ژنانی سودانیش هه‌مان چاره‌نوسی ژنانی لیبیایان ده‌بێت؟

07/05/2019

زه‌هره‌ لنقى

ڕۆڵی الا سلاح-ی ژنه‌ شۆڕشگێڕی سودانی شتێكی ناوازه‌ نه‌بوو، چونكه‌ ژنانی ئه‌فریقا پێشڕه‌وی گۆڕانكارییه‌كان بوون به‌ تایبه‌تیش ژنانی لیبیا.

ژنان رۆڵی كاریگه‌ریان له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر بۆ ماوه‌ی شانزه‌ هه‌فته‌، بینی
له‌ هه‌مان كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنه‌ شوڕشگێره‌كانی سودان، دانیشتوانی ته‌ڕابلوس خۆیان بۆ هێرشێك ئاماده‌ ده‌كرد كه‌ ده‌كرایه‌ سه‌ر شاره‌كه‌یان. دژیه‌كی له‌ باروو دۆخی خۆشی ده‌ربڕینی خه‌ڵكی خه‌رتوم و ئارامی تاقه‌ت پڕوكێنی خه‌ڵكی لیبیا نابینرێت. بارودۆخی ڕاپه‌ڕینه‌كانی لیبیاو سودان، زۆر نزیكن له‌ یه‌كه‌وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ په‌ندی لێ وه‌ربگیرێت.

ژنان رۆڵی كاریگه‌ریان له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر بۆ ماوه‌ی شانزه‌ هه‌فته‌، بینی و الا سه‌ڵاح تێیدا ده‌ركه‌وت. ده‌ركه‌وتنی ژنان له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا و هاواركردنیان بۆ ئازادی و دیموكراسی له‌ جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه‌و شتێكی ناوازه‌ بوو. به‌ڵام بۆ هاونیشتیمانیان شتیكی ئاسایی بوو، چونكه‌ ژنان ڕۆڵیان هه‌بوو له‌ شۆڕشه‌كانی لیبیادا. 

ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی لیبیا له‌ دژی ڕژێمی چه‌ند ساڵه‌ی زۆڕداری و ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دادگای به‌نغازی ساڵی 2011 ده‌ستی پێكرد. هاوشێوه‌ی خه‌رتومی ئێستا ئه‌وه‌ ژنان بوون پێشڕه‌وی شۆڕشیان كردوو هوتافیان بۆ دیموكراسی ده‌وته‌وه‌و سه‌لوا بو‌غه‌یزی نمونه‌ی باڵای ژنانی شۆڕشگێڕی لیبیا تێیدا ده‌ركه‌وت. 
به‌ سه‌ربازی كردنی ململانێكانی لیبیا هاوكێشه‌كه‌ی گۆڕی
ڕژێمه‌كه‌ی قه‌زافی ڕه‌تی كرده‌وه‌ مل بۆ بچوكترین داواكاری خۆپیشانده‌ران بدات. بۆیه‌ ڕه‌وتی خۆپیشاندانی هێمانانه‌ گۆڕا بۆ ململانێی چه‌كداری، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ژنان له‌ شۆڕش دوور بخرێنه‌وه‌. له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا، ئه‌م ڕژێمه‌ 40 ملیار دۆلاری بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی به‌ هه‌ده‌ر دا. به‌ هۆی ململانێ سه‌ربازیه‌كانه‌وه‌ تانك و زرێپۆش به‌ ته‌واوی لیبیادا بڵاو كرایه‌وه‌. هه‌تا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتر به‌ لێشاو هێنرانه‌ ووڵاته‌وه‌و كه‌وتنه‌ ده‌ست میلیشاو توندڕه‌وه‌كان. هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌كانی ناتۆ به‌ بیانوی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی سیڤیل بوو هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌ فاكته‌ری گۆڕینی ڕژێمه‌كه‌ی قه‌زافی.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕوی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه‌ له‌ لیبیا  شكستیان هێنا، هه‌ر بۆیه‌ش ژنه‌ سیاسی چالاكوانه‌كانیش به‌ ئامانجی سه‌ركوت كردنیان كرانه‌ رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه‌ و هێرشیان كرایه‌ سه‌ریان و ژنه‌ دیاره‌كانی وه‌ك فه‌ریحه‌ بركاوی و ئینتسار حاریسی و بوغه‌یزی  كه‌ سه‌رمه‌شقی ژنان بوون له خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌نغازی تیرۆر كران.

