چاره‌نووسی تل ره‌فعه‌ت له‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه‌

21/07/2019

به‌راء صه‌بری

له‌ دووی/ته‌مموزی ئه‌مساڵ، سوپای توركیا هه‌ستا به‌ بۆردومانكردنی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ شاری تل ره‌فعه‌ت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری حه‌له‌به‌وه‌. ئه‌م بۆردومانانه‌ش له‌ درێژه‌ی بۆردومانه‌كانی مانگی حوزه‌یرانه‌. له‌ كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاشكرایكردبوو، كه‌ هێزه‌كانی توركیا ده‌یان چه‌كداریان كوشتووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ وه‌ڵامی كوژرانی سه‌ربازێكی توركی بوو. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م كارانه‌ پیشانده‌ری ئه‌و هێرشه‌ پچڕپچڕانه‌یه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر شاری تل ره‌فعه‌تی كه‌ ناوچه‌یه‌كی كێشه‌ له‌سه‌ره‌ له‌ باكوری خۆرئاوای سوریا. له‌ كاتێكدا هه‌موو هێزه‌كانی كورد، ڕووس، توركیا و سوریا جه‌خت له‌ باره‌گاكانی خۆیان له‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.


به‌هۆی نزیكی له‌ سنووری توركیاوه‌، ئه‌م شاری تل ره‌فعه‌ته‌ كه‌وتۆته‌ نێوان به‌رداشی هێزه‌كانی سوریا كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری حه‌له‌بدا گرتووه‌ و هێزه‌كانی سه‌ربه‌ توركیا. ئه‌م شوێنه‌ به‌ لای توركیاوه‌ گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆتا وێستگه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كانه‌ له‌ خۆرئاوای سوریا. له‌ ناوه‌ڕاستی شوباتی ساڵی 2016ه‌وه‌ هێزه‌كانی  یه‌په‌گه‌ چوونه‌ته‌ ناو شاری تل ره‌فعه‌ت و فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی منگ، له‌گه‌ڵ چه‌ند گوندێك كه‌ هێزی ئاسمانی ڕووسیا ده‌یانپارێزێت. ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی تل ره‌فعه‌ت وه‌كو سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی سه‌ربازی بۆ یه‌په‌گه‌ ده‌بینرێت، چونكه‌ ده‌یانویست له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرینی زۆرینه‌ كورد دا یه‌كی بخه‌ن. كه‌ له‌ ساڵی 2012ه‌وه‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا، یه‌په‌گه‌ چۆته‌ شوێنیان. ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانیش له‌ خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئۆتۆنۆمی پیاده‌ ده‌كات. كه‌یانێكی كوردی له‌ سوریا پیاده‌ی ئۆتۆنۆمی ده‌كه‌ن.


له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌ كوردییه‌كان بۆ شاری تل ره‌فعه‌ت كه‌ زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن، به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كه‌وتۆته‌ ژێر پاسه‌وانی هێزه‌كانی ڕووسیاوه‌. دواتر سه‌دان خێزان له‌ شاره‌كه‌ ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌ش بیانوویه‌كی دابه‌ده‌ست توركیاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ گێچه‌ڵ به‌ ناوچه‌ كوردییه‌كان بكات به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ كه‌ناری ڕووباری دیجله‌ خۆرهه‌ڵاتی بۆ عه‌فرین له‌ خۆرئاوا، درێژ بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا له‌ هێزه‌كانی سه‌ربه‌ توركیا جودان.


له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا، سه‌ركرده‌ كورده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، له‌ چه‌ندین بۆنه‌دا واژۆی ئه‌وه‌یانكردووه‌ كه‌ خۆیان ڕێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا نه‌یه‌نه‌ ناوچه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن بچنه‌ ئه‌و شوێننانه‌. كورده‌كان تاوه‌كو دواهه‌مین ساتی پێش شه‌ڕه‌كه‌ی عه‌فرین، كه‌ ئێستا له‌ لایه‌ن توركیاو و گروپێك له‌ چه‌كداره‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ رادیكاڵه‌كانی سونییه‌وه‌ داگیركراوه‌. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه‌ بپارێزن و ڕێگری بكه‌ن له‌ هاتنی هێزه‌كانی سوریاو ئێرانی هاوپه‌یمانی بۆ ناوچه‌كه‌.


ته‌ل ره‌فعه‌ت له‌ كانوونی دووه‌می 2018ه‌وه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینووه‌. له‌ سه‌ره‌تای كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ دژی یه‌په‌گه‌ له‌ عه‌فرین. پاسه‌وان ڕووسه‌كان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و ڕوویان له‌ تل ره‌فعه‌ت كردووه‌. به‌ شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراو عه‌فرینیان جێهێشت. كه‌ ده‌بوو توركیا له‌ ژێر چاودێریدا بێت. باسوخواسه‌كه‌ پێشتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان به‌شێك له‌و ناوچانه‌یان داگیركرد كه‌ زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن، ئه‌مه‌ش وایكرد توركیا ئه‌و ناوچانه‌ داگیربكات كه‌ زۆرینه‌یان كوردن. ئه‌م ناوچانه‌ش كه‌ زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كێشه‌ی له‌سه‌ر بووه‌.


له‌وكاته‌وه‌، تل ره‌فعه‌ت و منگ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌دان به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش ڕووسیا پارێزگاریان لێده‌كات. ئه‌وناوچانه‌ش هه‌میشه‌ بۆته‌ جێگای به‌ڵێن پێدانی توركیا، كه‌ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ ده‌دات ئه‌و ناوچه‌یه‌ بگێڕێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و لایه‌نگرانی توركیا له‌ناو سوریدا.


