22/04/2019
كتێب لای ئێمه چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی بۆده‌كرێت، وه‌ك كتێب دوژمنی به‌شێكی كۆمه‌ڵگه‌یه و كتێب هاوڕێی گه‌وره‌ی به‌شه‌كه‌ی تری كۆمه‌ڵگه‌یه. به‌شێكی كه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی په‌یوه‌سته به خوێندنه‌وه‌ی كتێب و به‌شێكی گه‌وره‌شی دژی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه یان هاوڕێیه‌تی كتێب ناكات. له‌م دابه‌شكردنه‌دا ده‌بێت ئه‌وانه‌ی هاوڕێیه‌تی كتێب ناكه‌ن ئه‌وه بزانن كه كتێب په‌روه‌رده‌كارێكی گرنگه، كتێب راهێنه‌ری عه‌قڵی مرۆڤه‌كانه، كتێب تاكه راهێنه‌ره یاریزانه خوێنه‌ره‌كانی فێری پرسیاركردن ده‌كات، كتێب كه‌سایه‌تییه‌ك دروست ده‌كات كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌دوای ئه‌و كه‌سایه‌تییه بكه‌ون و گوێی بۆ بگرن، بۆیه ده‌بینین هه‌رده‌م كۆڕی خوێنه‌ره به‌تواناكانی كتێب گه‌رم و گوڕه، گه‌رم و گوڕییهك له كۆڕی سیاسییەکان به‌نرختر و سه‌نگینتره.
ئای كتێب ده‌زانیت بۆ چی ئه‌وه‌نده عه‌شقی تۆم؟! بۆ ئه‌وه‌ی دونیا به ڕه‌نگاوڕه‌نگ ببینم بۆیه كتێب لای من وه‌ك په‌لكه زێڕینه‌یه، كتێبه‌كان بڕوایان به یه‌كڕه‌نگی دونیا نییه، هه‌ر كتێبه و باس له ڕه‌نگێك یان چه‌ند ڕه‌نگێكی جیاوازی دونیا ده‌كات. ئایدۆلۆجیای ناو كتێبه‌كان هه‌رده‌م دژه ئایدۆلۆجییای تریان دروستكردووه.
به‌دبه‌خترین مرۆڤه‌كانی سه‌ر ڕوی زه‌وی ئه‌وانه‌ن كه ناخویننهوه، ڤیكتۆر هۆگۆ ده‌ڵێت: بەختهوهر كه‌سێكه یه‌كێك له‌م دوو شتانه‌ی هه‌بێت، كۆمه‌ڵێك كتێبی باش یان هاوڕێگهلێك كه خوێنه‌ری كتێبن. واتا تۆ گه‌ر خوێنه‌ری كتێبیش نه‌بوویت هه‌وڵبده كۆمه‌ڵێك هاوڕێت هه‌بێت کە خوێنه‌ری كتێب بن بۆ ئه‌وه‌ی تۆش فێری مه‌له‌كردن بكه‌ن له ناو ده‌ریای كتێبدا.
ته‌نیا ئه‌وانه‌ی عه‌شقی خوێندنه‌وه‌ی كتێبن ده‌زانن به های كتێب چه‌نده، جۆن لایلی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: باشتره كتێبخانه‌كه‌ت پڕبێت له‌كتێب نه‌ك جزدانه‌كه‌ت پڕ بێت له پاره. له كۆمه‌ڵگەی كوردیدا تائیستاش كتێب به‌ها گه‌وره‌كه‌ی بزربووه، كاره‌ساته باوكێك یان دایكێك ڕۆژانه كۆمه‌ڵێ پێداویستی ده‌كڕێت بۆ ماڵه‌وه چه‌ند زه‌رفێك پێداویستی ده‌گرێت به ده‌ستییه‌وه، بەڵام ڕۆژنامه‌یه‌ك یان كتێبێك ناكڕێت بۆ خۆی یان بۆ منداڵه‌كانی، له كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان نرخی كتێب گونجاوه و گران نییه. كاتێك پرسیار له‌و دایكه یان باوكه ده‌كه‌یت بۆ گه‌ده‌ی سكت تێر ده‌كه‌یت و گه‌ده‌ی مێشكت پشتگوێ ده‌خه‌یت و كوێری ده‌كه‌یته‌وه؟ زۆر به ئاسانی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت كێ تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه؟! ئه‌م وه‌ڵامه خوێندنه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، چونكه له پشتی ئه‌م وه‌ڵامه‌وه كۆمه‌ڵێ هۆكار هه‌ن كه ئه‌م بێتاقه‌تییه‌یان بۆ دروستكردووه. له‌م نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی ترسناكه و ڕازییه به‌م وه‌ڵامه به‌شێكی زۆری چینی خوێنده‌وار و مامۆستایانن، ده‌توانم بڵێم مامۆستایان زۆر كه‌م خوێنه‌ری كتێبن! ئەمەش ئاستی مەعریفی مامۆستایانی نزمتر کردۆتەوە و ڕێگرە لەبەردەم بە کو‌لتوور بوونی خوێندنەوە.
