمەنەکان تێکەڵکێش بکات تائەمرۆش خانەی راپەراندن وئۆرگانە جیاوازەکانی گۆڕان بەم روحیەتە بەردەوامن  ئەقڵیەتی نوێگەرو گەنجی کردە سەرکردە و بڕیارە هەرە گرنگەکانی حکومەتی خستە بەردەستیان. چ لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی فراکسیۆن و تیمی حکومەت، پشکی شێریدا بە گەنجی نوێگەر و خوێنی تازە. ئەم دەست پێشخەریەی (نەوشیروان مستەفا) و بزوتنەوەی گۆڕان، بوە مۆدێلێک و حیزبەکانی دەسەڵاتیش تا ڕادەیەک مۆدێلی گەنج (وەک تەمەنیان قبوڵکرد). 

‎هەڵبەت ئاشکرایە بەرنامەکەی گۆڕان، دوای وەفاتی کاک نەوشیروان لەسەر هەمان ئەقڵیەتی نوێگەری بەردەوامە. ئەمجارە لە باڵاترین ناوەندی بڕیاری حیزبیدا ئەزمووندارەکان و خوێنی تازە دەرکەوتن. لەڕاستیدا ئەمە تا ڕادەیەکی زۆر بارگرانیە لەسەر حیزبەکانی دیکە، ، ئەقڵیەتی نوێگەری و خوێنی تازە قبوڵ بکەن و ئازادی پۆزەتیڤیان هەبێ لەبڕیاری سیاسی حیزبدا.


‎ئەم هەنگاوە نوێگەریەی بزوتنەوەی گۆڕان، بوە بەشێک لە مێژوی نوێگەری . لە هەمانکاتدا بارێکی گرانە بۆ ئەو حیزبانەی نایانەوێ خوێنی نوێ بچێتە ناوەندەکانی بڕیاری حیزب، یان سەلماندنی ڕێ نەدانیانە بە ئەقڵی نوێگەر، چونکە عادەتی بنەماڵە و نوێگەری یەک ناگرنەوە.