21/03/2019
(چۆڵكردنى شارى باغۆز له‌لايه‌ن خه‌ڵكى سڤيله‌وه و نيشه‌جێبوونيان له ناوچه‌يه‌ك نزيك پارێزگاى (دير الزور) ڕۆژهه‌لاتى سوريا 5 ى مارس.)
باغۆز كه دوا مۆڵگه‌ى داعشه له‌وانه‌يه به‌مزوانه بكه‌وێت, به‌ڵام شه‌ڕ دژى گروپه توندڕه‌وه‌كان تا چه‌ند ساڵێكى تريش به‌رده‌وام ده‌بێت. پرسێكى ستراتيژى و گرنگ ئه‌وه‌يه ئايا چ مامه‌ڵه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ خێزانى داعشه‌كاندا بكرێت؟
داعش هێزێكى نێوده‌وڵه‌تيیه. له هه‌شتا وڵاتى جيهانه‌وه خه‌ڵكى په‌يوه‌ندى پێوه‌كردووه. ناوه‌ندى لێكۆڵينه‌وه‌ى توندڕه‌وى نێوده‌وڵه‌تیى كه باره‌گاكه‌ى له له‌نده‌نه له ڕاپۆرتێكيدا ڕايگه‌ياند كه ٤١ هه‌زارو ٤٩٠ كه‌س له وڵاتانى جيهانه‌وه په‌يوه‌نديان به داعشه‌وه كردووه. 4761 له‌وانه ژنن و 4640 منداڵيشيان تێدايه.
ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌م ڕاپۆرته به‌كاردێنێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى به‌په‌له بۆ ئه‌و ژن و منداڵانه‌ى كه تێوه‌گلاون له‌گه‌ڵ داعش. ئايا پێويست به ترس و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى په‌يوه‌ندیيان به داعش-ه‌وه كردوه؟
قسه‌وباسه‌كانى شه‌قام سه‌باره‌ت به خێزانى داعشه‌كان هه‌مووى له ده‌ورى (شه‌ميمه بێگه‌م) ده‌سوڕێته‌وه, ئه‌و كچه لاوه‌ى كه له ساڵى 2015 به‌ريتانياى جيهێشت و په‌يوه‌ندى به خه‌لافه‌تى ئيسلاميه‌وه كرد. ( بێگه‌م) له مانگى شوبات ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ريتانى لێ سه‌ندرايه‌وه. كوڕه‌كه‌ى (جراح) له 7ى ئازار له كه‌مپێكى په‌نابه‌ران له سوريا گيانى له ده‌ست دا. هه‌ڵايه‌كى گه‌وره‌ى له ناو به‌ريتانيادا هێنايه كايه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه تێكشاوه‌كانى داعش و خێزانه‌كانيان چونكه منداڵه‌كه‌ى (بێگه‌م) به ڕه‌گه‌ز به‌ريتانيه.
بێگه‌م ته‌نها ژنى به‌ريتانى نيیه كه ڕه‌گه‌زنامه‌ى لێ سه‌ندرابێته‌وه, چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و پێش له دوو ژنى تر سه‌ندرايه‌وه كه خوشك بوون و په‌يوه‌نديیان به داعشه‌وه كردبوو. ده‌وترێت كه ئه‌م دوو خوشكه ئێستا له كه‌مپێكى په‌نابه‌راندا ده‌ژين له سورياو پێنج منداڵيشيان هه‌يه.
بێگه‌م و ئه‌و حه‌وت هاوڵاتيه‌ى تر له ناو چه‌نده‌ها هه‌زار ژن و منداڵى ترن كه له هه‌موو جيهانه‌وه په‌يوه‌نديان به داعشه‌وه كردوه. وڵاتانى ڕۆژئاوا ده‌بێت ئه‌و ڕاستيه بزانن كه نابێت ئه‌م ژن و منداڵانه فه‌رامۆش بكرێن, پێويسته مامه‌ڵه‌ى ته‌ندروستيان له‌گه‌ڵ بكرێت چونكه ده‌بنه مايه‌ى كێشه بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو.