سیاسییه گه‌وره‌كان و به‌چكه سیاسییه‌كانیش هه‌مان ده‌ردن، ئه‌وێ رۆژێ به‌چكه سیاسییه‌ك ده‌یگوت: یه‌كیتی و پارتی عه‌لمانی عه‌یاره بیست و چوارن! ئاخر هه‌ركه‌س كتێبێكی له‌سه‌ر عه‌لمانییه‌ت خوێندبێته‌وه ده‌زانێت یه‌كێتی و پارتی چه‌ند له عه‌لمانییه‌تی عه‌یاره بیست و چوار دوورن.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی خوێنه‌ری كوردی ته‌مبه‌ڵتر كردووه و ڕێژه‌ی خوێنه‌ری سه‌ره‌ولێژ كردۆته‌وه نوسینی بێچێژ و ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێته. تاكی كوردی ده‌ڵێیت هه‌نگوینی له كلۆره‌ی داردا دۆزیوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام ئاگایی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێته. ته‌له‌فزیۆنه سركهرهكانمان ته‌مبه‌ڵترین ته‌له‌فزیۆنی دونیان له ڕوی به كولتوركردنی خویندنه‌وه و ڕیكلامكردن بۆ كتێب، به‌ڕاگه‌یاندنی ئازاد و ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا نێر و مێ یه‌كسانن له خوێندندا، به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌دا ده‌ڵێیت خوێندنه‌وه تایبه‌تكراوه به نێر و حه‌رامه بۆ مێ.باسی ئه‌وه‌ناكه‌ین كه خوینه‌ری كورد چه‌ند ئازاری كتێب ده‌دات، ده‌ڵێیت توشی نه‌خۆشی سادیزم بووه به‌رامبه‌ر كتێب، وه‌ك سروشتی مشك كتێب ده‌خوات و په‌ڕه‌كانی تێك ده‌دات.
سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه و ئاره‌زوی په‌یداكردنی مه‌عریفه ئه‌رستۆ له كتێبی میتافیزیكادا ده‌ڵێت: هه‌موو مرۆڤه‌كان به سروشت ئاره‌زوی زانین ده‌كه‌ن، نیشانه‌ی ئه‌مه‌ش بریتییه لهوخۆشییهی كه وه‌ریده‌گرن له هه‌سته‌كانه‌وه، جگه له‌كه‌ڵك و سودیان هه‌سته‌كان له خودی خۆشیاندا خۆشده‌ویسترێن له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه هه‌ستی بینین.
ئێمه كاتێك ده‌خوێنینه‌وه هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ین، هه‌ستده‌كه‌ین به‌شێك لهوزهی شاراوه‌مان ده‌خه‌ینه كار، وه‌ك ئه‌دیسۆن ده‌ڵێت: خوێندنه‌وه بۆ مێشك وه‌ك وهرزشە بۆ له‌ش.
ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا گرنگه چۆنییه‌تی خوێندنه‌وه‌یه نه‌ك چه‌ندییه‌تی خوێندنه‌وه، وه‌ك عه‌قادی میسری ده‌ڵێت: سێ جاران كتێبێك بخوێنه‌وه باشتره له‌وه‌ی سێ كتێب بخوێنیته‌وه. ئه‌مه‌ش له پێناو مانه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه له میمۆری درێژخایەنی مێشک‌دا.
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی خوێندنه‌وه له جیهاندا د.زید علی الفیصل له وتارێكیدا له ساڵی 2009 دا نوسیویه‌تی ده‌ڵێت: ئاماره‌كان بهدیاریدهخهن كه هه‌رتاكێكی ئه‌وروپای ساڵانه به تێكڕا (35) كتێب ده‌خوێنێته‌وه، هه‌رتاكێكی ئیسرائیلیش ساڵانه تێكڕا (45) كتێب ده‌خوینێته‌وه، له كاتێكدا له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌هه‌ر (80) كه‌س پێكه‌وه ساڵانه یه‌ك كتێبیان به‌رده‌كه‌وێت).
وه‌ك ویڵ رۆجه‌رز ی ئه‌مەریكی ده‌ڵێت: كه‌سێك خوێنده‌وار بێت و نه‌خوێنێته‌وه جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ كه‌سێك نه خوێنده‌واره و نازانێت بخوێنێته‌وه.
كه‌واته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پڕه له خوێنده‌واری نه‌خوێنه‌ر!
وه‌ك ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ری عیراقی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ویستت شتێك بشاریته‌وه بیخه ناو كتێب كه‌س نایدۆزێته‌وه چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه ناخوێنێته‌وه.
لای من كتێب چه‌كه و وشه‌كان فیشهكن، بۆیه پێویسته خۆمان پڕ چه‌ك بكه‌ین به كتێب و وشه، گوتراوە کتێب چەکێکی لەسەر پێیە لەماڵەوەدا. زۆرجار ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ك یان ڕسته‌یه‌ك ئه‌نجامی ده‌دات به‌سه‌دان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌نجام نادرێت. ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه ئه‌وه‌یه زۆرجار له مێگه‌لبوون ڕزگارمان ده‌كات، چونكه نه‌خوێنده‌واره‌كان هه‌مووكات هه‌نگوینی ده‌سه‌ڵاتن. دیكارت ده‌ڵێت: من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م. ئه‌لبیر كامۆش ده‌ڵێت: من یاخی ده‌بم كه‌واته من هه‌م. ئێمەش ده‌ڵێین: ئێمە كتێب ده‌خوێنینه‌وه كه‌واته ئێمە هه‌ین. چونكه كتێب فێری بیركردنه‌وه و یاخییبوون و ڕه‌خنه‌گرتنمان ده‌كات.
بۆرخێس دەڵێت: بەهەشت ئەو شوێنەیە کتێبی لێیە. کافکاش دەڵێت: ئەو شوێنەی کتێبی لێیە دۆزەخە. کتێبەکان بەرەو کرانەوەمان دەبەن ئاراممان دەکەن، دەکرێت کتێب ئاڕاستەشمان بکات بەرە و بیرکردنەوە و خەمە قووڵەکانیش.
دەشکرێت کتێب مەترسیداربێت و دۆگمامان بکات و بەرەو ئایدۆلۆجییایەک ئاڕاستەمان بکات.