له نێوان ساڵانی 1861-1865 شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا ڕوویدا كه تێیدا جیابووه‌كان كه له 11 ویلایه‌تی باشووری ئه‌مریكا پێكده‌هاتن، داوای كۆنفیدراڵی ئه‌مریكیان ده‌كرد. له 12ی كانوونی دووه‌م 1861 له نێوان 34 ویلایه‌تدا حه‌وت ویلایه‌تی باشوور داوای جیابوونه‌وه‌یان له ئه‌مریكا ده‌كرد و ده‌یانویست كۆنفیدراڵی دابمه‌زرێنن. له 12ی نیسانی 1861 جه‌نگ هه‌ڵگیرسا ئه‌ویش به ده‌ستپێشخه‌ری جیابووه‌كان به په‌لاماردانی قه‌ڵاكانی سمتر له ویلایه‌تی كارۆلینای باشور. دوو ویلایه‌تی سنووریش به‌ناوه‌كانی (كنتاكی و میزۆری) ده‌یانویست بیانخه‌نه‌وه سه‌ر زه‌وی هیندییه‌كان. به‌ڵام له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه ئه‌م داوایانه دانیپێدانه‌نرا. به‌ده‌ر له خودی ئه‌مریكا هیچ وڵاتێكی دیكه‌ش به‌و بڕیاره رازی نه‌بوون جگه به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. ئه‌م شه‌ڕه ماوه‌ی چوار ساڵی خایاند و دواتر جیابووه‌كان ناچاربوون خۆیان ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ند بكه‌ن. هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی باكور و باشوور ئه‌م شه‌ڕه وه‌كو له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد ماوه‌ی پێنج ساڵی خایاندووه، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی له ئه‌مریكی له خه‌ڵكانی سڤیل و سه‌ربازی كوژران. ئه‌وه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌ڕه‌بوو ئه‌و قانوونانه بوون كه حكومه‌تی نوێی باكور به‌سه‌ر باشوردا سه‌پاندبووی.یه‌كێك له‌وانه‌ش كۆیله‌بوون و كۆیلایه‌تی كه ئه‌وهای له خه‌ڵكی باشوور كرد كه داوای جیابوونه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن به‌م هۆییه‌وه خوێناوی‌ترین شه‌ڕی ئه‌مریكا هه‌ڵگیرسا. ڕیشه‌ی ئه‌م جه‌نگه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 80 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی ئه‌مریكا بازرگانی كۆیله سه‌ریهه‌ڵدابوو.له‌م جه‌نگه‌دا به شێوه‌یه‌كی گه‌وره پشتیان به به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه تازه‌كانی وه‌كو چه‌كی قورس و هێلی ئاسنین و كه‌شتی و ته‌له‌گراف، ده‌به‌ست. بۆیه ئه‌م جه‌نگه وه‌كو یه‌كه‌مین جه‌نگ ناوده‌برێت كه تێیدا سود له پێشكه‌وتنه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا وه‌رگیراوه. ئه‌م جه‌نگه له مانگی نیسانی 1861 تاوه‌كو 9ی حوزیرانی 1865 به‌رده‌وام بوو. ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی باشووربوون داوای كۆنفیدراڵیان ده‌كرد به‌رهه‌مهێنه‌ری یه‌كه‌می لۆكه بوون بۆیه ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كران، به‌وهۆیشه‌وه هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌م جه‌نگه پشتیوانی ئه‌وان بوون كه دژی باكور ده‌جه‌نگان. به‌ڵام ئه‌م پشتیوانییه نه‌بووه هۆی سه‌ركه‌وتنیان هه‌ربۆیه دوای نزیكه‌ی پێنج ساڵ به‌شی باشوور شكان و ملیان به داواكانی به‌شی باكور و حكومه‌تی ئه‌مریكا، دا. هه‌وڵدان بۆ وه‌ستاندنی بازرگانی كۆیله‌بوون و كۆیلایه‌تی كۆیله‌بوون هۆكاری سه‌ره‌كی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا بوو له نێوان به‌شی باشور و باكور. خه‌ڵكی باشوور پشتیان به بازرگانی كۆیله‌بوون ده‌به‌ست و كۆیله‌كانی بۆ كاروپیشه‌ی جیاواز و كشتوكاڵ به‌كارده‌هێنا. ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم كه خه‌ڵكی باشوور گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری ئه‌وروپا بوون، له‌سه‌ر شان و بازووی كۆیله و ڕه‌ش پێسته‌كان به‌رهه‌م ده‌هاتن. به‌شی باكوری ئه‌مریكاش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه به شێوه‌یه‌كی كۆتایی كۆیلایه‌تی بنه‌بڕ بكه‌ن، ئه‌م كاره كۆنه‌خواز و ناشرینه نابێت له سه‌ده‌ی حه‌ڤده بوونی هه‌بێت. ئه‌مجۆره ئازادكردنه به واتای په‌كخستنی ئابووری باشوور چونكه ئه‌وان له كاروباره جیاوازه‌كاندا پشتیان به كۆیله‌كان ده‌به‌ست. به پێی پۆلێن‌كردن ئه‌و چینه‌ی كه خه‌ریكی بازرگانیكردن به كۆیله‌وه بوون به پێشلكاری مافی ده‌ستووری ناوده‌بران، له ڕاستیدا ئه‌وان ده‌ترسان ئه‌و كۆیلانه ئازاد بكرێن ڕق و كینه‌ی چه‌ند ساڵه‌یان به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان بڕێژن كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆیلایانه به‌شێوه‌یه‌كی دڵڕه‌قانه و دوور له مرۆڤایه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵكردوون. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌مه‌وه و خه‌ڵكی باشوور ده‌ستیان كردبوو به به‌كارهێنانی كۆیله و كۆیله‌بوون بۆ ڕایكردنی كاره‌كانیان و بازرگانیكردن پێیانه‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه ئیدی شه‌ڕی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرسا و یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ی كه به‌سه‌ختی شه‌ڕی له دژی بازرگانی به مرۆڤ و كۆیلایه‌تیه‌وه ده‌كرد كه‌سێك بوو به ناوی ئبراهام لینكۆڵن. له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یده‌كرد كه ئه‌م دیارده قێزه‌ونه له ئه‌مریكا بنه‌بڕده‌كات.ئه‌و پروپاگه‌نده‌یش وایكرد كه باشووریه‌كان ده‌ست به جه‌نگ له دژی باكور بكه‌ن. شه‌ڕی ناوخۆ و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئبراهام لینكۆڵین-ه‌وه پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا حیزی كۆماریه‌كانی ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی ئبراهام لینكۆڵن هه‌ستان به هه‌ڵمه‌تێكی فراوان له دژی كۆیلایه‌تی ئه‌مه‌ش وایكرد باشووریه‌كان وابزانن ئه‌مكاره ته‌واو پێشێلكردنی مافه ده‌ستووریه‌كانیانه. دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئبراهام لینكۆڵن توانی سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا شه‌ش ویلایه‌ت له كۆی حه‌وت ویلایه‌تی باشوور ده‌وڵه‌تێكی نوێیان به‌ناوی ویلایه‌ته كۆنفیدراڵیه‌كانی ئه‌مریكا دامه‌زراند. چونكه ئه‌وان هه‌موو ئه‌ركه‌كانیان خستبووه سه‌ر كۆیله‌كان و 50% ی ئه‌و ویلایه‌تانه كۆیله‌بوون خاوه‌نی هیچ شتێك نه‌بوون له ئه‌مریكا.دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ویلایه‌تانه ئبراهام لینكۆڵن له گوتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و شه‌ڕی ناوێت ناشیه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی باشوردا بجه‌نگێت، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت هه‌موان له ژێر ئاڵایه‌كی ئاشتیدا پێكه‌وه بژین، به‌ڵام خه‌ڵكی باشووری ئه‌مریكا به ده‌م ئه‌م گوتاره‌وه نه‌هاتن یه‌كه‌مین هێرشیان بۆ سه‌ر قه‌ڵابه‌ندی سمتر له ولایه‌تی كارۆلینای باشوور ئه‌نجامدا و بڵێسه‌ی شه‌ڕیان هه‌ڵگیرسان. كێشه‌ی گومرك هۆكارێكی گرنگی ئه‌م شه‌ڕه هه‌بوونی كێشه‌كانی گومرك بوو له نێوان خه‌ڵكانی باكور و باشوردا له كاتێك خه‌ڵكی باكور به‌ته‌واوه‌تی خه‌ڵكانی باشوور له ڕووی به‌ها و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و گومركه‌وه له یه‌كتر دابڕابوون. ته‌نگژه‌ی گه‌وره له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپیدا، بۆیه ده‌ستبه‌جێ به‌شی باكوری ئه‌مریكا پشتیان به ئامێره پیشه‌سازیه تازه‌كانی بواره جیاجیاكانی ژیان، به‌ست. باشووریه‌كانیش له ژیانێكی ساده‌ی ده‌ژیان هه‌موو خه‌ونێكیان پێگه‌یشتنی ئه‌و گه‌نمه بوو كه ساڵانه ده‌یانچاند.