ڕاپۆرتی جیهانی

10:41 - 28/01/2019

دیارترین هەڕەشە چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی جیهان لەساڵی 2019دا‌

پەیسەر

لەگرنگترین هەرەشە چاوەڕوانكراوەكانی ساڵی نوێ زیادبوونی پرۆسەی سیخوڕیكردنی پیشەسازییە دژی كۆمپانیا ئەمریكی و رۆژئاوایەكان، كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەلایەن چین و روسیاوە ئەو هێرشانە ئەنجام دەدرێن، ئاڵۆزیەكە هێرش و وەڵامدانەوە بەخۆیەوە دەبینێت، لەلایەكی ترەوە ئاڵۆزی پەیوەندیەكانی ئەمریكا و ئێران ئەگەری هێرشی دوژمنكارانەی تاران زیاد دەكات، ئەوەش كاریگەری دەبێت هێرشەكان بەشێوەی راستەوخۆ هاوڵاتیانی مەدەنی یان كۆمپانیاكان دەكاتە ئامانج، هەروەها ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەهێشتنەوەی سزاقورسەكانی سەر ئێران، لەكاتێكدا دەزگای هەواڵگری وڵاتانی رۆژئاوای یان ئیسرائیل یان وڵاتانی كەنداو كاری دوژمنكارانە دەكەن بەهۆیەوە دەیانەوێت تۆڵە لەئێران بكەنەوە.


كێبڕكێی وڵاتەزلهێزەكان: هەڕەشەی سیخوڕیكردنی پیشەسازی
كێبركێی نێوان وڵاتە زلهێزەكان ئاستی سیخوریكردنی وڵاتە پیشەسازیەكان زیاد دەكات، كە كۆمپانیا رۆژئاوایەكان لە 2019 دا دەگرێتەوە، كێبركێی نێوان چین و روسیا بەردەوام دەبێت، ئەگەر هەوڵەكانیش پەلەی زیاتریان تێدا نەكرێت بەو ئاراستەیەدا، چالاكی چین لەو بوارەدا لەچالاكی روسیا زیاترە، بەوپێیەی چین كەرەستەی زیاتری لەبەردەستدایە، بەوەش  زۆرترین جەخت لەسەر ڕووبەڕووبونەوەی چین دەكرێتەوە، هەروەها ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا شوێنی زۆرترین ئامانجی سیخوڕیكردنی پیشەسازیە، و زۆرترین كاریگەریش لەسەر كۆمپانیاكانی ئەمریكا دروست دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەكەش تەنها كۆمپانیاكانی ئەمریكا ناگرێتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە كۆمپانیاكانی ئەوێ زۆرتر بكرێنە ئامانج، چونكە لە كەرتێكدا كار دەكەن كە روسیا و چین كردوویانە بە كاری لەپێشینەی خۆیان لە بەڵگەنامەی ستراتیژی.


چین پاڵنراوە بۆ ئەوەی لە سیخوڕیكردنی پیشەسازی هەنگاو بنێت، چونكە هەوڵ دەدات بگاتە ئاستی دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكانی لەبواری تەكنەلۆجی و قەرەبووكردنەوەی كاریگەریە نەرێنیەكانی شەڕی بازرگانی و هەوڵە بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆ رێگری لەگەیشتنی كەل و پەلی چین بە بازارەكانی جیهان.
 لەو كاتەدا زیادبوونی فشارە داراییەكان بەهۆی سزاكان و هەوڵەكانی قەرەبوكردنەوەی كورتهێنانی بواری تەكنەلۆجیا، دەبێتە هۆی ئەوەی روسیا هەوڵی زیاتر بدات بۆ سیخوڕیكردن بەسەركۆمپانیاكانەوە بۆ زانینی نهێنیەكانیان، هەوڵەكانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ رووبەڕووبونەوەی سیخوڕی كردنی پیشەسازی، دەبێتە هۆی ئاشكرابوونی زۆر حاڵەت، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 بەردی بناغەی دەستپێشخەریەكی دانا وەك هەنگاوێك بۆ زیادبوونی هەوڵەكانی وڵاتان بۆ رووبەڕووبونەوەی سیخوڕیكردنی پیشەسازی لەلایەن چینەوە لەبەرامبەر نهێنی كۆمپانیاكان.
لەئەنجامی ئەو هەنگاوانەدا پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2019دا ژمارەیەك دەستگیركردن و كردنەوەی دۆسیە دژی ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگری روسیا و چین ببینین، هەروەها ئەو بەكرێگیراوانەی كە ئەوان ئامادەیان كردوون، هەروەك پێشبینیش دەكرێت چالاكی سیخوری پیشەسازی دژی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە وڵاتی سێیەمدا ببینین، ئەوەش كاتێك دەردەكەوێت كە دەستگیركردن یان دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن لە وڵاتانی جیاجیاوە دەردەكرێن، هەروەها پرۆسەی سیبرانیەت (سیبرانیه‌ت هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت) رۆڵێكی گرنگ دەبینێت،بۆیە ژمارەیەك لێكۆڵینەوە دەبینین كە باسی هێرشی ئەلیكترۆنی دەكەن، وەك پەیوەندیە ئەلیكترۆنیە كۆنترۆڵكراوەكان لە ژمارەیەك پرۆسەی پەیوەندیدار بە چین و روسیا.


