04:13 - 24/01/2019
تزیپی لیڤینی سه‌ركرده هه‌موو شتێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
هه‌یه ماڵ و منداڵی، رۆحی، هه‌شه هه‌موو سه‌روه‌ت
و سامانه‌كه‌ی له پێناو به‌دیهێنانی به‌رژوه‌ندی و خه‌ونی میلله‌ته‌كه‌ی ده‌به‌خشێت.
هه‌رچه‌ند سێكس له وڵاتانی دونیادا جۆرێك له تابووی پێوه دیاره. به‌ڵام ژنه سه‌ركرده‌یه‌كی
ئیسرائیلی كه له پێناو وڵاته‌كه‌یدا سێكسی كردووه چه‌ندین ساڵه بووه‌ته بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاری میدیا و سیاسیه‌كانی جیهان.
ئه‌وانه‌ی له سه‌ر تزیپی لیڤینی قسه‌ده‌كه‌ن، دووبه‌ره‌ن، به‌ره‌یه‌ك كه
پێیان وایه ئه‌وه‌ی لیڤینی كردوویه‌تی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشی نییه،
به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ش به هه‌موو باوه‌ڕێكیانه‌وه به‌رگری له سه‌ركرده‌یه‌كیان ده‌كه‌ن
و پێیان وایه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و پێشخستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت
ئاساییه هه‌موو شتێك بكه‌یت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ره‌ف و ناوبانگیشی له پێناودا
بدۆڕێنی.
تزیپی لیڤینی كێیه؟
ئه‌و له 8/ته‌مموزی 1958 له ته‌لئه‌بیب له دایكبووه،
باوك و دایكی كه ئیتان و ساره لیڤینی بوون، كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك پۆڵه‌ندین.
هه‌ردووكیان ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئه‌رجۆن بوون، هێزه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌و ڕێكخراوه
چه‌كدارییان به ڕێكخراوێكی تیرۆرستی ئه‌ژمار ده‌كرد كه له لایه‌ن مناحیم بیگنه‌وه
سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا. باوكی ئه‌و ئه‌ندامی كنێستی ئیسرائیلی بوو له‌سه‌ر حزبی لیكۆد له
نێوان ساڵانی 1973-1984 . لیڤینی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌نجێتیدا ده‌چێته ناو دنیای سیاسه‌ت و ده‌بێته ئه‌ندامی
بزووتنه‌وه‌ی"بیتار"ی ڕاسته‌ڕه‌و، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی دژی ڕێكه‌وتننامه‌ی
نه‌هێشتنی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و میسر و سوریا ده‌كات. لڤینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل و سه‌ركرده‌ی حیزبی كادیما
ده‌بێت له ساڵی 2008ه‌وه، دواتر له ئایاری 2012 له كنێست ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
كرده‌وه‌كانی لیڤینی
پێشتر وه‌كو ئه‌فسه‌ر له سوپای ئیسرائیل كاریده‌كرد،
له نێوان ساڵانی 1980-1984 په‌یوه‌ندیكردووه به ده‌زگای هه‌واڵگیری ئیسرائیله‌وه
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كاری سیخوڕی ئه‌نجامداوه.
به‌شداره له تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی دیاری فه‌له‌ستینی مه‌ئمون
مریش، سه‌رپه‌رشتیاری كرده‌وه‌ی گیانبازی ده‌كرد له ناوخاكی فه‌له‌ستیندا. كوشتنی
مریش له 20ی ئابی 1983 بووه له شاری ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، كاتێك دوو ماتۆڕ
سوار له نزیك ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌وه‌ستن به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ده‌یكوژن
و پاشان هه‌ڵدێن هه‌موو كرده‌وه‌كه‌ش دوو خوله‌كی خایاند.
له ساڵی 1980 به‌شداربووه له‌شكست پێهێنانی پلانی سه‌دام
حوسێن بۆ دامه‌زراندنی كوره‌ی ئه‌تۆمی، چونكه له‌و ساڵه‌دا ئه‌و زانا عێراقییه
كه سه‌رقاڵی درووستكردنی كوره ئه‌تۆمییه‌كه بوو كوژرا. لیڤینی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی
په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی دیكه‌ی ئه‌وروپا هه‌بووه.