كارئاسانیان له‌سه‌ر شانی كۆیله‌كان ده‌كرد. له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كی كه‌میان ده‌ستده‌كه‌وت. حكومه‌تی ئه‌مریكا كه زۆرینه‌یان له‌به‌شی باكوربوون هه‌ستان به سه‌پاندنی قانوونی پاراستنی گومركی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌كانی سه‌ربه ئه‌مریكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لۆكه‌ی باشوور به نرخێكی كه‌م و كه‌متر له نرخی له جیهانی ئه‌فرۆشته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، چونكه كۆیله‌كان به نرخێك كه‌م خه‌ریكی ئه‌و كاره ده‌بوون، به‌و قانوونه گومركیانه ده‌یانه‌ویست سه‌رجه‌م نرخه‌كان له باشور و باكور یه‌كبخه‌ن. به‌شه‌كانی دیكه له‌به‌رهه‌مهێنانی لۆكه به هۆی ئامێره‌كانه‌وه زۆرتر له‌سه‌ریان ده‌كه‌وت و ئه‌وانه‌ی باشور به كۆیله‌كان كاریان ئه‌نجامده‌دا خه‌رجێكی زۆری نه‌ده‌كه‌وته سه‌ر. ئه‌مه‌ش وایكرد كه جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت. ململانێی قه‌یرانی هه‌رێمه‌كان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵیدا له‌سه‌رشانی ویلایه‌ت و وڵاتانی دراوسێ خاكه‌كه‌ی خۆی فراوان بكات، ئه‌م فراوانبوونه‌ش له رێگه‌ی داگیركاری و كڕین و ڕێكه‌وتنه‌وه به پێی بارودۆخه‌كان ئه‌نجامده‌درا.ئه‌م كاره به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو گه‌یشته ئه‌وه‌ی نۆ ملیار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه بكڕن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی باشوور و باكوور وه‌كو یه‌كتر بن. دوای ئه‌وه‌ی باكوریه‌كان وڵاتی مه‌كسیكیان داگیركرد له‌به‌رامبه‌ردا ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بووه جێی چاوتێبڕینی ویلایه‌ته‌كانی باشوور. تاوه‌كو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزده‌هه‌م ئه‌مكاره به‌رده‌وام بوو دواتر باكورییه‌كان گوتیان نابێت به هیچ جۆرێك به‌شه‌كه‌ی باشوور ئه‌مكاره په‌ره پێبده‌ن.حكومه‌تی باكور پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یده‌كرد كه هه‌موو ویلایه‌تیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له حكومه‌تی ئه‌مریكا جیابێته‌وه و به‌سه‌ربه‌خۆی بژین. ئه‌وانیش له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌نگاوه داوای سه‌ربه‌خۆیانكرد و به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی باكووری ئه‌مریكا ڕه‌تیانكرده‌وه پشتگیری داخوازییه‌كانیان بكه‌ن، ده‌بێت هه‌موان پێكه‌وه بژین. ده‌ركه‌وتنی چوار ڕێباز له‌یه‌ك كاتدا یه‌كێكی تر له هۆكاره گرنگه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه ده‌ركه‌وتنی چوار ڕێباز یان حیزبی جیاواز له یه‌ك كاتدا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1860 سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ڕێبازی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی ئبراهام لینكۆڵن كه دواتر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكای كه‌وته ده‌ست، ئه‌م