11/05/2019
جاران دەیانوت با گۆڕان و نەوشیروان
مستەفا ئەو عینادیەییان لەگەڵ پارتیدا نەکردایە و دوو ساڵی دیکەیان بۆ مه‌سعود
بارزانی درێژ بکردایەتەوە و کۆمەڵێک سازشی باشیان بەپارتی بکردایە تا ناچاریان
بکردایە بە چاکسازی، كه ئێستا گۆڕان ڕێک ئەمەی کردوە هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه ره‌خنه
ده‌گرنه‌وه و پێیان وایه بزووتنه‌وه‌كه سازشى له مافه‌كانى خۆى و ده‌نگده‌رانى
كردووه.
بێ شك ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و قاڵه‌قاڵ و
شه‌ڕه جنێوه‌ى فه‌یسبووكیان به‌رامبه‌ر به گۆڕان درووستكردووه، ئه‌وانه‌ن كه
به‌رژه‌وه‌ندى ماددییان له‌م رێككه‌وتنه‌دا نه‌بووه.
ئه‌مجاره گۆڕان زۆر به ڕوونى دوو
ئامانجى گه‌وره‌ى پێكاوه كه ئه‌وانیش گۆڕان یه‌كه‌میان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم
لەنێو پەرلەماندا کە لە پێشوودا ئەمە لەلای پارتی و بنەماڵەی بارزانی هێڵی سوور
بوو، دووهەمیان ئامانجی خۆی کە سەرەکیتیرین ئامانجیەتی چاکسازی و (اصلاحه) لە ڕێکەوتنی
سیاسی لەگەڵ پارتیدا وا ڕێکەوتون ڕاستەو خۆ دوای پێکهێنانی کابینەی ۹‌ی حکومەتی هەرێم یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەربچێنرێت
کە لەم یاسایەدا دەست دەبرێت بۆ بڕینی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیرەکان و هەزاران خانەنشینی
نایاسایی.
من ده‌پرسم گۆڕان خۆپیشاندانى
درووستبكردایه و گه‌نج و منداڵى خه‌ڵكى تێدا بكوژرایه باش ده‌بوو؟ یان ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى
ئێستاى؟ یان شه‌ڕ و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى له‌گه‌ڵ دوو حزب كه شه‌ڕێكى نابه‌رامبه‌رى
لێ ده‌كه‌وته‌وه؟ یان گۆڕان به ئۆپۆزسیۆنى بمایه‌ته‌وه و به به‌یاننامه و
موناقه‌شه‌ى سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و شه‌ڕه ده‌به و به‌مێزداكێشانى ناو په‌رله‌مان شه‌ڕى
بۆ مافى خه‌ڵك بكردایه؟ پێویسته له‌وه تێبگه‌ین كه ئێمه له نیشتیمانێكداین جیاواز
له سیسته‌مه دیموكراتییه‌كانى وڵاتانى تر. بۆیه ده‌ڵێم گۆڕان ئه‌مجاره‌شیان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى
خه‌ڵكى خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندى حزبی، حه‌قه هه‌ر كه‌سێكى ویژدان زیندوو دان به‌مه‌دا
بنێت.
گۆڕان لە ڕابردوودا باجی گەورەی دا لە
پێناو چاکسازیدا تا ئاستی دەرکردن و هەڵکوتانەسەریشی، بەڵام سەربەرزانە بەردەوام
بوو بۆیە ئەم پەلاماردانەی ئێستای گۆڕان نوێ نییە ئەوەی سەیر و نامۆیە ئەم پەلاماردانەی
ئێستا بەشێکی گۆڕانخوازاکانی گرتۆتەوە بەحسابی خۆیان ئەوان بەرگری لە ڕێبازەکەی ڕەوانشاد
نەوشیروان مستەفا دەکەن بەڵام بێ ئاگا لەوەی کەمینەیەک لەوانەی ئێستا ئیدیعای پڕۆ
گۆڕان دەکەن خۆ ئەگەر ئێستا لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕێكخەر و خانەی ڕاپەڕاندن و پەرلەمانتار
بونایە یان لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەرنەکرایەن ئێستا ئەم قیڕەقیڕەیان نەدەکرد
ئێستا کە دەزانن لەدوولا مەست و حەیرانن، هیچ بەدەستن پەلاماری گۆڕان دەدەن بزوتنەوەی
گۆڕان لە پێناو چاکسازیدا درووستبووە هەر سازشێک لەو پێناوەدا بکات سەر بەرزیە نەک
عەیبەو شکست، بۆیه دەڵێم ئەوانەی ئێستا خۆیان شین و مۆرکردۆتەوە بەحساب داکۆکی لە ڕێبازەکەی
نەوشیروان مستەفا دەکەن دژی ئەم ڕێکەوتنەی گۆڕانن پێچەوانەکەی ڕاستە شینەکەیان بۆ
لەدەستدانی پۆست و خانه‌نشینییە شه‌ش ملیۆنه‌كه‌یانه نەک گۆڕان و ڕێبازەکەی نەوشیروان
مستەفا.
هەندێک لەوانە کە ئێستا لە یەکێتی و
پارتی زیاتر هێرشی ناڕەوا دەکەنەسەر گۆڕان ئەگەر کاک نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆڕان
نەبوایە جگە لە گەڕەکەکەی خۆیان کەس نەیدەناسین. هەندێکی تر لەوانە چاکەت و تکتی فڕۆکە
و تەنانەت گۆشتی سوری گەعدەکانیشیان لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان بوو بۆیە تا دەرنەکران
سروەی لێوە نەهات.
هەر ئەو برادەرانە بەسەر شانوقۆڵی ملی
ئێمەوە بەو پلەو پایە گەیشتن ئێستا دەیانەوێت بەهەمان شێوە بەسەر شانوقۆڵی دەیان دڵسۆزی
ترەوە جارێکی تر دەستیان بگاتەوە بەپلەو دەسەڵات کۆمەڵێکی تر لەو برادەرانە دوو ڕوویان
هەیە لەلایەک لە سیاسەتی گۆڕان ناڕازین لەولاشەوە سیڤیان پڕکردۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆست
لەولا بەیانامە دژی گۆڕان دەردەکات لە گردکەش ژوری لێ دەرناکات سەردانی نەکات بەداخەوە
ئەو هەڵسوڕاوە دڵسۆزانەی کەوتونەتە نێو ئەو دۆخە تەماحکاریەی ئەوانە وە بۆیە ناحقیشیان
نیە قورسە لەو کەسانە تێبگەیت هەم خورمای بوێت هەم خورمش لەلایەک چاکسازی خوازەو لەولاشەوە
پۆستخواز.