07/02/2022
بۆ حەنانە وایکرد؟
بەکورتی لەبەر چوار هۆکار:
1. دەستپێشخەریەکەی هەولێر:
ماوەی هەفتەیەکە تەواوی میدیا گەورەکانی عێراقی عەرەبی، هەرچی بەرنامە سیاسیەکانیانە تەرخانکراوە بۆ قسەکردن لەسەر دەستپێشخەریەکەی هەولێر، هەولێر لەڕۆڵی تۆپهێنانەوەوە بوو بەیاریزانو شوت لێدەرو حەنانەش تەنها تۆپەکەی ئەهێنایەوە. سەدر هەموو شتێکی پێ قبوڵدەکرێت ئەمە نەبێ.
2. ترس لەدۆڕان:
حەنانە بەکۆمەڵێک یەقینەوە مامەڵە لەگەڵ بنکە جەماوەریەکەیدا دەکات، یەکێک لەوانە یەقینی بەهێزترین، کاتێ حەنانە ترسا لەوەی کە ڕەنگە سبەینێ هێزەکانی نێو ئیتار ڕێگانەدەن لەڕێی بەشدارینەکردنیانەوە نیساب تەواوببێو سەرۆک هەڵبژێردرێ، بڕیاریدا سەرەداوەکانی موبادەرە لەدەستی خۆیدابێو خۆی یاریهکە تێکبداتو تەنها بەخۆیشی چاکبرێتەوەو بەس.
3. فشاری وڵاتان:
پەیامێک بۆ کۆی ئەو وڵاتانەی کە فشارێکی یەکجار زۆریان لەسەر لایەنە عێراقیەکان دروستکردوەو هەریەکەو بەئاڕاستەیەکدا دەیەوێت پرۆسەکە بەرێت، ئێران، ئەمریکا، وڵاتانی کەنداو تورکیا. لەڕێگای ئەم پەیامەوە سەدر ئەیەوێ بڵێ: هەموو ڕێگاکان دەبێ بڕۆنەوە سەر حەنانە.
4. سەرۆک کۆمار:
خاڵێکی دیکەش کە ڕەنگە زۆر گرنگ بێ، سەدر دەزانێ بوونی دوو کاندیدی کوردی، دکتۆرو کاکو ڕێکنەکەوتن لەسەر کەسایەتیەک کە کۆدەنگی لەسەربێ، یاریهکە زۆر سەختدەکات، لەپشت پەردەکانەوە، سەدر کار بۆ ئەوەدەکاتو پێیخۆشە پارتیو یەکێتی لەسەر دکتۆر یان کاک ڕێبکەنو یەک کاندیدیان هەبێت، گەرنا ناوی سێهەمی پێشنیازکردوە کە دڵنیایە لەوەی هەم یەکێتیو هەمیش پارتی بێ دوو دڵی قبوڵیدەکەن، گرفتەکە لەوەدایە کە ئەوکەسایەتیە خۆی تائێستا قبوڵیناکات.