مێژووی جه‌نگه‌كان یه‌ك له یه‌ك قێزه‌ونترن، چونكه وه‌كو ده‌گوترێت له جه‌نگدا یاسای مرۆی و ئایینه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، جگه له‌وه‌ی به هه‌رجۆرێك بووه ده‌بێت به‌رامبه‌ر بكوژێت و ئامانجه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ت به‌دیبهێنت. 75 ساڵ به‌ر له ئێستا خه‌ڵكی شاری لینینگرادی ڕووسیا توانیان ئه‌و گه‌مارۆیه تێپه‌ڕینن كه سوپاكه‌ی هیتله‌ری به‌سه‌ریاندا سه‌پاندبووی. ئه‌وان له ماوه‌ی ئه‌و 900 رۆژه دووچاری و برسێتی و نه‌خۆشی بوون، به‌جۆرێك برسی بوون، گۆشتی كه‌سه ئازیزه‌كانی خۆیان ده‌خوارد بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ژیان بده‌ن. سه‌ره‌تای گه‌مارۆكه له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی دووه‌م و له به‌رواری هه‌شتی ئه‌یلوولی 1941 هێزه‌كانی ئادۆڵف هیتله‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی یه‌كێتی سۆڤێتیاندا. سوپای ئه‌ڵمانیا هه‌ستان به‌وه‌ی گه‌مارۆیان خسته سه‌ر شاری لینینگراد(سانت پترسبۆرگی ئێستا) و ناویان نا گه‌مارۆی لینینگراد. نازییه‌كان گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌م گه‌مارۆیه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام هاوڵاتیانی ڕووس توانیان ماوه‌ی 900 رۆژ به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌مارۆیه بگرن. به كۆمه‌ڵ برسی بوون به‌كۆمه‌ڵ مردن كه‌چی هێشتا سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن، تاوه‌كو داواجار له 27ی كانوونی دووه‌می 1944 سوپای هاوپه‌یمانیان گه‌مارۆكه‌یان شكاند و خه‌ڵكی لینینگراد ئازادانه و سه‌ربه‌رزانه ڕزگاریان بوو. بۆچی ئه‌و شاره گه‌مارۆكه كاتێك سه‌ریهه‌ڵدا دوو مانگ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی(باربارۆسا) تێپه‌ڕیبوو. ئه‌م داگیركارییه له پڕه‌ی هیتله‌ر بووبه ماییه‌ی شۆكی یه‌كێتی سۆڤێت، پێش دوو ساڵ ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا كرا بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری یه‌كتر نه‌ده‌ن. نزیكی سێ ملیۆن سه‌ربازی ئه‌ڵمانی خۆیان گه‌یانده سنووره‌كانی یه‌كێتی سۆڤێت و خۆیان ئاماده‌ی هێرشه‌كه كرد، له كاتێك سوپای ئه‌ڵمانیا هێرشیان كرده سه‌ر مۆسكۆ و ئۆكرانیا، له‌وێوه خۆیان بۆ هێرشی سه‌ر لینینگراد ئاماده كرد. ئه‌م شاره سێ ملیۆن كه‌س نیشته‌جێبوون تێیدا و ده‌كه‌وته سه‌ر ڕووباری نیڤای نزیك ده‌ریای به‌ڵتیك. هیتله‌ر باوه‌ڕی وابوو، كه شاری لینینگراد ئامانجی سه‌ره‌كیانه چونكه ئه‌م شاره بنكه‌ی سه‌ره‌كی هێزی ده‌ریاوانی سوپای ڕووسیا بوو. زیاتر له 600 كارگه‌ی تێدابوو ئه‌وه‌ش وایكردبوو ئه‌مشاره له دوای مۆسكۆ ببێته دووه‌م شاری پیشه‌سازی وڵات. ئه‌و كاته‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجامده‌درا، خه‌ڵكی لینینگراد سه‌رقاڵی لێدانی ژێرزه‌مین و دژه تانكی ئه‌ڵمانه‌كان بوون. هێرشی ئه‌ڵمانه‌كان وایكرد كه سوپای سۆڤێت و خۆبه‌خشه‌كان بكێشنه‌وه. له 31ی ئابی 1941 سوپای ئه‌ڵمانیا توانیان شاری ماجا داگیربكه‌ن كه ئه‌و شاره به ده‌روازه‌ی هێڵی ئاسنینی لینینگراد داده‌نرا. دوای هه‌فته‌یه‌ك سوپای ئه‌ڵمان توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی شلیسلبۆرگ به‌و كاره‌ش كۆتا ڕێگای كراوه‌یان داخست. له هه‌شتی ئه‌یلول توانیان ڕێگای ئاوی ده‌ریاچه‌ی لادۆگا بگرن، كه تاكه شوێنی به‌ستنه‌وه‌ی لینینگراد بوو به جیهانی ده‌ره‌وه. سوپای ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامبوون له پێشڕه‌وی تاوه‌كو هێزه‌كانی سوپای سۆڤێت و له ده‌وربه‌ری شاری لینینگراد به‌رپرچیاندانه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكرد هیلته‌ر ستراتیژیه‌تی خۆی بگۆڕێت.