02:18 - 20/01/2019
چۆن جیاوازی له نێوان بڕوابه‌خۆبوون و لووتبه‌رزی ده‌كه‌ین؟
هه‌ندێك جار ئه‌و خووانه‌ی هه‌مانه ده‌بێته له‌كه‌داركردنی
كه‌سایه‌تیمان، یاخود به‌وجۆره ناومان ده‌ڕوات كه خوومان پێوه گرتووه. بڕوابه‌خۆبوون
لای مرۆڤه‌كان خه‌سڵه‌تێكه بۆ پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتن له ئامانجه‌كانمان، زۆرجار
بڕوا به‌خۆبوون له لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ لووتبه‌رزی، ئیدی ئامانجه‌كان
له‌ناو ده‌چن و وه‌كو كه‌سێكی نامۆ و بێزار ته‌ماشا ده‌كرێین، ئێمه‌ی مرۆڤ چۆن بتوانین
جیاوازی له نێوان لووتبه‌رزی و بڕوابه‌خۆبوون بكه‌ین.؟.
بڕوابه‌خۆبوون: هه‌ستی مرۆڤه به ئاسوده‌یی و دڵنیایی
وخۆشویستنی خوده‌وه، به هه‌موو توانایه‌كه‌وه هه‌وڵده‌دات ئامانجه‌كانی بپێكێت.به
تایبه‌تی ئه‌و ئامانجانه‌ی له ژیانی خۆیدا رێز و شكۆی لا هه‌یه.ئه‌م بڕوابه‌خۆبوونه
واده‌كات كه مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی جوان پیشان بدرێت. بڕوابه‌خۆبوون چه‌ندین شێوه‌ی
جوان به مرۆڤ ده‌به‌خشێت له‌وانه‌ش:-
هه‌ستكردن به دڵخۆشی و گه‌شبینی و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی. به ده‌ر له‌وش دڵنیایبوون له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه بڕوای به خۆیه خێرای بڕیار ده‌دات.
ده‌ستپێشخه‌ری و سه‌ركردایه‌تیكردن و توانستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌ركه‌وتن و شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی كه هیواخوازه به‌دیبێت.
لووتبه‌رزی:- خۆشه‌ویستنی خۆته به شێوه‌یه‌ك كه سروشتی
خۆی تێه‌په‌ڕاندوو، ئه‌و كه‌سه هه‌ست به گه‌وره‌یی ده‌كات.له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی
خۆیدا ده‌گات به كه‌ماڵ.ئه‌م مرۆڤانه به جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن كه كه‌سانی ده‌وروبه‌ری
هه‌میشه كه‌م و به‌چاوی كه‌م سه‌یر ده‌كات. به‌ده‌ر له‌وه‌ش كه‌سانی ده‌وربه‌ری
پێگه‌كه‌یان وه‌كو ئه‌م نییه، وا ده‌فكرێت كه له هه‌موو بارێكدا ده‌توانێت به‌سه‌ر
ئه‌وانی دیكه‌دا زاڵ بێت.لووتبه‌رزی ته‌نیا ئه‌وه‌ی لێبه‌رهه‌م دێت كه له‌نێوان خه‌ڵكیدا
مرۆڤێكی خۆشه‌ویست نیت. بۆیه زۆربه‌ی جار لووتبه‌رزی له خانه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كانی
سه‌رده‌م ده‌بینرێت.
جیاوازی نێوان
بڕوابه‌خۆبوون و لووت به‌رزی
1- بڕوابه‌خۆبوون به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له لووتبه‌رزی جیاوازه، چونكه بڕوابه‌خۆبوون وا له مرۆڤ ده‌كات له خودی خۆی ڕازی بێت به‌ڵام لووتبه‌رزی كه‌سه‌كه له خه‌یاڵی خۆیدا درووست ده‌كات كه ده‌وروبه‌ر لێی ڕازین.
2- بڕوابه‌خۆبوون له خودی كه‌سه‌كه‌دایه و درووستكراو نییه، به پێچه‌وانه‌ی لووتبه‌رزییه‌وه كه ڕاست نییه و كه‌سێك بۆ خۆی درووستی ده‌كات.
3- بڕوابه‌خۆبوون به شێوه‌ی پله به پله وا مرۆڤ ده‌كات گه‌شه به‌خۆی بدات و هه‌ستێت به‌و كارانه‌ی له بواره جیاوازه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات. لووتبه‌رزیش له خۆوه مرۆڤه‌كه له بری ئه‌وانی دیكه بڕیار ده‌دات.
4- كه‌سانی بڕوابه‌خۆبوو وا ده‌كات هاوڕێكانی خۆشیان بوێت و هه‌رگیز خۆی به كه‌سانی دیكه به‌راورد ناكات، به پێچه‌وانه‌ی لووتبه‌رزه‌كانه‌وه كه خۆی به كه‌سانی دیكه ده‌چوێنێت و وایده‌بینێنت كه له‌وان باشتر و گرنگتره.
5- لووتبه‌رزه‌كان هه‌میشه به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌نازن، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌خۆیانه‌وه ڕێگه‌ده‌دات به‌سه‌ریدا بنازن.
6- كه‌سانی بڕوابه‌خۆبوو دڵی جیگه‌ی دڵنیای هاوڕێكانیه‌تی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كه‌سانی لووتبه‌رزه كه هاوڕێكانی نائارامن.
كامه‌یان باوه‌ڕیان به به‌خت هه‌یه؟
هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لووتبه‌رزن به‌هۆی چه‌ند
هۆكارێكه‌وه وایانلێدت خۆیان خۆشبوێت له چوارچێوه‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كاندا
به نه‌خۆشی (خود ئه‌ڤینی) یان نارسیزیم ناوده‌برێت، ئه‌وان له‌به‌ر جوانیان، یان هه‌بوونی
خانوو و خۆشه‌ویستی له ڕاده‌به‌دری ده‌وروبه‌ر بۆیان تووشی ده‌بن و به ئاسانی
ناتوانن له ده‌ستی ده‌ربچن.ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌میشه له‌و بیره‌دان كه ئه‌وان
كه‌سانێكن به‌ختیان نییه و ناتوانن خۆیان بگۆڕن.
ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌خۆیانه هه‌رگیز له فكری ئه‌وه‌دان
نیین كه بڵێن ئێمه سه‌رناكه‌وین و دواتر ده‌وروبه‌ر پێمان پێده‌كه‌نێت، ئه‌وان
باوه‌ڕیان به به‌خت نییه به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن كه به‌خت یاوه‌ریانه و به
ئاسانی ده‌توانن به‌سه‌ر كێشه‌كانیان سه‌ركه‌ون.