15/01/2022
سه‌رده‌مێك بوو دوو تیڤی و
له‌تێك له‌باشوری كوردستان هه‌بوون به‌ڵام به‌شێك له‌به‌رنامه‌و بابه‌ته‌كانی په‌خشئه‌كران
ڕوناكیه‌كیان ئه‌گه‌یاند به بیری ئێمه‌و پرسیاری جدیان لا دروست ئه‌كردین. هه‌ندێ
له‌و كه‌سانه‌ی له‌و ده‌زگایه‌نه‌وه موناقه‌شه‌ی مه‌وزوعێكیان ئه‌كرد یان زانیاریه‌كیان
ئه‌گه‌یاند فعله‌ن كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروست ئه‌كرد له‌سه‌رمان.
بۆچی؟ ئه‌توانم بڵێم چونكه
ئه‌و میدیا‌و ده‌زگایانه وه‌ك جیهه‌تێكی سه‌قافی ئیشیان ئه‌كرد و به‌هه‌موو كه‌موكورتیه‌كیانه‌وه هێشتا كوالێتی و سه‌نگێكیان
هه‌بوو چونكه هێشتا وای لێنه‌هاتبو هه‌ر به‌رپرسه‌و ده‌زگایه‌كی هه‌بێ و هه‌موو
مه‌هامیشی كوتینه‌وه‌ی نه‌یاره‌كه‌ی بێت له‌و ده‌زگایه‌وه یان جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكانی
خۆی به‌ڵكو جوهدێكی زۆر ئه‌درا كه ئه‌م دزگایانه ده‌وریان هه‌بێ له ته‌سقیفكردنی
خه‌لك و هوشیار كردنه‌وه‌یا. له‌هه‌مان كات دا به‌رنامه‌ی زۆر جددی له‌سه‌ر هه‌ر
بابه‌تێك ئه‌كرا كاریگه‌ری جێئه‌هێشت.
به‌ڵام ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو
له دوو ده‌یه‌یی ڕابردوا ئێمه‌ی له له
شته ڕوكه‌شیه‌كانا برده ئاسمان و له مه‌سه‌له جه‌وهه‌ریه‌كانا به قوڕیا بردین.
له‌دوای ئه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو
ئه‌حزاب و گروپێكی فێركرد كه به‌لێ میدیا ئه‌توانێ كاریگه‌ری هه‌بێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یی
چۆنت بوێ وا كۆمه‌ڵگه‌ی پێ هه‌ڵسوڕێنی ئیتر به‌رپرسه‌كانی كورد كه‌سی نه‌ماوه ده‌زگایه‌كی
ئیعلامی دانه‌نێت و بوقی خۆی لێوه فو پیا نه‌كا.
ئه‌م به‌رپرسانه دارایی و
پشگیری مه‌عنه‌ویان بۆ ئه‌م میدیایانه زامن كردوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یا له‌شكرێك له میدیا كار بۆ زه‌مانی پشگیری له‌سیاسه‌تی ئه‌وان ئه‌كه‌ن به‌بێ
فلته‌ر به‌بێ هوشیاری و ته‌نكترین توێكڵی ئاگایی به‌رامبه‌ر ئه‌و وێرانكاریه‌یی
ئه‌وان له‌سه‌ر دڵ و مێشك و یاده‌وه‌ری ئینسانی كورد جێی ئه‌هێڵن.
ئاستی كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌نده
قوڵه له‌وه‌یا نیه كه ئینسان ته‌نها شه‌رم بكات یان دڵی پڕ بێت له گریان له‌به‌ر
ئه‌و كاولكاریه‌یی ڕوو ئه‌یات به‌ڵكو هه‌ستێكی وات بۆ دروست ئه‌بێ كه به‌ڵێ ئه‌وه‌ی
هه‌موو ڕۆژێ له‌م ده‌زگایانه‌وه ئه‌یبیستی و ئه‌یبینی هاڕه‌ی وردبونی مێشكی نه‌وه‌یه‌ك
و دوان و سیانه بۆ سه‌ده‌یه‌كیتر .
ئه‌وه به فعلی كاره‌ساته
ده‌زگایه‌ك ملیۆنان دۆلار مه‌سره‌فی مانگانه‌ی بێت و به كوالێتی به‌رزتر له میدیایی
عاله‌م په‌خش بكات به‌ڵام له‌ڕوی په‌یامی ئیعلامیه‌وه هێشتا له قۆناغی ڕه‌گه‌زپه‌رستی
و قۆناغی دژوه‌ستنه‌وه له‌گه‌ڵ ماف و ئازادی و ده‌یان پێشێلكاری ئاشكرایا بێت به‌رامبه‌ر
كۆمه‌ڵێ قیه‌م و به‌های گرنگ. هێشتا زمانێكی ڕاقی و جیاوازی نه‌ك نه‌بێت به‌ڵكو خه‌یاڵێكیشی
له‌بارا نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی زمانی میدیا هه‌ڵگری تۆوی ئه‌و به‌هایانه‌یه
كه له قانوێكی دادپه‌روه‌ره دێن, له‌ناو گوتاری ڕۆشنبیری و هوشیاریه‌وه دێن,
وه له‌هه‌موی گرنگتر له‌ناو په‌روه‌ده‌و زانسته‌وه دێن.
پرسیاری ئێمه هه‌ر ئه‌وه
نیه كه ئایا ئیعلام له‌و وڵاته به‌ڕاستی ئه‌یه‌وێ به‌كوێمان بگه‌یه‌نێ؟ به‌ڵكو
ئه‌بێ ئه‌و پرسیاره‌ش بكه‌ین گه‌لێك به‌ڕاستی
ئه‌یه‌وێ به‌ره‌و كوێ بڕوات؟