25/04/2019
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای ده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له ڕێگری فرۆشتنی نه‌وتی ئێران, ئه‌وا ده‌بێت خۆشی بۆ ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاماده بكات".
جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵیت" ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه ئه‌مریكا سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ریدا به دۆزینه‌وه‌ی كڕیاری زیاتری نه‌وت و هۆشیاریشی دایه ئه‌مریكا خۆیان بۆ ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕێگریكردنه ئاماده بكه‌ن.
مانگی نۆڤه‌مبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌مارۆكه‌یان ڕاگه‌یاند به‌ڵام هه‌ندێك له وڵاتان به شێوه‌یه‌كی كاتی پشت گوێیان خستوو به‌رده‌وامن له كڕینی نه‌وتی ئێران. واشتنۆنیش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌م پشت گوێ خستنه كه وڵاتانی چین و هندستان و یابان و كۆریای باشور و توركیا پێی هه‌ستاون له دووی مانگی پێنج كۆتایی پێ دێت.
زه‌ریف كه وه‌ك ڕوخسارێكی مۆدێرن و میانڕوی ئێران ده‌رده‌كه‌وێت, له نیویۆرك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌نارده كردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی گه‌رووی هوورمزه‌وه, زه‌ریف به‌رده‌وامی به قسه‌كانی دا‌و گوتی " ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له فرۆشتنی نه‌وت و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی كڕیار بۆ نه‌وته‌كه‌ی و به‌كار هێنانی گه‌رووی هوورمز. وتیشی ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌و ئاسایشی نیشتیمانیمانه كه كه‌نداوی فارس و گه‌روی هورمز به كراوه‌یی بهێڵینه‌وه.
زه‌ریف به‌رده‌وام بوو له قسه‌كانی و گوتی "ئه‌گه‌ر هاتوو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ویستیان بچنه ناو گه‌روی هورمزه‌وه ئه‌وا پێویسته پرس و ڕاوێژ به‌و هێزه بكه‌ن كه ئه‌وانیش هێزی سوپای پازدارانی ئیسلامی ئێرانه كه ئه‌م هێزه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی ناسێندراوه"
زه‌ریف پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه پێویست نه‌بوو ئێران جارێكی تر بچێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا له باره‌ی ڕیكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ساڵی 2015 كه تره‌مپ ڕێكی خستبوو. ئه‌مریكا خۆشی مێزی گفتوو گۆی به جێهێشت. تا ئێستاش بابه‌ته‌كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ مێزێك نه‌بوبێت. من هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و گفتوو گۆیه‌م تاو‌و توێ كردبوو, وه ئه‌شزانم كه نه ئێران و نه ئه‌مریكاش هه‌رگیز جارێكی تر ناگه‌نه ڕێكه‌وتنێكی له‌وه باشتر.
هه‌موو قسه‌كانی زه‌ریف ئاماژه بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م گه‌مارۆیه‌ی تره‌مپ تێپه‌ڕێنێ له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكای ساڵی 2020 تن تا ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان بێنه‌وه ده‌سه‌لات و درێژه به ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه بدنه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران. زۆربه‌ی كاندیده دیموكراته‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێكه‌وتنه ئه‌تۆمیكه‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران و هانی ئێران ده‌ده‌ن كه به هه‌ر جۆرێك بێت ئابوریه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێنێت تا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
زه‌ریف سه‌ركۆنه‌ی تره‌مپی كرد به‌وه‌ی كه شكستی هێناوه له ئیدانه كردنی سعودیه له‌مه‌ڕ كوشتنی به كۆمه‌ڵی 38 كه‌س له ڕۆژێكدا.
ئاماژه‌ی به كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسی سعودی (جمال خاشقچی )كرد كه چ هه‌ڵایه‌كی نایه‌وه به‌ڵام بۆ كوژرانی 37 كه‌س كه سعودیه پێی هه‌ستاوه, ئیداره‌ی تره‌مپ ته‌نها ورته‌یه‌كیان له ده‌م نه‌هاتووه.
ئه‌م هه‌فته‌یه (برایان هۆك) كه نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكایه بۆ كاروو باری ئێران گوتی "سعودیه هاوكاری ئه‌مریكا ده‌كات له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ئه‌گه‌ر بێت و ڕۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئێران له بازاڕی جیهانیدا كورت بهێنێت ئه‌وا سعودیه ئه‌و پێویسته‌ی ئه‌مریكا پڕ ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ ده‌ره‌قه‌تی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین نایه‌ت كه به هۆی گه‌مارۆی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ی توشی هاتووه. له دواین لێدوانی ( علی ڤایز ) كه به‌ڕێوبه‌ری پرۆژه‌ی ئێرانیه له (كرایسس گروپ) له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌وت له ئێران ده‌كڕن سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران گوتی " مه‌به‌سته‌كه ڕوونه, مایه‌پووچ بوونی ئێران و ملكه‌چ كردنێتی بۆ داوا تاك لایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌یه. به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌ی دژی ئێران ئه‌وه‌نده‌ی به‌هێزی ده‌كات ئه‌وه‌نده به ده‌سته‌وه‌ی نادات.
واشتنتۆن پێویسته په‌ند له ڕابردوو وه‌رگرێت نه‌ك دۆسیه‌یه‌كی تری ئه‌تۆمی بوروژێنێت هه‌ڵایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بنێته‌وه.
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزیه‌وه: عه‌دنان عیزه‌دین