بەو شێوەیەش چین و روسیا وەڵامیان بۆ هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ زیادكردنی وردبینی دەبێت، بەوەش ژینگەی كاركردنی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لەو وڵاتانە قورستر دەبێت، پێشبینی دەكەین لە ساڵی نوێدا دەزگای هەواڵگری چالاكتر ببینین، كە چالاكوانانی سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا دەستگیربكرێن یان بواری كاركردنیان بەرتەسك بكرێتەوە، هەروەها پێشبینی دەكرێت هەمان رەفتا لەگەڵ دیبلۆماتكارەكان و هاوڵاتیانی مەدەنی و فەرمانبەرانی رێكخراوە ناحكومیەكانی سەر بەوڵاتانی رۆژئاواش بگرێتەوە، هەروەها پێشبینی دەكەین بێجین و مۆسكۆ چاودێری بخەنەسەر  خاوەن كارە رۆژئاوایەكان لەكاتی سەردانیان بۆ چین و روسیا، چاوەڕوان دەكرێت هەردوولا بەدوای ئەفسەری هەواڵگری چاوەڕوانكراوی یەكتردا بگەڕێن كە بەشێوەی ئاشكرا نەناسێندراون.
بەڵام چین دوودڵە لە گرتنەبەری رێكاری وڵامدانەوەی ئاشكرا، بەوپێیەی تا ئێستا پێویستی بە وەبەرهێنان و تەكنەلۆجیای ئەمریكی هەیە، ئەوەش وا دەكات مانەوەی كۆمپانیا ئەمریكیەكان پێویست بێت، بەڵام ئەوەی كەمتر چاوەڕوان دەكرێت ئەوەیە كە چین دان بەخۆیدا بگرێت ئەگەر ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا سزا بەسەر دامەزراوەداراییەكانی یان كۆمپانیا گەورەكانی بواری تەكنەلۆجیدا بسەپێنێت (بەرپرسانی ئەمریكی ئاماژەیان بەوەكردووە كە ئەو هەنگاوە دەنێن)


ئاراستەی پێكدادانی ئەمریكی-ئێرانی و ئاڵۆزیەكانی داهاتوو
زیادبوونی ئاڵۆزیەكانی نێوان ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئێران مەترسیەكانی هەنگاوی دوژمنكارانەی تاران زیاتردەكات، ئەوەش كاریگەری دروست دەكات، بەم شێوەیە كردنە ئامانجی راستەوخۆ یان هێرشكردنە سەر هاوڵاتیان یان كۆمپانیاكان، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر سزا توندەكانی دژی تاران، هەروەها كاری دوژمنكارانەی دەزگای هەواڵگری وڵاتانی رۆژئاوا یان ئیسرائیل یان وڵاتانی كەنداو دەبێتە هۆی تۆڵەسه‌ندنه‌وه‌ لەئێران.
پلانی كاری هاوبەش لەگەڵ ئێران ( رێككەوتنی ئەتۆمی) شكستی هێنا و دووبارە سەپاندنەوەی سزاكان بووە هۆی لاوازبوونی گروپە میانڕەوەكانی ئێران ( ئەوانەی راكێشانی دەست بۆ وڵاتانی رۆژئاوا بە باش دەزانن)  و هەروەها گروپە توندرەوەكان بەهێزتربوون ( لەناویشیاندا دەزگای هەواڵگری وڵات) ئەم دۆخە وادەكات ئەگەری كردەوەی دوژمنكارانە لەناویشیاندا هێرشی ئەلیكترۆنی زیاتر بێت، تەنانەت ئەگەری هێرشی فیزیایش هەیە.
لەئەنجامی ئەو ئاراستانەدا راپۆرتی زیاتر دەربارەی هەوڵەكانی ئێران لە ساڵی 2019 بۆ كۆنترۆڵكردنی تۆرەكانی ئینتەرنێت بڵاودەبنەوە، ئێران نیازی هەیە و توانای ئەوەشی هەیە كە هێرشی جۆراوجۆر دژی كۆمپانیا ئیسرائیلیەكان و وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی رۆژئاوا ئەنجام بدات، پێشتریش تاران بناغەی ئەو جۆرە هێرشانەی داناوە.