ڕێبازه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه پشتیوانی لێده‌كرا كه ئه‌وانیش باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریان له به‌رده‌ستبوو، ئه‌مانه توانیان قانونی كۆیلایه‌تی له‌سه‌رجه‌م خاكی ئه‌مریكا ڕه‌تبكه‌نه‌وه. ڕێبازی دووه‌م به‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستووری ئه‌مریكا ئامانجیان جیانه‌بوونه‌وه‌یه و ده‌یانه‌ویست ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به یه‌ك پارچه‌ی بمێنێته‌وه. ڕێبازی سێهه‌میش له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی سیناتۆر سیتڤین دۆگلاس مافی ده‌دا به هه‌موو دانیشتوویه‌كی ئه‌مریكا له هه‌ر بستێكی ئه‌مریكا بێت وه‌كو چۆن ئه‌مریكیه‌ك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه. ڕێبازی چواره‌میش به‌سه‌ركردایه‌تی سیناتۆر جیفرسۆن دیڤیس ك ئامانجی پێدانی مافبوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بازرگانی به كۆیله‌وه ئه‌كه‌ن به بێ هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی یاسایی له باكور و باشوردا ده‌توانن ئه‌و كاره بكه‌ن. له‌م سۆنگه‌یشه‌وه ده‌بینن چوار ڕێبازی جیاواز به‌ڵام هه‌موویان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئه‌مریكایان ویستووه و كه‌چی نه‌یانتوانیووه ئامانجه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه ڕووینه‌دایه. شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا له ئه‌نجامی جێبه‌جێنه‌كردنی قانوونه‌وه بووه باشوورییه‌كان هه‌وڵیانده‌دا ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه حكومه‌تی باكور یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا جێبه‌جێ نه‌كرێت، وایكرد كه شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت له‌نێوان خه‌ڵكانی باشور و باكور به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی دادپه‌وه‌ری و یه‌كسانیه‌وه جیاوازی له نێوان ڕه‌شپێشت و سپی پێسته‌كان ده‌كرا، لای خۆییه‌وه سه‌رۆكی دادی ئه‌مریكا به‌ناوی ڕۆجه‌ر بی تانی گوتبووی ڕه‌ش پێسته‌كان هیچ مافێكیان نییه و ئه‌وانه چینی دونیان ده‌بێت ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵی پیاوانی سپی پێست بن.ئه‌مه‌ش وایكرد كه ویلایه‌تی میزوری له باكوری وڵات‌دا یاسای كۆیلایه‌تی ڕه‌تبكه‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه بڕیارێكی ترسناك بوو بۆسه‌ر ڕه‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا له به‌شی باشوور.ئه‌وان له‌لایه‌ن سپی پێسته‌كانه‌وه ده‌چه‌وسێنرانه‌وه و ده‌كوژران. له‌به‌رامبه‌ردا ئبراهام لینكۆڵن له گوتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ده‌بێت دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له وڵات‌دا بێته ئاراوه و هه‌موو چین و توێژه‌كان وه‌كو یه‌ك بژین و هیچ جیاوازییه‌كیش له نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێستدا نییه هه‌مووان له یه‌ك وڵات‌دا ده‌ژین. باشوورییه‌كانیش نه‌یانده‌ویست گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆك تازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بن له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێگه ئابوورییه‌كه‌یان كه پشتی به كۆیله‌كان ده‌به‌ست و لۆكه و گه‌نمیان ده‌چاند و به ئه‌وروپا به تایبه‌تی به‌ریتانیان ده‌فرۆشته‌وه، له ده‌ست بده‌ن.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت