چیتان له‌ گۆڕان ده‌وێت؟

11/06/2019

کامەران وریا قانع

( ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستى ده‌هێنێت، نه‌وه‌ى سێیه‌م ته‌فرو توناى ده‌كات و له‌ ناوى ده‌بات) په‌ندێكى یابانى. ئه‌مه‌ چ له‌عه‌نتێكه‌ به‌رۆكى ئه‌م بزووتنه‌وه‌ى گرتوه‌؟ ئه‌وه‌ى هه‌ڵده‌سى و داده‌نیشێ بۆ پاكردنه‌وه‌ى خۆى ره‌جمێكى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌كات؟ وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌موو سه‌رچاوه‌ى خراپى و گه‌نده‌ڵى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ په‌نجه‌ره‌كانى گۆڕان تێپه‌ریوه‌. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ تاقه‌ كیانێكى سیاسییه‌ له‌دواى دروست بوونیه‌وه‌، هه‌مووان هێرشیان كرده‌ سه‌رى هه‌ر له‌ ئه‌ندامه‌ درێژكراوه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێم بۆ نه‌وه‌ى نوێ بۆ ئیسلامیه‌كان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هێرشى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌كیه‌تى. ئه‌م خۆ خاڵیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ فةشل و شكستى خۆیان ده‌رده‌كه‌ى به گۆڕان ده‌رێژن. چ كیانێكى سیاسى له‌م ده‌ ساڵه‌ى دوایی جگه‌ له‌ گۆڕان، به‌رده‌وام هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌رى،باره‌گاكانى سوتا بێت،لایه‌نگرانى سزاى سیاسى درابێت، ده‌نگه‌كانى دزرا بێت، رێگرى لێكراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایی سیاسه‌ت بكات. ته‌ماعى دنیا خرابێته‌ پێش ئه‌ندامه‌كانى به‌مه‌به‌ستى كرینه‌وه‌. چیتان ده‌وێت له‌ گۆڕان ؟ تاكو ئۆپۆسزیۆنى سه‌ره‌كى و راسته‌قینه‌ بوو، هه‌مووتان له‌ ناوه‌راستى رێگاكه‌ به‌جێتان هێشت، به‌رده‌وام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌تان به‌ سه‌رچاوه‌ى تێكچووى دۆخه‌كه‌و و دروست كردنى ئاژاوه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد.كاتێك ئه‌ندامه‌كانى به‌ سێ مانگ و چوار مانگ مووچه‌یان نه‌بوو،كاتێك ژووره‌كان پاره‌ى ئاوكڕینشیان نه‌بوو ده‌تانوت سیاسه‌ت به‌ گیرفانى به‌تاڵ ناكرێت. كاتێك ئه‌م حزبه‌ بیرێك له‌ دۆخى خۆى ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ناسه‌یه‌ك به‌خۆیدا بێنێته‌وه‌و به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندوه‌ ده‌چێته‌ حكومه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو به‌ پیاوى پارتیتان تۆمه‌تبار كرد . هێز نه‌ما له‌ گۆره‌پانه‌كه‌ رێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ نه‌كات (جگه‌ له‌ پارتى) هه‌موو پشتیان تێكرد. دواجار له‌گه‌ڵ پارتى رێكه‌وتن ده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى زۆر ئاساییه‌ له‌ سیاسه‌ت هه‌موو به‌ سیخورى پارتیتان تاوانبار كرد. گۆران به‌ ئاشكرا باسى كردوه‌ له‌گه‌ڵ پارتى رێكه‌وتوه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ بنه‌مایه‌ك،وه‌ ماوه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بنه‌مایانه‌ دیارى كراوه‌،ئه‌گه‌ر پارتى پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بوو، ده‌توانێ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكه‌وتنه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت، دنیا ئاخریش نابێت. یه‌كیه‌تى نیشتمانیش به‌ شاهیدى گه‌وره‌و بچوك ده‌زانێت ئه‌وه‌ یه‌كیه‌تیه‌ نه‌یوست له‌گه‌ڵ گۆران هێزێكى گه‌وره‌ دروست بكه‌ن بتوانێت به‌رامبه‌ر پارتى بوه‌ستێته‌وه‌. كێشه‌ى یه‌كیه‌تى ئه‌وه‌یه‌ ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به‌ خۆى بكات كه‌ خه‌ڵكى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌ویان به‌جێهیشتوه‌، ئه‌گه‌ر گۆرانیش نه‌بێت زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و حزبه‌ جارێكى تر رۆژانى زێرینى له‌م ناوچه‌یه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، یه‌كیه‌تى با مێژووى پارتى و شوعیه‌كانى ئه‌م شاره‌ بخوێنێته‌وه‌ ( بێگومان ئه‌مه‌ بۆ گۆرانیش راسته‌، پێویسته‌ به‌ وردى كار له‌سه‌رى بكات) سه‌رده‌مانێك له‌م شاره‌ پارتى یاخود شوعی نه‌بویتایه‌ عه‌یبێكى گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام دواجار ئه‌م شاره‌ بۆ یه‌كجارى ئه‌وانى به‌جێهێشت. واز له‌ گۆڕان بێنن ، ئه‌و رێگایه‌كى هه‌ڵبژاردوه‌و ته‌حمولى هه‌موو ئه‌نجامه‌كانى ده‌كات، جارێك زووه‌ ببیته‌ فالچى و جادوگه‌ر چوار ساڵى داهاتوى دیارى بكه‌یت،ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت گۆڕان فریادره‌سى پارتى بوو له‌م ماوه‌یه‌، بیر بچوكه‌، ئاخر پارتى له‌ 1946 ته‌نها یه‌ك بنه‌ماڵه‌ حكومى ده‌كات،به‌رده‌وام ژماره‌ یه‌كى گۆرپانه‌كه‌ بوه‌ واتا 63 ساڵ ( تا هه‌ڵبژاردنى 2009 كه‌ گۆران به‌شدارى كرد) بێ بوونى گۆڕان له‌ گۆره‌پانه‌كه‌ ،ئه‌رێ به‌راست پارتى پێویستى به‌ گۆڕان بوو،بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ژماره‌ یه‌ك بمێنێـته‌وه‌؟ ئایا پارتى حزبێكه‌ پێویستى به‌ میكاج كردنى دۆخى كوردستان هه‌یه‌ بۆ پیشاندانى فره‌ حزبى و فره‌ ره‌نگى؟ئایا پێش گۆڕان كێ به‌ ده‌په‌نجه‌ هه‌موو شتێكى بۆ مۆر كرد؟ هه‌م پارتى و هه‌م یه‌كیه‌تى بۆ یه‌كجار له‌ مێژووى خۆیان جورئه‌ت بده‌نه‌ خۆیان و بێ ته‌زویر له‌گه‌ڵ گۆڕان بكه‌ونه‌ كێبركێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وكات كورد وته‌نى (... ره‌ش و سپى ده‌ردةكه‌وێت) واز له‌ گۆڕان بێنن ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێوه‌ سیاسه‌ت بكات ، دڵنیابن ئه‌م شاره‌ ئه‌ویش جێده‌هێلێت، پێویست ناكات هه‌رچى ده‌مامك ره‌ش و میكزەمینییەوە بێژماره‌كان هه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ى گرده‌كه‌ى بكه‌ن . له‌ كۆتایدا شه‌هید كردنى كاكه‌ (رێبه‌ند فه‌رهاد) زیاتر گۆرانخوازن له‌ ده‌ورى یه‌ك كۆده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردنى پێكه‌وه‌یی،هه‌زاران درود بۆ گیانى پاكى.