ئێران دەربارەی هێرشی ئەلیكترۆنی یاری بە ژمارە دەكات، واتا پێی باشە ژمارەیەكی زۆر هێرش ئەنجام بدات لەگەڵ ئەوەی ئەگەری سەركەوتنی ئەو هێرشانە كەمیش بێت، ئەو كۆمپانیایەنەی هەرەشەی زیاتریان لەسەرە ئەوانەن كە پەیوەندیان لەگەڵ حكومەتی وڵاتانی ئیسرائیل و سعودیە و ئیمارات و ویلایەتەیەكگرتووەكان هەیە، ئەوەش واتا گروپی ئامانجەكانی ئێران فراوانە و تواناكانیشی وا دەكات بەخێرای مەترسی بۆ سەر زۆرینەی كەرتەكان دروست بكات، لەبواری رێگری لەدابەشكردنی خزمەتگوزاریەكان یان دزینی زانیاری هەستیار.
هەروەها هێرشی فیزیایی كە دەزگای هەواڵگری ئێران دژی ئامانجەكانی لە وڵاتانی كەنداو و ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا و نەیارەكانی ئێران زۆرترین ئەگەری هەیە.
 ئێران دەتوانێت یەكێك لە بەكرێگیراوە زۆر و زەوەندەكانی بجوڵێنێت، رەنگە ئەوە ببێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی و هێرشی جۆراوجۆر لە وڵاتە پەیوەندیدارەكان، ئەو گروپانەش حزبوڵای لوبنانی و یەكینەكانی حەشدی شەعبی لەعێراق و گروپە توندرەوەكانی بەحرەین و حوسیەكانی یەمەن و تاڵیبانی ئەفغانستان و شیعەكانی پارێزگای شەرقەی سعودیە دەگرێتەوە.


لەگەڵ ئەوەی كە لەو ناوچانەی ئێران راستەوخۆ بوونی هەیە یان بەكرێگیراوەكانی چالاكن ئەگەری كاریگەریەكان زیاترە، بەڵام گەیشتنی هێرشەكانی بۆ تەواوی جیهان ( پێشتر  تەنها خۆی هەوڵی هێرشی لە پێنج قارەی سەرزەوی داوە ئەوەش لەرێگەی باڵیۆزخانەكانی و تۆری بەكرێگیراوەكانی لە دەیەی رابردوو) بەواتایەكی تر تاران  دەتوانێت لەهەموو شوێنێك هێرش بكات، هەروەها ئێران دەتوانێت كار لەدژی رۆژئاوایەكان لەوڵاتەكەی خۆیدا بكات و پاشان وەك كارتی دانوستان بەكاریان بهێنێت، رەنگە ئەوە رێگری لەچوونی رۆژئاوایەكان بكات بۆ ناو خاكی ئێران یان دووچاری كێشە بكرێن تەنانەت دەستبەسەریش بكرێن. 

ناوەندی ستراتفور ی ستراتیژی بۆ پێشبینیەكان

نوسینی: سكوت ستیورارت

جێگری سەرۆكی یەكەی شیكاری تەكتیكیە لەناوەندی ستراتیژی، سەرپەرشتی شیكاری پرسی تیرۆر و پرسەكانی پەیوەند بەئاسایشی كردووە پێش ئەوەی بێتە ناو ناوەندەكە، بۆماوەی 10 ساڵ كاری بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كردووە، بەشداری سەدان لێكۆڵینەوەی تایبەت بەتیرۆری كردووە.