04:52 - 28/01/2019
كاڵبوونهوهی پەیوەندی خێزان.. چۆن ئەوە دروست بكرێتەوە كە مۆبایل لەناوی برد؟
پێش ئهوهی بابهته بخوێنیتهوه، ئهو بڕیاره له مێشكتا گهڵاله بكه، كه هاوڕێی مناڵهكهت بكهی بۆ ئهوهی بچیته دهرهوه لهگهڵی دهست به یاریكردن بكهی بهڵام به مهرجێك ئامێره هۆشمهندهكهت فهرامۆش بكهیت.
ئێستا بیربكهرهوه تۆ له ماڵهوه كە لەسەر كورسی دانیشتی مۆبایلەكەت لە گیرفانت بێنەدەرەوە، دەبینی منداڵەكەت داوات لێدەكات یاری لەرێگەی مۆبایلەوە لەگەڵ بكەیت( وەك هەمیشە دەڵێت یەك خولەك) تۆش پێگەكانی خۆت لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دەكەیتەوە، هەموومان شتێكی هاوشێوەی ئەوەمان بەسەرهاتووە.
تۆ دهزانی بهم كارانه و بههۆی ئهم ساتانهوه كه سهرقاڵیت به مۆبایلهكاتهوه بویته هۆی ئهوهی پەیوەندی تۆ و منداڵەكەت كهمبكهیتهوه و سهر ئهنجام پهیوهندیی نێوان خێزانهكهت لاواز كردووه، ئەگەر تۆ حەز دەكەیت ژیانت لهگهڵ خێزانهكهت باشتر بێت، پێت چۆنه دهستبهرداری سهرقاڵبوون بهمۆبایلهكهت بیت؟
تەكنەلۆجیا بهشێوهیهكی بهرفراوان له ژیانماندا ههیه، لە ئوسترالیا 98% لە خێزانەكان لەماڵەكانیاندا لایەنی كەم ئامێرێك هەیە كە بە ئینتەرنێتەوە بەستراوە، باوك و دایكان ئەو ئامێرانە بە تێكرا 3 كاتژمێر و نیو بەكاردەهێنن لەرۆژێكدا، لەكاتێكدا تێكرای بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە لەلای منداڵان 2 كاتژمێر و نیوە لەرۆژێكدا، ئەوەش لەو كاتە زیاترە كە پزیشكەكان رێنمایی دایكان و باوكان دەكەن كە نابێت منداڵی تەمەن دوو تا پێنج ساڵ ئامێری هۆشمەند و پرۆگرامدار لە یەك كاتژمێر زیاتر بەكاربهێنێت لە رۆژێكدا.
ئەو خێزانانەی بەیەكەوە نان دەخۆن سەقامگیرترن
زۆر كەس لە ئەندامانی خێزان لەوكاتەی كە بۆ بەسەربردن لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانەكانیان تەرخانیان كردووە، نامەی ئەلیكترۆنی دەنوسن یان سەیری تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دەكەن، لێكۆڵینەوەكان ئاماژەبەوەدەكەن كە 47%ی خێزانەكان ئاگاداركراونەتەوە لەسەر بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی نان خواردن لەگەڵ ئەندامەكانیان.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ژەمەخۆراكەكانی خێزان رێكخراوبن، هەروەك دانیشتنی ئەندامانی خێزان لەسەر مێزی نان خواردن كارێكی گرنگە بۆ گەشەی منداڵ، ئەو خێزانانەی بەیەكەوە نان دەخۆن زیاتر وابەستەی یەكترن، بەڵام لەئێستادا نان خواردن ، تەكنەلۆجیا باڵی بەسەرداكێشاوە، بەهۆی ئەوەوە كەمپینی فێركاری جۆراوجۆر هاتوونەتە گۆرێ بۆ كۆتایهێنان بەم دیاردەیە وەك ( پاراستنی نان خواردن بەبێ ئامێری ئەلیكترۆنی).