به‌ سه‌ربازی كردنی ململانێكانی لیبیا هاوكێشه‌كه‌ی گۆڕی. میانڕه‌وی و په‌یوه‌ندی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی چیتر گرنكی نه‌ما. ده‌سه‌ڵات كه‌وته‌ ده‌ست لوله‌ی تفه‌نگ.
هه‌ڵای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی ژنان له‌ كایه‌ی سیاسیدا ته‌نها شتێكی ڕه‌مزی بوو. 

شكستهێنان له‌ چه‌ك داماڵین و به‌خشین له‌ سه‌ربازی و یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ی میلیشیاكان و گروپه‌ چه‌كداره‌كان پێمان ده‌ڵیت كه‌ ئه‌م وڵاته‌ هیچ بنه‌مایه‌كی دامه‌زراوی به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌بووه‌ تا لێوه‌ی بنیات بنرێته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراو هێرشی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر ته‌ڕابلوس شتێكی چاوه‌ڕوانكراوبو بۆیه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ پیكدادان 227 كه‌س كوژران زیاتر له‌ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون و هه‌زاره‌ها كه‌سیش بێ ماڵ و حاڵ بوون. بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ستیان كرد.


له‌ هه‌شت ساڵی پێشوودا دابینكردنی پارێزبه‌ندی (حصانه‌) بۆ سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیه‌كان بوو بوو به‌ كلتور. ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ سكه‌ ده‌رچونی دیموكراسی نه‌بوو له‌ لیبیا به‌ڵكو په‌راوێز خستنی ژنانیش بوو له‌ كایه‌ی سیایی و بڕیار دان. شه‌ڕو توندووتیژی له‌ كایه‌ی سیاسیدا ئه‌وه‌نده‌ی تر ژنانی دوورخسته‌وه‌. بۆیه‌ هه‌ڵای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی ژنان له‌ كایه‌ی سیاسیدا ته‌نها شتێكی ڕه‌مزی بوو. 

له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشوری لیبیا چه‌ندین نمونه‌ی نێوه‌ندگیری و ده‌ستپێشخه‌ری ناوخۆیی به‌دی ده‌كرێن كه‌ ژنان پێی هه‌ستاون. به‌ڵام لێره‌و له‌وێ هیچ هه‌وڵێكی جدی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوه‌ده‌وله‌تی نابینرێت تا ئه‌م ڕۆڵه‌ی ژنان گشتگیر بكرێت. له‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌ولاد سوله‌یمان و خێڵی تابو له‌ ڕۆما ته‌نها یه‌ك ژنیش بانگهێشت نه‌كرابوو.

خۆشبه‌ختانه‌ خۆپیشانده‌رانی سودان په‌ندیان له‌ شۆڕشه‌كانی پێشوو وه‌رگرتووه‌. ڕه‌تیان كرده‌وه‌ شه‌قام به‌ جێبهێڵن و قه‌ناعه‌تیان نه‌كرد به‌ په‌سه‌ندكردنی پێشنیاری دوو ساڵی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی. له‌ بری ئه‌وه‌ پێداگریان كرد له‌وه‌ی كه‌ قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پیویسته‌ مه‌ده‌نیانه‌ بێت. ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئاسانكاریه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنی به‌شیر و قه‌زافیه‌كی تر. 

 پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی جیهان كه‌ شكستیان هێناوه‌ له‌ پاراستنی خه‌ڵكی سیڤیل هه‌ستن به‌ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاشتیخواز

ڕوبه‌ری سودان حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی لیبیا ده‌بێت. ده‌وتریت كه‌ %70 بودجه‌ی وڵات له‌ بواری سه‌ربازیدا به‌كار براوه‌. شۆڕ بوونه‌وه‌ بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی شتێكی بێ مانایه‌و هه‌وڵی په‌راوێز خستن و سڕینه‌وه‌ی ژنان له‌م شۆڕشه‌دا‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژنانی لیبیادا هات له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانه‌وه‌.

ژنانی لیبیا شانسی به‌ژداریكردنیان له‌بنیادنانی حوكمه‌تێكی بنكه‌ فراوان و گشتگیردا لێ زه‌وت كرا. بۆیه‌ پێویسته‌ ژنانی سودان به‌رهه‌ڵستی هه‌مان چاره‌نوس ببنه‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیش پێویسته‌ كه‌ كۆتایی بێنن به‌ ناردنی به‌ لیشاوی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانیان شه‌رعی نین و ئاشنان به‌ تاوانی جه‌نگ. هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی جیهان كه‌ شكستیان هێناوه‌ له‌ پاراستنی خه‌ڵكی سیڤیل هه‌ستن به‌ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاشتیخوازو دوور له‌ توندوتیژی.  ‌