خزمه‌تكارێك له پاریس
له سه‌ره‌تای بیسته‌كانی ته‌مه‌نیدا لیڤینی تێكه‌ڵ به
دونیای هه‌واڵگیری ده‌بێت، له خوێندن دوورده‌كه‌وێته‌وه، زبییه(كه به زمانی عیبری
وایپێده‌گوترێت)چه‌ندین كرده‌وه‌ی سیخوڕی ئه‌نجام ده‌دات كه سیخوڕه ئاساییه‌كان
نه‌یانتوانیووه ئه‌نجامی بده‌ن. كاره‌كانی ئه‌و ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ نه‌بوو،
به‌ڵكو كوشتنی نه‌یاران و چوونه ناو تۆڕه‌كانی دیكه‌ی سیخوڕی بۆ كچێكی باوه‌ڕدار
به خه‌ونه‌كانی كارێكی ئاسان بوو. به‌كارهێنانی تزیپی لیڤینی له‌ناو تۆڕه سیخوڕییه‌كه‌ی
ئیسرائیل‌دا له لایه‌ن زیێف جابۆتنیسكی كه شۆڕشگێڕێكی جوله‌كه وه بوو، كاریگه‌ری به‌و سه‌ركرده‌یه وایكرد بێته ناو تۆڕه سیخوڕییه‌كه‌وه.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌نی باس له‌وه كراوه
ئامانجه‌كانی لیڤنی پێكده‌هات له سیاسیه گه‌نجه‌كانی فه‌له‌ستین و زانا ئه‌تۆمییه‌كانی
عێراقبوون، كه زۆربه‌یانی كوشت. بۆ نموونه زانایه‌كی عێراقی لیڤینی
به خزمه‌تكاری خۆی ڕاگرتبوو دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ستا به‌وه‌ی چه‌ند سیسیه‌ك ژاری
كرده ناو خواردنه‌كه‌یه‌وه. دواتر پۆلیسی فه‌ره‌نسا یاداشتنامه‌ی ده‌ستگیركردنی
بۆ لیڤینی ده‌كرد. ئه‌گه‌ر بهاتبایه و جوله‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌ستیان له‌و كاره
وه‌رنه‌دایه، ئه‌گه‌ری هه‌بوو كه لیڤینی سنوورداشی ته‌لئه‌بیب بكه‌نه‌وه. بۆ
زیاتر ئاشنابوونی به یاسا هه‌ستا به ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی له بواری یاسا و
به تایبه‌تی یاساكانی بازرگانی. ئیفرام هالیڤی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگیری
مۆساد سه‌باره‌ت به لیڤینی ده‌ڵێت" وه‌كو كارمه‌ندێكی سیخوڕی ڕاهێنراو سه‌رجه‌م
خاسیته‌كانی تێدابوو، به‌و كارانه‌ی موژده‌ی ئه‌وه‌ی پێ ده‌داین كه داهاتوویه‌كی
پیشه‌یی باشی هه‌یه."
دوای ته‌واوكردنی خوێندن و ئه‌نجامدانی سه‌ركێشییه‌كانی
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی مۆساد بۆ ئیسرائیل گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی هاوسه‌رگیری
له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكی هاوڕێی به‌ناوی نه‌فتالی شبیسته‌ر ئه‌نجامدا و له هه‌موو
بواره‌كانی پێشوو به تایبه‌تی سیاسه‌ت دووركه‌وته‌وه. له ناوه‌ڕاستی ساڵی هه‌شتاكان
و نه‌وه‌ده‌كان به ته‌واوه‌تی دووركه‌وته‌وه له سیاسه‌ت تاوه‌كو ساڵی 1996 ئه‌وكاته
ئارێل شارۆن له خۆی نزیكرده‌وه و شارۆن بڕیاریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیڤینی كه‌سێكی
یاساییه كردی به به‌رێوبه‌ری گشتی ده‌سته‌ی كۆمپانیاكانی حكومه‌تی ئیسرائیل.
له په‌رتووكی ژیاننامه‌كه‌یدا باس له‌وه كراوه كه مه‌ترسیدارترین
كرده‌وه‌ی پاره‌گواستنه‌وه و به كه‌رتی تایبه‌تكردنی ئیسرائیل له‌سه‌ر شانی ئه‌م
بووه، ئه‌وه‌ش به درووستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و سیاسیه‌كانی
ئیسرائیل. یه‌كه‌مین وێستگه‌ی سیاسی ڕاگه‌یاند و ساڵی 1999 خۆی بۆ كنێستی ئیسرائیل
كاندیدكرد و دوای هه‌ڵبژاردنی بوو به ئه‌ندامی لیژنه‌ی " ده‌ستوور و یاسا و دادوه‌ری."
له‌وێشه‌وه توانی په‌ره به بارودۆخی ژنانی ئیسرائیل بدات و به پشت به‌ستن به
ئه‌زموونی كاركردنی له دونیای بازرگانی بوو به سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌رچواندنی یاسا
بۆ ڕێگریكردن له پرۆسه‌ی"پاره سپیكردنه‌وه."