به‌ دڵنیایه‌وه‌، هه‌موو هێزه‌كانی باكوری حه‌له‌ب له‌سه‌ر خاكێكی نه‌رم په‌لیان داكوتیووه‌، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌وان نامۆیه‌. كاتێك توركیا فرۆكه‌یه‌كی ڕووسی له‌ تشرینی دووه‌می 2015 خسته‌ خواره‌وه‌. هه‌موو دونیا وایانزانی ڕووسیا تووڕه‌ ده‌بێت و تۆڵه‌ ده‌سێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووسیا هات زیاتر له‌ ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ خه‌ڵكی له‌ توركیا تووڕه‌ده‌كرد. له‌ كاردانه‌وه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ ڕووسییه‌كه‌، ڕووسیا زیاتر پشتیوانی یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌ی ده‌كرد، هه‌ستا موشه‌كی پێدان، به‌و موشه‌كه‌ی كه‌ جۆری"ئاگیلا" له‌سه‌ر شان داده‌نرێت، گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ پارێزگای هه‌كاری باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا له‌ 13ی ئایاری 2016 فرۆكه‌یه‌كی توركی خسته‌ خواره‌وه‌.


زۆرێك ئه‌وها شیكاریان بۆ كرد كه‌ پاڵپشتی ڕووسیا بۆ په‌كه‌كه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ كه‌ توركیا له‌ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌ سوریا، شكستی هێناوه‌. ئه‌وكاته‌ش شه‌ڕه‌كان ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناو توركیا. هه‌روابوو. توركیا تێگه‌یشت كه‌ ڕووسیا له‌ پشته‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ ماوه‌یه‌ك نێوانیان نیگه‌رانیان لێ بكه‌وێته‌وه‌. ڕووسیا هه‌ستا یاری به‌ هه‌ستی توركیا كرد، توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێبهێنێت كه‌ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت له‌ باكوری سوریا ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێنێت.


له‌ هه‌مان چوارچێوه‌دا هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ تل ره‌فعه‌ت  و ده‌وروبه‌ری مانه‌وه‌. كه‌ ئه‌وان وه‌كو پارێزه‌ری كامپی ئاواره‌كانی عه‌فرین مانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان له‌ دۆخێكی دژواردا ده‌ژین، جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ ئه‌و ناوچانه‌ ڕاده‌ستی توركیا ناكرێن، ته‌نیا به‌جۆرێك ده‌بێت كه‌ سوریا سازی زیاتر بۆ توركیا بكات. لێره‌دا قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ كه‌ توركیا ناوچه‌كان باكوری حه‌ما و باشوری ئیدلب راده‌ستی هێزه‌كانی سوریا بكات و له‌به‌رامبه‌ردا تل ره‌فعه‌تیان بده‌نێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوونه‌ ڕووسیا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌، وه‌كو گوریسێكی گرێده‌ر له‌نێوان ئه‌وان و یه‌كینه‌كانی كورد له‌ سوریا.


له‌ هه‌مان كاتدا ڕووسیا نایه‌وێت كورد و عه‌ره‌به‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان ببنه‌ دۆستێكی سه‌ركه‌شی ئه‌مریكا و ئیش له‌سه‌ر یه‌كینه‌كانی كورد ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێده‌ده‌ن كه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك پیرۆز جارێكی دیكه‌ بچنه‌وه‌ عه‌فرین. هه‌رچه‌نده‌ كورده‌كان متمانه‌یان به‌ ڕووسیا نییه‌، به‌ڵام ئه‌وان نوێنه‌ری تاقه‌ بژارده‌یه‌كن كه‌ هه‌یانه‌، ئه‌ویش ئازادكردنی سێ گۆشه‌یه‌كی رووبه‌ری كورده‌ له‌ ده‌ستی توركه‌كان له‌ناو خاكی سوریادا.


له‌ سێبه‌ری ئه‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ و كه‌ ره‌وتێكی مه‌ترسیداری وه‌رگرتووه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراوه‌ و به‌رپرسیاریه‌تی سوریا له‌ ئه‌سۆتی ئه‌واندایه‌. بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌مریكا پاڵنه‌ری توركیا بێت بۆ ئه‌وه‌ی واز له‌ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كورده‌كان بهێنێت و هانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردییه‌كانی توركیا و سوریا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك تاوه‌كو به‌ هاوبه‌شی بژین و دراوسێیه‌كی باش بن. ده‌بێت ئه‌مریكا هاوشانی ڕووسیا ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكات كه‌ كورده‌كان له‌ شه‌ڕه‌كانی داهاتوودا بێ لایه‌ن بكات. ده‌شبێت ڕێكه‌وتێنێك له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین بكشێنه‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا ناوچه‌ عه‌ره‌بییه‌كان باكوری حه‌له‌بیش بدرێته‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا.


هه‌روه‌كو ده‌زانرێت ئه‌و شه‌ڕانه‌ ناوه‌ستن، به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ گه‌رمه‌كانی باكوری حه‌له‌ب، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ به‌رده‌وام ئاژاوه‌ی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێت ئه‌مریكا به‌ وریاوه‌ مامه‌ڵه‌ بكات و به‌ كرده‌یی ئیش بكات تاوه‌كو بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی دیكه‌ش بێزار نه‌بن له‌م دۆخه‌. پێویسته‌ هه‌موان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ ئه‌وخاكه‌ی له‌ ژێر كۆنتڕۆڵدا نییه‌، هیچ بنكه‌یه‌كی پێناگات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه‌ و له‌ باكوری خۆرئاوای سوریا هێزی تێدا دابنرێت.