پسپۆرانی كۆمەڵناسی هاتنە ناوەوەی ئامێرەئەلیكترۆنیەكان بۆ ناو بۆنە كۆمەڵایەتیەكانیان ناوناوە(Technoference) واتا هاتنە ناوەوەی تەكنەلۆجیا، لەئێستادا تەكنەلۆجیا كاریگەریەكی گەورەی كردۆتە سەر پەروەردەی منداڵ هەرگیز ناكرێت لەیەك كاتدا نامەیەكی ئەلیكترۆنی بنوسیت و بە ئاگاییەوە وەڵامی منداڵەكەشت بدەیتەوە یان داواكاریەكانی بۆ جێبەجێ بكەیت.
پێویستە دایكان و باوكان نمونەیەكی راست لە بەكارهێنانی ئامێرە تەكنەلۆجیەكان پیشانی منداڵەكانیان بدەن كە تێیدا بەشێوەیەكی مام ناوەند ئەو ئامێرانە بەكاردەهێندرێن.
مۆبایل منداڵی بێ ئومێد و دایك و باوكی دوژمنكارانە بەرهەم دەهێنێت
لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن كە ئەو دایك و باوكانەی كە ئامێری ئەلیكترۆنی سەرنجیانی كۆنترۆڵكردووە و لەگەڵ منداڵەكانیان كەمتر مامەڵە دەكەن، ئەوە بەشێوەیەكی زیاتر دوژمنكارانە مامەڵە لەگەڵ منداڵەكانیان دەكەن، ئەوەش دەركەوتووە كە ئەو منداڵانەی كێبركێ دەكەن لەگەڵ ئامێرەكان بۆ بەدەستهێنانی سەرنجی دایك و باوكیان دواتر رووبەڕووی كێشەی رەفتاری دەبنەوە، لەناویشیاندا خەمۆكی و زیادرەوی و توڕەوی.
كاریگەریەكانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان و بەریەككەوتنیان لەگەڵ منداڵ مەترسیدارە، توێژینهوهیهك دهڵێ، 50%ی منداڵان دایك و باوكیان زیاد لەپێویست مۆبایلەكانیان بەكاردەهێنن، 36%ی منداڵانیش دەڵێن دایك و باوكیان سەرنجیان لای مۆبایلەكانیانە كاتێك ئەوان قسەیان بۆ دەكەن، ئایە تۆ ئامادەی كاتی تەرخانكراوت بۆ شاشەكان كەم بكەیتەوە، و كاتی تەرخانكراو بۆ خێزانەكەت زیادبكەیت؟ ئەگەر ئەوەت دەوێت ئەوە چەند رێگایەك هەیە بۆ سەركەوتنی ئەو بریارە:
1.پلانێكی خێزانی دابنێت بۆ بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی
دەكرێت پلانێك یارمەتیدەرت بێت بۆ دیاریكردنی چۆنیەتی بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، هەروەها بۆ دیاریكردنی كەی و لەكوێ بەكاری دەهێنن، دەتوانیت چارەسەرێك بۆ بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی كۆبونەوەی خێزان بدۆزەوە، وەك كێشانی تابلۆ یان یاری تۆپی پێ یان چالاكی تر بۆ ئەوەی دووركەویتەوە لەزیادەرەویكردن لە بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی.
2.رێنمایكەری منداڵەكەت بە لە تۆڕەكانی پەیوەندی
منداڵ لە راگەیاندن و شتەكانی دەوروربەریەوە شت فێردەبێت، بەدیاریكراویش كەسە گەورەكانی خێزانەكەی، بۆیە پێویستە لەسەر دایك و باوك نمونەیەكی تەندروستیان لەسەر بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان پیشان بدەن، بەجۆرێك زیادەرەوی نەكرێت لەبەكارهێنانیان، ورێگەش نەدرێت لەو كاتانەدا ئەو ئامێرانە بەكاربهێندرێن كە بۆ بەسەربردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان دیاریكراوە، یان لەوكاتانەی بۆخەو یان چالاكی تەرخان دەكرێت.
3.سهبهتهیهك لەماڵەكەت دیاری بكە بۆ ئەوەی مۆبایلەكانتانی تێدا دابنێن
كاتێك خێزانەكان لەكۆتایی رۆژ و لەدوای كاركردن و دەوام كۆدەبنەوە ئامێرەكانی مۆبایلیەكانتان لە سهبهتهیهكی تایبەت دابنێن، و مۆبایلەكانیشتان بخەنەسەر بێدەنگی ئەوە باشترین رێگەی دووركەوتنەوەیە لەبەسەربردنی كاتی خێزان بە بەكارهێنانی ئامێری تەكنەلۆجیاوە.