سیخوڕێكی مۆساد و هه‌ڵهاتوویه‌كی یاسا
لیڤینی سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی غه‌ززه‌ی ده‌كرد، داوای ئه‌وه‌ی
سه‌ردانی سه‌رۆكی پێشووی میسر حوسنی موباره‌كی كرد، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
گوتی" ئه‌وه‌نده به‌سه." دوای چه‌ند كاتژمێرێك فرۆكه و تانك و
زرێپۆشه‌كانی ئیسرائیل به موشه‌ك غه‌ززه‌یان ئاگردا. له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا
ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته زیاتر له هه‌زاركه‌س. به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌ریتانیا
له‌وێ كه‌سوكاری قوربانیان سكاڵای یاسایان له‌سه‌ر لیڤینی تۆماركرد، له زستانی
2009 ڕێكخراوه‌كانی به‌ریتانیا به ده‌ركردنی یاسایه‌ك داوایان كرد كه لیڤینی ده‌ستگیر
بكرێت چونكه له فه‌له‌ستین تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه. بۆیه دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی
بۆ ده‌ركرد، لیڤینی له پڕێك زه‌وی قوتیدا و ئاسمان هه‌ڵیلووشی بۆیه وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوای له دادگا كرد كه دادگایكردنه‌كه دوابخه‌ن.
لیڤینی له پیاوانی ئیسرائیل بوێرتربوو. ئیسرائیلیه‌كان
به‌وه ناسراون كه نایانه‌وێت گۆڕانكاری گه‌وره له ده‌وره‌به‌ری وڵاته‌كه‌یان
ڕووبدات، داوایان له كۆمه‌ڵانی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه سنورێك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د
دابنێنن كه چه‌كی كیمیاوی دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنێت.به بێده‌نگ بوونی كۆمه‌ڵانی
نێوده‌وڵه‌تی واینه‌كرد كه لیڤینی بێده‌نگ بكات له‌وه‌ی كه ده‌ترسێت گۆڕانكاری
له ناوچه‌كه ڕوو بدات.
سێكس له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان
ئه‌و كاته‌ی تزیپی لیڤینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل
بوو له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی دانی به‌وه‌داناوه
كه ئه‌و كاته‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌زگای مۆساد ئیشی ده‌كرد له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیه‌كانی
عه‌ره‌ب سێسكی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ئابڕووچوونی سێكسی بگلێن. له‌به‌رامبه‌ریشدا
زانیاری و ده‌ستبه‌رداری مافه سیاسیه‌كانیان بن.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا لیڤینی ده‌ڵێت ئه‌و دژی ئه‌وه
نییه له ڕێگه‌ی سێكسه‌وه زانیاری گرنگ له دوژمن وه‌ربگری و بیخه‌یته خزمه‌تی
وڵاته‌كه‌ته‌وه.شانازی به‌وكارانه‌وه ده‌كه‌م كه پربوون له سه‌ركێشی له‌و ڕێگه‌ی
سێكسه‌وه توانیوومه كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌كانی دیكه بخه‌مه ژێر پرسیاره‌وه، هه‌رگیز
دوو دڵ نیم له ئه‌نجامدانی ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ش دووباره‌ی بكه‌مه‌وه چونكه تا
هه‌بم له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌م ده‌جه‌نگم.
لیڤنی ده‌ڵێت هیچ لاریم نییه له‌وه‌ی خه‌ڵك بكوژم و
سێكس بكه‌م، ئه‌گه‌ر بێت و له پشت ئه‌و كرده‌وه‌ی كه ئه‌نجامیده‌ده‌م سود به
ئیسرائیل بگه‌ێنم.چه‌ندین جار مۆساد به‌هۆی تێوه‌گلانم له كه‌یسه‌كان ده‌ربازی
كردووم، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه نێچیری من زاناكان بوون كه به‌زۆری عه‌ره‌ب
بوون.
دواتر له راگه‌یاندنه‌وه هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ر نرایه‌وه، بۆ
پشتگیركردنی ئه‌و قسانه‌ی لیڤینی، ئاری شافت حاخامی گه‌وره‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند
كه سێكسكردن له‌گه‌ڵ بێگانه‌دا له پێناو ده‌ستخستنی زانیاری گرنگ، به پێی ئاینی
جوله‌كه رێگه‌پێدراوه.
سێكس له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی دیاری فه‌له‌ستین
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكان كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له‌و لێدوانه‌ی
تزیپی لیڤینی وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، دواتر خودی لیڤینی ناوی چه‌ندین
سیاسی عه‌ره‌بی هێنا كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی سێكسی كردووه.
گرنگترین ئه‌و كه‌سانه‌ش كه باسی لێوه كراوه، سائیب عریقات سه‌رۆكی لیژنه‌ی
رێكه‌وتنی فه‌له‌ستین ئیسرائیل له‌گه‌ڵ یاسر عه‌بد ڕه‌به ئه‌مینداری لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری
ڕێكخراوی ته‌حریر.
لیڤنی سه‌رباره‌ت به‌وان ده‌ڵێت، ئه‌و ژورانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان سێكسم له‌گه‌ڵكردوون هه‌مووی به كامێرای شاراوه، وێنه‌ی
گیراوه. كه ئه‌وان ڕووتن و سێكس ده‌كه‌ین پێكه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ كردوون، هه‌ڕه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ی لێكردوون ئه‌گه‌ر بێت و به گوێی نه‌كه‌ن ئه‌وا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
"یوتیوب" بڵاویان ده‌كاته‌وه.