21/11/2021
له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا، به چه‌ند به‌شێك كاك (د.ئه‌رسه‌لان بایز)، سه‌رۆكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی
هه‌ندێك بۆچونی كاك (د.یوسف محه‌مه‌د) سه‌رۆكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی
كوردستانی داوه‌ته‌وه.
له به‌شێكیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ندێك زانیاری
هه‌ڵه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و من وه‌ك و رۆژنامه‌نوسێك، كه به ته‌وازوعه‌وه لانیكه‌م
ئاگاداری روداوه سیاسیه‌كانی 20 ساڵی رابردووی كوردستانی عێراقم، پێمخۆشه هه‌ڵه‌یه‌كی
زه‌قی بۆ راستبكه‌مه‌وه، بۆئه‌وه‌ی مێژوو چه‌واشه‌نه‌كرێ و به‌هه‌ڵه نه‌نوسرێته‌وه.
كاك ئه‌رسه‌لان
بایز به‌ده‌ق ئه‌نوسێ" دواى دروست بوونى (گۆڕان)و بوون بە ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانى
کوردستان، دروشمى ئەوەیان بەرزکردەوە (ئەگەر سەرۆکى هەرێم لە خۆى ڕادەبینێت با لەناو
جەماوەر خۆى کاندید بکات). سەرۆکى هەرێمیش ئەو ئاڵنگارییەى قەبووڵ کرد‌و بە پشتیوانى
"ی.ن.ک" لەناو جەماوەر خۆى کاندید کرد..
(مام جەلال)و هەڤاڵانى (یەکێتى نیشتیمانى کوردستان). گەڕەک بە گەڕەک و شار
بە شار دەگەڕان پشتیوانى خۆیان بۆ (کاک مەسعود بارزانى) ڕادەگەیاند. سەرەنجام لە هەڵبژاردنى
ساڵى (2009) کاک (مەسعود بارزانى) (70%)ى دەنگى خەڵکى کوردستانى بە دەست هێنا. کاتێ
(گۆڕان) ڕوو بە ڕووى ئەو واقیعە نەخوازراوە بوونەوە. ئەمجارە وتیان نەخێر با لەناو
پەرلەمان خۆى هەڵبژێرێ".
كاك ئه‌رسه‌لان بایز له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ
زۆر به‌لێزانانه موجامه‌له‌یه‌كی نامه‌بده‌ئی و خزمه‌تێكی گه‌وره به‌شێوه‌ی
پیاهه‌ڵدان به بارزانی و پارتی بكات، ئاویش ئه‌كاته ئاشی هه‌وڵدان بۆبه
قایدبونی حزبی پارتیه‌وه‌و، زۆرم پێسه‌یره كه‌سێك پله‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی یه‌كێتی هه‌بێ، ئاوا به‌شان و باڵی حیزبه نه‌یاره‌كه‌ی
خۆی دا هه‌ڵبدات! سه‌رباری ئه‌وه‌ی كاك مه‌سعود 70%ی ده‌نگه‌كانی نه‌هێنا، به‌ڵكو
69% بوو. (سه‌رچاوه: https://www.parliament.krd/about-parliament/parliament-terms/term-3/
بابێنه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه:
كاك ئه‌رسه‌لان ئه‌ڵێ:" گۆڕان دوای ئه‌وه‌ی له 2009 بوو به
ئۆپۆزسیۆن دروشمى ئەوەیان بەرزکردەوە (ئەگەر سەرۆکى هەرێم لە خۆى ڕادەبینێت با لەناو
جەماوەر خۆى کاندید بکات). سەرۆکى هەرێمیش ئەو ئاڵنگارییەى قەبووڵ کرد‌و بە پشتیوانى
"ی.ن.ک" لەناو جەماوەر خۆى کاندید کرد.
وه‌ڵامی به‌نده:
یه‌ك: به ته‌حه‌داوه ئه‌ڵێم یه‌ك لێدوانی ته‌له‌فزیۆنی؟ لێدوانی رادیۆیی،
لێدوانی رۆژنامه‌ی كاغه‌ز یاخود سایت؟ به‌یاننامه؟ی گۆڕان یان شه‌خسێكی گۆڕان بخه‌ره
روو كه داوایه‌كی وایان كردبێت كه بڵێن سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌بێ له‌ناو خه‌ڵكه‌وه
خۆی هه‌ڵبژێرێ!!!؟؟؟.