زۆڕيك له‌م ژنانه توندڕه‌ون و ژماره‌يه‌كيشان له شۆكدان به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى تێى كه‌وتوون له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌دا. له‌و ماوه‌يه‌ى كه لاى داعش بوون چه‌ندين منداڵيان بووه نه‌يان هێناونه‌ته‌وه بۆ وڵاتى خۆيان تا به شێوه‌يەكى سه‌رده‌ميانه به‌خێوبكرێن يان (ديڕاديكاڵيزه‌يشن) له توندڕەوى داماڵدرێن و هه‌ر يه‌ك له‌وانه‌ش وه‌ك كه‌يسێكى تايبه‌ت مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت. زۆرێك له ژنه‌كان ده‌يانه‌وێت منداڵه‌كان له گه‌ڵ خۆيان بن بۆ ئه‌وه‌ى به هه‌مان شێوه‌ى خۆيان په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كان بده‌ن و له هه‌مان بار و دۆخدا بمێننه‌وه.
ئه‌و منداڵانه‌ى كه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له دايك بوون به جۆرێك په‌روه‌رده ده‌كرێن كه ده‌بنه تيرۆريست له داهاتودا. ئه‌و منداڵانه گه‌وره‌ترين قوربانين و پێويسته وه‌ك هاوڵاتى ئاسايى سه‌يريان بكه‌ين و ئه‌وپه‌ڕى پشتگيرى بكرێن له وڵاته‌كانى خۆيانه‌وه‌و داهاتويان له ده‌ست ئێمه‌دايه. ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى توند‌و تيژى ده‌بێت. ساڵى 2014 داعش له بانگه‌وازێكيدا داواى له موسوڵمانانى وڵاتانى ئه‌وروپاو ئه‌مريكا كرد كه په‌يوه‌ندى به خه‌لافه‌ته‌وه بكه‌ن به بيانوى ئه‌وه‌ى ئه‌وان له وڵاتى كافراندا ده‌ژين و خه‌لافه‌ت لێان به دووره. بڕيارى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زنامه له‌و هاوڵاتيانه‌ى په‌يوه‌نديان به داعشه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌كه‌ى داعش هه‌مان شته. ئه‌مه كێشه‌يه‌كى به‌رده‌وام دروست ده‌كات بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو.
له ساڵى 2015 سه‌رۆك ئۆباما كه‌مپێنى دژه داعش ى به سه‌ركردايه‌تى ئه‌مريكاى به (ململانێى نه‌وه‌كان) ناو برد و ڕايگه‌ياند كه" ئايدۆلۆژيا به چه‌ك له ناو ناچێت به‌ڵكو به ئايدۆلۆژيايه‌كى باشتر ده‌پوكێته‌وه" ئه‌مه ڕوئيايه‌كى سه‌رنجڕاكێش تر و كاريگه‌ر تره.
يه‌كێك له بيرۆكه‌كان ئه‌وه‌يه ياسايه‌ك دابنرێت تايبه‌ت به ئه‌ندامانى داعش. ياساكه تايبه‌ت بێت به‌و ئه‌ندامانه‌ى كه شه‌ڕيان بۆ داعش كردووه, به سه‌پاندن و جێ به‌جێ كردنى ئه‌م ياسايه ده‌توانرێت له توندڕه‌وه‌ى دابماڵنرێن. ته‌نها دوورخستنه‌وه‌يان له ناوچه‌ى شه‌ڕ و نا ئارام به‌س نيه‌و ده‌بێته هه‌ڵه‌يه‌كى مێژويى. له ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشدا هاتوه كه ئه‌م هێشتنه‌وه‌يه ئه‌ركى دادگايى كردنيان قورس ده‌بێت و جێگاى ده‌وێت بۆ هێشتنه‌وه‌يان. هه‌ر له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه كه مانه‌وه‌ى ئه‌و ژنانه له ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش كاريگه‌رى ده‌بێت له داهاتودا. كاريگه‌ريه‌كى دوور مه‌ودا. بۆيه باش‌ترين شت ئه‌وه‌يه وه‌ڵامێكى خێرامان هه‌بێت بۆ ئه‌م پرسه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕى https://thearabweekly.com
وه‌رگێڕانى :عدنان عزالدين
لينكى ده‌ق به ئينگليزى: https://thearabweekly.com/after-baghouz-what-do-you-do-isis-families