02/04/2019
یه‌كێك له و بازنانه‌ی ده‌چینه ناو دنیاوه پرۆسه‌یه‌كه كه گوته‌ی تیادا بونیاد ده‌نێین ئه‌ویش زمانــه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ له‌دایك بوون و تادوای مردنیش ناتوانین لێی هه‌ڵبێین ده‌بێت مل كه‌چی بین و وه‌ك سیمبولیك ته‌ماشای بكه‌ین.
زمانی كوردی به هه‌وراز و نشێوێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه و به‌رگه‌ی گرتوه و قۆناغی دژواری بڕیوه . مانه‌وه‌ی فه‌زیله‌ته بۆ قۆناغی به‌رگری لێكردنی له لایه‌ن شاعیران و زانا و عارف و سۆفیگهریهكانی هه‌ر له بابا تاهیرو خانی و حاجی قادر و نالی و سالم و كوردی و ...هتد ده‌مێنیته‌وه ، چونكه ووڵاتێكی دابه‌شكراو نیشتمانێك به‌رده‌وام مه‌یدانی شه‌ڕ بێت له نه‌مان نزیك ببێته‌وه، چونکە هه‌وڵی داگیر كردن ئامانجی داگیر كه‌ران بوه ، ئه‌وه‌ی ئەم نیشتمان و میللەتەی هێشتویه‌ته‌وه زمــان بوه.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له گرنگی زمان تێبگه‌ین ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه لهناخود ئاگاییدا له ده‌لاله‌ته‌كان پێكاتوه وه‌ك جاك لاكان باسی ده‌كات { زمان موڵكی ئێمه نیه زمان پێش ئێمه ده‌كه‌وێت و له ڕیزێك ئاماژه و مانا دروست بوه کە پێش وه‌خت به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاون } وه‌هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك نیه له ده‌ره‌وه‌ی زمان .ئه‌وه‌ی حه‌ز و ڕازه‌كانمان ئاشكرا ده‌كات هه‌ر زمانه. وه ئه‌و جیاوازیانهمان بۆ ده‌رده‌خات له‌نێوان ئه‌وه‌ی قسه ده‌كات و ئه‌وه‌ی قسه‌ی كردوه یان ده‌توانین بڵێین ئاڕاسته‌مان ده‌كات به ئاوازهیهك بیر بكه‌ینه‌وه كه جیاوازیه‌كه‌یان چیه‌تی مه‌به‌ست.
ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌قڵ و ئاوازمان بۆیهكدهخات و لێكی ده‌داته‌وه. لەگەڵ ئەوەشدا
خوێندنه‌وه‌ی زمانه‌وانی و ئاخاوتن له گوتاردا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه بیركردنه‌وه‌یه‌ك نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی زمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌وتۆڕه ئاماژه‌و ڕه‌مزانه زۆر ئاڵۆزن له زماندا مرۆڤ دره‌نگ فێریان ده‌بێت" به‌ڵام ناتوانین خۆی لێ لاده‌ین ، وه حه‌زه نائاگاییهكانمان زوو هه‌ڵده‌ماڵرێت .
ئه‌م لیكدانهوهیهم به‌ركوڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه و كۆد و شیفرانهیه كه ئێستا قسه‌ی پێده‌كرێت له ناوه‌ندی بڕیار و دانوستانه‌كانی نێوان حزبه‌كاندا كه چیاندهویت و به‌نیازی چین وه چی دابه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وزمانه‌ی پێی ده گۆن موڵكی ئه‌وان نیه له ژێر كاریگه‌ری ئه‌وی تری گه‌وره‌دا قسه‌ی پێده‌كه ن، هه‌ر بۆیه متمانه‌یان ئاسان وه‌ده‌ست ناكه‌وێت له‌به‌ر هێنده‌ی ئه‌و گوتاره نه‌گۆڕه‌ی چه‌ندین ساڵه له پشت لۆگۆ وههمیهكاندا خۆی شاردۆته‌وه به جیاكاری سیاسه‌تی دونیا وه‌ك ده‌ریایه‌كی شه‌پۆلاوی وایه، به‌ڵام سیاسی كورد له باشوردا به‌دوای حه‌زه خودی و لۆكاڵیهكانهوهن وه به‌رده‌وام له بازنه‌ی گوتهكانیانهوه دێنه‌وه پێش ، ئه‌و خولانه‌وه‌یه ناتوانن بگه‌نه سه‌ر شه‌پۆله‌كان . بەواتای نه‌گه‌شتنه قۆناغی داڕشتنی گەڵاڵە و مۆدێلی سیاسییە كە بریتییە لە پێشنیاز و چارەسەر و خستنەڕووی مۆدیلێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی گونجاو بۆ بەرێوەبردنی كۆمەڵگا. حیزبی بون له عه‌قڵدا حه‌ز و وه‌سیله‌كانی دهسكهوتت بۆ دابین ده‌كات له ووڵاتی دور له سیستم و یاسا ئه‌وه‌ی دیڵێن ده‌چێته‌وه ناو بازنه‌یه‌كی داخراو ده‌رناچێت . بۆ كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵگا و ووردتر بۆتاكی كۆمه‌ڵگا ، وهڕاهێنانیان له‌سه ملكه‌چی و ئینتما و دابه‌شكاری له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی زیاتر تێپه‌ڕ ناكات.
هه‌میشه ئه‌وه‌ی ده‌ترسێت خۆی زیاتر گرژ ده‌كات له‌ڕوی فیزیكیه‌وه به‌ڵكو له گوته و گوتارهكانیشیانهوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئاینده و ئێستا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن میدیای چه‌واشه‌كاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه ده‌ستکاری خه‌ون و ئه‌ندێشه‌كان ده‌كه‌ن درۆ ئامانجه‌كان دیاری ده‌كات په‌روه‌رده و فێركردن له ئامانجه‌كه‌ی دورده‌خه‌نه‌وه. پێكهاته‌ی خێزان وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بنەڕەتی به‌ره‌و داڕوخان ده‌برێت ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی له گرێژه‌نه ده‌رده‌چێت وه‌همی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌و تێك‌شكان ، ده‌بێته بابه‌تی باو ، به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی ترسی به‌رده‌وام له‌یه‌كتری بڵاو ده‌بێته‌وه له باتی وه‌لانانی بوغزی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابین كردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی
ترس ده‌بێته بابه‌تی گوتار و هەمیشە ئەو ووشە پڕ لەبەرژەوەندیانە بەسەر لێویانەوە دێن و دەچن وە بە ئاسانی زمانیان دەریدەبڕن و لێکدانەوەیان کارێکی ئاسانە خۆشەویستی بەدەم و چاویانەوە نانوسێ و نامۆ دەبێت کە دریبڕن ئو فۆبیا کۆمەڵایەتیە پەیوەندیەکانی لاوازکردوە پێکەنینەکەیان ئەوپەڕی بێزاریە . لەسەر ئەو بنەمایەی کە ترسی بەردەوام لەجەختکردنی نائومێدیەوەیەههروهك میكیاڤیلی ده‌ڵێت : وه‌ها باشتره خه‌ڵك لێت بترسێن له‌وه‌ی كه تۆیان خۆش بوێت .