دوو: جارێ ده‌بوایه به‌رێزتان هۆشیاری سیاسیتان بای ئه‌وه هه‌بوایه كه
دروستبوونی گۆڕان هاوكات و هاوڕۆژ بوو له‌گه‌ڵ رۆژی هه‌ڵبژاردنی 25-7-2009، كه
تێیدا له‌یه‌ك رۆژدا هه‌ڵبژاردن بۆ خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی
هه‌رێم ئه‌نجامدرا، ئیتر له‌پێش ئه‌و به‌رواره‌وه شتێك نه‌بوو به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان!
سێ: به‌نده دوو سێ مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 25ی 7ی 2009، كه له
رۆژنامه‌ی رۆژنامه كارم ده‌كرد. چومه خزمه‌تی ره‌حمه‌تی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا
و ره‌حمه‌تی كاك قادری حاجی عه‌لی-ش، له‌لای دانیشتبوو، لێم پرسی" كاك نه‌وشیروان
بۆ گۆڕان كاندیدی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم نیه، جه‌نابی له‌سه‌ره‌تاوه
زانیم حه‌زده‌كات بمدوێنێ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی" ئه‌گه‌ر كاندیدمان هه‌بێت
كێ باشه؟، منیش به‌ده‌ستم ئیشاره‌تم بۆ كاك قادری حاجی عه‌لی كردوو وتم "كاك
قادر". كاك نه‌وشیروان زانی پرسیاره‌كه‌م جدییه زیاتر جوابه‌كه‌ی دوانه‌خست
و وتی" كاك سیروان ئێمه باوه‌ڕمان به نیزامی ریئاسی نیه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،
ده‌مانه‌وێت سه‌رۆكی هه‌رێم خازع بێت بۆ په‌رله‌مان و له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت،
بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كانی گه‌له‌وه بتوانرێت لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێ، بۆیه
ئه‌گه‌ر كاندیدمان هه‌بێت مانای وایه داننانه به‌و نیزامه‌دا". له‌دواتردا
ئه‌وه‌ی بۆ باسكردم كه ئه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر له ساڵی 2005 دا، له‌ناو مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی و به‌نوسینیش له‌سایتی ریفۆرم دا، شه‌ڕی ئه‌م سیستمه سه‌رۆكایه‌تیه‌ی
كردووه‌و كه دواتر له 7-6-2005، یاسای ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان
ته‌شریعكرا.
چوار: به‌رێز كاك ئه‌رسه‌لان؛ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت خولی چواره‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستانیشه له 30ی 9ی 2013، ئه‌وه له‌و خوله‌دا ته‌نها هه‌ڵبژاردن
بۆ 111 كورسیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا‌و، هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌كرا،
چونكه له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رێزتان كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووی، له 30ی حوزه‌یرانی
2013، واته سێ مانگ به‌رله‌هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌م، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سعود-تان بۆ دوو ساڵ و تا 19-8-2015، درێژكرده‌وه
(هاوپێچ لینكی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق https://www.parliament.krd/media/2456/%DB%8C%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C-%D8%B3%D9%87-%D8%B1%DB%86%D9%83%D8%A7%DB%8C%D9%87-%D8%AA%DB%8C-%D9%87%D9%87-%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%B9%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%82.pdf
كاك ئه‌رسه‌لان له‌درێژه‌ی نوسینه‌كه‌یدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی رق و بوغز‌و غه‌درو
ناهه‌قی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر كاك نه‌وشیروان كردووه، قسه‌ی تایبه‌ت و ئه‌مانه‌تی
مه‌جلیسیشی نه‌پاراستووه. كه‌ده‌بوایه ره‌چاوی ئیتیك و ئه‌خلاقی میهه‌نه‌كه‌ی
بكردایه‌و ئه‌و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ره‌حمه‌تی مام جه‌لال و وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی
له‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا بوو، نێردراوه بۆلای كاك نه‌وشیروان. بۆیه ئه‌شێ
له سیاقی گفتوگۆی دووقۆڵی و تایبه‌تدا هه‌ندێ
وشه به‌كاربهێنرێت، كه روونه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و خیتابی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌وقسانه
ناوترێن. به‌ڵام ره‌چاوی ئه‌خلاقی میهه‌نی و پاراستنی ئه‌مانه‌تی مه‌جلیسیشی نه‌كردووه.