4.مۆبایلەكانتان كۆنترۆڵ بكەن
مۆبایلەكانتان بەجۆرێك دابنێن كە دەتوانن دووربكەونەوە لە راكێشانتان بۆ لای مۆبایلەكانتان، ئەوەش لەرێگەی وەستاندنی ئاماژەكانی كاركردنی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، یان ئیمەیڵ، رەنگی رەساسی بخەنە سەر شاشەی مۆبایلەكانتان بۆ ئەوەی تەنها شاشەی سەرەكی پیشان بدات بەمەبەستی دووركەوتنەوە لەسەرنج راكێشانت بۆ ئامێرەكەت.
5.رووبەڕووی ئارەزووی خۆت ببەوە لە وێنەگرتن
گرنگە ساتە جیاوازەكانی ژیانمان وێنەبگرین، بەڵام پێویست نیە وێنەگرتنی ساتەكانمان لە خودی ئەو ساتانەوە بەلاوە گرنگتربێت، هەوڵ بدە بەبەردەوامی ئامادەبێت و كارەكانی خۆت رێكبخەیت، و ساتە گرنگەكان لەگەڵ منداڵەكەت بەشداربیت، نەك لەگەڵ هاورێكانت لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان.
6. چاودێری رەفتارەكانتان لەسەر ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان بكەن
وەك ئەوەی پرۆگرامی (Fitbit - هەنگاوەكانمان) لەلایەن ئامێرەكەمانەوە دیاری دەكرێت تۆش ئەو پرۆگرامە لەسەر شاشەكەت كارابكە بۆ ئەوەی چاودێری بەكارهێنانی بكەیت، هەر بڕیارێك دەتەوێت بیدەیت سەركەوتووتردەبێت ئەگەر بەشێوەیەكی رێكخراو چاودێری بكەیت، بەجۆرێك بیگۆڕی بۆ ئامانجێك، ئامانجێكی كەسی دیاری بكە، بە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئامێرەكەت بە رێژەی 10% بۆ 25% و چاودێری پێشكەوتنی خۆت بكە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكەت.
7.لە رەفتارەكانی خۆت لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان تێبگە
ئاڵودهبوون به تهكنهلۆجیا هۆكاری زانستنی لهپشته، هەندێك لەدایكان و باوكان ئامێری ئەلیكترۆنی دەدەنە دەست منداڵەكانیان بۆ ئەوەی منداڵەكانیان ژیر بكەنەوە یان نەگریەن، یان لەپێناوی كەمكردنەوەی داواكاریە زۆر و زەوەندەكانی منداڵەكانیان، بەڵام بۆ بەدبەختی، بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی بۆ چارەسەری ماوە كورت و رازیكردنی كاتی، دەبێتە هۆی خراپتربوونی رەفتاری منداڵ ئەوەش لەپێناوی راكێشانی سەرنجی كەسە نزیكەكانی، بۆیە پێویستە بەپێی توانا هەوڵ بدەیت رێگایەكی تر بدۆزیتەوە بۆ كەمكردنەوەی فشارەكانی سەرت، وەك وەرزش كردن یان هەناسەی قوڵ هەڵمژین یان لەگەڵ منداڵەكەت بچۆ بۆ باخچە.
پێویستە بەكارهێنانی ئامێری تەكنەلۆجی بەچاودێری و بەشێوەیەكی گونجاو بێت وەك هەرشتێكی تر پێویستە بەشێوەی مام ناوەندبێت و نابێت جێگەی چالاكی تر وەك بەسەربردنی كات لەگەڵ خێزان یان خەوتن یان یاری یان سەردان و بینینی راستەوخۆ بگرێتەوە.
جارێكی تر دهیڵێینهوه گهر تۆ دهتهوێت ژیانی خۆت باش بكهی ژیانی پێكهوهییی خێزانهكهت باش بكهیت، له پێناو باشتر به دهستهێنانی ئامانجهكانت، ئهوا ههوڵبده خاڵهكان جێبهجێ بكهی.
سهرچاوه.. جهزیره نێت - مهیدان