داوای له سوپاكه‌ی كرد كه جێگیربن و گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر شاری لینینگراد، هه‌موو ئامانجێكیشی ئه‌وه‌بوو ئه‌م شاره به‌ته‌واوه‌تی بسڕێته‌وه. ته‌نانه‌ت له یاداشتی رۆژانه‌ی خۆی نووسیبوو، ئه‌و ده‌یه‌وێت گه‌مارۆی شاره‌كه بدات و له ڕێگای بۆمبارانی تانكه‌كانیه‌وه، بیسڕێته‌وه.
هیتله‌ر ڕه‌تیكرده‌وه كه خواردن بدرێت به خه‌ڵكی شاره‌كه، زۆر به سانایی ده‌یگوت چاوه‌ڕوان ده‌بین تاوه‌كو هه‌موویان له برسان ده‌مرن. ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان كۆك و ته‌یار ده‌كه‌ن بۆ بۆردومانكردنی شاره‌كه و فرۆكه‌كانیانیش به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له ئاسمانی شاره‌كه‌وه بۆردومانیان ده‌كرد. ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامه له هه‌شتی ئه‌یلوله‌وه ده‌ستی پێكرد، توانیان سه‌رجه‌م ئه‌و كاروانانه بسوتێنرێن كه خۆراكی و سوته‌مه‌نییان بۆ شاره‌كه ده‌برد. ده‌گوترێت ئه‌و ماوه‌یه نزیكه‌ی 75 هه‌زار بۆمب نراوه به شاره گه‌مارۆدراوه‌كه‌وه. خه‌ڵكی شاره‌كه بێبه‌ش نه‌بوون له قوربانیبوونی ئه‌و بۆمبانه به پێی ئاماره‌كانی ئه‌و كاته‌ی شاره‌كه نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س كوژران و برینداربوون. ڕێگای ژیان خه‌می دانیشتووانی شاره گه‌مارۆدراوه‌كه به ته‌نیا بۆردومان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان دروستده‌كرد نه‌بوونی خۆراكبوو، كه سۆڤێتیه‌كان له رێگای ده‌ریای لادۆگاوه بۆیان ده‌هات، له‌و كاته‌دا ئه‌و شوێنه تاكه ڕێگای كراوه بوو بۆ هاتنه ناو شاره‌كه‌وه. بۆیه دواتر ڕێگه‌ی لادۆگا به " ڕێگای ژیان" ناسرا. له‌ماوه‌ی زستانه سارده‌كه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا لینینگراد به هۆی برسێتیه‌وه 100 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستدا. دیارده‌ی دزی و كوشتن سه‌ریهه‌ڵدا چونكه هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه سه‌رچاوه‌ی خۆراكی په‌یدا بكه‌ن. له كۆتایدا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی شاره‌كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌سیان به تۆمه‌تی خواردنی گۆشتی مردوو ده‌ستگیركرد. چڕبوونه‌وه‌ی برسێتیه‌كان خه‌ڵكی توشی هه‌زاره‌ها ده‌رده سه‌ری هاتن، ئه‌و زستانه‌یان ناو نا" زستانی برسێتی" له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا گه‌مارۆكه هه‌ر به‌رده‌وامبوو. باوكان و دایكان داوایان له منداڵه‌كانیان ده‌كرد كه نه‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان نه‌بادا بیانكوژن و گۆشته ته‌رچك و ناسكه‌كانیان ببرژێنن. لێواری كه‌وتن له سه‌ره‌تای ساڵی 1942 سوپای سۆڤێت هه‌ستا به په‌نادانی نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له ڕێگای "ڕێگای ژیان" سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتووان كه‌مببووه بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س، ئه‌وان هێشتا برسی بوون. له كاتی هاتنی به‌هار و ورده ورده توانه‌وه‌ی به‌فر، لینینگرادییه‌كان هه‌ستان به خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌كه له‌و ته‌رمانه‌ی كه كه‌وتبوون