27/06/2019
ئێران فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مریكای
خسته‌خواره‌وه. دوای ئه‌وه سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزار بڕیاریاندا كه
چیتر به‌سه‌ر ئاسمانی ئێران‌دا گوزه‌ر نه‌كه‌ن. پاشان ئه‌مریكا هیچ وه‌ڵامێكی سه‌ربازی
ئێرانی نه‌دایه‌وه، چونكه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاساوی ئه‌وه‌ی هه‌بوو
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌بوایه ئه‌وا 150 هاوڵاتی ئێرانی ده‌مردن. دواتر گوتی"
هیچ په‌له‌م نییه." به‌ڵام ئه‌و ئامانجانه چین كه ئه‌مریكا شوێنی كه‌وتووه؟
ئه‌و فرۆكه‌یه چی بوو كه ئێران خستیه خواره‌وه.
جه‌نه‌ڕاڵێكی پێشووی سوپای به‌ریتانیا
كه پێشتر له عێراق و ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاریكردووه ده‌یگووت
ئه‌وه فرۆكه‌یه‌كی ستراتیژی بووه. زۆر بچووك نییه، به‌ڵكو قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی
فرۆكه‌ی بۆینگی 737 و درێژییه‌كه‌ی 54 مه‌تره و درێژی باڵه‌كانی 42 مه‌تر و 67
سانتیمه‌تره. فڕۆكه‌كه ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 14 هه‌زار و 500 میل ببڕێت، 32 كاتژمێریش له
ئاسمان بمێنێته‌وه.
ده‌توانێت له یه‌ك ده‌رچووندا چاودێری هه‌موو ڕووبه‌ڕی
ئایسله‌ندا بكات. ئه‌و فڕۆكه‌یه تێچووه‌كه‌ی 123 ملیۆن دۆلار بووه. زۆر ئاسانه
له‌و ناوچانه‌ی كێشه‌ی له‌سه‌ره، بخرێته خواره‌وه. ئه‌م فڕۆكه‌یه له‌و كۆمه‌ڵه
فرۆكه‌یه نییه، كه پاسه‌وانی لێبكرێت و هیچ جۆره چه‌كێك هه‌ڵناگرێت پاسه‌وانی
له خۆی زۆر دیاریكراوه. فڕۆكه‌كه ده‌توانێت تاوه‌كو 40-60 هه‌زار پێ به‌رزبێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ئامانجێكی ئاسانه به لای سیستمی به‌رگری ئاسمانی به‌رزه‌وه، كه ئێران
خاوه‌نیه‌تی. به‌ڵام ئه‌م فرۆكه‌یه چی ده‌كرد؟ ده‌گوترێت ئه‌م فرۆكه‌یه زۆر پێشكه‌وتووه.
ڕاداری هه‌یه و ده‌توانێت كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌و ئامانجه بگرێت كه ده‌یدۆزێته‌وه.
به‌ڵام به بڕوای من ئه‌م فڕۆكه‌یه ته‌نیا ڕۆڵی چاودێری گێڕاوه.
ده‌پرسین : ئه‌مریكا ده‌ڵێت له ئاسمانی
نێوده‌وڵه‌تی بووه ئێرانیش ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئاسمانی من بووه؟ وه‌ڵام: پانی گه‌رووی
هورمز پانیه‌كه‌ی 21 میله و ئێران ده‌ڵێت 12 میلی له سنووری ئه‌ودایه، ئه‌وه‌ی
ده‌مێنێته‌وه هی وڵاتی عه‌مانه. ڕه‌نگه ئه‌وكاته‌ی كه فڕۆكه‌كه فڕیووه له
ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی زۆر به وریاییه‌وه فڕی بێت. ئێران ئه‌وهای لێكداوه‌ته‌وه
كه هاتۆته سنووری ئه‌و"ئێمه ڕاستیه‌كه نازانین".
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو ڕوویدا. كشانه‌وه‌ی
سه‌ركرده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆك بوو له
ساتی دوایدا. كه نه‌یتوانی زه‌بری تۆڵه‌سێن بوه‌شێنێت. ئه‌مه سه‌رده‌می جۆن كه‌نه‌دی و قه‌یرانی موشه‌كه‌كانی كوبامان
بیرده‌خاته‌وه. به‌ڵام كات و پێوه‌ری جیاوازبوو. گوته‌بێژه‌كان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه:
پێویسته له‌سه‌رمان بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه تاوه‌كو بزانین پێوه‌ره‌كان
وه‌كو ئێستا به‌رز بوون؟ نایه‌ته‌وه بیرم له كاتی جه‌نگی سارد دا به تایبه‌تی
ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبێت كه لێی ده‌دات و دواتر په‌شیمان بێته‌وه. ئه‌مه كارێكی
نه‌گونجاوه و ناشكرێت دووجار ڕووبدات. ئه‌ی چی سه‌باره‌ت به 150 ئێرانی؟ ئه‌و
ئامانجانه چین؟ ڕوونده‌كرێته‌وه: ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتووین له ئه‌مریكا، بۆردوومانی
ئه‌و بنكه‌یه ده‌كات، كه موشه‌كه‌كانی ئاراسته‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكا كردووه.
له هه‌مان كاتیش‌دا بۆردومانی ئه‌و ڕاده‌ره ده‌كات كه چاودێری فڕۆكه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و بۆردومانه له شه‌ودا ده‌كرا و زۆرینه‌ش له كار نین. 150 كه‌سیش پشت به
ژماره‌ی ئامانج دیاریكراوه‌كان ده‌به‌ستێت.
دوای لێدانی گوێزه‌ره‌وه نه‌وتییه‌كان له
لایه‌ن ئێرانه‌وه و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا،
دوای ئه‌مانه چی ڕووده‌دات؟ ده‌ڵێن: هیچ ده‌قێكی نووسراو بۆ ئه‌م دۆخه هیچ
یاسایه بۆ ئه‌م یارییه نه‌نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ته‌ره‌فه‌كه پابه‌ندی
ژیری بن هیچ ڕوو نادات. ده‌توانن ڕێگه‌یه‌كی ڕێكه‌وتن بدۆزنه‌وه تاوه‌كو له‌م
ئاریشه‌یه ده‌رچن، چاوی هه‌مووان له ئاراسته‌ی كۆنگره‌ی 20 وڵاته پیشه‌سازییه‌كه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و جارێكی دیكه ئێران ڕێگه‌ی سه‌ربازی بگرێته
به‌ر، ئه‌وا ئه‌مریكا هیچ به‌ربه‌ستێكی نابێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه. هیچ كه‌س
نازانێت چی ڕوو ده‌دات. ڕاڕه‌وی نه‌وتی له گه‌رووی هورمز له مه‌ترسیدایه، به‌كرێگیراوانی
ئێران له عێراق و سوریا هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی كرده‌وه له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌مریكا. له‌وپه‌ڕی دۆخدا ئێران په‌نا ده‌باته به‌ر موشه‌كی بالیستی كه ئامانجی
خۆی له دووری دووهه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كه ده‌پێكێت. یان موشه‌كی
بالیستی له دژی كه‌شتیه‌كان به‌كارده‌هێنێت. ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته ئه‌م دۆخه ئه‌وا
ئێمه قورسایی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا به دوورترین و فراوانترین دۆخ، ده‌زانین.
ئه‌وكاته هێزی ئێرانی به شێوازه كۆنه‌كه وێران ده‌بێت، یان ئابووری ئێران له‌ناوده‌برێت.
ده‌ڵێم: ده‌ڵێن ئێران هێزی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتووی
له هێرشی كتوپردا هه‌یه؟ گوتهبێژهكهم وه‌ڵام ده‌داته‌وه: له‌م دۆخه‌دا ده‌بێت
ئه‌مریكا ساڵانه 700 ملیار دۆلار بۆ به‌رگری ته‌رخان بكات و ئێرانیش 20 ملیاری به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته جه‌نگی شێوازه كۆنه‌كه، ئه‌وكاته وێرانبوونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی
ئێران ده‌بینین، هه‌روه‌ها وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری و ئابووری وڵاته‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌بیرمان ده‌هێنێته‌وه ئه‌وكاته‌ی هێزه‌كانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی سه‌دام حوسێن
كوێتی داگیركرد. ئێمه بینیمان ئه‌م دواییانه ئێران وه‌ڵامی بۆردومانه‌كانی
ئیسرائیلی بۆ سهرپێگهكانی خۆی له سوریا نه‌دایه‌وه. مه‌حاڵه ئێران شه‌ڕی شێوازه
كۆنه‌كه به‌رپا بكات. دواتر ئه‌مریكا باش ده‌زانێت كه ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه
كه سزاكان زیاتر زیان به ئێران ده‌گه‌ێنێت. واشینتۆن نایه‌وێت په‌نا بباته به‌ر
جه‌نگ.
به‌رپرسانی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌خستنه
خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێناوه. ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی
جه‌نگی ئابووری و سزاكان كه له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی
كه ساڵی ڕابردوو ڕوویدا؟ چی ده‌رباره‌ی بارودۆخی گه‌لی ئێران؟ ڕۆژنامه‌نووسێكی
ئێرانی ده‌ڵێت: ئه‌م ڕۆژانه ناتوانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا قسه بكه‌م، خه‌ڵكی تووڕه‌یه،
ناتوانن پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌یان بكڕن. پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئێرانیه‌ك
زیاتر كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێت. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی
ماركێت و نانه‌واخانه‌كان بكه‌یت، ئه‌وا
ده‌توانێت به ئاسانی تێبینی تووڕه‌بوونی خه‌ڵكی بكه‌یت. له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه ناكه‌ن،
هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوانیان نییه. ئه‌وه ڕوونه ئه‌وان كێشه‌ی داراییان هه‌یه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌وان ناتوانن بچنه بازاڕ و شت بكڕن. ئه‌م هه‌واڵانه تازه
نیین، خه‌ڵكی ناتوانێت كرێی خانوو بدات، یان پاره‌ی ئاو و كاره‌با بده‌ن. هه‌مووشی
له نه‌بوونی قه‌رزه‌وه‌یه، ئه‌وان ناتوانن له بانكه‌كان قه‌رز بكه‌ن و پاره
ڕاكێشن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی ڕاكێشانی پاره نادادپه‌روه‌رییه، ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت
پاره ڕاكێشی ئه‌وا ده‌بێت له كۆتای هه‌موو مانگێكدا پاره ڕاكێشی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
تۆ فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییت، ئه‌و قه‌رزه‌ش له‌بیر بكه.
ئه‌ی ده‌رمان چی؟ ده‌ڵێن: سیستمی ته‌ندروستی
لێره مافیایه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت نه‌شته‌گه‌رییه‌كی به په‌له
ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به دزییه‌وه پاره‌یه‌ك ده‌خاته باخه‌ڵی پزیشكه‌كه‌وه. هه‌موو
ئێرانیه‌ك ناتوانێت ئه‌وه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌موو شتێكی له
ئێران گرتۆته‌وه ته‌نانه‌ت سیستمی پزیشكه‌كانیش، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شێرپه‌نجه‌یان
هه‌یه ده‌مرن، چونكه ناتوانن پاره‌ی ئه‌و ده‌رمانانه بده‌ن.
به درێژایی 40 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌موو
هه‌وڵێكیان بۆ پایته‌خت بووه، هه‌موو شتێكی گوندنشیانیان پشتگوێ خستووه. وه‌كو لافاوه‌كانی
22ی ئازاری ئه‌مساڵ. ئه‌وه كۆتا بزماربوو له تابوونی هه‌ژاران درا. به پێی
راپۆرته‌كان تێبینی ئه‌وه كراوه. ئێرانیه‌كان پێشتر ڕق و كینه‌یان به‌سه‌ر یه‌كتر
ڕشتووه، به‌ڵام ئێستا ڕق و كینه به‌سه‌ر حكومه‌تدا ده‌ڕێژن، ئه‌ویش ده‌ڵێـت هیچ
هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌كردووه جگه له‌وه‌ی پابه‌ندی ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه بووم. ئێستا
وای لێهاتووه كه نازناوی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆته"مرواییه
شه‌له‌كه" چونكه دوای ڕێكه‌وتننامه‌كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدابوو كه ژیان په‌مه‌یی
ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و پاره‌یی كه سه‌ركرده‌كان دوای ڕێكه‌وتننامه‌كه وه‌ریانگرت،
گه‌لی ئێرانی سودی لێ نه‌بینی، به‌ڵكو به‌كرێگیراوه‌كان و سوپاكانیان سودیان لێ وه‌رگرت.
ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو كه پاره‌كه ناوه‌ستێت، تاوه‌كو تره‌مپ هات و ئه‌مریكا له
ڕێكه‌وتننامه‌كه كشایه‌وه. تاوه‌كو ئێستاش ده‌ڵێت" ئێران ئه‌تۆمی نییه،
ئێران شوانی تێرۆر نییه." رۆحانی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ماوه و گه‌لیش متمانه‌ی
پێ ناكات. تاوه‌كو پێش ماوه‌یه‌ك ڕیفۆرمخواز و توندڕه‌وه‌كان هه‌بوون، به‌ڵام گه‌لی
ئێرانی چیتر متمانه به كه‌سیان ناكه‌ن، متمانه به سیاسه‌تی وڵات ناكه‌ن. گه‌لی
ئێرانی ئاڵای سپیان هه‌ڵكردووه و چۆكیان داداوه.
به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌گه‌ر بێت و
ئێران ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی بێته‌وه، ئه‌وا گه‌ل، ده‌وری سه‌ركرده‌كان
ده‌ده‌ن. چاودێرانی ئێران به دووری ده‌زانن ئێرانیه‌كان دژی ئه‌مریكا بن،
ئێرانییه‌كان هیچ گرنگی سیاسه‌ت و سه‌ركرده‌كانیان ناده‌ن. زۆرێك له‌وانه
دڵخۆشبوون به‌و سزاییه‌ی تره‌مپ كه به‌سه‌ر رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران عه‌لی
خامنه‌یی سه‌پاندی" گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاستی و له بیریان چووبوو ئه‌و مرۆڤه".
ئه‌وه جه‌نگ لهناوجهنگ كه ئێرانییه‌كان تێیدا ده‌ژین و ئێرانییه‌كانیش باجی ئه‌و
جه‌نگانه ده‌ده‌ن.