و بڕێكیان له باخچه و باخه گشتیه‌كان ده‌ناشت. به‌ڵام پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه وایكرد ئه‌وان هه‌ناسه‌یه‌كی تازه هه‌ڵبمژن. له‌سه‌ره‌تای ساڵی دووه‌هه‌مدا سوپای سۆڤێت چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا كه گه‌مارۆكه بشكێنت، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین قوربانی دیكه‌ی دا هیچی دیكه‌ی به‌رهه‌م نه‌هێنا. تاوه‌كو كانوونی دووه‌می 1943 سوپای سوور توانی پردێكی بچوكی په‌ڕێنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی نازییه‌كان درووست بكات. ئه‌ندازیاره‌كان هێڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ری تازه‌یان درووستكرد. له كۆتای ئه‌و ساڵه‌دا توانیان پێنج ملیۆن خۆراك بگه‌ێننه شاری لینینگراد. سه‌ره‌ڕای بۆردوومانی چڕی ئه‌ڵمانه‌كان، ئه‌وان توانیان به‌و خۆراكه كه‌مه جارێكی دیكه ژیانیان بۆ بگێڕنه‌وه، له ڕێگای كارگه‌كانیشه‌وه ده‌ستكرا به كاركردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیه‌كانیان. له سه‌ره‌تای ساڵی 1944 سوپای سوور توانی یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار كۆبكاته‌وه و 1600 تانك ئاماده‌ی هێرشه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا بشكێنن. تێكشكانی سوپای ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ر له برسیبوونی شاری لینینگراد، له كۆتای گه‌مارۆكه، به‌هه‌مان شێوه سوپای ئه‌ڵمانیا دووچاری برسیبوون و مردن بوونه‌وه به جۆرێك كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕۆژانه هه‌ر سه‌ربازێك نزیكه‌ی 200 گرام له نان و په‌نیر وشه‌كریان وه‌رده‌گرت. نزیكه‌ی 300 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مردن به برسێتی بوون.ئه‌مه‌ش وایكرد له دووی شوباتی 1943 جه‌نه‌ڕاڵ فۆن پاولۆس و 15 یاریده‌ده‌ری و 300 هه‌زار سه‌رباز خۆیان ڕاده‌ستكرده‌وه. ئه‌وكاره‌ش وایكرد عه‌رشی ئه‌ڵمانیا بله‌رزێت. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی لینینگراد به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی دوو ئاڵاوه بوو له میسر و به‌ره‌ی باكوری ئه‌فریكا، دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا وینستۆن چه‌رچڵ له گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگدا گوتی" پێش شه‌ڕی دوو ئاڵا هه‌وڵمانده‌دا بمێنینه‌وه، به‌ڵام دواتر ئێمه سه‌ركه‌وتین.". ئازاد كردن له 27ی كانوونی دووه‌می 1944 دوای 872 ڕۆژ له گه‌مارۆ، توانرا گه‌مارۆی سه‌ر شاری لینینگراد تێكبشكێنرێت. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه مابوون وه‌كو شێت له شه‌قامه‌كاندا له خۆشیان هه‌ڵده‌په‌ڕین. ده‌گریان، پێده‌كه‌نین. به‌ڵام هێشتا دڵیان بۆ له ده‌ستدانی خۆشه‌ویستانیان ده‌سووتا. به پێی ئاماره سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاتی ڕووسیا له‌و گه‌مارۆییه‌ی شاری لینینگراد 800 هه‌زار كه‌س كوژران، كه ده‌یكرده ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی. جه‌نگی جیهانی ته‌واوبوو به‌ڵام تاوه‌كو سه‌یری مێژووی خوێناوی بكه‌ین لینیگراد ده‌كه‌وێته به‌رچاومان، باس له خۆڕاگری بكرێت لینینگرادمان بیرده‌كه‌وێته‌وه. دوای 75 ساڵ به‌سه‌ر ئازادبوونی شاره‌كه‌دا هێشتا ڕۆماننووس و وه‌به‌رهێنه‌رانی فیلم به‌رده‌وام له بیری ئه‌وه‌دان لینینگراد ببێته بیرۆكه‌ی نووسین و كامێراكانیان.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت